بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، سەرلە ئێوارەی ڕۆژی 8 ی گەلاوێژی ساڵی 95 ی هەتاوی دارستان و لەوەڕگاکانی داڵەهۆ لە ناوچەی تەنگە تاریک ئاگریان تێبەر بوە.
لە هەواڵەکاندا هاتوە؛ بەهۆی پلە و ئەستەمی ڕێگە کە، هەروەها هەڵکردنی بای بە هێزەوە، کوژانەوەی ئاگرەکە ئاسان نییە
لەو لاشەوە بە بۆنەی چەقە دوکەڵی ئاگر کەوتنەوەکە، لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرفتی هەناسەدان و کێشەی جەستەیی بۆ بەساڵاچووان و نەخۆش و منداڵان دروست بووە.
جێگای سەرنجە زۆربەی ئاگر کەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕێچکەیین و بە پێی وتەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە، دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئیسلامی گڕ بەر دەدەن لە وڵات و دەبنە هۆی سوتاندن و لە ناو چوونی بەشێکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگاکانی ڕۆژهەڵات و ئەمە یەک لە هۆکاری کاریگەربون و زیاد کردنی تەپ و تۆز و بیاوان بونی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەم ئاگر کەوتنەوانە دەست ئەنقەستە و لە لایەن بونیادە حکومیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە درێژەی پێ دەدرێت و تا ئێستە هیچ کەسێک وەکو دزێو و تاوانبار هەناردە و بانگهێشتی دادگا و دەستبەسەر کردن نەبوەتەوە.
--
Webb: www.kmmk.info
E Mail: info@kmmk.info
Tel: 0046765959589
29-07-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,593 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!