پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕاستکردنەوەی هەندێک هەڵەی زمانی کوردی
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاستکردنەوەی هەندێک هەڵەی زمانی کوردی

ڕاستکردنەوەی هەندێک هەڵەی زمانی کوردی
ناونیشانی بابەت: ڕاستکردنەوەی هەندێک هەڵەی زمانی کوردی
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک دەکەوێتە 21ی شوباتی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرانبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەم جار لە 17ی نۆڤەمبەری ساڵی 1999 لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەنرا.
ساڵی 2008یش ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیە کگرتووەکان پشتیووانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی2008یشی کردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەکان. ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕۆژی بزاڤی زمانی ساڵی 1952ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی) ەوە سەرچاوەی گرتووە. ساڵی 1952 ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی (داکا) کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بەدەستی ھێزەکانیپۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.
لە ئەمڕۆی پێشکەوتوودا، لە سەردەمی بوونی هەزاران فەرهەنگی زمانی کوردی پاک و پەتیدا، لەگەڵ بوونی سەدان پەڕەو پێگەی ڕاستەوخۆو دۆزینەوەی سەرچاوەو وشەسازی و مانازانی وشەزانی و هەزاران وشەی شێوەزارەکان، لە کوردستاندا کۆمەڵێک یان هەندێک مامۆستا، نووسەر، وێژەدۆست، بێژەن، هۆزانڤان، هونەرمەند، ڕۆژنامەنووس، ڕاگەیاندنکار، وتەبیژو ڕۆشنبیرو بریکار، لەباتی پاراستنی زمانی شیرینی کوردی پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی وشەگەلی چاوزەقی بیانی، بەتایبەتی عەرەبی و ئینگلیزی!
ئەگەر بەوردی گوێ لە ئاخافتن و لێدوان، چاوپێکەوتن، گۆرانی، هۆنراوە، کۆڕو بڵاوکراوە دەنگی و ڕەنگیەکانیان بگری، بەزەییت بە زمانی کوردیدا دێتەوە. لەوەش نەنگیتر، ئەگەر سەیری دەق ، نووسین، چاپ، بڵاوکراوەکان بکەین، ئەوە هەر بەڕوونی زمانی کوردی لە هەڵدێرو کەوتن و خنکاندندا دەبینیتەوە.
ئێستاش لای هەندێک لەو کەس و لایەنانەی سەرەوە باس کران، زمانی کوردی لە سەدەی نۆزدەو سەرەتای بیستدایە، یان بەناوی بەجیهانیبوونەوە بەتەواوەتی هەوڵی شیواندنی زمانی کوردی دراوە. هەروەها ناوی بازاڕو شوێنی کارکرن و خواردنگاو میوانخانەو شوێنە گەشتیارییەکان بەتەواوەتی لەناوی کوردی چۆڕاونەتەوە بەڕێژەیەکی کەم ناوی کوردی شیرین و پەتی ئەبینرێت. لێرەشدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەشی مۆڵەتدانی کارکردن کەمتەرخەمن و پێویست دەکات مۆڵەت بەو کەس و شوێنانە نەدرێت کە ناوی بیانی بەکاردەهێنن. بۆیە تکایە وەک نابنە هۆکاری پێشکەوتن و پەرەپێدان و پاڵپشتی زمانی کوردی شیرین، مەیخنکێنن، مەیشێوێنن، بەناوی کرانەوە بەڕووی جیهاندا.
زمانی کوردییەکێکە لە دەوڵەمەندترین زمانەکانی جیهان، ئەگەر مەبەستمان بێت بەڕاستی بەکاری بهێنین، پێویستمان بە یەک وشەی بیانی، بێگانە نابێت لە هەموو جۆرەکانی کاروباری ژیاندا.
زمانی کوردییەکێکە لە زمانە ڕەسەن و گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، لقێکی گەورەیە لە خێزانی زمانە هیندۆئەوروپیەکان، زۆرینەی نەتەوەی کورد پێی ئەدوێن، بەڵام هیشتا زمانی وێژەیی فەرمییەکگرتوومان نییە. بەڵکوو شێوەزاری فەڕمیمان هەیە، هەزاران هەزار پەڕتووکی پێ چاپکراوە، وەک کوردی ناوەند کە شێوە زارێکی فەڕمیە بە ئەلفوبێی کوردی دەنووسن. هەروەها کوردی باکووری بە ئەلفوبێێ لاتینی دەنووسن.
بەشێوەیەکی گشتی زمانی کوردی وەک زمانیکی گرنگ لە چوار شێوە زاری سەرەکی یان شێوە زاری فەرمیپێکهاتووە:یەکەم/ شێوەزاری باکوور.دووەم / ناوەند، ناوەڕاست.سێیەم/ باشوور.چوارەم/ گۆرانی/زازایی.
لێرەدا هەوڵ ئەدەین بۆ ڕاستکردەنەوەی هەندێ هەڵە لە شێوازی بەکارهێنانی هەندێک (ناو- وشە- زاراوە) کە ڕۆژانە بەکاریان دێنین لە زمانی کوردیدا:
– ئایە بەکارهێنانی وشە/ناوی (کوردەکان) ڕاستە؟ یان تەنیا (کورد ) بەکار بهێنین؟
زۆر بەداخەوە هەندێک کەسایەتی کورد لە پەرتووک و ڕۆژنامە و گۆڤارو ماڵپەڕو (سایت، فەیسبووک، تیڤی) و لێدوانەکانیاندا وشەی (کوردەکان) زۆر بەکاردەهێنن، ئەوەش هەڵەیەکی گەورەیە و پێویستە ڕاست بکرێتەوە.
لە ڕاستیدا کورد یەک کوردە، ئەوە بێگانەکان ئەو ناوە بەکاردینن و دەڵێن کوردەکان، بەتایبەت عەرەب و ئینگلیز. یان زۆرجار بەناو نووسەر و ڕۆشنبیری کورد لە کەناڵە عەرەبییەکانەو دەڵێن (الاکراد) ! بەراستی نەزانییە بۆ نووسەر و هەندێ خەڵکی بەناو پێشەنگ ئەو وشانە بەکاردەهێنن و چەندین جاریش دووبارەی دەکەنەوە کە هەڵەیەکی یەکجار گەورەیە.
هەروەها لەوەش وێرانتر دەڵێن (کوردی کۆن و کوردی نوێ و کوردی ناوەڕاست و کوردی هاوچەرخ) !بەکارهینانی ئەمانە هەڵەی گەورەن، دەبێ ئاوەڵناوەکان وەک (کۆن، ناوەڕاست، نوێ، هاوچەرخ) بخرێتە پێش ناوەکەوە کە کوردە. وەک مێژووی کۆنی کورد، ، یان مێژووی دێرینی کوردستان، یان مێژوی کورد/کوردستان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، یان مێژوی نوێی کورد، هاوچەرخی کورد. لێرەشدا یەک کورد هەیە نەک کوردی کۆن و تازە.
من لە بەرگی یەکەمی پەڕتووکی (مێژووی دێرینی کوردستان) دا ئەو بابەتەم بەکوورتی ئاماژە پێداوە، لێرەدا دووبارە بایەخی پێ دەدەینەوەو بەکوورتی باسی دەکەین، بۆ نموونە بۆ مێژووی کوردستان: چاخە مێژووییەکاندەکرێن بە چوار بەشی سەرەکیەوە، وەک:
1/ مێژووی دێرینی کوردستان (3000پ.ز-650زاینی) : لە دەرکەوتنی نووسینەوە تا ڕووخانی دەوڵەتی ساسانی و هاتنی ئیسلام دەگرێتەوە، هەر لەم ماوەیەدا چاخەکانی پێش مێژووش لە ناوەندکانی خوێندندا دەخوێنرێت، لەبەر گرنگی بابەتەکە، سەرەڕای زانستی شوێنەوارناسی کە بایەخی تەواوەتی پێدراوە لە کوردستاندا. بەداخەوە لە زۆر شوێن و زانکۆکانی کوردستان دەڵین (مێژووی کوردی کۆن) ئەمەش هەڵەیەکی زانستی گەورەیە کە هەندێک کەس بەناو مامۆستا و زانا بەکاری دێنن. لە ڕاستیدا ئەوە تەنیا شوێنکەوتەی عەرەب و وەرگێڕانی عەرەبییەکەیەتی و هیچی تر، لەکاتێکدا دەبێت ئەوە بزانین کورد یەک کوردە، نەک کوردی کۆن و کوردی ناوەڕاست و کوردی نوێ و کوردی هاوچەرخ، بەڵکوو دەبێت ئاوەڵناوەکانی (کۆن و ناوەڕاست و نوێ و هاوچەرخ) ، لە پێش وشەی کورد یان کوردستان دابنێیین. وەک مێژووی دێرینی کوردستان و مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست و نوێ و هاوچەرخی کوردستان. دەبێت مێژوو دابەش بکەین بۆ چەند قۆناغێک نەک کورد و کوردستان یان دەتوانیین بەم شێوەیەی خوارەوەش بینووسین.
2/ مێژووی کوردستان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا (650ز-1500ز) : ( مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست لە کوردستاندا) واتە بەهاتنی ئیسلام تا دەرکەوتنی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی و داگیرکاریەکانیان لە کوردستاندا دەخایەنێت، تا (شەڕی چاڵدێران 1514ز) .
3/ مێژووی نوێی کوردستان: (1500-1914ز) : لە (شەڕی چاڵدێران 1514ز) ، لە دەرکەوتن و بەهێزبوونی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی و داگیرکاریەکانیان لە کوردستاندا تا دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیهانی 1914ز دەخایەنێت.
4/ مێژووی هاوچەرخی کوردستان (1914ز تا 1970ز) : لە جەنگی یەکەمی جیهانی 1914 تا 1970. بەپێی ڕێبازی فەلسەفەی مێژوویی.
– ئایا بەکارهێنانی وشەی (کوردەکان) کوردی ئێراق، کوردی ئێران، کوردی تورکیا، کوردی سووریا ڕاستە؟ یان کوردستانی ئێراق، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باکووری کوردستان، ڕۆژاوای کوردستان ڕاستە؟ یاخود تەنیا (ئاڕاستەکان) بەکاربهێنین، وەک باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا؟
زۆر بەداخەوە جارێکی تریش ئەوە ئەڵێین هەندێ کەسایەتی کورد لە پەڕتووک و ڕۆژنامە و گۆڤارو ماڵپەڕو (سایت، فەیسبووک، تیڤی) و لێدوانەکانیاندا وشەی (کوردەکانی) / کوردی ئێراق، کوردی ئێران، کوردی تورکیا، کوردی سووریا زۆر بەکاردەهێنن، ئەوەش دیسان هەڵەیەکی گەورەیە و پێویستە ڕاست بکرێتەوە. یان زۆر جار لە چاوپێکەوتنی میوانەکاندا خودی پێشکەشکارو میوانەکەش دەکەونە ئەو هەڵەیەوە.
لە ڕاستیدا کورد یەک نەتەوەیە، تەنیا پێی دەوترێت کورد و یەک نیشتمانی هەیە ئەوەش پێێ ئەوتریت کوردستان.
لێرەدا دەکرێت ئاڕاستەکان بەکار بهێنرێت وەک باکوور یان باکووری، باشوور، باشووری/ ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا، بەڵام بە شێوەی درووست وەک باشووری کوردسان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژاوای کوردستان، باکووری کوردستان.
زۆر جار دەڵێن بێژەن، نووسەر، هونەرمەندێکی بەناوبانگی کوردی باشوور، کوردستانی باکوور!
ئەوە شێوازە هەڵەکەی بەکارهێنانێتی، چونکە ئەگەر ئێمە بڵێین کوردستانی باشوور واتە ڕازین بەو دابەشکارییەی کوردستان. ڕاستتر ئەوەیە بڵێن باشووری کوردستان، باکووری کوردستان یان ڕۆژھەڵاتی کوردستان یان ڕۆژاوای کوردستان، لەبەرئەوەی ئێمە یەک خاک و نیشتمان و یەک کوردستانمان ھەیە، ئەویش کورستانی گەورەیە. هەروەها زۆرێک لە کەناڵ و واڵ و ماڵپەرە گەورەکانی خۆمان و جیهان ئەو شێوازە هەڵەیە بەکاردێنن.
لەلایەکی ترەوە دەکرێت بۆ ئەو سنوورانەی دەرەوەی کوردسانی گەورە ئەمە بەکاربهێنین، بۆ نموونە بڵێین کوردی دەرەوەی کوردستان، وەک کورد لە ئەفغانستان، پاکستان، ئەرمینیا، ئازەربایجان، جۆرجیا، لیبیا، سوودان، ئوردون، میسر، لوبنان، ئیسرائیل، یان کورد لە تاراوگە. هەروەها نموونەیەکی ترمان هەیە کە تا ماوەیەک یان تا ئەمڕۆش جێی مشتومڕە، خاک وڵاتێکی کوردییە، بەڵام تارادەیەک دابڕاو لە کوردستانی گەورە، ئەویش کوردسانی سوورە وەک ناوچەیەکی خۆسەری-ئۆتۆنۆمی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشودا لە ساڵی 1923 تا 1929. زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو. پایتەختەکەشی شاری لاچین بووە. ئەو ناوچەیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی گەورە. بە گوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تاوەکوو ئێستاش کێشەیەکی زۆری لە سەرە.
– ئایە بەکارهێنانی وشەی (کوردەکان) کوردی شەبەک، کوردی ئێزیدی، کوردی یارسانی، کوردی فەیلی، کوردی زازایی درووستە؟
زۆر جار گوێبیستی ئەوە ئەبین کوردی شەبەک، کوردی ئێزیدی، کوردی یارسانی، کوردی فەیلی، کوردی زازای…..تاد. ئەوەش هەڵەیەکی ترە بە بۆ چونی ئێمە، چونکە هەورامی، لوڕی، یەزیدی، کاکەیی، شەبەک، یارسانی، فەیلی، زازای و …تاد، بەشێکی گەورەی پێکهێنانی کوردن، ئەشێ لە ڕووی ئایین و شێوە زارو ئاخافتنی ناوچەیی و کلتورو ناوچەوە تایبەتمەندی خۆیان هەبێت، بەڵام هەرگیز جیا نین لە بەشە گەورەکەی جەستەی نەتەوەی کورد. ئەوە هێزە داگیرکەرەکانی کوردستانن ئەیانەویت بەناوی جیاوازی شێوەزارو ڕەنگ و ئایینەوە ئەوانە لە کورد دابڕن و لە ڕێژەو ژمارەی دانیشتووانی کورد کەم بکەنەوە.
ئەکرێت بوترێت ئایینە ڕەسەنەکانی تری کوردستان وەک ئایینی ئێزدی، یارسانی و کاکەیی، بەڵام ناکرێت بڵێن کوردی ئێزدی، کوردی شەبەک، کوردی یارسانی، کوردی فەیلی، کوردی زازای. لە ڕاستیدا ناکرێت لە ڕووی ئایینیشیەوە ئەو جیاوازیە بکرێت، چونکە دواجار بەشێکی سەرەکی کلتورو شارستانی کوردستان پێکدێنن.
– ئایا بەکارهێنانی زاراوە، یان وشەی کرمانجی، سۆرانی، بادینی، کەڵهوڕی، درووستە؟
لە خاڵەکانی پێشووتردا ڕوونکردنەوەمان دەربارەی هەندێ ناو خستەڕوو:لە خاڵی یەکەمدا باسمان لە ناوی ( کوردەکان) کردو وتمان بەکارهێنانی هەڵەیە. هەروەها بەکارهێنانی ئاوەڵناوەکان وەک (کۆن، ناوەڕاست، نوێ، هاوچەرخ) بخرێتە پێش ناوەکەوە کە کوردە. وەک مێژووی کۆنی کورد. یان مێژووی دێرینی کوردستان، یان مێژوی کورد/کوردستان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، یان مێژوی نوێی کورد، هاوچەرخی کورد. نەک کوردی کۆن و کوردی ناوەڕاست. هەروەها لە خاڵی دووەمدا باسمان لە وشەی (کوردەکان) کوردی ئێراق، کوردی ئێران، کوردی تورکیا، کوردی سووریا کرد. یان کوردستانی ئێراق، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باکووری کوردستان، ڕۆژاوای کوردستان کرد؟ ئەوەمان ڕوونکردەوە کە بەکارهێنانی تەنیا (ئاڕاستەکان) درووستە، وەک باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا.
هەروەها لە خاڵی سێیەمی بابەتەکەماندا، ئەوەمان باسکرد، ئایە بەکارهێنانی وشەی (کوردەکان) کوردی شەبەک، کوردی ئێزیدی، کوردی یارسانی، کوردی فەیلی، کوردی زازایی درووستە؟
لە خاڵی چوارەمدا باس لە شێوە زارەکانی زمانی کوردی دەکەین، کە زۆر جار بە هەڵە لقێکی کراوە بەناوی سەرەکی شیوەزارەکە، وەک بەکارهێنانی زاراوەی کرمانجی بۆ کوردی باکووری، سۆرانی بۆ کوردی ناوەند، بادینی بۆ کوردی باکووری بەتایبەتی لای خەڵکی ناوچەکانی کوردی ناوەند. با بزانین زمانی کوردی وردەکاری شێوە زارەکانی چین؟
زمانی کوردی: وەکوو پێشتر باس کرا یەکێکە لە زمانە ڕەسەن و گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، لقێکی گەورەیە لە خێزانی زمانە هیندۆئەوروپەیەکان، زۆرینەی نەتەوەی کورد قسەی پێدەکەن، بەڵام هیشتا زمانی وێژەی فەرمییەکگرتوومان نییە. بەڵکوو شێوەزاری فەڕمیمان هەیە، هەزاران هەزار پەڕتووکی پێ چاپکراوە، وەک کوردی ناوەند کە شێوەزاریکی فەڕمیە بە ئەلفوبێی کوردی دەنووسن. هەروەها کوردی باکووری بە ئەلفوبێێ لاتینی دەنووسن.
بەشێوەیەکی گشتی زمانی کوردی لە چوار شێوەزاری سەرەکی، یان شێوەزاری فەرمیپێکهاتووە:
یەکەم/ شێوەزاری باکووری: لە باکووری کوردستان، ڕۆژاوای کوردستان، ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، ناوچەکانی شەنگال لە باشووری کوردستان قسەی پێدەکەن. ئەمەش لە چەند لقێک درووست بووە، گرنگترینیان کرمانجی و بادینییە. لێرەدا بە هەڵە ناوی کرمانجی کراوەتە ناوی سەرەکی شێوە زارەکە بۆ هەموو لقەکانی باکوور.
لە ڕاستیدا بەکارهێنانی وشەی کرمانجی خۆی هەڵەیە. کورمانجی دەستەواژەیەکی ئەدەبی، ڕامیارییە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا، لەلایەن میرەکانی کوردەوە بەو هۆزانەی کورد وترا کە ئامادە نەبوون ناوو نەتەوەی خۆیان بگۆڕن و بیکەن بە تورک یان تورکمان لە شوێنی خۆیان مانەوە، وشەکەش (کورمانجی) لەوەوە هاتووە (کوردێن مان جیھێ) ، واتە ئەو کوردانەی مانەوە لەجێی خۆیان.
هەروەها هەڵەیەکی تر ئەوەیە لە ناوچەکانی سنووری شێوەزاری ناوەند، بە هەڵە بە شێوەزاری باکووری لە ناوچەکانی دهۆک ئەڵێین بادینی، لە کاتێکدا بادینی خۆی لقێکە لە شێوەزاری باکووری.
دووەم/ شێوەزاری ناوەند- ناوەڕاست: ئەم شێوەزارە، شێوەزارێکی فەڕمیە لە چەند لقێک درووست بووە، وەک: (کەرکووک، سلێمانی، هەولێر، گەرمیان، ڕاپەڕین، بەشێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک سنە، ورمێ، کرماشان، ناوچەی موکریان…تاد) .
زۆر جارو لە زۆر شوێندا لقێکی شێوە زارێک کراوە بە ناوی سەرەکی شێوەزارەکە، لەراستیدا ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە. بۆ نموونە بە شێوەزاری ناوەڕاست-ناوەند دەوترێت (سۆرانی) ، لە کاتێکدا سۆرانی لقێکە لە لقەکانی پێکهێنانی شیوەزاری ناوەڕاست. هەروەها بڕبڕەی پشت و هێڵی ڕاستی شێوەزاری ناوەڕاست، هێڵێکی ڕاستە کە کەرکووک، سلێمانی، سنەیە، پاشان بە لای چەپ و ڕاستدا گەرمیان و سۆران و هەولێر دێت.
ئەم شێوەزارەی ناوەڕاست هەزاران هەزار پەڕتووک، گۆڤار، ڕۆژنامەو بڵاوکراوەی پێ نووسراوەتەوە. لەکاتێکدا هۆزانڤان و ئەدیبەکانی سەردەمی بابان وەک: نالی، سالم، کوردی …هتد ڕچەشکێنی ئەو ڕێبازەی نووسینە بوون کە بووە بناخەی بەکارهێنانی ئەو ئەلفوبێیەی ئێستا پێی دەوترێت شێوەزاری ناوەڕاست.
دواتر بە ناوچەکانی تردا بڵاوبووەتەوە. هەروەها سەردەمی میرنیشینی بابان و ئەردەڵان (کەرکووک، سلێمانی، سنە) زۆرترین جموجوڵی ئەدەبی و ڕۆنشبیری تیا بووە، زۆرترین نووسەر و بێژەن لەم هێڵەدا بوون، لەچاو ناوچەی سۆران، یان میرنشینی سۆران.
لیرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە: بۆچی ناوی سۆران بڕاوە بە بەر ئەو شێوەزارەدا کە زیاتر لە حەوت لقە؟ ئەی بۆ ئەردەڵان یان بابان نەبوو؟ ئەی بۆ سلێمانی، سنە، کەرکووک نەبوو؟
لە ئێستاشدا زۆرترین کەناڵی ڕاگەیاندن (تیڤی و ساییت) ، ڕێکخراوەکان، وەرگێڕەکان وشەی سۆرانی بەکاردەهێنن بۆ شیوزاری ناوەند لەکاتێکدا ئەوە خۆی هەڵەیەکی گەورەیە و (سۆران/سۆرانی) خۆی لقیکە لە شێوەزای ناوەندی.
سێیەم/ شێوازری باشووری: یەکێکی ترە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردی لە ناوچەکانی ئیلام، کرماشان، لورستان، وەک لەک، کەڵ‌هوڕ، بەشێکی زۆر لە کورد لە بەدرەو جەسان لە پارێزگای کوت و بەعدا قسەی پێدەکەن، لە نووسیندا لەگەڵ شێوەزاری کوردی ناوەنددا یەکدەگرنەوە. لێرەشدا بە هەڵە کەڵهوڕی کە لقێکی ئەم شێوەزارەیە بەکاردەهێنن بۆ لە شێوەزاری باشوور، واتە دەڵێن شێوەزاری کەڵهوڕی، لوڕی لەکاتێکدا شێوەزاری باشووری درووستە.
چوارەم: شێوەزاری گۆرانی/ زازایی: شێوە زارێکی تری زمانی کوردییە، لە چەند لقی سەرەکی پێکهاتووە، زازا لە باکووری کوردستان بەتایبەت لە هەرێمی دەرسیم.
هەروەها گۆرانی و باجەڵانی، شەبەک و هەورامی. ئەم شێوەزارە سنووری جوگرافی بەیەکیانەوە نابەستێت، بەڵکوو نزیکی شێوازی ئاخافتن و هەڤپەڤینیان لێکەوە زۆر نزیکە. هەردوو ڕێنووسەکەش بەکاردەهێنن، زازا لە باکوور لاتینی، هەورامی لە ڕۆژهەڵات و باشوور ئەلفوبێی کوردی بەکاردەهێنن.
=KTML_Bold=پەراوێزەکان:=KTML_End=
1- فاتیح عەبدوڵڵا محەمەد: مێژووی دێرینی کوردستان، کوورتەیەک لە مێژووی شارستانییە.ی دێرینی کوردستان، لێکۆڵینەوەیەکی مێژووی ڕامیاری شارستانییە، ب1، چ1، سلێمانی، 2016، ل43-48
2- فوئاد حمە خورشید: کورد، کوورتە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی یە، و‌. ساڵح سەعید دلۆیی، سلێمانی، 2000، ل24-28
3- کەمال مەزهەر: مێژوو، چ2، 2007، ل166-
4- فوئاد حەمە خورشید، کورد، کوورتە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی یە ، .ل26-28
5- شەڕێکی گەورە لەسەر ئەم ناوچەیەدا درووست بوولەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان.بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی 1926 لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە ژمارەی دانیشتووانی کوردستانی سۆر (51200) کەس بووە. ڕێژەی دانیشتووانی کورد ڕێژەی (73٪) بووەو ڕێژەی (%26، 3) ئازەربایجانی بووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 170 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 15-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سروشت بەکر ) ل : 15-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 15-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 170 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!