کورتەیەک لە ژیانی ئاغاوەیسی گەورە
ئاغاوەیسی گەورە کوڕی محەمەدی کوڕی موراد وەیس بووە و یەکێک بووە لە نەوەکانی هۆزی جاف لە #جوانڕۆ# لە سەرەتای ساڵەکانی 1700ز لە جوانڕۆ لە دایکبووە، بە گوێرەی ئەو ڕووداوە مێژوویانەی کە لەو سەردەمەدا ڕووی داوە پێدەچێت ساڵی لە دایکبوونی 1721ز بێت وە هەر وەها بەگوێرەی ئەو تەمەنەی کردوویەتی کە
زیاتر لە هەشتا ساڵ تەمەنی بووە کاتێ کە لە سەرەتای ساڵەکانی 1800ز لە جوانڕۆ کۆچی دوای کردووە، شایەنی باسە کە ناوی تیرەی ئاغاوەیسی لە ناوی ئەم کەڵە پیاوەوە هاتووە کە بە ئاغاوەیسی گەورە ناسراوە و باپیرە گەورەی ئاغاوەیسیەکانە، وە هەر وەها یەکێک لە ناودارترینی کوڕەکانی ئاغاوەیسی گەورە ناوی میری وەیس بوو کە ئەکاتە باوکی ئاغاوەیسی بچوک، وەک ئاشکرایە کە جوانڕۆ مەڵبەندی دێرین و ڕەسەنی گشت هۆزی جافە، وە هۆزی جافیش هەمیشە هەزارەها ڕۆڵەی دلێر و لێهاتووی تێدا هەڵکەوتووە، وە ئاغاوەیسی گەورە یش یەکێک بووە لە ڕۆڵەکانی، وەک ئاشکرایە کە گەلی کورد هەمیشە خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدار و پڕ سەروەری بووە، بەڵام دوژمنانی هەمیشە هەوڵیان داوە بۆ سڕینەوە و لە ناوبردنی کلتور و مێژووی گەلەکەمان، بۆیە دەبینین زۆربەی ئەو بەڵگە مێژووییانە تیاچوون و فەوتاون، چونکە هیچ تاکێکی کورد نەبووە کە چەندین جار ماڵی کاول نەکرابێت و نەسووتابێت بە دەستی دوژمنانی، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو ستەم و کاولکاریەی کە بە درێژایی مێژوو بە سەر گەلی کوردی ستەم دیدەدا هاتووە، دەبینین بە هۆی کەسانی دڵسۆزەوە زۆربەی ئەو باس و بەسەرهاتانە دەماودەم گەیشتوەتە ئێمەی نەوەکانی، وە بووەتە هۆکارێک بۆ زیاتر شارەزایی و ئاشنابوونمان لە مێژووی ژیانی کەسانی ناودار و بە ئەمەکی تیرەکانی هۆزی جاف بە تایبەتی، وە سودێکی زۆرمان لێی وەرگرتووە لە بواری مێژووی گەلی کورد بە گشتی. بۆیە هۆزی جاف بە درێژایی مێژوو هەمیشە خاوەنی هەزارەها ڕۆڵەی وەک ئاغاوەیسی گەورە بووە بۆیە پێویستە لە سەر نەوەکانی داهاتوو ناوی ئەو کەڵە پیاوانە فەرامۆش نەکەن وە هەر زانیاریەکیان لە بارەیانەوە دەست بکەوێت بینووسن و نەهێڵن بفەوتێت بۆ ئەوەی وەک مێژوویک بمێنێتەوە بۆ نەوەکانی دوای خۆیان.
تێبینی:
ئەم وێنە تایبەتە بە کەسایەتی ئاغاوەیسی گەورە کە لە لایەن وێنەکێشی بە ناوبانگ مامۆستا (عەدنان عەبدولقادر ڕەسام)ەوە کێشراوە کە وەک دیارییەک پێشکەشی کاک (کەریم محەمەد ئەحمەد ئاغاوەیسی) کردووە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,081 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!