دوای ئەو پێشوازییە گەرم و بێ وێنەیەی خوێنەران، لە بڵاوکراوە نوێیەکانی نوسەر #بەختیار عەلی# کە لەلایەن (ناوەندی ڕەهەند) ەوە بڵاوکرانەوە. دوای ئەوەی نوسەر لە سێ ڕۆژدا چاوی بە سەدان خوێنەر لە #سلێمانی# و #هەڵەبجە# کەوت کە هەندێکیان لە جێگای دوور و لە شارەکانی دییەوە زەحمەتییان کێشابوو. ئێستا و چەندین ڕۆژە، نامەیەکی زۆر زۆرمان بۆ دێت و گلەییمان لێدەکرێت، بۆچی ناچینە شارەکانی دی. گللەییەکانی ئێوە لەسەرچاوانە و لە جێگای خۆیدایە، ڕاستی ئێمە لە پلانماندا بوو هەندێک جێگا و شاری تر بچین و لە نزیکەوە بە دیداری ئەو نەوە تازەیە لە خوێنەران و عاشقانی ئەدەبیات شادبین، بەڵام کێشەیەکمان تووش هات کە کێشەی گەڕانەوەی زۆر درەنگی کتێبەکانمان بوو لە چاپخانەوە، ئەوە بەرنامەکانی تێکداین و کارێکی کرد جگە لە سلێمانی و هەڵەبجە نەتوانین تەواوی پرۆگرامەکەی خۆمان جێبەجێبکەین، چونکە نوسەر بە هۆی ئیلتیزامێکی پێش وەختەوە کە چەندین مانگ لەوەو پێش دیاریکراوە، دەبێت لە فیستیڤاڵێکی ئەدەبی لە نەمسا ئامادەبێت. پەیمان بە خوێنەرانی خۆمان دەدەین، لە داهاتوودا هەر چالاکییەکمان هەبێت، لە شوێنەکانی دی و لە شارەکانی دیکەدا ئەنجامیانبدەین. هیوادارین تێگەیشتنیان هەبێت و بە گەورەیی خۆیان بمانبەخشن.
بەختیار عەلی/ ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند. [1]
#15-09-2022#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 391 car hatiye dîtin