پيری وسەد عەيب، قەرزاری هەزار
وەک حاجی گەورە شاعير سەبارەت به(پيری) فەرمويەتی: سەرم سەراپا بۆتە لۆکە، شەوێ هەمڕازمە پشين و کۆکە، پيری زۆرنيشانەی هەيە کورد هەمووی بە(عەيب و عار) شەرم و شورەيی لێکداوەتەوە بۆی، هەر لەبەر ئەمەشە وتراوە(پيری و هەزار عەيب) بەڵام لەم ئيديۆمەدا بۆ ڕێکەوتن و زياتر بۆ دەرخستنی دەردی گرانی(قەرزاری) ژمارەی شورەييەکانی پيری لەهەزارەوە کراوە بە(سەد) قەرزاری دەردێکی کوشندەيە و مرۆڤی قەرزدار زۆر تيژ بە بازاڕدا تێ دەپەڕێت و هەر باس و خواسێک بێتە کايە گوێی هەڵدەخات و قوراغ دەبێت بزانێت خاوەن قەرز داوای پارەکەی ناکاتەوە، کەسێک باغەڵی پارەی تێدا نەبێت لايەنی دەروونيشی بەره و خراپ بوون دەڕوات هەربۆيە کورد وتويەتی(پيری و سەد عەيب، قەرزاری هەزار)
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,210 جار هاتیە دیتن