پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,451
وێنە 105,204
پەرتوک PDF 19,475
فایلێن پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پیرۆزی و زانست
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: زانست | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$پیرۆزی و زانست$
نووسینی: ئەلەند ڕزگار
زۆرینەی مرۆڤ؛ مرۆڤانێک کە ئارەزوویان لە پیرۆزکردنی شتەکانە، دەشێ ئەم شتە، وشەیەک، ڕووداوێک بێت کە بۆ هەزاران ساڵ پیرۆز بکرێت و جێگیر بکرێت. بەخشینەوەی پیرۆزی بە “شتەکان” مانەوەی تاکە لە ڕابوردوودا و نەمانی جووڵەیە لە ئێستا و داهاتوودا. بیرکردنەوەی پیرۆز؛ بیرکردنەوەیە لەو ساتەی کە شتەکان پیرۆزکراون نەک لەو ساتەی کە ژیانی “من” بەرجەستەیە، بەو واتایەی: تۆ لە شوێن و کاتێکی پیرۆزکراودا بەرهەمهینەرەوەی ژیانی خۆت نیت، بەڵکوو بەرهەمهێنەرەوەی ئەوی تری کە مردووە، بەرهەمهێنەرەوەی ڕووداوێکی کە ڕوویداوە و کۆتایی هاتووە، نەک ڕووداوێک کە بیەویت ڕووبدات. ئەگەر سەرنج بدەین لە کیمیاگەری کۆندا توخمەکان خاوەنی پیرۆزی و تایبەتمەندی خۆیانبوون وەک، شتێکی ناسرووشتی سەرنجدەدران بەو واتایەی: نامۆ بوون بە لای تاکەوە کە ئەمەش دەرەئەنجامی بە پیرۆزبوونی کەرەستەکانە، لێسەندنەوەی سرووشتی بوونیانە بۆ بوونێکی سەروو سرووشتی و دواجاریش ناسرووشتی. دەکرێت لەم ڕێگەیەوە بچین بۆ ئەو شتانەی یاخود ئەو شوێنانەی لە لایەن مرۆڤەوە پیرۆزکراون، لە ئەنجامی هەوڵدانیان بۆ جێگیربوون:
گەردوونی پیرۆز؛ گەردوون تا ئەو شوێنەی پیرۆزنەکراوە دەکرێت ببێتە جێگەیەک بۆ بیرکردنەوە و سەرنجدانی بەشێوەیەکی تاقیکارانە، گەڕان و دۆزینەوەی هەسارە و خانەی نوی لە گەردووندا بە بێبوونی شۆکبوون، چوون بە گەڕانەوەمان بۆ کردەی تاقیکردنەوە و بیرکردنەوە؛ گۆڕانکاریی ڕوودەدات لە هەموو ئەو تێڕوانینانەی کە بەرانبەر شتێک هەمانبووە. واتە: پیرۆزنەبوونی گەردوون، کردەی بەرهەمهێنانی گۆڕانکارییە دژ بە جێگیریی. کەواتە پیرۆزبوونی گەردوون، جگە لەوەی دەیکاتە ڕووبەرێکی جێگیر بێ گۆڕانکاری، لە داهاتووشدا وەک، یەک بیرکردنەوە و یەک سەرنجی تاکێک دەمێنێتەوە کە ڕەنگە بۆ ماوەی هەزاران ساڵ پێش ئێستا ڕایەکی هەبووبێت و بەخشیبێتی بە مرۆڤێک کە ئارەزووی لە جێگیری هەیە و بەهەمان شێوەش لە ڕێگەی پەیوەندی مرۆڤەکانەوە لەگەڵ یەکدیدا گواسترابێتەوە، یاخود لە ڕێگەی بەکارهێنانی توندوتیژی و سەپاندنی هێزەوە گواسترابێتەوە. هەربۆیە؛ پیرۆزی، بریتییە لە: ڕووبەرێکی فراوان لە جێگیری و توندوتیژی.
(بەم شێوەیە ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندایە ڕێکخرابوو تەواوکرا. ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لەو کارەی کە کردبووی تەواوبوو، ئینجا لە ڕۆژی حەوتەمدا لە هەموو کارەکانی پشوویدا. خودا ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەتدار و پیرۆزکرد، چونکە تێیدا لە هەموو کارەکانی پشوویدا، هەمووئەوەی خودا بەدیهێنا و درووستی کرد)
ڕۆژی حەوتەم؛پشوودان
پەیدابوون_1
پەرتووکی پیرۆز
مرۆڤ وەک، پیرۆزکراوێک و پاشانیش وەک، ڕووبەرێک لە تاوان و خاوەن چیرۆکێکی تایبەت لە لایەن دەستەڵاتێکی بانسرووشتییەوە، ئەوکاتەی مرۆڤ وەک، بوونەوەرێکی پیرۆز و تایبەت لەم گەردوونەدا پێناسەدەکرێت؛ ئەوا بوونی مرۆڤ بۆ خۆی لە سرووشت جیادەبێتەوە بەو واتایەی: کە ئیدی مرۆڤ ڕووبەرێک نابێت لە گۆڕانکاری جیاواز، بەڵکوو دەبێت بە خاوەن ڕووبەرێکی جێگیر و بەرنامە بۆ داڕێژراو، مرۆڤ دەبێتە خاوەن ئیگۆ و نامۆبوون بەوەی کە پێی دەوترێت سرووشت. هەروەها کاتێک “جەستە” دەبێت بە بەشێک لە بوونێکی جیاواز و پیرۆز ئەوا لە هەمان کاتیشدا دەبێت بە بەشێک لە تابۆ و ڕووبەڕێک کە پێش ئەوەی لە دایک بێت “ئەو گوناهبارە”. کاتێک جەستە دەبێتە ژێردەستەی هێزێکی بانسرووشتی بەوشێوەیەش دەبێتە کارەکتەرێکی نێو چیرۆکێک یان بوونێک لە نێو خەونێکدا کە دواجار سەرچاوەی نووسەری چیرۆک و خەونەکەش هێزێکی بانسرووشتییە کە دەشێ خاوەنی چەندان ناوی جیاواز بێت، بە پێی سەردەمەکان. نامۆبوونی جەستەی پیرۆزکراو لە خود؛ ئەو واتایە دەگەیەنێت کە جەستە نامۆیە بەخۆی و لە هەمان کاتیشدا خۆی وەک، کارەکتەرێک یەتە بەرچاو کە ڕابوردوو و ئێستا و داهاتووی بۆ نووسراوەتەوە و تووشی جۆرێک لە بێباکی دەبێت، تاکە کردارێک کە دەبێت بیکات بریتییە لە: زیاتر پیرۆزکردنی پیرۆزی.
ئەو کاتەی جەستە پیرۆز دەکرێت، بە هەمان شێوەش دەستبردن بۆ جەستە دەبێت بە بەشێک لە تاوان و گوناهکردن، هەروەک مێژوونووسی ئەمریکی “ویل دۆرانت” لە پەرتووکی (ژن، پیاو و ئاکاری سێکسی لە لانکەی شارستانییەتەکاندا) دەڵێت: ‘سزایی گوناهە جەستەییەکان لە شەریعەتی زەردەشتیدا، وەکو شەریعەتی یەهودی زۆر سەختبوو، ئەو کەسەی دەستپەڕی بکردایە بە لێدانی قامچی سزایان دەدا…’
کەواتە ئێمە لە ڕێگەی بوونی پیرۆزییەوە، ڕووبەرێک لە نامۆی یاخود ڕووبەرێک لە تابۆ، ڕووبەرێک لە بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژی بەرانبەر ئەوی تر، ڕووبەرێک لە بوونی جێگیری و نەگۆڕان، بەو واتایەی: تاکی پیرۆز(مرۆڤی پیرۆز) بە بێ بوونی هیچ ڕووداوێک ژیان بەڕێدەکات. مرۆڤ دەبێتە بوونەوەرێکی پێناسەکراو تا هەزاران سەدەی دیکە، هەروەها جیابوونەوەی مرۆڤ لە زیندەوەرانی دیکە و بەرزکردنەوەی پلە و بەخشینی ئیگۆیەکی بەرز، بەو واتایەی مرۆڤ دەبێتە وێنەدانەوەی هێزێکی بانسرووشتی لەسەر زەوی کە پێگەکەی جیاواز دەردەخات لەوانی دیکە. بەخشینی ناوی پیرۆز و خاکی پیرۆز بە مرۆڤ، هەوڵدان بۆ پیرۆزکردن و بەرجەستەکردنی هێزێکی بانسرووشتی لە پەیکەرەکاندا کە دەشێ کارەکتەری نێو ئەفسانەیەک بێت یاخود هێزێکی پیرۆز بێت. هەربۆیە عەقڵییەتی پیرۆزی؛ عەقڵیەتێکی داگیرکەرە، بەو واتایەی: دەیەوێت هەموو سنوورەکان ببڕێت، جێگەی پیرۆزی لەناو هەموو عەقڵییەتەکاندا بکاتەوە و بیسەپێنێت، لە هەر شوێنێک هێمای خۆی بسەپێنێت و لە پاش ئەو توندوتیژی و خوێنەی بەجێیدەهێڵێت، مانیفێستی ئاشتەوای ڕادەگەیەنێت. هەروەها بێرتراند ڕاسڵ سەبارەت بەم جێگیرییەی پیرۆزی[ئایین] دەڵێت: ‘ جیاوازی عەقیدەی ئایینی لەگەڵ تیۆری زانستیدا، لەوەدایە کە یەکەم وای دادەنێت؛ حەقیقەتێکی ڕەهاو هەمیشەیی هەیە، لە کاتێکدا لە زانستدا شتەکان هەمیشە کاتین و بەردەوام گۆڕانکاری(درەنگ یان زوو) بەڕێوەیە…’
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لە لای مرۆڤی پیرۆزکراو یاخود مرۆڤێ کە شتەکان پیرۆزدەکات وەک، کردەیەکی بانسرووشتی لێی دەڕوانێت، شتەکان بۆ ئەو کۆتایی هاتوون، بەو واتایەی: ئەوە ئەو مرۆڤە نییە کە لە ئێستادا دەژی بەڵکوو ئەوە باوانییەتی یاخود ئەوە مردوویەکە لە ڕابوردوودا، لە ئێستادا دەژی. هەروەها پیرۆزی بە ڕەهای لە شتەکان دەڕوانێت، موتڵەقییەت لە کارەکانیدا بەرجەستە دەکات، ئەویش لە تێڕوانینی هێزێکی بانسرووشتییەوە[ببە، دەبێت] کاردەکات. لەو کاتەی مرۆڤ بە هیچ و زیندانییەکی تاوانبار، ئەوکاتە پیرۆزی باڵادەست دەبێت. ئەوە پیرۆزییە وا لە مرۆڤ دەکات لە خودێتی خۆی دەریبکات و هەوڵ بۆ گەیشتن بە دونیایەکی ئیدیاڵ بدات. کاتێک منی مرۆڤ، خودی دەکاتە دەرەوە و بۆ دونیایەکی دیکە تێدەکۆشێ، ئەم کردنە دەرەوەیە دەبێت بە سەبجێکتێک کە دەبێت بیپەرستێ و پارێزگاری لێ بکات، واتە: ئەو بابەتە منی مرۆڤ نیم بەڵکوو ئەوە پیرۆزییەکی هەڵخەڵەتێنەرە کە کار دەکات بۆ پێگەیشتنی. هەربۆیە ناکرێت بێین بڵێن: ئەڵتەرناتیڤی پیرۆزی؛ پیرۆزی خۆیەتی، چوون دۆگما بە دۆگما تێکناشکێنرێت بەڵکوو دۆخەکە زیاتر نامۆ و سامناکتر دەکات، هەربۆیە دەبێت دۆگماکان و بتەکان تێکبشکێنرێن و ڕێگەیەکی عەقڵانی و زانستییانە ببێت بەشێوە ژیانێک. ئەوەی لێرەدا ئاماژەمان پێدا بریتیی بوو لە: بوونی پیرۆزی شتەکان، پیرۆزکردنیان وەک، دوا وەڵام و بەخشینی ڕەهایەتی بە شتەکان. لە پاش ئەمەش دەچینە سەر بوونی زانست و ئەوەی کە پێی ئاشناین و هەروەها ئەوەی بە ناوی زانستەوە دەرخواردمان دەدرێت. تەمەنی زانست دەکرێت بەسەر سێ بەشدا دابەشی بکەین؛ سەردەمی زانست لای گریکەکان و سەردەمە تاریکەکان و سەردەمی مۆدێرن. زانست کردنەوەی دەلاقەیەکە بەڕووی کۆمەڵێک پرسیار و توێژینەوە و تاقیکردنەوەکانەوە، زانست پشت بەستوو نییە بە موتڵەقییەت و بەخشینی جێگیرییەت بە “شتەکان” بەڵکوو بریتییە لە: کردەیەکی گۆڕاو و هەوڵدان بۆ ناسینی “شتەکان” بە بێ پشت بەستن بە خورافە. مەعریفەی زانستی؛ درووستکردنی دابڕانە لە بەرانبەر ئەو مەعریفە باوەی مرۆڤ بەرانبەر شتەکان هەیەتی، واتە: شیکردنەوەی ماددە و کەرەستەکانە لە ڕێگەی چۆنییەتی و چەندایەتییەوە، لێکردنەوەی ئەو بەهایانەیە کە هەیەتی. هەر بۆ بموونە، لە ڕێگەی مەعریفەی باوەوە دەکرێت ڕەنگەکان، ماددە شلەکان، ڕەقەکان، گازەکان، بەشێوەیەکی کۆنکرێتی بیانناسین بەبێ بوونی هیچ مەعریفەیەکی زانستی بەرانبەریان. بەڵام؛ ئەوە لە ڕێگەی مەعریفەی زانستییەوەیە دەتوانین درک بە ناوەرۆکی شتەکان بکەین و باشتر بیانناسین و ببنە خاوەن تایبەتمەندی و بڕی خۆیان، واتە: زانست جیاکردنەوەی ڕاست و هەڵەی شتەکانە و لێکردنەوە و پەراوێزخستنی خورافەیە. لە پێش سەدەکانی ناوەڕاستەوە زانست تێکەڵەیەک بوو لە جادوو و خورافە، پەرتەوازەبوو کە ئەمەش هۆکارەکەی باڵادەستی کەسایەتییە ئایینی و ئایین بوو لەو ڕۆژگارەدا، مرۆڤ نەیدەتوانی هێندە بە ئاسانی بیر و باوەڕی بگۆڕێت، ئێمە ئەوەش دەزانین لابردنی باوەڕێک کە سەدان ساڵ درێژەی کێشا بێت، پێویستی بە کاتێکی درێژخایەنە بۆ لاوازکردنی. هەروەها زانست تەنیا لە ڕێگەی چۆنێتییەوە گرنگی پێ دەدرا، زیاتر شتەکان وەسفی بوون، بەو واتایەی:مرۆڤ تەنیا لە ڕێگەی مەعریفەیەکی باوەوە شتەکانی دەناسی و کارتێکراوبوو لە لایەن چواردەوەرییەوە و نەبووبووو بە بکەر. بەبێ بوونی زانست، تەنیا لە نێو واقیعێکدا دەجوڵێین کە شتەکان و زانینەکان لەڕێگەی ئەوانی ترەوە دەتوانین پەیپێبەرین، واتە: لە نێو دونیایەکی واقیعی بێ زانستدا دەژین کە هێشتاکە شتەکانمان بە باشی نەناسیوە یاخود بەشێوەیەکی ڕووکەشانە لە شتەکان تێگەیشتووین. بە تێکەڵبوونمان لەگەڵ زانستدا ئاشنایی دونیایەکی واقیعی زانستی دەبین، کە درک بە ناوەرۆکی شتەکان دەکەین و هەوڵی ئەوە دەدەین کە زیاتر لێیان وردبینەوە و تێیانبگەین. لێرەدایە کە دابڕانێکی مەعریفی لە تێگەیشتنمان و بیرکردنەوەمان بەرانبەر شتەکان ڕوودەدات، هەربۆیە توانایی بینین و هەستکردنمان، دەست تێوەردانمان؛ ئەگەر پێمان وابێت پێی ئاشنابووین و لێی تێگەیشتووین و بەشێوەیەکی نەگۆڕاو و ڕەها سەرنجماندا، ئەوکاتە ئەمجۆرە تێگەیشتنە دەبێتە مەعریفەیەکی ڕووکەشانە و باو، کە تاڕادەیەکی زۆر تێگەیشتنێکی فریودەرە. بەڵام؛ لەگەڵ بوونی زانستدا، بە تەنیا ناتوانین پشت بە توانای بینین و هەستکردن و دەست تێوەردان ببەستین بەڵکو، هەوڵی بینین و تێگەیشتن لە ناوەرۆکی شتەکان دەدەین، هەوڵی تێگەیشتن لەو دونیا واقعییە زانستییە دەدەین کە لە پشتی شتەکانەوە خۆیان مەڵاسداوە و چاوەڕێن تاوەکو بدۆزرێنەوە لە لایەن مرۆڤەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت؛ کە ئەو دونیایەی تێیدا دەژین دونیای حەقیقەتە زانستییەکان نییە، بەڵکوو دونیایەکە کە لەنێو خۆیدا ڕەهایەتی سەبارەت بە شتەکان هەڵگرتووە و سەرشارە بە هەڵە، گواستنەوە و بەخشینەوەی هەڵەیە لە منەوە بۆ ئەوی تر واتە: دونیایەکە کە تێیدا کارتێکراوی نەک بکەر، بەڵام؛ لە دونیای واقعییەتی زانستیدا شتەکان تاقیدەکرێنەوە و بە بەڵگە پشتڕاست دەکرێتەوە، ئەگەر هاتوو لە تاقیکردنەوەکە ئەنجامی ڕاستمان دەستکەوت ئەوە دەمێنێتەوە بەڵام؛ ئەگەر لە تاقیکردنەوەکە دەرنەچوو ئەوا توڕدەدرێت. بۆ زیاتر تێگەیشتن لەو دوو دونیایە دەشێ نموونەیەکی بچووک بهێنینەوە؛ ‘کاتێک منداڵین و دەچیتە خوێندنگە، تۆ تەنیا زانیاریت دەدرێتێ و ئەرکی تۆ تەنیا دەرخکردنی ئەو زانیاریانەیە کە لە سەرەوە پێت دەدرێت و فەرمانت پێ دەکرێت کە دەرخیان بکەیت. لێرەدا تۆ تەنیا خاوەنی دونیابینییەکی ڕووکەشیت و کارتێکراویت لە لایەن چواردەورەکەتەوە، بەڵام؛ کاتێک ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنیت پێویستت بە خۆداچوونەوە و لێ وردبوونەوەیە، لەم ڕێگەیەشەوە شتەکان دەچنە ژێر گومان و پرسیار و تاقیکردنەوەوە، هەر لەم کاتەدایە دابڕانی مەعریفی ڕوودەدات لە بیرکردنەوەماندا.’
مرۆڤ کاتێکی زۆری دەوێت تاکو دەستبەرداری ئەو خەیاڵانەبێت کە بۆ ماوەی هەزاران ساڵ درێژەیان هەبووە.تیۆرییەکانی ئەرستۆ بۆ ماوەی نزیکەی هەزار و هەشسەد ساڵ بەردەوامی هەبوو تا ئەوکاتەی گالیلۆ بە خۆی و تەلیسکۆپەکەیەوە دەرکەوت و ئەو تێڕوانینە کۆنەی کە بۆ جووڵەی هەسارەکان لە پێشتردا هەبوو تێکیشکاند و ئەوەی سەلماند کە زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە و خۆریش چەقی گەردوونە. هەرچەندە پێش گالیلۆ کەسانی دیکە بەم کردارە هەڵسابوون، وەک: کۆپەرنیکۆس و جۆردانۆ برۆنۆ [کە پێش دە ساڵ لە گالیلۆ، بە زیندوویەتی سووتاندیان] پاش گالیلۆ ئەوە هەڵسا بە تیۆریزەکردن و تێڕوانینێکی فەلسەفیانە بۆ ئەو دابڕانانەی کە لەو ماوەیەدا ڕوویدابوو، ڕینیە دێکارت بوو؛ %D
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 123 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 20-04-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 1
پول: زانست
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنا زانستی: زیندەوەرزانی
پۆلێنا زانستی: فیزیا
پۆلێنا زانستی: کیمیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 20-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 20-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 123 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,451
وێنە 105,204
پەرتوک PDF 19,475
فایلێن پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
فۆڵدەر
جهـ - تۆپۆگرافی - دەشت جهـ - جهـ - شارەدێ جهـ - زمان - شێوەزار - ک. باکوور جهـ - هەژمارێ ئاکنجیان - 10 هزار حەتا 50 هزار جهـ - باژێر و باژارۆک - Darbasiyah جهـ - وەڵات - هەرێم - رۆژئاوای کوردستان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.922 چرکە!