هەر لەسەرەتای ئازادبونی بەشێک لەخاکی کورد لەسوریە هێزە کۆنەپەرەستەکان بەهەموو شێوەیەک دژ بەکورد کەوتنە خۆ. وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەتی تورکیە بەهەموو توانای خۆیان پشتگیری جبهەی نەسری سەر بەئەلقاعیدەیان کرد تا سەری کانی بگرن و چەندین جار شکەستیان هێنا.
ئێستاش چەند ڕۆژێکە جبهەی نەسر هێرشی خۆی بۆ سەر گوندو شارۆچکەکان و خەڵکی سیویلی کوردستان دەستپێکردوەتەوە، هەروەتر هێزی ئەرتەشی ئازادی سوریەش بەرەو قامیشلوو کە شاری گەورەی کوردستانی سوریەیە جولاون.
تا ئێستا هێزی پێشمەرگەو موقاومەتی جەماوەر شکەستی بەم پیلانگێریانە هێناوە. ئێمە وێڕای مەحکومکردنی ئەم هێرش و تەجاوزەی ئیسلامیەکانی سەر بەقاعیدە، دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ لەکوردستانی سوریە مەحکوم دەکەین.
لەهەمانکاتدا داوا لەهێزە سیاسیەکانی کورد دەکەین لەم هەلومەرجەدا هەموو حەولی خۆیان بۆ یەکگرتوویی بخەنە گەڕ و کێشەی لاوەکی وەلا بنێن. بەتایبەتی ڕوو لەپارتی یەکگرتووی دێمۆکراتی کورد داوا دەکەین، بەبەرپرسایەتی لەبەرانبەر ئەم هەلومەرجەدا بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی چڕوپڕ لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی دیکە هەنگاوی جیددی هەڵبگرێ. ئەوڕۆ کوردی سوریە بەرەو ڕووی ئەزموونێکی مێژوویی بۆەتەوەو تەنیا بە یەکگرتوویی و هاوپشتی دەتوانێ سەرکەوتوانە ئەم دەورەیە تێپەر بکات.
هەروەها خەڵکی هەموو بەشەکانی کوردستان و هێزە سیاسیەکان پێویستە پاڵپشت و یارمەتیدەری خەباتی ڕزگاریخوازی کورد، دژ بەهێزە تاریکی خوازو ئینسان کوژەکانی ئەلقاعیدە بن. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ خەباتکارانی کورد لەسوریە دەردەبڕێ و ئامادەی هەموو کارێکە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
03-08-2013
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,485 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!