ڕێوییەکی گەڕۆک، لە شێرێکی نووستوو چاکترە.
ڕێوی و شێر دوو ئاژەڵی گۆشتخۆری کێوین، لە ئەفسانەگەلی کوردەواردا ڕێوی بەفێڵباز و شێر بە هێز و توانا ناسراون، لە کۆمەڵگەدا ئەو کەسانەی کە کاردەکەن، چەندە لاواز بن، هەر چۆنێک بێت داهاتاێکیان دەبێت، بەڵام ئەو کەسانەی کە بەهێزبن و دانیشن، هیچ دەستکەوتێکیان نابێت، پەندەکە واتە: کەسی گەڕۆک شتێکی لەدەست دێ بەڵام کەسی خەوتوو هیچ.[1]