لە ساڵی 1953ز. لە شاری سیڤرەک لەدایکبووه. لەپاش کودەتای سەربازی لە #12-03-1971#ز. چەندین لە چەپڕەوەکان و کوردەکان خرانە بەندنیخانەوه. ئوزون لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە #03-03-1972#ز. لەلایەن دەسەڵاتدارانی سەربازی تورکییەوە دەخرێتە گرتووخانەوه.
نووسەری ناوبراو لە گرتووخانەدا بەچەندین کەسانی دیکە ئاشنا دەبێت، لەوانەش #موسا عەنتەر# و محەمەد ئەمین بۆزئەرسەلان. هەر لەبەندینخانە ئوزون فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی دەبێت و پەیوەندی بەهێز لەگەڵ کوردەکانی چینی ناسراودا پەیدا دەکات.
هەرچەندە پێشتر ئوزون سزای هەشت ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا بوو، بەڵام لە ساڵی 1974ز. دا بەر بڕیاری لێبووردن دەکەوێت و ئازاد دەکرێت.
پاش ئازادکردنی لە گۆڤاری ڕزگاری دەستبەکار دەبێت و لەسەری دووبارەل ە ساڵی 1976ز. بەند دەکرێتەوه، چونکە ڕۆژنامەی ناوبراو سەر بەبەرهەڵستکارانی ڕژێمی سەربازی تورکی بووه.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/83/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گۆڕی محەمەد ئوزون=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گۆڕی محەمەد ئوزون=KTML_ImageCaption_End=
بەڵام پاش نۆ مانگ لەبەندکردن ئوزون لە گرتووخانە هەڵدێت و ڕێگای سوید دەگرێتەبەر و لەوێش وەک پەنابەرێک وەردەگیرێت. هەر لە سوید ئوزون بەدیداری چەندین کوردی هەڵهاتووی پارچەکانی دیکەی کوردستانی گەورە شاد دەبێت، لەوانەش #جگەرخوێن#، عوسمان سابیر، حەسەن هیشار، #نوورەدین زازا# و #ئیبراهیم ئەحمەد#.
ئوزون لە سوید لەسەر نووسینی بە زمانی کورد بەردەوام دەبێت و ستوونێک لەسەر ڕووپەری ڕۆژنامەی Dagens Nyheterدا بڵاودەکاتەوه.
بۆ ماوەی 28 ساڵ ئوزون لە وڵاتی سوید ژیانی بەسەردەبرد، بەڵام لە ساڵی 2005ز. دا بۆ ئەستەنبول دەڕوات و ماوەیەک لەو شارەژیان بەسەر دەبات، بۆ نووسینی دوایەمین کاری وێژەیی بۆ سوید دەگەڕێتەوه. بەڵام ناتوانێت ئەو کارە تەواو بکات، چونکە پزیشکانی سویدی لە ئایاری 2006ز. پاش پشکنین بۆیان دەردەکەوێت، کە ئوزون تووشی شێرپەنجەی گەدە هاتووه. پاش وەرگرتنی چەند چارەسەرێک لەگەڵ خێزانەکەی بۆ شاری #ئامەد# دەگەڕێتەوە و لەوێش ماڵاوایی لە ژیان دەکات.
ئەو ساتەی ئوزون لە ئەستەنبول چەندین جار دووچاری هەڕەشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) هاتەوه، چونکە ناوبراو لەتەک ڕەخنەگرتن لەهەڵوێستی تورکیا بەرانبەر کوردەکانی کوردستانی باکوور، ڕەخنەی توندی لە کارە توندوتیژەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەگرت.
نووسەری ناوبراو لەپاش خۆی نزیکەی 15 ڕۆمانی و چەندین نووسینی وێژە و ڕامیاری بەجێهێشتووه.
یەکەمین ڕۆمانی بەناوی (تۆ) بوو، ئەوەشی لە ساڵی 1985ز. دا بڵاوکردەوە و ڕۆمانی (ڕووناکی وەک خۆشەویستی و تاریکی وەک مردن) بە یەکێک لە هەر جوانترین ڕۆمانەکانی دادەنرێت.
محەمەد ئوزون بەداهێنەری وێژەی کوردی مۆدێرن دادەنرێت. لە28 ساڵەی بەسەربردنی ژیان لە وڵاتی سوید نووسەری کوردی کۆچکرد و حەوت ڕۆمان و یەک هۆنراوەی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوه. بێجگە لە زمانی کوردی بە هەردوو زمانی تورکی و سوید نووسراوی دیکەی بڵاوکردووەتەوه. لەتەک ئەندامێتی یەکێتی نووسەرانی سوید، ئەندامی یانەی.P.E.Nی سویدی بووه.
$بەخاک سپاردن$
نووسەری کوردی بەناوبانگ ڕۆژی شەممه، ڕێکەوتی 13-10-2007ز. لە شاری ئامەد بە ئامادەبوونی Sinan Çetin (ئەکتەری تورکی و بەرهەمهێنەری فیلم) ، Ferhat Tunç (گۆرانبێژی کوردی) ، Ahmet Türk و Akın Birdal و Osman Baydemir و Nurettin Demirtaş و Selahattin Demirtaş (ئەندامانی DTP) ، و Orhan Miroğlu (ناسراوێکی بواری ڕامیاری تورکی) ، Şerafettin Elçi (ناسراوێکی بواری ڕامیاری تورکی) و Yaşar Kemal (نووسەری بەڕەچەڵەک کورد) بەخاکی کوردستان سپێردرا. لەم بەخاک سپاردنەشدا وتاری ماتەمینی بەهەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێنرایەوه، هاوکات ئافرەتان بە زمانی کوردی لاوانەوەیان بەسەر نووسەری کۆچکروودا چڕاند.
ئۆرهان پاموک، خاوەنی خەڵاتی نۆبێل بۆ وێژە، لە شاری نیویۆرک لە دیمانەیەکی کوورت لەگەڵ ڕۆژنامەی Radikal تورکیدا وتی: مردنی ئەو نووسەرە زۆر دڵتەنگی کردم... خوێن لە ناخم دەچۆڕێت... نەیانزانی نرخ بۆ کارەکانی دابنێن؛ زیاتر ئەشکەنجەیان دەدا. بەڵام من دڵنیام، کەخوێنەرانی کورد و تورک پەڕتووەکانی محەمەد بەزیندوویی دەهێڵنەوه. [1]