رەڤەند گوهەرزی
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک: لە ماوەی سێ ڕۆژدا 12 ڕووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکە ڕوویداوە و 28 قوربانی لێکەوتووتەوە و دوو لەوانە دایکێک و کچەکەی بوون.
رائید ئازاد تەها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، بە خەندانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە سنووری پارێزگای دهۆک 12 ڕوودای هاووچۆ ڕووویانداوە و زەرەروزیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتووتەوە".
رائید ئازاد تەها وتی: "لە ڕۆژانی 25-26-27ی ئەم مانگە لە دەوورووبەری شاری دهۆک دوازدە ڕووداوی هاتووچۆ ڕووویاندوە کە زۆربەی ئه و ئۆتۆمبێلانە بارهەڵگر و تەکسی بوون".
وتیشی: "زۆربەی ئه و ڕووداوانە بە هۆی پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ ڕوویانداوە".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، ڕایشیگەیاند : "بە داخەوە لە ئەنجامی ئه و ڕووداوانەدا شەش کەش گیانیان لە دەستدا کە دوانیان پیاو بوون و چواری تریش ژن بوون، دوو لەوانە دایکێک و کچکەی بوون و 22 کەسیش برینداربوون".
- 30-03-2015
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,306 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!