مار هەيە ژەهرەکەی شيرين بێت؟!
لەڕووی زانستيەوە دەوترێت ژەهر ڕێژەی ئەنسۆلين لە خوێندا زياد دەکات واتە شەکر بەرز دەکاتەوە، لە ناو خەڵکيش وەتراوە وەک ژەهری مار تاڵە، يان وەی ژەهر، هەموو ئەمانە بۆ ئەوە دەوترێت ژەهری مار مەترسيدارە و جێی متمانە نيە چونکە هيچ مارێک ژەهرەکەی شيرين نيە، بۆيەش وتراويشە(شەرعی مار بەدار) يان(نابێت ماری تەزيوو بخەيتە باغەڵتەوە بۆ گەرم بوونەوە) چونکە هەر گەرمی بۆوە پێوەت دەدات و هيچ ژەهرێکی ماريش شيرين نيە و هەر ژەهرە، ئەمە زياتر بۆ خەڵکانێک بەکاردەهێنرێت کە جێی ترس و دڵەڕاوکێ و مەترسی بن و متمانەشيان نابێت پێ بکرێت بۆ ئەوەی متمانەيان پێ نەکرێت لە ئيديۆم و دەربڕی کوردەواريدا بەپرسيارەوە دەوترێت(مار هەيە ژەهرەکەی شيرين بێت؟!) واتە نەخێر نيە و ئاگات لەمار و ئه و کەسانە بێت کەخاسيەتی ماريان هەيە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,771 car hatiye dîtin