بەرد تل بده، بێکارمەبە.
لە کوردەواردا جۆرێک کار هەیە پێی دەڵێن: بەردکردن، واتە کەسێک لە چیا بەردی سەخت یان بەردی چیایی دەبڕێت، بۆ دیواری خانوو بەکاردی دێنن، یەکێک لە شاگردەکانی تەنیا خەریکی بەرد تل دانە، مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ لە ژیانیدا نابێت بێکار دانیشێت، گرنگ ئەوەیە کاربکات. [1]
هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە، ئیدیۆمی تر هەیە وەکو(بچۆ بێگار، دامەنیشە بێکار) و(شەڕ لە دەست بەتاڵی باشتره)، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەگەر نزا و تووک و دوعا لە یەکێک بکەن دەڵێن: خودایە بێ کار بی یان خودا بێ کارت کا، بێگار و سوغرەکێشی و شەڕکردن دوو کاری قورس و سەخت و دژوارن، بەڵام هێشتا لە دەست بەتاڵی باشترن، لێرەش خلۆرکردنەوە و تلدانەوەی بەردی زل و گەورە لەلاپاڵ و هەرد و کێوان کارێکی گران و پشت شکێنە، بەڵام هێشتان بە بەراوردی بێ کاری بە بەرهەمتر و بە بایەخترە، پێشینانی کورد هێندە ئەزمونی ناپەسند و سفت و تاڵ و ناخۆشیان لەگەڵ بێکاریدا بینیووە، کە بەهۆی بێ کارییەوە مرۆڤ بیر لە هەزاران کاری ناڕێک و ناجۆر و نالەبار و ناقۆڵا و لادانی کۆمەلایەتی دەکاتەوە یان چاوی لەدەستی ناکەسان بووە بە هۆی نەبوونی و نەداری و دەست کورتیەوە، بۆیە وەکو ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنمایی و هۆشداریدان بە لاو و جحێڵ و جەوانی کورد فەرمویەتی: بەرد تل بدە، بێ کار مەبە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,484 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!