ساڵی 1826 لەدایک بووە، کوڕی سەید تەهای شێخ ئەحمەد شەهابەدینە، لە بنەماڵەی (سەیدان) ی دانیشتووی نەهرێی نزیک ناوچەی شەمزینانە. خەلیفەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی بووە، ساڵی (1877-1878) لەجەنگی ڕووسیادا یارمەتیی سوپای عوسمانی داوە، پاشان داوای سەربەخۆیی بۆ کوردستان کردووە، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی گوێی بەداواکارییەکەی نەداوە، هەر بۆیە لە ساڵی 1880دا شۆڕشی بەرپاکرد، دەستی بەسەر ناوچەی شەمزینان و هەکاریدا گرت و بەرەو ناوچەی مەهابادی ئێران کەوتە ڕێ و دەستی بەسەردا گرت، ترس و دڵەڕاوکەی خستە دڵی کاربەدەستانی ناوچەی مەراغەو تەورێز. شێخ عوبەیدوڵاپەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئەرمەنییەکانا هەبووە و باوەڕی بە پێکەوە ژیانی میللەتان هەبووە، هەر بۆیە هەردوو دەوڵەتی ئێران و عوسمانی بڕیاریاندا ئەم شۆڕشە دامرکێنن، ڕووسیاش سنووری خۆی لە ناوچەی قەوقاس داخست، شێخ عوبەیدوڵا ناچار بوو لە ناوچەی شەمزینان پاشەکشە بکات وخۆی ڕادەست بە دەوڵەتیعوسمانی بکات. پاش زیندانی کردنی لەئەستانبوڵ هەڵدێت و دەگەڕێتەوە بۆ شەمزینان، عوسمانییەکانیش بە سوپایەکی بەهێزەوە بەرەو ناوچەی شەمزینان دەکەونە ڕێ، لە ساڵی 1883 دا خۆی دووبارە ڕادەست کردەوە و لەسەر داوای خۆی بەرەو حیجاز دوورخرایەوە و هەر لەوێ کۆچی دوایی کرد.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 17,415 car hatiye dîtin