پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,802
وێنە 106,053
پەرتوک PDF 19,350
فایلێن پەیوەندیدار 97,421
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
خاڵبەندی
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خاڵبەندی

خاڵبەندی
لە نووسینی دەقێکدا، سەرەڕای ڕەچاوکردنی کۆمەڵێ یاسا و ڕێسای نووسین، نووسەر دەبێ ڕەچاوی یاساکانی خاڵبەندییش بکات. دەقێک کە خاڵبەندی تێیدا ڕەچاو نەکرابێ، دەبێتە هۆی سەرلێشێواندن لە خوێنەر و، لە ئەنجامیشدا، بەهەڵەتێگەیشتن لە نووسراوەکە.

$ئەو نیشانانەی لە خاڵبەندیدا زۆر بەکاردێن$
خاڵ، کە بەم شێوەیەیە:.
جووتخاڵ، کە بەم شێوەیەیە: :
بۆر، کە بەم شێوەیەیە:،
خاڵبۆر، کە بەم شێوەیەیە: ؛
نیشانەی پرس، کە بەم شێوەیەیە: ؟
نیشانەی سەرسوڕمان، کە بەم شێوەیەیە: !
جووت کەوانەی بچووک، کە بەم شێوەیەیە: ()
جووت کەوانەی گەورە، کە بەم شێوەیەیە: [ ]
هێڵ یان تەقەڵ، کە بەم شێوەیەیە: -
سێ خاڵ، کە بەم شێوەیەیە:...
بۆشایی
هێڵی لار(/)، (\)و پیتی (ر)

$خاڵ (.)$
خاڵ لەم شوێنانە دادەنرێت:
لە کۆتاییی هەموو ڕستەیەکدا، جگە لە پرس و سەرسوڕمان، وەک:
نەورۆز یەکەم مانگی کوردییە.
دوێنێ نامەکەم نووسی.

لە دوای یەکەم، یا یەکەم و دووەم پیتی ناوێک کە پێش ناوهێنانی پاشناوەکەی بکەوێت، وەک:
ع. شەرەفکەندی.
م. م. بەدرخان.

بۆ کورتکردنەوەی هەندێ پیشە و نازناو و ڕێکەوت، دوای یەکەم پیت دادەنرێ، وەک:
پێغەمبەر (د. خ.)؛ پێغەمبەر دروودی خودای لێ بێ
پ. عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ؛ پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ
د. سۆران؛ دوکتۆر سۆران
مادەکان 700 ساڵ پ. ز. (پێش زایین) سەریان هەڵدا.

دوای سەردێڕ خاڵ دانانرێ، مەگەر لە چەند ڕستە پێک هاتبێت.
سەرنج: خاڵ، دەبێ بلکێنرێ بە وشەکەی پێشیەوە و بۆشاییی هەبێ لەگەڵ وشەی دوایدا.

$جووت خاڵ (:)$
جووت خاڵ لەم شوێنانەدا بەکاردێت :
لە پێش ئاخاوتنێکەوە کە وەک خۆی بگێڕدرێتەوە، یان بگوترێت، وەک:
ئاسۆ وتی: (من خەڵکی کوردستانم.)

لە دوای وشەیەک یان باسێک، کە پێویستی بە تەفسیر و ڕاڤە و لێکدانەوە بێت، وەک:
میرنشینە کوردییەکان بریتی بوون لە: ئەردەڵان، سۆران، بادینان، بابان، هەکاری و بۆتان.

پێش هێنانەوەی نموونە، لە بری: (بۆ وێنە، وەکوو، بۆ نموونە...)؛ لەم دۆخەدا دەتوانرێت تەقەڵێکیش دوای جووتخاڵەکە دابنرێت، وەکوو:
ئاسمانی ئەدەبی کوردی پڕە لە ئەستێرەی درەوشاوە:-نالی، مەحوی، گۆران، هێمن و هتد.

زۆر جار لە نێوان کاتەکانی کاتژمێرێکدا هێمای جووتخاڵ بەکار دەچێ، وەکوو:
1:28:56 (کاتژمێر 1 و 28 خولەک و 56 چرکە)
سەرنج: جووتخاڵ، دەبێ بلکێنرێ بە وشەکەی پێشیەوە و بۆشاییی هەبێ لەگەڵ وشەی دوایدا.

$بۆر (، )$
بۆر نیشانەی پشوویەکی کورتە، لەو شوێنە دادەنرێ کە وا لە ڕستەکه بکات ئاسان بخوێنرێتەوە، ڕوون بێت و بەباشی تێ بگەیەنرێ. بۆر، چارەسەرێکی باشە بۆ ڕستەی دوورودرێژی پشووبڕ.
لەم شوێنانەدا بەکاردێت:
لە دوای ناوی بانگکراوەوە، وەک:
کچینە، هەوڵ بدەن، بە هەوڵدان دەگەنە ئامانج.
لە نێوان جێگر و جێلێگیراودا، وەک:
مەستوورەی کوردستانی، هۆنەر و مێژوونووس، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەژیا.
لەو شوێنانەی کە ژماردن و دووپاتبوونەوەی تێدایە، وەک:
خوێ، ڕۆن، پیاز و برنج هەموو ئەو شتانەیە کە پێویستن.
زانیارییەکی باش، باشی هەبوو.
بۆ جیاکردنەوەی وشەی سەرسوڕمان و وشەی بانگلێکراو لە ڕستەدا، وەک:
ئۆف، چ هەوایەک!
پێنووسەکەم بدەرێ، ئاسۆ.
بۆ دابڕینی زنجیرە وشەیەک لە یەکتر، کە دوو دوو و پێکەوە بەکار هێنرابن، وەک:
پێشمەرگە بە برسییەتی و تینوویەتی، بە هیلاکی و ماندوویەتی، کۆڵی لێ نادات.
لە دوای گێڕانەوەیەکی ڕاستەوخۆ، بۆ نموونە ئەگەر قسەکەر، قسەیەکی کۆنی خۆی بگێڕێتەوە، وەک:
خۆم وتم، چێکردنی ماڵپەڕ زۆر ئەستەم نییە.
لە پێش ئامرازی لێکدەری (وە، یا، یان)ەوە، بە مەرجێک نەکەوتبێتە سەرەتای ڕستەوە، وەک:
نە تۆ هاتبووی بۆ کۆبوونەوەکە، وە نە ئاراسی هاوڕێت.
یا نامەکە بنووسە، یان پەڕتووکەکە بخوێنەرەوە.
لە دوای وشەی (بەڵێ، نە و نەخێر)ەوە، وەک:
بەڵێ، نامەکەم نارد.
نە، لەو کاتەدا ناتوانم بەشدار بم.
لە جیاتی فرمانێک بۆ ئەوەی دووپات نەبێتەوە، وەک:
من دەچم بۆ سلێمانی و ئەویش، بۆ هەولێر.
لە ڕستەی لێکدراودا، دەتوانرێت لە بری ئامرازی لێکدەری (و) بەکار بهێنرێت، وەک:
شنۆ ویستی بچێ بۆ شایی، جلی لەبەر کرد، خۆی ڕازاندەوە، تەلەفۆنی لە هاوڕێکانی کرد، یەکیان گرت، خۆیان گەیاندە شایییەکە.
دەتوانرێ لە بری (کە)ی لێکدەر لە ڕستەدا بەکار بهێنرێت، وەک:
پێم خۆشە، پێکەوە بچین بۆ سینەما.
سوپاست لێ دەکەم، سەرت لێ دام.
سەرنج: بۆر، دەبێ بلکێنرێ بە وشەکەی پێشیەوە و بۆشاییی هەبێ لەگەڵ وشەی دوایدا.

$خاڵ بۆر (؛)$
خاڵبۆر بۆ وچانگرتنێکی درێژتر لە بۆری ساده، بەکار دەهێنرێت. زۆر جار، لەو ڕستانەی کە زۆر لێک نزیکن لە باتیی خاڵ دادەنرێ، وەک:
لەم ساڵانەی دوایییەدا، کوردێکی زۆر پەڕیوەی هەندەران بوون؛ کوردەکان دەتوانن سوودێکی زۆر بە
گەلەکەیان بگەیەنن.

$نیشانەی پرس (؟)$
نیشانەی پرس، دەخرێتە کۆتاییی ئەو ڕستانەی کە پرسیاریان تێدایە، وەک:
پێنووسەکەت چی لێ کرد؟
ئایا دەزانی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی چ ساڵی دەرچوو؟

$نیشانەی سەرسوڕمان (!)$
ئەم نیشانەیە هەم بۆ سەرسوڕمانە، هەم بۆ ئەمرکردن یان داواکردنە.
لە کۆتاییی ئەو وشانە، یان ئەو ڕستانەی کە سەرسوڕمان، یان پەژارەیی، یان هەستێکی دەروونیی
تێدایە، بەکار دەهێنرێت، وەک:
چ هەستێکی بەسۆز!
چەند دەنگت خۆشە!
ئای! ئەوە لێرەیت!
ئۆخەی! ئاڵای کورد هەڵکرا.
ئای لەو مانگە! چ جوانە!
هەندێ جار لە کۆتاییی ئەو ڕستانەی کە فرمانپێدان یان داواکردنیان تێدایە، بەکار دەبرێ، وەک:
بڕۆ دەرەوە!
دەرگاکە داخە!
بەجێم مەهێڵە!

$جووت کەوانەی بچووک ()$
هەندێ جاریش هێمای لە جیاتیی جووت کەوانەی بچووک بەکار دەبەن. لەم شوێنانەدا بەکاردێت:
1. کاتێ بمانەوێ گرنگیی تایبەتی بدەین بە وشەیەک، یان دەستەواژەیەک، یان ڕستەیەک، دەیخەینە ناو ئەو هێمایانەوە، وەکوو:
زانایان (زمان) بە کۆڵەکەی نەتەوە دادەنێن.
من مێژوو بە چرای تاریکستانی داهاتوو دەزانم.
کاتێ بتوانین (ئەلفبێ جۆربەجۆرە کوردییەکان) بکەین بە (یەک ئەلفوبێ)، ئەو کاتە گەلێ کێشەمان چارەسەر دەبێ.
2. وتەیەک کە ڕاستەوخۆ دەگێڕدرێتەوە و ناشکێنرێت و دەستکاری ناکرێ، دەخرێتە ئەو ناوەوە، وەک:
پیاوە گەنجەکە وتی: ڕاست دەکەی، ئێمە یارمەتیت دەدەین، من ڕابین هوودم.
قازی موحەممەد، چاونەترس ڕووی تێ کردن: (ئێوە ئەمڕۆ قازی موحەممەدێک دەکوژن، سبەینێ لە هەر دڵۆپە خوێنێکی من، سەدان قازی موحەممەدی تر سەر هەڵدەدەن.)
سەرنج: ئەگەر ڕستەکە بە خاڵ، بۆر، هێمای پرسیار، هێمای سەرسوڕمان و هتد کۆتاییی هات، ئەوانەش دەخرێنە ناو کەوانەکانەوە.

$جووتە کەوانەی گەورە [ ]$
جووت کەوانە بۆ ئەم مەبەستانە بە کار دێ:
1. وشەیەک، یان ڕستەیەک دەخرێتە نێوانی، کە واتایەکی تایبەتیی تری هەبێت، وەک:
پیرەمێرد (حاجی تۆفیق) لە وەرگێڕانی هۆنراوەدا، دەستێکی باڵای هەبوو.
شاری سلێمانی (کە کەوتۆتە دامێنی چیای ئەزمەڕ) سلێمان پاشای بابان بنیادی ناوە.
2. وشەی بێگانە، وەک:
ئاگرەدیوار (firewall) پێش بە خۆترنجێنەران دەگرێ بۆ ناو کۆمپیۆتەرەکەت.
میری (حکومت) فرمانی کاولکردنی ناوچەکەی زوو دەرکردبوو.
بۆ نووسین بە کوردی پێویستە تەختەکلیل (keyboard)ێکی کوردی دامەزرێنی.
3. ساڵی دەستپێک و کۆتاییی ڕووداوێ، یان ساڵی لەدایکبوون و کۆچکردنی کەسێ، وەک:
سنووری دەوڵەتی حەسنەوی (941 1014) که پارە و پوولیشیان هەڵکەندبوو، هەمەدان، مەهاباد، کرماشان و شارەزوور بوو.
حەمە پاشا (1783 1846)، کە بە پاشای کۆرە بەناوبانگە، توانیی لە ساڵی 1820دا سەربەخۆییی کوردستان لە ڕەواندز ڕاگەیەنێ.
سەرنجی 1: کەوان کە دادەخرێ نابێ بکلێنرێ بە وشەکەی پاشیەوە، بەڵام ئەگەر وشەکە هێشتا تەواو نەبوو دەبێ بلکێت بە کەوانەوە، وەک:
ئەمساڵ (حج)ێکی کرد.
وشەی (file)یان لە کوردیدا کرد بە (پەڕگە).
سەرنجی 2: وشەکانی ناو کەوانەکان نابێ لەگەڵ کەوانەکاندا بۆشایییان هەبێ.

$هێڵ یان تەقەڵ (-)$
لەم شوێنانەدا بەکاردێ:
1. بۆ جیاکردنەوەی دوو کەسی گفتوگۆکەر، بۆ ئەوەی هێندە نەنووسرێ وتی، وەک: سۆز ڕووی کردە ئاکۆ و وتی:
-ئاکۆ، گوێت لە سەربازەکانە؟
-بەڵێ، دیارە هەر بە دوامان دەگەڕێن.
-تۆ بڵێی بماندۆزنەوە؟
خەمت نەبێ، ناتوانن.
-ئەگەر کوژرام، دڵنیا بە لە گۆڕیشا هەر خۆشم دەوێی.
2. دەتوانرێ لە بری ئەو کەوانە گەورەیە بەکار بهێنرێ کە لە خاڵی یەکەمی جووتە کەوانەی گەورەدا باسمان کرد، وەک:
پیرەمێرد حاجی تۆفیق لە وەرگێڕانی هۆنراوەدا، دەستێکی باڵای هەبوو.
دەتوانی هەرچەندە میوە جگە لە مۆز پێت خۆشه، بخۆی و، سەرەڕای ئەوەش کێشەکەت دابەزێ.
3. لە نێوان ژمارە و ژمێرراودا، ئەگەر کەوتە سەرەتای ڕستەوە، هەر چەند دەکرێ خاڵیش دابنرێ، وەک:
هەندێ لە مەرجەکانی بڵاوبوونەوەی بابەت بریتین لە:
1-بابەتەکە دەبێ سوودگەیەنەر بێت.
2-ڕەچاوکردنی ڕێنووسی کوردی.
3-ڕەچاوکردنی خاڵبەندی.
4-سەرچاوەکان دەبێ دیاری کرێن.
وەک وتمان دەشکرێ خاڵ دانێین:
1.بابەتەکە دەبێ سوودگەیەنەر بێت.
2.ڕەچاوکردنی ڕێنووسی کوردی.
3.ڕەچاوکردنی خاڵبەندی.
4. لە کۆتاییی دێڕێکدا ئەگەر هەموو وشەکە جێی نەبووەوە و ویستت بەشێک لە وشەکە هەر لەو دێڕە بنووسی تەقەڵ دادەنێی، وەک:
.............................. ڕێبا
زەکان...........................
سەرنج: لەم شوێنانە تەقەڵەکە بێ بۆشایی دەنووسرێ:
کاتی ئاوەڵابوون: 1216.
لە هەفتەیەکدا 78 میل ڕا دەکات.

$سێ خاڵ (...)$
سێ خاڵ لە بری وشە، یان ڕستەیەک کە قرتێنراوە، بە مەبەستی کورتکردنەوە بەکار دەبرێ، وەک:
من سنە، کرماشان، مەهاباد، سلێمانی، کەرکووک و...م چاو پێ کەوتووە.
لە کوردستاندا نەوت، ئاسن، زێڕ، زیو، گۆگرد و... دەست دەکەوێ.
بیستووتە...؟
فریام کەون! فریام کەون! فر...
سەرنج: ئەگەر لە نیوەی وشەکەدا پێویست بە سێ خاڵ هەبوو ئەوە دەلکێ بە وشەکەوە ئەگینا دەبێ سەربەخۆ بنووسرێ.

$بۆشایی (space)$
بە مەودای نێوان دوو وشەی سەربەخۆ دەڵێن (بۆشایی). ئەمە زیاتر لە نووسین بە کۆمپیۆتەر و کەرەستەی نووسین زۆر گرنگە. سەیری ئەم نموونەیە بکەن:
(ئاڵای شەکاوە ئاڵایشەکاوە)
لە یەکەمدا بۆشایی هەیە، لە دووەمدا بۆشایی نییە. دیارە ئەوەی یەکەم ڕاستە.
یان هەندێ جار لەو شوێنانەی کە پێویست بە (بۆشایی) ناکات، بۆشایی دادەنێن، وەکوو:
لە گە ڵ کە دەبێ بنووسرێ لەگەڵ.
نووسەر دەبێ بزانێ لە چ شوێنێکدا بۆشایی پێویستە، یان پێویست نییە، ئەگینا وشەکان واتای هەڵە دەدەنە دەستەوە و تێگەیشتنیان قورس دەبێت. سەیری چەند نموونەیەک بکەن:
(باسکرا) دەبێ بۆشاییی هەبێ: (باس کرا).
(وامەکە) دەبێ بۆشاییی هەبێ: (وا مەکە).
(جێیهێشت) دەبێ بۆشاییی هەبێ: (جێی هێشت).
(خۆشمدەوێی) دەبێ بۆشاییی هەبێ: (خۆشم دەوێی).
سەرنج: (و)ی پەیوەندی، وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ هەموو کاتێ لەگەڵ وشەکانی پێش و پاشیەوە بۆشاییی هەبێت:
(کرێکارو وەرزێر) دەبێ بۆشاییی هەبێ: (کرێکار و وەرزێر).
(گڕو تین) دەبێ بۆشاییی هەبێ: (گڕ و تین).
وشەی لێکدراو نابێ بۆشاییی هەبێ، وەک:
(خۆل کێش) نابێ بۆشاییی هەبێ: (خۆڵکێش).
(وێنە کێش) نابێ بۆشاییی هەبێ: (وێنەکێش).
(سکاڵا نووس) نابێ بۆشاییی هەبێ: (سکاڵانووس).
(لە گەڵ) نابێ بۆشاییی هەبێ: (لەگەڵ).
(جێ ژوان) نابێ بۆشاییی هەبێ: (جێژوان).
(باوک مردوو) نابێ بۆشاییی هەبێ: (باوکمردوو).
لەم هۆنراوەیەی مامۆستا هێمندا، دەبینن کە دانانی بۆشایی لە (کەماڵ)دا چەندە ماناکە دەگۆڕێ:
کەماڵت بێ کەماڵت بۆ چییە لەو شارە وێرانە؟
کەماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من
کە دیارە دەبێ ئاوا بنووسرێ:
کە ماڵت بێ، کەماڵت بۆ چییە لەو شارە وێرانه؟
کە ماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من

$هێڵی لار (/)$
1.بۆ نووسینی ڕێکەوت کە بە ژمارە دەنووسرێ، کەڵک لە هێڵی لاری (/) وەردەگرین، وەک:
شاری کەرکووک لە 10/4/2003 ڕزگار کرا.
2. بۆ نووسینی (دابەشکردن) لە ناو دەقێک کە پیتی تێدا بەکار چووە، کەڵک لە هێڵی لاری (\) وەردەگرین، وەک:
خێراییی تێشک (300 هەزار کم\چرکه) دایە.

3. پیتی (ر) له ناو ژمارەدا لە جیاتیی (ممیز) بەکار دەچێ، وەک:
23ر0
48ر12
ڕەچاوکردنی خاڵبەندی دەبێتە هۆی ئەوەی کە نووسەر مەبەستەکەی بەباشی بگەیەنێتە خوێنەر و خوێنەریش بە هەڵە لە مەبەستەکە تێ نەگات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 605 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] پەڕتووک | کوردیی ناوەڕاست | زانستپەروەرانی کورد
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 11-02-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 11-02-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 11-02-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 605 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,802
وێنە 106,053
پەرتوک PDF 19,350
فایلێن پەیوەندیدار 97,421
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.437 چرکە!