بەڕێوەبەری بانکی خانووبەرەی سنووری هەر چوار قەزای سۆران دەڵێت، لە ساڵی 2008 بانکی خانووبەرە لە سۆران کراوەتەوە و تا ئێستا 11 هەزار و 170 هاووڵاتی سنووری ئەو چوار قەزایە پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە، بەڵام ئێستا بە بڕیارێکی فەرمی تا ساڵی نوێ و پەسەندکردنی بوودجەی 2014 پێشینەکان لە کوردستان ڕاگیراون.
بەڕێوەبەری بانکی خانووبەرەی سۆران فەرهاد جەلال بە ماڵپەڕی زاری کرمانجی ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە سنووری هەر چوار قەزای سۆران،
مێرگەسوور، چۆمان، ڕواندز دوو هەزار و 159 هاووڵاتی پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە، لە ساڵی 2008 بانکی خانووبەرە لە سۆران کراوەتەوە، لەو ساڵەوە تا ئێستا لە سنووری ئەو چوار قەزایە 11 هەزار و 170 هاووڵاتی پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە، بەڵام بە بڕیارێکی فەرمی دانی پێشینەکان ڕاگیراون تا ساڵی نوێ.
#26-12-2013#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,534 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!