پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,421
وێنە 104,871
پەرتوک PDF 19,375
فایلێن پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەشداریی سیاسیی ژنان
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەشداریی سیاسیی ژنان

بەشداریی سیاسیی ژنان
ناونیشانی بابەت: بەشداریی سیاسیی ژنان
ئامادەکردن: #چنوور فەتحی#

بەشداریی سیاسیی ژنان، فاکتەرە کاریگەرەکان، چەلێنجێکی نوێ
پەرەگرتن پڕۆسسێکی گشتییە کە لە چەندین ڕەهەندی وەک ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کولتووریی پێکهاتووە. پەرەی سیاسی زیاتر لە چەمکەکانی دی هەڵگری بار، ئایدۆلۆژیکی و نەتەوایەتییە. یەک لە ڕەهەندەکانی پەرەی سیاسی، بەشداریی سیاسییە. لەو ڕووەوە لە پیاوان ناتوانن بە ڕادەی پێویست بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانی ژنان بکەن، بەشداریی ژنان لە هەموو چالاکییە سیاسییەکاندا زەروورە بە شێوەیەک کە دەکرێ بڵێین؛ گەر ژنان لە ئاقاری سیاسیدا بە کەمیینە بێنە ئەژمار، دیمۆکراسی ناتەواوە. بەشداریی سیاسیی “ژنان” بە مانای بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان و دەنگدان نییە، بەڵکوو بەو مانایە کە ژنان لە سەرجەم دامەزراوە دیمۆکراتیکەکاندا دەوری دیاریکەر و بڕیاردەریان هەبێت. لە حاڵێکدا کە هێشتا ژمارەیەک لە ئەرکە سیاسی و کولتوورییەکان بە پێی ڕەگەز دیاریی دەکرێت. کۆمەڵێک میکانیزمی یەکسان، بەشداریی ژنان لە ژیانی سیاسی، ئابووری و زانستیدا دیاریی دەکەن. لەم وتارەدا سەرەتا پێناسەکانی سیاسەت دەخرێتە بەرباس و دواتر بە ڕەخنەگرتن لە پێناسەی نەریتیی سیاسەت بە پێی ڕوانگەی کۆمەڵناسیی ژن، بەشداریی سیاسیی دووبارە پێناسە دەکرێتەوە و فاکتەر و بەربەستەکانی بەردەم بەشداریی سیاسیی ژنان لێکدەدرێتەوە و لە کۆتاییدا ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی ئەم فاکتەر و بەربەستانە ئاڕاستە دەکرێن.
=KTML_Bold=پێناسە تیۆریکەکان:=KTML_End=
وەک دەزانین؛ یەکەمجار “ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان “دەهەی 1960ی بۆ پەرەگرتن تەرخان کردبوو و گەشەی ئابووریی وەک ئاستی فێرێکۆنسی گەشەی وڵاتان لە بەرچاو دەگیرا. هەروەها وڵاتانی جیهانی سێیەم ڕاسپێردرابوون هەوڵبدەن لە ڕوانگەی بەپیشەسازی ‌بوونەوە بە وڵاتانی پێشکەوتوو بگەنەوە. گەرچی ئەو تەوەرەش پەسەند کرابوو، ئەوەی بۆ پەرەگرتن باش و بەسوودە، بۆ هەموان باش و بەقازانج دەبێت. دەهەی دووەم، پاش هەڵسەنگاندنەکان دەرکەوت کە ئەو سیاسەتانەی گیراونەتە بەر لە ڕووی کۆمەڵایەتی و جوگرافیاییەوە تووشی شکست هاتوون. کەواتە باشترکردنی هەلومەرجی ژیانی هەژارترین کەسەکان کەوتە ئەجیندای کارییەوە و بۆ یەکە‌مجار گرنگیی بە ژنان و بەتایبەت ژنانی هەژار دەدرا. دەهەی سێیەم ئەم پرسیارانە گەڵاڵە کران؛
=KTML_Bold=مەبەست لە پەرەگرتن چییە؟ پەرە بۆ چ کەسانێکە؟ پەرەگرتن لەسەر دەستی چ کەسانێک بەدی دێت و یان دەبێ ڕووبدات؟=KTML_End=
“پەرەگرتن” پرۆسسێکە کە بێگومان هەڵگری کۆمەڵێک کەڵک و قازانجە و دەرەنجامە نەرێنییەکانی بە نەسیبی کەسانێک دەبێت کە بەشداریی تێدا ناکەن. بەشداریی کەرستەیەکە بۆ ئەوەی کە خەڵک بە ئامانجەکانیان بگەن. ئامانجی پەرەگرتن؛ بریتییە لە گەشەی هاوڕێی یەکسانی و بەشداری.
ئێستاکە ئیدی لە دوای قۆناغێکی دوورودرێژ لە ئابووریگەرایی، ئەو ڕاستییە هاتۆتە پەسەندکردن، کە پەرەگرتن پڕۆسسێکی گشتی و گشتگرە بە ڕەهەندی ئابووریی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کولتوورییەوە.
=KTML_Bold=پەرەی سیاسی:=KTML_End=
زاراوەی پەرەی سیاسی زیاتر لە هەموو چەمکەکانی دی هەڵگری باری ئایدۆلۆژیکی و نەتەوەییە و زۆرێک لە توێژەران بە هاوسەنگی مۆدێڕنیزم، واتا لاسایی ‌کردنەوەی ڕەهای دامەزراوە سیاسییە ئەورووپییەکان، بە پێی بیروڕای گشتی، جیاکردنەوەی هێزەکان و پاڕلەمان دایدەنێن.
“جیم. کۆڵمان” پەرەی سیاسیی لەسەر بنەمای پڕاکتیک بۆ سێ پڕەنسیپ یاخود سێ لایەن دابەش دەکات. جیاکار‌یکردن لە سیستەمی سیاسیدا ئاسەواری باشی دەبێت. ئاسەوارێک کە وشیارانە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و لە ڕوانگەی چۆنییەتییەوە مۆدێڕن و کامڵ‌ بێت و وەک دامەزراوەیەکی سەرکەوتوو بکەوێتە ڕوو؛
1. شێوازە نوێکانی یەکبوون؛ کە بە سەر ناکۆکی و هەژانەکانی بەرهەمی جیاکاریکردنە ڕوو لە زۆر بوونەکان زاڵ بێت و بیانخاتە ژێر ڕکێف و کۆنترۆڵی خۆیەوە.
2. شێوازە نوێکانی بەشداری و دابەشکردنی ئەرکەکان کە وەڵامدەرەوەی داخوازییەکانی یەکسانیخوازیی بێت. (Colman، 1965)
تیۆریی دوایی، تیۆریی پی. ئێف. گونیدەک (P. F. Gonidec) ە کە پەرەی سیاسی بە پڕۆسسی خەباتێکی بێوچان دەزانێت، کە دەوڵەتانی جیهانی سێیەم هەوڵ دەدەن لە ڕێگەیەوە پرس و مەسەلەکانی پێشوویان بسڕنەوە و ئاسەوارەکانی دەسەڵات و زاڵێتیی دەرەکیی دوور بخەنەوە و هەموو ئەو بوونیادانەی دەبنە لەمپەڕی سەر ڕێگای پێشکەوتن، تێکبشکێنن و خەڵکەکەیان لە کاروباری بوونیادنانی نەتەوەییدا بەشدار بکەن. (Gonidec، 1980) لێرەدا جەخت لە ڕزگاربوون لە زاڵێتیی ناوخۆیی و دەرەکیی دەکرێتەوە و پێشکەوتن دەبێ بە سوودی خەڵەکە بێت. هەروەک دەبینین؛ بەشداریی سیاسی، یەک لە ڕەهەندەکانی پەرەی سیاسییە، لە ڕەوتی نوێژەنکردنەوەدا، پرس و بابەت و دژوازییە زاتییەکانی هەلومەرجی بەدیهاتنی “پەرە” گەڵاڵە کراوە و یەک لە قەیرانەکان، قەیرانی بەشدارییە کە چارەسەرکردنیشی دەستەبەرکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ بەشداریی گشتی لە کاروباری حکوومەتیدایە. بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە پەرەی سیاسی پێویستی بە بەشداریی گشتی و پەڕگیری سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگە هەیە و، لەو ڕووەوە کە ژنان نیوەی حەشیمەت پێکدێنن، پیاوان ناتوانن (یان نایانهەوێ) بە تەواویی بەرگریی لە مافەکانی ژنان بکەن. کەوابوو؛ ئامانجمان لەم توێژینەوەدا لێکدانەوەی ئەو چەلێنجانەیە کە دەکەونە سەر ڕێگەی بەشداریی ژنان.
یەکەم؛ ڕەخنەی کۆمەڵناسانی ژن. سەبارەت بە میتۆد و تیۆریی کۆمەڵناسی دوو گریمانە لە خۆ دەگرێت؛
یەکەمیان؛ ئەوەیە کە جێندەر فاکتەرێکی دیاریکەری بنەڕەتیی پێوەندی و ڕەفتاری کۆمەڵایەتییە و دووەم ئەوەی کە دابەشکارییە جێندەرییەکان لە کۆمەڵگە، ڕوانگە و ئەزموونی هەر دوو ڕەگەز بیچم دەدەن. ئەنجام؛ ئەزموونەکانی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازە لە ئەزموونەکانی پیاوان.
ژمارەیەک لە بیرمەندانی “ژن” تەنانەت لەم بابەتەش تێپەڕیون و ئەو باسەیان هێناوەتە ئاراوە کە کۆمەڵگە بە شێوەیەکە، کە ژنان و پیاوان لە جیهانی (مرۆیی - کۆمەڵایەتی) دا جیاواز و ناهاوشێوە جێگیر بوون. (Turner، 1998) جێسی بێرنارد لەسەر بنەمای تیۆریی “زیمەل” کە دەڵێ؛ “ژنان، جیهانی تایبەتیی خۆیانیان هەیە، بە جیهانی پیاوان بەراورد ناکرێت”، ئەم باسە دەخاتە گەڕ کە کۆمەڵگە بۆ دوو جیهانی یەک ڕەگەزیی دابەشکراوە. کۆمەڵناسی و لقەکانی دیکەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان تا ئێستا بەزۆریی لەگەڵ جیهانی پیاوانەدا سەروکاریان هەبووە. جێسی بێرنارد بەنیازە ئەم ناهاوسەنگییە بە بەدواداچوون بۆ پەرەگرتنی مێژووی جیهانی ژنانە و تەنیاوتەنیا ئەزموون و ڕوانگە ژنانەکان ڕاست بکاتەوە. ئەو دەڵێ؛ “جیهانی ژنان بە شێوەی زەینی و عەینی جیاوازە لە جیهانی پیاوان و، دەبێ جیهانی ژنانە وەک گشتێک لێکبدرێتەوە و نەک بەرهەمی جیهانی پیاوانە (Bernard، Jessis. 1981) گرنگینەدان بە جیهانی ژنانە و ئەزموونەکانی ژنان بوو بەهۆی ئەوەی کە کۆمەڵناسی و لقەکانی دیکە لەو مشتومڕ و ڕوانگانەی لەوانەیە ڕێگەچارەیەکی نوێ و ستراتیژێکی تازە بۆ پرسە هاوچەرخەکان دەستەبەر بکەن، بێبەری بێت. “سیلتانن و ستان” لەسەر ئەو باوەڕەن کە “لەو نووسینانەدا کە بە سەرنج و ڕوانینی پیاوانەوە نووسراون، ژنان بە هەند وەرنەگیراون. توێژینەوە بە ڕوانگەی پیاوانە باس لەوە دەکات کە بەشداریی ژنان لە سیاسەتدا کەمترە لە پیاوان و خواست و هۆگرییەکانی ژنان، زایەڵەی بەڵێن و بەرپرسیارییەتییە ئەخلاقی و بنەماڵەییەکانی ئەوانە و نەک هەڵوێستی سیاسیی باشتر (ابوت، پ و والاس، کلر1376) .
توێژەران بە دیدی پیاوانەوە لە مەڕ ڕەفتاری ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا دەدوێن و دەڵێن؛ ژنان کەمتر لە پیاوان دەنگ دەدەن، “ژنان” لە پیاوان موحافیزکارترن، “ژنان” لە پیاوان حول‌حولیترن و ژنان زیاتر دەکەونە بەر کاریگەریی کەسایەتییەکان. هێشتا ئەو وێنا لە ئارادایە کە پیاوان (بەتایبەت هاوسەران) لەسەر بیروڕا و ڕەفتاری سیاسیی “ژنان” بەتایبەت لە هەڵبژاردندا کاریگەریی دادەنێن و ئەم گریمانەش هەیە کە بەرەو ڕوو بوونەوەکان، هەڵبژاردنەکان و شێوازی بەشداریی سیاسیی تایبەتیی پیاوان، ڕەفتاری سیاسیی گونجاو دیاریی دەکات. لەم ڕووەوە ڕەفتاری سیاسیی “ژنان” لە حاڵەتێکدا کە پێچەوانەی ئەم پێناسە بێت، بە نەگونجاو دادەنرێت. هەروەک “هابرماس” کە ئەقڵ و ئاوەز لە بەرانبەر هەستەکان دادەنێت و نالۆژیکی و هەستەوەری لەگەڵ سرووشت بە یەک دەگرێت، وەکچۆن بە درێژایی سەدەکان پیاوان هەستەکان، سرووشت و ژنیان بە یەکسان وەرگرتووە، ئەقل و ئاوەز بەتاڵە لە هەستەکان و هەستیش نا-ئەقڵانییە! (Wallace، 1929)
لایەنگرانی مافی کۆمەڵایەتیی ژنان، دووبارە سیاسەت پێناسە دەکەنەوە. “کیت میلت” لە پەڕتووکی “سیاسەتی ڕەگەزی”دا سیاسەت بە “پێوەندیی وەستاو لەسەر دەسەڵات و هێز، واتا ئەو دەستوور و ڕێکییەی بەهۆیەوە گرووپێک لە تاکەکان دەکەونە ژێر ڕکێف و کۆنتڕۆڵی گرووپ و بەرەیەکی دیکەوە” پێبناسە دەکات. (ابوت و والاس 1976) بە بڕوای لایەنگرانی ئەم ڕوانگە هەر بابەتێکی تاکەکەسی، سیاسییە، بەو مانا کە چونکە سیاسەت دەپەرژێتە سەر جووڵە و بزووتنی پێوەندییەکانی دەسەڵات لە کۆمەڵگەدا، کەواتە دەبێ پێوەندییەکانی دەسەڵاتی نێوان پیاوان و ژنانیش لێک ‌بداتەوە. دابەشکاریی نێوان ئاقاری گشتی و تاکەکەسی، باوەڕێکی پیاوسالارانەیە بۆ دوور ڕاگرتنی ژنان. بە بڕوای ئەوان ژنان بەم چەشنە لە بەشداریی کە ژیانی سیاسی و گشتیدا بێبەری کراون. کەوابوو لە باتیی ئەوەی کە بپرسین بۆچی ژمارەیەکی کەم لە ژنان لە کاروباری سیاسیدا بەشداریی دەکەن، دەبێ پرسیاری ئەوە بکەین کە پیاوان چۆن توانیویانە وەها سەرکەوتووانە ڕێگریی لە ژنان بکەن بۆ بەشدارییان لە کاروباری سیاسیدا؟
=KTML_Bold=بەشداریی سیاسیی ژنان:=KTML_End=
دەکرێ بڵێین؛ لەنێو ئەو پرس و بابەتە گرنگانەی کۆتایی سەدەی بیستەم لەگەڵی بەرە ڕوو بوو، واتا خەبات بۆ دابینکردنی ئاشتی، ئازادی و دیمۆکراسی، نەهێشتنی هەژاری و نایەکسانییەکان، بەکارهێنانی درووست و لۆژیکی سەرچاوە سرووشتییەکان، پێگەی بندەستی ژنانیش لە بەرچاو گیراوە، کە خۆی دەبێتە هۆی پێوەندیی مرۆیی نایەکسان و زاڵێتیی لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگە و نەزمی جیهانی.
بوونیادە کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسییەکان، بەستێنی مێژوویی، بنەما ئایدۆلۆژیکییەکانی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەریی لەسەر شووناسی تایبەتی و ئاستە نزم و نەوییەکانی بابەتەکانی پێوەندیدار بە ژنانەوە دادەنێن، کە ئەمانیش خۆیان لەسەر شێوە، چۆنێتی و چەندێتیی بەشداریی ژنان ڕەنگدانەوەیان دەبێت. دوو بگۆڕی مێژوویی و جوگرافیایی کاریگەریی لەسەر بەشداریی سیاسیی ژنان دادەنێن. لێرەوە دەتوانین بڵێین؛ هەر توێژینەوەیەک سەبارەت بە بەشداریکردن دەبێ تایبەتمەندییە مێژوویی و جوگرافیاییەکانی لە خۆ گرتبێت. ئەوسا ئەم تەوەرە گەڵاڵە دەکرێت، کە ئامادەیی ژنان لە دامەزراوە سیاسییەکاندا تا چ ڕادەیەکە و ئەو کاتانەش کە ئامادەییان هەیە، ئاخۆ گۆڕانکارییەک دەکەن کە بە سوودی ژنان بشکێتەوە؟ دەبێ ئەوەشمان لەبیر بێت کە “ژنان” بەرەیەکی کۆمەڵایەتیی یەک دەست نین، بە دەربڕینی دی؛ ژنان یەک چین یان توێژ، یاخود یەک نەژاد یان یەک نەتەوە نین و، لەنێو ژنانیشدا بە نیسبەت داخوازی و بەرژەوەندییەکانییانەوە فرەچەشنی لە ئارادایە. تەنیا ئامادەیی چەند ژنێک لە پلە بەڕێوەبەرایەتییە باڵاکاندا شتێک لە کێشەکان ناگۆڕێت. ئەوەی دەبێ بگۆڕدرێت بوونیادی کۆمەڵایەتی و بە دەربڕینی دی پێوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو ڕەگەزەکەیە، هەمان شت کە بە ناوی سیستەمی باوکسالارەوە دێتە ناسین. کەواتە؛ مەسەلەی ژنان و سیاسەت، مەسەلەی نایەکسانیی ژنان نییە، بەڵکوو مەسەلەی لەپێشبوونی پیاوانە کە هەوڵیان داوە بە جۆرێک نایەکسانییەکان دامەزراوەیی و ناڤۆکی بکەن. لە ڕاستیدا هەر کاتێک بمانهەوێ بەشداریی سیاسیی ژنان زیاتر بکەین، زیاترکردنی کورسییەکانی پاڕلەمان و بە زۆرەملێ کردنی 50٪ی کورسییەکان، چ گەرەنتییکی بۆ باشترکردنی دۆخی ژنانی لەگەڵدا نییە. کاتێک کە نایەکسانییەکان بە دامەزراوەیی بووبێت، کاتێک کە جیهان بۆ دوو پانتایی گشتی و تاکەکەسی دابەش بووبێت، سەیر نییە کە “ژنان” خۆشیان زۆر خوازیاری بەشداریی نەبن. بەڵام لە سیستەمی پیاوسالاردا بەشداری نەکردنی ژنان و خەمساردی و بێ‌لایەن‌ بوونیان، بەو شێوە پاساو دەدرێت کە ئەمە خەسڵەتی ژنانە، کۆنزرڤاتیڤ‌بوون تایبەتمەندیی ژنانە و لە بەر ئەوەی کە دەگەڕێتەوە بۆ سرووشتی ژنانە، کەواتر هیچمان لە دەست نایە. ئەم پاساوە خاو و سادەئەندێشە هەموان ئەرخەیان دەکات!
لە حاڵێکدا دەبێ ئەوەمان لە بەرچاو بێت؛ جیهان سەبارەت بە ئەزموونی بەرهەستی ژنان و پیاوان وێکچوو نییە. کەواتە چیدی ناکرێ بەو سیستەمە هزرییەوە پیاوان و تایبەتمەندییەکانیان بە ئەسڵ و کۆڵەکە وەردەگرێت، دەست بدەینە لێکدانەوەی دۆخی ژنان و سیاسەت. کاتێک کە دەمانهەوێ بەشداریی سیاسیی ژنان زیاتر بکەین، دەبێ لە گشتێتیی سیستەمدا کاری بۆ بکەین و ئەوسا دەبینین تاوەکوو پێوەندییە بوونیادییەکان نەگۆڕدرێن، زۆربوونی ژمارەی ژنان لە پۆستە کلیدییەکاندا هیچی پێناکرێت. مەگەر ئەوەی کە بەنیاز بین ئەم زیاترکردنی ژمارانە وەک کەرستەیەک بەکار بێنین بۆ سەقامدان بە سیستەمێک کە قووڵ و بە شێوەی جیدددیی خوازیاری پاراستنی پێوەندییە نایەکسانەکانە. دەکرێ بڵێین؛ سەرکەوتنی ژنان لە پانتایی سیاسەتدا مادام لە سیستەمێکدایە کە هەموو جیاوەکەکانی بۆ پیاوان دەوێ، هێندەش شادی هێنەر نییە.
“پێناسەیەکی دووبارە بۆ بەشداریی سیاسی”
مەبەست لە “بەشداریی سیاسی” واتا؛ دەستێوەردان لە چالاکییەکی ڕێکخراو و گشتی، کە دەیەوێ کاریگەریی لەسەر خەسڵەت، کارکرد، بوونیاد و سیاسەتەکان، ڕەفتاری چەندین دامەزراوە و یاخود پڕۆسسی دەسەڵات لەم ئاقارانەدا دابنێت و بیانگۆڕێت. هەوڵدان بۆ سڕینەوەی لەمپەڕ و بەربەستەکان بە مەبەستی کارامەیی و کاریگەریی زیاتر و کردنەوەی کەناڵی نوێ. شێوازەکانی ئاڵتەرناتیڤی دەسەڵات لە شوێنێکدا کە دەستڕاگەیشتن بە کەناڵە هەبووەکان ئاستەنگ کراوەتەوە و یان ناکارامەن دەبێ وەک “بەشداریی سیاسیی” لە بەرچاو بگیرێت.
=KTML_Bold=فاکتەرەکانی کاریگەر لەسەر بەشداریی سیاسیی ژنان:=KTML_End=
دەستڕاگەیشتنی ژنان بە دەسەڵاتی سیاسی دەبێ لە ڕێگەی ئامادەییان لە هەموو ئاقارەکانی ژیانی گشتی، لەوانە پێوەندییە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکاندا بەدی بێت. بەڵام پێدەچێت ئاقاری سیاسی بەرانبەر بە هاتنی ژنان خۆڕاگری دەکات. بوونی ڕێژیمی نادادپەروەر لە سەرتاسەری جیهان و نەبوونی چالاکیی بەردوامی دیمۆکراتیک یەک لە بەربەستە سەرەکییەکانی بەشداریی ئەکیڤی ژنانە، لە ئاقاری سیاسەتدا. ژنان زیاتر لە پیاوان خەسارەکانی زاڵێتیی سیاسی و نەبوونی دیمۆکراسییان بەردەکەوێت. چون ئەوان بەرپرسیارییەتیی بەکۆمەڵایەتی کردنی نەوەی داهاتوویان لە ئەستۆیە. ئوستوورەی بەشداری نەکردن و پاسیڤ و بێکردبوونی “ژنان” پشکێکی لە ئایدۆلۆژیای سیاسیدا هەیە و خۆی هەوڵی بەرتەسک‌ کردنەوەی دەورەکان و ئاقارەکانی “ژنان” دەدات. ئەم وتەزا فرەچەشنی پێگەی ژنان، لە دەور و پێشە مییەکانیان هەم لە چینەکاندا و هەم لە سیستەمی ئابووری و کولتووریدا لە خۆ دەگرێت و خەبات و خەبتینەکان بۆ بەشداریی “ژنان” بە شێوە و شێوازە جۆراوجۆرەکان لە بەرچاو ناگرێت. سیاسەتی دەوڵەتەکان خۆیان سەبارەت بە پێگە و دەوری “ژنان” لە پڕۆسسی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسیدا ئەنجامی کارکردی سیستەمی باوکسالارە، لە یاساکانی تایبەت بە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە و داهاتەکاندا ڕەنگدەداتەوە. هەلومەرجی ئابووریی؛ بۆ نموونە هەژاری، بێکاری، چەوساندنەوە و دەستراگەیشتنی نایەکسان بە کار و پیشە تازەکان لەو فاکتەرانەن کە بەشداریی ژنان لە سیاسەتدا ئاستەنگ دەکەنەوە.
سەربەخۆیی ئابووری بۆ خۆڕاگریی ژنان بەرانبەر بە نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان پێویستە، هاوکات ژیانی ئابووریی ڕەوتێکی نوێی بەکۆمەلایەتیبوون دەڕەخسێنێت. جیاوازیی بەکۆمەڵایەتی بوونی نێوان دوو ڕەگەز کە ئەنجام جیاوازیی ڕەفتاریش بەدی دێنێت بۆ نموونە؛ ترسی ژنان لە قسەکردن لە کۆر و کۆبوونەوە گشتییەکاندا، نەبوونی بڕوا بەخۆبوون و ترس لەوەی کە بیروڕای خۆ بەیان بکەی. پێشداوەرییەکان، دژایەتی خێزان، وێنەی نەرێنیی ژنانێک کە بە سیاسەتەوە سەرقاڵن، کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیی دەور و پشت کە بەشداریی “ژنان” لە پێگە لۆکاڵی و نتەوەییەکاندا ئەستەم دەکات.
=KTML_Bold=پێشداوەرییەکان سەبارەت بە ئاقاری چالاکیی ژنان و پیاوان=KTML_End=
سیاسەت ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە کاری پیاوان دێتە ئەژمار. هاوکات ئەم وێناش لە ئارادایە؛ ژنان کاتێک کە لە بواری چالاکیی سیاسیدا کار دەکەن، بە حەتمی لە ئەرکە خێزانییەکانیان خافڵ دەبن. دەستڕاگەیشتنی ژنان بە دەسەڵاتی سیاسی پێویستی بەوەیە کە گۆڕانێکی جیددیی لە شێوە و فۆڕمی بنەڕەتیی ئەو ڕۆڵانەی دەدرێتە پاڵ هەریەک لە دوو ڕەگەزەکە و ئەو ئایدۆلۆژیایەی تێبینی و پاساوی بۆ دێنێتەوە، بێتە ئاراوە. بە گشتی کۆی پڕۆسسی بەکۆمەڵایەتیکردنی دوو ڕەگەز دەبێ گۆڕانی بەسەردا بێت، تاوەکوو ژنان بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی تەیار و ئامادە بن و وێنەیەکی نوێ لە پێوەندیی نێوان دوو ڕەگەز بکێشنەوە. پێویستە ئەم وێنە لە پانتایی گشتی و پانتایی تاکەکەسیدا بنەخشینرێت.
=KTML_Bold=ستراتیژێک کە دەبێ بگیرێتە بەر:=KTML_End=
ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکانی “ژنان” دەتوانن لە یەکگرتوویی “ژنان” و وشیارکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکانی ژناندا گەلێک کاریگەرییان هەبێت. ڕەنگە بکرێ دژواریی بەشداریی سیاسیی ژنان لەم وشانەدا کوورت بکرێتەوە، واتا ئەوەی پێوەندیی بە ژنانەوە هەیە و ئەوەی پێوەندیی بە حەیاتی سیاسییانەوە هەیە.
لە پڕۆسسی کۆمەڵایەتیدا؛ پەرە بەپێوەندیی تەواوکەر یان یەکسانیخواز بدرێت. بەتایبەت لە بوونیادە نافەرمییەکانی کۆمەڵگەدا، لەوانە خێزان و، هەروەها پێوەندیی نێوان دوو ڕەگەز بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتە بۆ هەریەک لە ژنان و پیاوان بڕەخسێت، تاکوو بڕوا بەخۆبوون و ئێنێرژیی خۆیان بۆ دەربڕینی بەسوود و کاریگەریی بیروبۆچوونەکانەکانیان لە پانتایی گشتیدا، زیاتر بکەن. دابەشکردنی سیستەمەکانی زانست و زانیاریی نوێ لە ڕێگەی هەموو دامەزراوە پەروەردەییەکان و ڕەوتە کۆمەڵایەتییە فەرمی و نافەرمییەکانەوە. بەکارهێنانی کاریگەریی کەرستەکانی پێوەندیی گشتی بە مەبەستی پەرە و گەشەی ڕوانگەکانی “ژنان”. گۆڕان و باشترکردن، سیاسەتی دەوڵەتی و ماف‌ تەوەر بە مەبەستی بەرینکردنی دەستڕاگەیشتنی ژنان بە دەسەڵات. چونکە هەروەک دەزانین بزووتنەوەکانی ژنان نیشانیان داوە؛ دەتوانن ئاڵتەرناتیڤێکی دیکە بۆ فیکر و کردەوەی سیاسیی ژنان دەستەبەر بکەن.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1.آبوت، پاملا؛ والاس، کلر. درآمدی بر جامعەشناسی نگرشهای فمینیستی. تهران، دنیای مادر، 1376.
2. بلوم، ویلیام تی. نظریەهای نظام سیاسی. ترجمە احمد تدین، تهران، نشر آران، 1383.
3.زنجانی زادە، هما. فرهنگ و توسعە. مجلە دانشکدە ادبیات و علوم انسانی دانشگاە فردوسی مشهد. 1379.
4. میشل، آندرە. فمینیسم، جنبش اجتماعی زنان، مشهد، نشر نیکا، چاپ دوم، 1377.
An Introduction to Sociology، London، Routledge. Abbot، P.، Wallace، C، 1997.
The Female World، New York، Free Press. Bernard، Jessie. 1981
Feminism and Political Theory، Sage Publication. Evans J. et al، 1986
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 181 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 03-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 03-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 181 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,421
وێنە 104,871
پەرتوک PDF 19,375
فایلێن پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
فۆڵدەر
جهـ - تۆپۆگرافی - گردۆڵگەیی جهـ - جهـ - شارەدێ جهـ - زمان - شێوەزار - ک. باشوور جهـ - باژێر و باژارۆک - شەقڵاوا جهـ - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دوکان ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 1 (دۆڵا جافەتی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.39 چرکە!