شێمحەمەد هەمزاغای وێڵزێ ناسراو بە شێمحەمەدی باڵەک، لە ساڵی 1953 لەدایکبووه.
تا ڕاگوێزرانە زۆرەملێکانی 1977 لە گوندی وێڵزەی باڵەکایەتی ژیاوە، دوای ڕاگوێزرانەکە هەر جارەی لەشوێنێک ژیاوە.
بەر لە ڕووخانی شۆڕش لە ساڵی 1975 سەر بەرێکخستنی پارتی بووە.
لە 1984 بووەتە پیشمەرگە و لە زووشەوە پەیوەندیی نهێنی هەبووە، لە 31-07-1988 لە شەڕی ئەنفالان لە گەرووی مەنجەڵەی چیای کارۆخ بریندار بووە و بەسەختی پێکراوە و ئێستاش ئەو کارێگەرییەی بەسەرەوە ماوە.
ساڵی 1991 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی پاسۆک و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری ئەو حیزبە بووە.
لە دوای 1996 لە گوندی وێڵزێ، 15کم دوور لە چۆمان دەژیێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 20,015 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!