ناو: سەڵاح
ناوی باوک: جەلال عەبدوڵڵا ڕەحیم
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ساڵی لەدایکبوونی 1963 سلێمانی شارباژێڕ. لەدایک بوونی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی کەوتنە خوارەوەی (عەبدولسلام عارف) لەتەیارە هەروەک هەمیشە دایکی جەختی لەسەر کردووەتەوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی بووە.
زانستی ئیسلامی لە مزگەوت و تەکییەکاندا خوێندووە.
دەرچوی ئامادەیی ئایینی ئیسلامییە. لە#وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی لە شاری #هەولێر# ساڵی 2009-2010
دەرچوی زانکۆی عراقییە لە بەغدا. کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان. بەشی بەراوردکاری ئایینەکان و مەزهەبەکان و دایەلۆژی شارستانی لە ساڵی.2011-2012 لە ساڵی 2014-2015 تەواوی کردووە.
بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە بەپلەی زۆر باشە لە هەمان بەش، بۆ ساڵی 20182021.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردستانە.
ئەندامی یەکێتی گشتی ئەدیبان و نووسەرانی ئێراقە .
ئەندامی یانەی ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی یانەی ڕۆژنامەنووسانی ئێراقە.
ئەندامی یانەی هونەرمەندانی ئێراقە.
لە ساڵی 1983 دەستی بە نووسین کردووە.
لە ساڵی 1989 یەکەم دیوانی شیعری بە ناونیشانی (ئیشککر)پێشکەش کردووە بەبەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری کورد لە بەغدا. لەلایەن پسپۆڕەکانی ڕژێمی ئێراقەوە لەچاپدانی قەدەغە کراوە.
لە هەمان ساڵدا (کفن پۆش و کەونی) بڵاوکردووەتەوە بە130 دێڕ قرتاندنەوە. بڵاوکراوەتەوە.
زۆر دیوانی شیعری و ڕۆمان و دەقی تر و لێکۆڵینەوە وتاری بڵاوکردووەتەوە بەهەردو زمانی عەرەبی و کوردی.
=KTML_Bold=ئەو بەرهەمانەی بە زمانی عەرەبی بڵاوبوونەتەوە:=KTML_End=
1- (سقوگ الکون ) دیوان شعری 2000 .
2- (سدرە الحسین) دیوان شعری 2012 .
3-سوور النوور. شعر وشهادات. 2024
=KTML_Bold=ئەو بەرهەمانەی بە زمانی کوردی بڵاوی کردونەتەوە=KTML_End=
1-کەوتنە خوارەوەی گەردون. شارای شیعری. کۆ بەرهەم 1989.2012.
2-کۆجیتۆی #جەلال تاڵەبانی#. بەرگی1 و2 چ 1 . 2021.
3-ئۆقیانووسی مەرگەسات) شانۆنامە.2003
4-چیای ئاو. شانۆنامە .2003.
5-سیمیا لەشانۆدا.2009 لێکۆڵینەوەی شانۆ.
6-کچانی بەفر (لادۆن سیلا). سیناریۆ. چاپی یەکەم 2021.
7-پێڵاوەکانم و نێرەموکانی فیفا. سیناریۆ. چاپی یەکەم 2022
8-درەختی مەرگ. شانۆنامە. چاپی یەکەم. 2023. سلێمانی.
9- (ئاوێنەی بورکانی ژەنەڕاڵ) ڕۆمان.1992-2012 بەرگی یەکەم.
10-ئاوێنەی بورکانی ژەنەڕاڵ.رۆمان.بەرگی یەک و دو.چاپی یەکەم.2019 چاپی دووەم 2021.
11- (مۆسیقای مەرگی ناوەختە) ڕومان.1997-2020
12- (نەفخ و وێنەی با) ڕۆمان 2020 چاپی یەکەم.
13-ڕیشاڵی تیۆری ڕۆمانی کوردی. چاپی یەکەم. 2023.
=KTML_Bold=ئەو بەرهەمانەی ئامادەی چاپن بە زمانی کوردی=KTML_End=
1-کەوتنە خوارەوەی گەردون. شارای شیعریم. کۆی بەرهەمەکانی تا ئێستا ئامادەی چاپە.
2-کرێکارانی مەعریفەو شۆڕشی سپی. وتارو لێکۆڵینەوە.
3-فۆتۆیەک بۆ دۆزەخ. بیرەوەری.
4-بوونەوەری فەزایی. ڕۆمان.
5-سەرکردە فەتاح ئاغاو ڕەمزەکانی شۆڕش.
=KTML_Bold=ئەو بەرهەمانەی ئامادەی چاپن بە زمانی عەرەبی=KTML_End=
1.لاشخصیە اللغە . مقالات ودراسات.
2. فنون قتالیە فی کردستان. مقالات
3. الشعریە تعنی الرؤیا التی لاتستقر. مقابلات.
4. صلاح جلال کهربە الژات الشاعرە. مقالات ودراسات مکتوب على دواوینە.
=KTML_Bold=ئەو بەرهەمانەی لەزمانی عەرەبییەوە وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی ئامادەی چاپن:=KTML_End=
1.سەرلەنوێ نووسینەوەی کوژاوەکان. چیرۆکی نووسەر و ڕووناکبیری عەرەب عباس عەبدولجاسم. ئامادەی چاپە.
2. (احلام مبللە)دیوان شعری للشاعر (جابر محەمەد جابر). ئامادەی چاپە.
• هەشتەم
-لە ساڵی 1996ەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەنووسی کردووە، یەکەم بەرهەمی لەرۆژنامەی . المۆتمر العراقی بووە.
-لەرۆژنامەی الادیب الپقافیە لە ساڵی 2003 تا ئێستا بەسیفەتی نێرەری ڕۆژنامەنووسی کاری کردووە دوایی بووە بەدەستەی نووسەران لەرۆژنامەکەدا.
-لەرۆژنامەی الموتمر العراقی ماوەیەکی زەمەنی کاری کردووە.
لەرۆژنامەی ئەلقاسد ماوەیەکی زەمەنی کاری کردووە
-بەرهەمەکانی بەهەردو زمانی کوردی وعەربی بڵاوکردووەتەوە .
-لەفیستیڤاڵەکاندا بەشداری کردووە لەوانە جەواهیری و مەربەد و هیی تر. [1]