ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی سەر بە زانکۆی ماساچوستس و ناوەندی پزیشکیی جۆن هۆبکنز ئەنجامدراوە ئەوەی دەرخستوە، پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە بۆ ماوەی 8 هەفتە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی 10٪ کەمدەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە ئەمێریکان جۆڕاڵ ئۆف کاردیۆلۆجی بڵاویکردۆتەوە، خۆراکی تەندرووست ستراتیژێکی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، وەک بەرزبوونەوەی فشار و کۆلیسترۆڵ، هەروەهاڕێگریکردن لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
لێکۆڵینەوەکە کاریگەریی 3 سیستەمی خۆراکی بەراورد کردووە، یەکەمیان بۆ کەمکردنەوەی بەرزە پەستانی خوێن، دووەمیان دەوڵەمەندە بە سەوزە و میوە، سێیەمیش ڕێجیمێکە کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری و سۆدیۆم و کەم سەوزە و میوەیە.
توێژینەوەکە دەریخستوە، خانمان زیاتر سوودمەندبوون لەڕێجیمی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن، کە بەهۆیەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی لە سەدا 13 کەمکردووە، ئەم سیستەمە بەشێکی باشی گەنمەشامی و دانەوێڵەی تەواو و سەوزە و میوە لەخۆدەگرێت.
دەریشکەوتوە، سیستەمى خۆراکیی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوەکان تەندرووستیی دڵ باشتردەکەن و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن کەمدەکەنەوە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,004 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!