وەک ئاشی ئاو لێ بڕايە
لە کۆندا ئاشی ئاو زۆر بووە لە کەنارچەم و سەر ڕووباران و #کارێز#ان، واتە ئاشەکە ئاشی ئاگر نەبووە بە ووزە کاربکات بەڵکو بە ئاو گێڕدراوە و بە ئاو کاريکردووە، ئينجا ئەگەر ڕۆژێک ئاو لە ئاشەکە ببڕێت ئەوا يەکسەر لەکار دەکەوێت و ناتوانێت باراش لێ بکات و چۆڵ دەبێت و کەر وبار و ئەوانەی باراشيان پێ يە ڕوو لە ئاشەکە ناکەن، بۆيە ئه و ئيديۆمە بۆ زۆر مەبەستی تر بەکاردێت ماڵێک چۆل بێت، #بارەگا#يەک ئەندامەکانی #ئۆرگان#ەکەی بەره و کەمبونەوە بچێت وهاتوچۆ و کاروباری کەم بوبێتەوە..تاد.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,702 جار هاتیە دیتن