Pirtûkxane
Pirtûkxane
Lêgerîn
Em kî ne
Em kî ne
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Vebijêrkên Lêgerînê
Cureya lêgerînê: ≈ Wek
Cureya lêgerînê: = Wekhev
Cureya lêgerînê: ≕ Bi dest pê dike
lêgerîna ne safî
Hemû kom
Belgename
Çand - Henek
Çand - Mamik
Çekên ku li Kurdistanê tên bikaranîn
Cih
Cihên arkeolojîk
Dîrok & bûyer
Enfalkirî
Eşîr -Hoz-Mezheb
Geştyarî
Helbest
Heywanên Kurdistanê
Jîngeha Kurdistanê
Jiyaname
Karên hunerî
Kevneşopî
Kurtelêkolîn
Li Kurdistanê hatine berhemdan
Lîstikên Kevneşopî yên Kurdî
Muzexane
Navên Kurdî
Nexşe
Nivîsên Olî
Ofîs
Partî û rêxistin
Pêjgeha kurdî
Pend û gotin
Peyv & Hevok
Pirsgirêka Jinê
Pirtûkxane
Şehîdan
Şînkahiyên Kurdî
Statîstîk û anket
Vîdiyo
Wekî din
Wêne û şirove
Weşanên
Zanistên Xwezayî
Hemî ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Kilaviya
Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn
Tomarkirina babetê
Alav
Ziman
Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Forma gotarê zêde bikin
|
14-05-2020
Navê şandêr
Email
Navê babetê
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
Pol, Kom
Belgename
Çand - Henek
Çand - Mamik
Çekên ku li Kurdistanê tên bikaranîn
Cih
Cihên arkeolojîk
Dîrok & bûyer
Enfalkirî
Eşîr -Hoz-Mezheb
Geştyarî
Helbest
Heywanên Kurdistanê
Jîngeha Kurdistanê
Jiyaname
Karên hunerî
Kevneşopî
Kurtelêkolîn
Li Kurdistanê hatine berhemdan
Lîstikên Kevneşopî yên Kurdî
Muzexane
Navên Kurdî
Nexşe
Nivîsên Olî
Ofîs
Partî û rêxistin
Pêjgeha kurdî
Pend û gotin
Peyv & Hevok
Pirsgirêka Jinê
Pirtûkxane
Şehîdan
Şînkahiyên Kurdî
Statîstîk û anket
Vîdiyo
Wekî din
Wêne û şirove
Weşanên
Zanistên Xwezayî
Daxuyanî (Ravekirin) :
$رۆژهەڵاتی کوردستان$ - سێ هاووڵاتیی دیکەی #پیرانشار# بە ناوەکانی ئەسعەد سوور لاچینی کوڕی سەلاح، ڕێبوار سەید محەمەدی و خالید سەید محەمەدی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.[5] - بەگوێرەی دوایین ئاماری زانکۆ پزیشکییەکانی هەر پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تائێستا 10 هەزار و 889 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی #کۆرۆنا# بوونە و لەو ژمارەیەش 607 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.[3] - هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد ساڵحی تەمەن 46 ساڵ خەڵکی گوندی خوریئاوای شاری #بانە#، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار و لاقی ڕاستی لە قولاپەی پێی لە دەس دا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە بەرزاییەکانی هەرمێ دوڵ نزیک لە سنووری بەستام لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری تووشی ئەو ڕووداوە، ببوو.[5] $باشووری کوردستان$ - لە شارۆچکەی #کانی ماسێ# گەریلاکانی #پەکەکە# هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی تورکیا و شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکان ڕوویدا و بەهۆیەوە هێڵی 33 کەیڤیی کارەبای نیشتمانیی نێوان #ئامێدی# و کانی ماسێ پچڕا.[2] هێشتا زیانەکانی داگیرکەری تورک نازانرێت چەندە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382131/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی ڕۆژ: 14-05-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی ڕۆژ: 14-05-2020=KTML_ImageCaption_End= - سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: پەرلەمان کۆنابێتەوە تا ئەوکاتەی نەبێتە شوێنی خواستنی هەموو لایەنەکان و باس لەکێشەکانی خەڵکی کوردستان بکات، ئەوکاتە کۆدەبێتەوە کە بەشکۆیەکی تایبەت و متمانەیەکی تایبەت بچێتەوە ناو پەرلەمان. سەرۆکی پەرلەمان ڕاشیگەیاند: بانگهێشت بۆ کۆبوونەوە ناکەم تا نەگەمە ئەو بڕوایەی کە کۆبوونەوە سودی هەیە بۆ خەڵکی کوردستان.[6] - سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: کێشە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەیە و هەتا ڕێکنەکەون و میکانیزمی کارکردن نەگۆڕن بەشداری کۆبونەوەکان ناکەین.[6] - #ئومێد خۆشناو#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە، کە هیچ لایەنێک ناتوانێت کارەکانی پەرلەمان پەکبخات و هیچ هۆکارێکیش بۆ پەکخستنی کارەکانی پەرلەمان نییە. گوتیشی، فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو دەستپێخشەریەک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان دەکات.[3] - لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ و سێ ئافرەت تەمەنیان 43، 21 و 19 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ، دانیشتووی شاری سلێمانین، وە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانیە.[8] - عەمید کەمال مەحموود، فەرماندەی لیوای 5ی سەر بە #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی #داعش# لە سنووری #کوڵەجۆ# ڕووینەداوە، بەڵام ئەوەی هەبووە لە باخەکانی کوڵەجۆ لە کامێرای چاودێری تێبینی هەندێک جموجۆڵکراوە، پێشمەرگەکانیش تەقەیان لێکردوون.[2] - پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەمئەندامانی سنوری شاری #سلێمانی# دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، لەبەردەم بینای یەکێتی کەمئەندامانی کورستان، لە سلێمانی بە دروشمی کوا مووچەی کەمئەندامان گردبوونەوە.[7] - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی #کەرکووک# دەڵێت: لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەی لە کەرکووک کراون، 119 پۆست کە پێشتر بە دەست کوردەوە بوون دراونەتە پێکهاتەی دیکە.[2] - جارێکی دیکە دادگای کەتن(2) ی #هەولێر# داوا لە ڕۆژنامەنووس #هێمن مامەند# دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە 17-05-2020 لەبەر دەم دادگا ئامادەبێت، ڕۆژنامەنوسەکەش دەڵێت، دەیانەوێت لەجەژندا لە زیندان بم.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382131/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی.. گەنجێک خۆی بە تاوەرێکی کارەبادا هەڵواسی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی.. گەنجێک خۆی بە تاوەرێکی کارەبادا هەڵواسی=KTML_ImageCaption_End= - گەنجێک لە نزیک یانەی ئەندازیاران لە شاری سلێمانی خۆی بە تاوەرێکی کارەدا هەڵواسی و خۆی خنکاند. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو گەنجە کە هێشتا ناسنامەی دیار نییە، بە قایشی پانتۆڵەکەی خۆی بە تاوەرێکی کارەبادا هەڵواسیوەو خۆی خنکاندوە.[4] - پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کراونەتەوە، بەڵام بازاڕیان هێشتا سارد و سڕە و نەگەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێش کۆرۆنا. بە گوتەی خاوەن پێشانگەکان، بە نزیکەیی لە 80% مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کەمبووەتەوە و بەراورد بە پێش کۆرۆنا ژمارەی گرێبەستەکانیش زۆر کەمبوونەتەوە.[2] - ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵ 142 قوتابی و خوێندکار لە وڵاتی قوبرس گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.[2] $رۆژئاوای کوردستان$ - ئەمڕۆ لە نزیک نەخۆشخانەی جیهان لەسەر ڕێگای ڕاجۆ لە عەفرین، کە لە ژێر داگیرکەریی تورکیا و گروپە چەکدارەکانیدایە، تەقینەوەیەک ڕوویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام زانیارییەکی ڕوون لە بارەی زیانە مرۆیی و مادییەکانی تەقینەوەکە لەبەردەستدا نییە.[4] - دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە بەردەوامیی تاوانەکانیاندا گوندی سەموقا و بەنداوی شەهبا لە هەرێمی شەهبا بە چڕی بۆردومان دەکات. هاوکات ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە و چەتەکانی گوندەکانی مەرەناز، مالیکییە و شوراخا و قەڵای شوراخا لە ناوچەی شەرای #عەفرین# بۆردومان دەکەن.[1] $دەرەوەی کوردستان$ - ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی - ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای سۆراخی هیدایەت عەبدوڵڵا پوور، بەندکراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبی دیموکرات سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و سێ ڕۆژە بێ سەروشوێنە.[2] - حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، بۆ ڕێگریکردن لە سووتاندنی بەرووبوومی جووتیاران ژووری ئۆپەراسیۆنیان پێکهێناوە.[2] - فەلاح ئەلخەفاجی، لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەجۆرێک بەرزبووەتەوە 70%ی تێپەڕاندووە.[3] - دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینەش بۆ گوشارەکانی ئەمریکا وبڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەگەڕێتەوە. بە گوێرەی ئامارێکی کۆمپانیای وزەی کپلەر، لە مانگی ئاداردا ئێران 287 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەناردەکردووە، لە نیساندا ئەو ژمارەیە بۆ 70 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دابەزیوە و ئەوەش نزمترین ئاستی بەرهەمهێنانە لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوو.[2] - جهانپور ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 808 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 114 هەزار و 533 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 71 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە شەش هەزار و 854 کەس، تا ئیستاش 90 هەزار و 539 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.[7] - لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 55 کەسی دیکە لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[7]
Rastvekirina babetî: Ji kerema xwe guhertinên xwe yên di vê deverê de binivîse.
Jêder (Çavkanî):
Parastin - Virêkirin
Çûna jûr
Mercên Bikaranînê
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Dema çêkirina rûpelê: 0.016 çirke!