پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
زمانی ئاخافتن، زمانی نووسین
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook2
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber4
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
3 دەنگ 4
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زمانی ئاخافتن، زمانی نووسین

زمانی ئاخافتن، زمانی نووسین
نووسینی: مامۆستا فەهمی کاکەیی
زمان ئامرازێکە بۆ دەربڕین و لێکگەیشتن، هەر بۆیە زمان هەڵگر و گەیێنەری فەرهەنگ(کولتوور)ـە. لەم گوتارەدا کە باس لە زمانی‌ ئاخافتن و زمانی نووسين دەکەین مەبەستمان زمانی یەکگرتوو نییە، چونکە باسەکە تایبەت نییە بەو لایەنەوە، بەڵکوو مەبەستمان جۆری ئەو زمانەیە کە لە ئاخافتن یان لە نووسیندا بەکار دەهێنرێت. هەروەک فەرهەنگی خوێندەوارەکان و فەرهەنگی نەخوێندەوارەکان لێک جوودان زمانی ئەو دوو توێژەش لێک جودان. هەروەک فەرهەنگی شارییەک و هی گوندییەک لێک جودان زمانیشیان جودایه، تەنانەت زمانی گەنجان و زمانی بەساڵداچووان لێک جودان، ئەمە لایەنێکی زمانی ئاخافتنه لە ژیانی ڕۆژانەدا، بەڵام لەسەر ئاستی نووسین و بڵاوکردنەوە و هۆیەکانی گەیاندن دەتوانین بڵێین زمانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن و سینەما، زمانی کۆڕوکۆبوونەوە ئەگەر چی لەسەر کاغەزیش نووسرابن بەو مەبەستە نووسراون کە بگوترێن هەر بۆیە بە زمانی ئاخافتن درژمێردرین، بەڵام هەرچی زمانی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێب و ئینتەرنێت و هتد..بەو مەبەستە نووسراون که بخوێنرێنەوە بۆیە‌ بە زمانی نووسین له ‌قەڵەم دەدرێن.
ئەگەر بمانەوێت زمانی ئاخافتن (ئەوەی لە میدیای گوترادو یان کۆڕ و سیمیناراندا بەکار دهێنرێت) شی بکەینەوە دەبینین کە زمانی سینەماو و زمانی تەلەفیزیۆن و زمانی ڕادیۆ هەریەک تایبەتمەندیی خۆیان هەیه، زمانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن ئەگەر چی لەیەکەوە نزیکن بەڵام جیاوازیی ئەوەیان هەیە‌ کە لە ڕادیۆدا بە پێچەوانەی تەلەفیزیۆن هەستی بینین بەشداری ناکات، بۆیە پێویستە لەسەر نووسەران و ئامادەکەرانی ئەو بابەتانەی بۆ ڕادیۆن ئەم تایبەتمەندییە ڕچاو بکەن، واتە هەمیشە ئەوەیان لەبەر چاو بێت کە بۆ بیسەر قسە دەکەن نەک بۆ بینەر، سادەتر بڵێین بو کوێر قسە دەکەن نەک بۆ چاوساغ. هەروەها زمانی کۆڕێکی ڕۆشنبیری کە لە تەلەفیزیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە پێویستە جیاوازیی هەبێت لەگەل زمانی هەمان کۆڕ کە لە هۆڵێکدا پێشکەش دەکرێت.
بۆ ئەوەی نووسەر بابەتێکی پڕمانا و سوودبەخش و سەرنجڕاکێش بنووسێت یان ئامادە بکات پێویستە لە بەراییدا ئەم پرسیارانە لە خۆی بکات:
بۆچی دەنووسم (ئامانج لە نووسیەنەکەم)
چی دەنووسم (جۆری ئەو بابەتەی لەسەری دەنووسم)
بۆ کێی دەنووسم (خوێنەرەکانم کێن)
چۆنی بنووسم (چۆن سەرنجی خوێنەر ڕاکێشم)
کەی و لە کوێ بڵاوی بکەمەوە (ڕۆژنامە، گۆڤار، ئینتەرنێت)
ئەگەر وشەی نووسین بکەینە ئاخافتن و خوێنەر بکەینە گوێگر هەنگین ئەو خاڵانەی سەرەوە بۆ کۆڕی زیندوو یان بۆ پەخشکراویش ڕاستن، بەڵام پیویستە نووسەر ئەوەی لەبەر چاو بێت کە لە کۆڕی زیندوودا کەسانێک ئامادە دەبن بە وەیست و حەزی خۆیان هاتوون و بابەتەکەیان بە لاوە مەبەستە و تەنانەت ئەوەش گرنگە کە لەسەر کورسی دانیشتوون، هەرچی کۆڕی پەخشکراوە (بۆ نموونە ئەوەی لە تەلەفیزیۆنەوە پەخش دەکرێت) دەچێتە ماڵی خەڵکەوە لە جیاتیی ئەوەی ئەو خەڵکە خۆیان بێن ئامادە بن، هەموو ئەندامانی خێزان دەیبینن بە چاوپۆشین لەوەی ئایا هەموویان حەزیان لێیە یان نا. ئەگەر زمانی کۆڕیکی پەخشکراو و چۆنیەتیی ئامادەکردن و پەخشکردنی سەرنجی ‌ کەسێکی پاڵکەوتوو ڕاکێشاو و وای لێ کرد هەڵسێت و دانیشیت و بە جوانی تەماشای بکات و گوێی لێ بگرێت ئەوە بێگومان مەبەستی خۆی پێکاوە، بەڵام ئەگەر وای لە کەسێک کرد کە بە خۆی ئارەزوومەندی گوێگرتنه لەو بابەتانە کەناڵی تەلەفیزیۆنەکە بگۆڕێت، ئەوە بێگومان کەماسی هەیە لە زمان یان ئامادەکردن یان پێشکەشکردنی بابەتەکە.‌
ئەوەی گومانی تیدا نەبێت ئەوەیە کە کۆڕێکی پەخشکراو بە بەراورد لەگەڵ کۆڕێکی زیندوو (لە هۆڵێکدا) پێویستە دوو زمانی جیاوازیان هەبیت، ڕەنگە مەترسیی بەجێهێشتنی هۆڵەکە لە لایەن ئامادەبووانە‌وە زۆر کەمتر بێت لە مەترسیی ئەوەی ئەگەر بینەر با‌بەتەکەی بەدڵ نەبوو کەناڵی تەلەفیزیۆنەکەی بگۆڕێت یان بە جارێ تەلەفیزیۆنەکەی دابخات، لێرەدا پێویستە لەسەر نووسەر تەنیا بیر لەوە نەکاتەوە کەسانێک کە با‌بەتەکەیان بەلاوە مەبەستە بەردەوام بن لەسەر بینین و گوێگرتن بەڵکوو ئەوانەی بابەتەکەیان بەلاوە مەبەست نییە ببنە ئاشنای و حەز و ئارەزوویان لە لا دروست بێت.
دەگەڕێمەوە سەر سیمیناری زیندوو، کە کۆڕگێر ناونیشان هەڵدەبژێرێت، پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکات کە ناونیشانەکە سەرنجڕاکێش بێت بۆ ئەوەی ئامادەبووان زۆر بن، ڕەنگە هەندێک بڵێن ژمارە گرنگ نییە، بەڵکوو جۆری خەڵکەکە گرنگە، ئەمە بەلای منەوە وا نییە، کۆڕگێڕی زیرەک ئەوەیه کونجکاوی‌ لە لای خەڵک دروست بکات و ڕایانکێشێت بۆ لای بابەتگەلێک پێشتر بەلایەنەوە مەبەست نەبووە، پاشانیش وا لە ئامادەبووان بکات هەموو هزری خۆیان بدەنە بابەتەکە و بە پەرۆشەوە گوێ لە کۆڕگێڕ بگرن و بیریان پەرت و بڵاو نەبێتەوه، بە کورتی و زۆر بە سادەیی پێویستە کۆڕگێر بازاڕ بۆ بابەتەکەی پەیدا بکات.‌ لە هەمان کاتدا مەبەستم لە ناونیشانی سەرنجڕاکێش هەرگیز ئەوە نییە قەبە و زل، بە کەش و فش و بە پێچ و پەنا بێت و خەڵکی لێی بترسن، بەڵکوو هەتا دەکرێت سادە و ئارامبەخش و بێ گرێ و گۆڵ بێت و خەڵک لە خۆی کۆبکاتەوە.
مامۆستای پۆل لە پۆلەکەی خۆیدا دەزانێت بۆ کێ قسان دەکات، ئاستی زانین و تێگەیشتنی قوتابییەکانی لە لای ڕوونە، تەنانەت دەزانێت کام وشە بۆ قوتابییەکانی نوێیە و بۆیانی لێک دەداتەوە. قوتابییانی پۆلێک لە زۆر لایەنەوە نزیکەی لە یەک ئاستدان، هەر بۆیە مامۆستا دەزانێت بە کام زمان و بە چ شێوەیەک بابەتەکەی بۆ قوتابییان باس بکات، بەڵام ئەمە بۆ کۆڕگێڕ هەروا ئاسان نییە، لێرە کەسانێک دانێشتوون کە ئاستێ زانێن، ڕۆشنبیری، تەمەن، ئارەزوو، حەز، ديد و بۆچوون، تاقیکردنەوە و شارەزایی لە ژیاندا، تەمەن و ڕەگەزیان جودان‌، لێرەدا پێویستە کۆڕگێر زمانێکی ناوکۆی هاوبەش بدۆزێتەوە بۆ ئامادەبووانی کۆڕەکەی، ئەمەش کارێکی هەروا ئاسان نییە، دەبێ کۆڕگێر خاوەن تاقیکردنەوە و شارەزاییەکی باشی هەبێت لە ژیاندا و لە نزیکەوە لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵ مامەڵەی کردبێت. تەنانەت ئەگەر کۆڕگێر لە بواری شانۆدا کاری کردبێت یان لە نزیکەوە پەیوەندیی بە شانۆوە هەبووبێت زۆر یارمەتیی دەدات بۆ ئەوەی سەرنجی ئامادەبوون بۆ لای خۆی ڕاکێشێت، چۆنییەتی دربڕین، بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگ، بەکارهێنانی دەست و سەر و هێما لە جیی خۆیدا ئەمانەش یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی کۆڕگێر باشتر بابەت و بۆچوونەکانی خۆی بگەیەنێتە ئامادەبووان.
تێبینی: ئەم بابەتە تازە نییە، پێشتریش بڵاوم کردۆتەوە، بەڵام هەست دەکەم گرنگە ناوبەناو سەرلەنوێ بڵاو بکرێتەوە، چونکە هەرچی سەرنج دەدەم مێدیای کوردی زۆر پێویستی بەم جۆرە گوتارانە هەیە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,240 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: کەرکووک
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 80%
80%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 28-12-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد )ڤە: 28-12-2015 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 10,240 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.17 KB 28-12-2015 سەریاس ئە‌حمەدس.ئـ.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.219 چرکە!