بەدر شاکر سەیاب
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەیسەڵ خەلیل
شاعیری ناسراو و بەناوبانگی عێراقی بەدر شاکر سەیاب دیوەکەی تری شیوعیەتمان بۆ دەگێڕێتەوە!
عەبدولەتیف ناسر یەکێک بوە لەشیوعیەکان داوای دەکرد بەناوی لەتیفینۆف بانگی بکەن !
شیوعیەکی ڕەزیل هەبووە، لە ڕەزیلیان هیچ میوەیەک بۆ منداڵەکانی ناکڕێت تەنها خورما نەبێت، ڕۆژێکیان دوو منداڵەکەی لێی دەپاڕنەوە بابا مۆز یان سێومان بۆ بکڕن بەخوا بەخورما مردین، ئەویش دەڵێ من لە گۆڤارێکی سۆڤیەتیم خوێندۆتەوە، کەخورما زۆر ڤیتامینی تێدایە کە لە مۆزو سێودا نییە!
شیوعییەکانی عێراق ئەرزو ئاسمان بەیەک دادەن، ئەگەر شارەزایەکی بەریتانی یان ئەمریکی بۆ دروستکردنی پەنیرو قەڵاچۆکردنی جورج بێتە وڵاتەکەمان، پێیان وایە ئەوە نێردراوی ئیمپریالیزم و سیخوڕە !
من شیعری زۆر لە شاعیرانی شیوعیم خوێندۆتەوە، لەوانە نازم حیکمەت و نیرۆداو ڕاگۆن و ماوتسی تۆنگ و شاعیری سۆڤیەتی سێمینۆف، بینیم زۆر بێ مانایە، سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەیان شایەنی ئەوەنین پێیان بگوترێت شیعر، کەچی وەک ئەندامێکی حیزب، پابەندبووم بە بەرگریکردن لەو شاعیرانەو بانگەشەکردن بۆیان، کە گوایە مەزنترین شاعیری دونیان. وەک ئەوەی بڵێم، شاعیرێکی پڕوپوچی وەک نازم حیکمەت مەزنتربێت لە شاعیری بلیمەتی ئینگلیز ئیلیوت و ئیدیس ستویل، کە ژنە شاعیرێکی ئاینپەروەربوو، جونکە ئیلیۆت شاعیری مەرگ و دەرەبەگایەتی و ئیمپریالیزمە، بەڵام لەگەڵ خودی خۆم زۆر سەرسام بووم بە ئیلیۆت و ستویل، تەنانەت من سەرسام بووم بە شاعیری مەزنی ئەڵمانی ڕێڵکە، کە ڕەخنەگرانی ئەدەبی شیوعی وەک نمونەی شاعیرێکی ڕەجعی و ڕەشبین وەریاندەگرت و گوایە گوزارشت لە ئومێدی چینێک دەکات، کە لەناوچووە، ئەویش چینی دەرەبەگە، ئەو لە حاڵەتێکدایە نەوەک تەنها ڕەشبینە، بەڵکو خوازیاری مەرگیشە، بەڵام کێ دەتوانێ بەوان بڵێت ڕێڵکە لەڕووی شیعرو مرۆڤایەتی و پێشکەوتوویی، زۆر لە سیمۆنۆڤ مەزنترە، کە گەورەترین شاعیری سۆڤیەتە؟
مەزنترین شاعیری هاوچەرخ لە یەکێتی سۆڤیەت باسترناکە، کە نووسەری دکتۆر ژیفاگۆیە، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی وەک شاعیرێکی مەزن نەناسراوە، چونکە قەسیدەکانی لەبارەی خەباتەوە نییە، بەڵکو لەبارەی گوڵ و بولبول و دەریاچەکانە. لە لایەکی دیکەیش ئەو سیخوڕێکی نەگریسەو بەکرێگیراوی سەرمایەداری شەڕخوازە، ئەمە بەهۆی ئەوەی لە ڕۆمانەکەی دکتۆر ژیڤاگۆ دەرکەوتووە، کە ئەو پەست و بێزارە لەوەی کە لە بەهشتی شیوعیەتدا دەژی !
کتێبی من شیوعی بووم لە نووسینی شاعیری بەناوبانگی عێراقی بەدر شاکر سەیابە، کەم کەسمان هەیە ناویمان گوێ لێ نەبووبێت بەهۆی بوونی ژیان و شیعرەکانی لە پرۆگرامەکانی خوێندن و لەوانەی ئەدەبی عەرەبی، شاعیر لەم کتێبەیدا ئەزموونی هەشت ساڵەی خۆی لەناو حیزبی شیوعیدا دەگێڕێتەوە کە پێشتر بەچل زنجیرە لە ڕۆژنامەی حوڕیەی عێراقی ساڵی 1959بڵاوی کردۆتەوە، سەیاب وەک کتێبەکەش ناونراوە کتێبی ڕەشی شیوعیەت باس لە کارو هەڵس و کەوتە خراپەکانی شیوعیەت دەکات و ئەو نەهامەتییانە دەگێڕێتەوە کە دروستیانکردوە! دەیەوێت بڵێت شیوعیەت ئەو دیوە عەدالەتخوازو هیومانیزمە بێ کێشەیەنییە کە گوێبیستی بوون، بەڵکو وەرن من پۆخڵەواتییەکانیتان بۆ بگێڕمەوە لە کوشتن و بڕین و توندوتیژی بەناوی ئاشتی و وەلائیان بۆ دەرەوەی خۆیان و سکانداڵی ئەخلاقیان بەناوی ڕۆشنبیرییەوە! سەیاب بێترس لەزۆر شوێن ناوی هەندێک کەسی شیوعی دەهێنێت کە کاری خراپیان کردوەو کوردیشیان تێدایە لە ئاستی قیادی، سەیاب هەروەها دەیەوێت پێمان بڵێت شیوعیەت جگە لە ئایدیۆلۆژییەکی کوێرانە هیچی دیکە نەبووە ئەوەی بەلایدا نەچوون حەقیقەت بووە، هەمووکات وەڵامێکی ئامادەکراویان هەبووە ئەویش ئەوەبوە هەمووشتێکی دەرەوەی خۆیان تۆمتبارکرووە بە ڕەجعی و ئیمپریالیزم و بۆرژوا!
Pirtûkê bixwînin: من شیوعی بووم؛ کتێبی ڕەشی شیوعییەت
32 cara hatiye dabezandin
Daxwazê ji nvêser , wergêr û dezgehên belavkirinê dkeyin eger bu hewe baş nîne pertuka hewe li vêrê bît , dxwazîn me agehdar biken.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,468 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!