خەندان ڕەڤەند گوهەرزی
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، تە نیا لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا لە پارێزگای دهۆک 354 منداڵ لە دایک بوون و 55 حاڵەتی سوتاندنیش تۆمارکراوە.
حەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک بە خەندانی ڕاگەیاند: لە سەر جەم بنکەکانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای دهۆک 55 حاڵەتی سوتان تۆمار کراون و چوار کەس لەوانە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە ئەوانەی تر ڕەوانەی ماڵەوە کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەر لە جەژنی نەورۆزدا 271 ڕووداوی جۆراو جۆر ڕوویانداوە و هەزار و 33 کەسیش پەیوەندی بە ژمارەی خزمەتگوزاری 122 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە کردوه".
رایشیگەیاند: "ئه و نەخۆشانەی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی و نەخۆشخانە گشتیەکان کراون 140 نەخۆش بوون کە پێنج له و نەخۆشانە ژنی دوو گیان بوون، هەروەها 354 منداڵیش لە دایک بوون".
- 24-03-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,307 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!