ڕێکەوتی #04-08-2022# لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی کچان بەرێوەچوو.
پاڵەوانێتییەکە بەبەشداری هەریەک لە یانەکانی #هەولێر#، #سلێمانی#، #سۆلاف#، #هەندرێن#، زانکۆ و #ڕانیە# لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین هاتە ئەنجامدان.
لە پاڵەوانێتییەکەدا 38 یاریزانی کچ لە یانەکانی کوردستان بەشداربوون، دوای ڕکابەرییەکی بەهێز لەنێوان یاریزانانی بەشداربوو لە پاڵەوانێتییەکەدا، کچانی یانەی هەولێر پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و زانکۆ پلەی دووەم، سۆلاف پلەی سێییەم، چوارەم پێشمەرگەی سلێمانی، پێنجەم سلێمانی، شەشەم هەندرێن و حەوتەم ڕانیە.
لە کۆتاییدا لەلایەن د. سەمەد محەمەد ڕەزا سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی یەکێتییە وەرزشییەکە خەڵات و جامی پاڵەوانێتییەکە بەخشرا بە پاڵەوانان.
بەرێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەی یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان لەمیانی بەرێوەچوونی ئەو چالاکییە وەرزشییانەیە کە لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانئەنجام دراوە.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,237 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!