لە شاری #سلێمانی# چاوی بە دنیا هەڵهێناوە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە و پاشان پەیمانگای تەکنیکی لە شاری #دهۆک# 1992 بۆ 1993 تەواوکردووە هەر لە منداڵییەوە خولیای شیعر بووە.یەکێکە لەو دەنگە شاعیرانە ی لە ناوە ڕاستی هەشتاکانەوە دەنووسێت یەکەمین هۆنراوەی خۆی لە ساڵی 1989 لە ڕۆژنامەی (پاشکۆی ئێراق) ی ژمارە 94 دا بڵاو کردۆتەوە، لە ساڵانی 1992 بۆ 1993 گۆشەیەکی شیعر خوێندنەوەی هەبوە لە ڕادیۆی شاری دهۆک، لە ساڵانی 1994 بۆ 1995 زۆربەی هۆنراوەکانی لە ڕادیۆی زانکۆی سلێمانی بە دەنگی (پشتیوان گوڵپی) و خۆی خوێنراوەتەوە، خاوەنی نامیلکەیەکی شیعری یە بە ناوی (سرووشت) ە کە لە ساڵی 2001 دا چاپکراوه
ئەندام و دەستەی هاوکارانی گۆڤاری (کریڤ) بووە لە ساڵانی 2001، 2000 لە زۆربەی ڤیستیڤاڵەکانی ناو بەریتانیا بەشدار بووە شاعیر ئەندامی دەستەی (چراکانی تاڕاوگەیە) ، ئێستاش دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە و هۆنراوەیەکی لەلایەن هونەرمەند#مەریوان# سەفادین کراوە بە گۆرانی. نامیلکەیەکی چاپکراوی هەیە کە بۆ مندڵانە لە ساڵی 2002 دا بەچاپ گەیەنراوە ولەچاپدانی دیوانێکی شیعری گەورە و دوونامیلکەی شیعری منداڵان خاوەنی زیاتر لە دە کۆڕ و سیمینار و فیستیڤاڵی لە سلێمانی و دەهۆک و شارەکانی بەریتانیا.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,972 car hatiye dîtin