ناو: سوسیکا
نازناو: سوسیکا سیمۆ
ساڵی لەدایکبوون: 1925
شوێنی لەدایکبوون: ئەرمەنستان
ساڵی کۆچی دوایی: 1977
شوێنی کۆچی دوایی: ئەرمەنستان
$ژیاننامە$
سوسیکا سیمۆ، لە ساڵی 1925 لە گوندی میرەکێدای سەر بە هەرێمی ئەلەگەزی کۆماری سۆسیالیستی ئەرمینیا، لە خێزانێکی ئێزیدی لەدایک بووە. لە تەمەنی 20 ساڵیدا یەکەم کاری هونەری و گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە، سوسیکا سیمۆ یەکەمین هونەرمەندی کورد بوو کە لە ساڵی 1946 لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بە فەرمی گۆرانی بە زمانی کوردی گوت، و هەندێک جار لەنێو خەڵکیدا بە دەنگبێژە سۆسیالیستییەکەی یەکێتی سۆڤێت دەناسرێتەوە. خانمێکی یاخی و دژ بە کولتووری کۆنەپارێزی بوو، کە لە بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان کاری دەکرد و یەکێک بوو لە ناودارەکانی سەردەمی خۆی.
لەگەڵ وەرزشەوانی ئەرمنی (کولیا نەفتالیان) هاوسەرگیری دەکات، لەبەر ئەوەی دژ بە دابوونەریتی خانەوادەکەی وەستا و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەرمەنییەک کرد، لەلایەن کۆمەڵگەوە ڕووبەروی ڕەخنە و گلە و گازندەی زۆر دەبێت.
سوسیکا لە ساڵی 1945 گۆرانییەک بە ناوی (لۆ لۆ میهۆی) بڵاودەکاتەوە کە ئەم گۆرانییە دەبێتە هۆی ئەوەی ناوبانگێکی زۆر لەنێو کوردانی قەفقاز پەیدابکات و ببێتە دەنگبێژێکی نەمری گەلی کورد.
یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی سوسیکا سیمۆ گۆرانی (لێنین ڕابوو، ئێمە ڕزگار بووین)ە کە بۆ شۆڕشی ڕووسیا و ڤلادیمێر لێنین وتوییەتی. جێی باسە بە یەکەم گۆرانیبێژی ژن لەناو کوردا دادەنرێت.
سوسیکا سیمۆ لە ساڵی 1977 لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە شاری یەریڤانی ئەرمەنستان کۆچی دوایی کرد. [1] [2] [3]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,792 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!