پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,813
وێنە 106,203
پەرتوک PDF 19,178
فایلێن پەیوەندیدار 96,679
ڤیدیۆ 1,331
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شەریف فەلاح: نەتەوەی کورد، دەبێ دەست بە هەیبەتی کێوی زمانەوە بگرێت
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەریف فەلاح

شەریف فەلاح
سازدانی: بێهزاد قادری

ئەدەب یان ئەدەبیات بریتییە لەو وتانەی کە لە ئاستی وتەگەلێکی ئاسایی، سەرتر و بەرزترە و خەڵک ئەو وتەگەلە لەنێوان خۆیاندا هەڵدەگرن یان دەیگێڕنەوە و لە خوێندنەوە و بیستنیان، تووشی گۆڕان دەبن و هەست بە خەم، شادی یان چێژ دەکەن. لە باوەڕی گشتیدا، ئەدەبیاتی نەتەوەیەک، بۆ نموونە کۆمەڵێک دەقە کە بەرهەمی هەرمان و بەرجەستەی پێشینییانی ئەوە نەتەوەیە پێک دەهێنێت.

ژیانی هیچ نەتەوەیەک، جودا لە ئەدەبیات نییە. ئەدەبیات لە لای نەتەوەکان، وەکوو چێشتی ڕۆح ناوی لێ براوە و خەڵک بە درێژایی مێژوو لەگەڵیدا ژیاوە. داوێنی بەربڵاوی ئەدەبیات لە ئاستێکدایە کە هەر ئیتنیک و نەتەوەیەک، بە هەر فەرهەنگێک، دەگرێتەوە.

زمان، فۆلکلۆر و ئەدەبیات چ پەیوەندییەکیان بە پڕۆسەی نەتەوەسازییەوە هەیە و ئەم بابەتە لەنێو کورددا بۆچی گرینگە؛ بۆ وڵامدانەوە بەم پرسیارانە، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژە ڕادەکێشین و لەگەڵ مامۆستا شەریف فەلاح، نووسەر و وەرگێڕ، دەڕۆینە نێو باسەکەوە:

1- زمان چ پەیوەندییەکی بە پرۆسەی نەتەوە سازییەوە هەیە؟

کاتێک ئەیژین زمان ڕۆحی نەتەوەیە، ئیتر هیچ گومانێک لەوەدا نامێنێ کە ئەم ڕۆحە لە هەموو دەمارەکانی نەتەوە و لە توێتوێی جەستەی ئەو نەتەوەیەدا لە ئارادایە. هەر کە باسی نەتەوە دێتە گۆڕێ، بێگومان دەوری زمان وەک شادەمارەکانی لە گۆڕێدایە. نەتەوەی بێ زمان، وەک مردوو و بێڕۆح و هەست وایە. ئەوە زمانە پێناسەی بوون بە باڵای نەتەوەدا دەکات. ئەگەر هەر نەتەوەیەک بۆ خۆی خاوەندارێتیی دەسەڵاتی خۆی بکات و خاوەن دەوڵەت و کیانی سەربەخۆ بێت، ئیتر ئەوە لە ڕەوتێکی ئاسایی و خۆڕسکانە زمان دەبێتە کۆڵەکە و ئەستووندەکەی و قورس و قایم ڕای دەگرێت و هیچ گژەبایەک نایلەرزێنێ. لەبەر ئەوەی هیچ شتێک لە دەرەوەی زمان، لە ئارادا نییە، کەوایە سەرلەبەری بیچمگرتنی ڕۆح و هەست و ئایدیای مرۆڤ لە زمانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەگەر هەر تاکێک هەر لەناو لانکە و پێڕەوکە و قۆناغەکانی گەشەکردنیدا بە زمانی زگماکیی خۆی فرچک بگرێ و باڵا بکات و لە قۆناغی پەروەردە و بارهێنانی دەرەوەی بازنەی بنەماڵە (دایەنگە و قوتابخانە) بە شێوەی زانستی سەردەمیانە و بە زمانی دایکیی بخوێنێت، ئەو تاکە دەبێتە تاکێکی خاوەن شعوور و فامکردی نەتەوەیی. ئەمە تەنیا چیرۆکی تاکێکی کۆمەڵگەیە و گەر هەموو تاکەکان بەم چەشنە بار بێن و لەمپەر و ئاستەنگ لەبەردەم گەشەیاندا نەبێت، هەموان پێکەوە دەبنە ڕەوڕەوە و زنجیرەیەکی نەپساوەی ناسنامەی نەتەوەیی کە لە دەروازە و ڕەهەندی زمانەوە گەشەیان کردووە. بەڵام ئەگەر نەتەوە ئیرادە و خاکی داگیر بکرێت، زمانی لەخشتە و بەلاڕێدا ببرێت و هەوڵی تواندنەوەی لە گۆڕێدا بێ، ئەوکاتە ئیدی دۆخەکە جیاوازە و خەبات و بەربەرەکانێی من و ئەویدی دەست پێ دەکات. لەم دۆخەدا دەبێ لە دوو جەمسەری مەودا – جیاوازی کە لە گەوهەری زماندا هەن، نەتەوە خەبات بکات و بۆ سەلماندنی بوونی خۆی و بۆ نەگلان، دەست بە هەیبەتی کێوی زمانەوە بگرێت. وەک دۆخی ئێستای کورد کە زمان وەک شادەمار و ئەستووندەکێک خێوەتی نەتەوەی لە هەواری شپرز و وەیلاندا پاراستووە. زمان بۆ کورد وەک کەشتیی نەجاتە لەناو دەریای پڕ شەپۆلاندا کە دەیان دوژمن مرخیان لێ خۆش کردووە، تاکوو نوقمی بکەن.

2- ئایا هێشتا زمانی کوردی هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە؟

بەڵێ من لام وایە بە دوو شێواز هێشتا زمانی کوردی مەترسیی لەخشتەبردن و لەناوچوونی لەسەرە. چونکە هەرکە دەستەواژەکانی سڕینەوە، لەخشتەبردن و تواندنەوە دێتە گۆڕێ، مرۆڤ خەیاڵی بۆ لای پیلانی دوژمن دەچێت. بەڕای من ئەگەر بمەوێ لەڕووی باشییەوە پلەبەندییەک بۆ دۆخی ئێستای زمانی کوردی بکەم، پێم وایە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پلەی یەکەمە و باشوور پلەی دووەم و پاشان باکوور و لە دواییشدا ڕۆژئاوا دێت. شێوازی یەکەم لە باکوور و ڕۆژئاوا ترسی سڕینەوەی سەرلەبەری ناسنامەی نەتەوەییەمان لە گۆڕێدایە. هەموو باکوور خاکەکەی داگیر کراوە و ساڵانێکە لەوێ ڕەنگی زمان و فەرهەنگی کوردی سڕاوەتەوە و مەترسییەکە گەلێک قووڵە. چونکە تەنانەت ئاخاوتنی ڕۆژانەی ناو ماڵباتەکان، ناو کۆمەڵ و لە گشت گرنگتر پەروەردە و بارهێنان هەمووی تورکییە و ئەگەر ئەو ڕەوشە بەو جۆرە بەردەوام بێ، ژینۆسایدێکی ئارام و لەسەرەخۆ و بیدەنگ بەڕێوە دەچێت. ڕۆژئاوا هەرچەند بەشێکی ڕزگار کراوە، بەڵام ئاسۆی زمان لەوێش لێڵە، چونکە چارەنووسی نادیارە و ڕێڕەوی خەبات و ناسنامەی کوردبوون لەبارتی نەتەوەیی و کوردستانی بێت، بەدەست ئایدیۆلۆژیایەکی حیزبیی زێدەخواز و پاوانخوازەوەیە کە لەباتی گەڕانەوە بۆ گەوهەری نەتەوەیی ناسنامە، هەر خەریکی شەڕی ئادیۆلۆژیای حیزبی و سڕینەوەی بەرانبەرە.

لە باشووری نیشتمان هەرچەند 28 ساڵە لە بواری زمان و چاپەمەنییەوە گەلێک هەنگاوی هیوابەخش هەڵگیراوە، بە جۆرێک لە هیچ قۆناغێکی مێژوویی کورددا ئەوەندەی ئەم ماوەیە لە هیچ پارچەیەکی نیشتمان خزمەت بە ڕەوشی چاپ و وەشان و وێژەی کوردی نەکراوە. بەڵام لێرەش بەدەستی خۆ و بێ پلانی و نەبوونی ئەندێشە و پلانێکی ستراتیژیی زمانی و بە حیزبیکردنی زمان و پەروەردە. زمان لە دۆخێکی شپرز و هەڵدێر دایە. ستراکتۆری ڕێنووس و ڕێزمان و ئاخاوتەی کوردی لەژێر کاریگەریی هەندێ میدیای بێ پلان و کۆمەڵێک میدیاکار و ڕۆژنامەنووسی کوردینەزان کە خۆیان بە جەمسەری زمان دادەنێن، تێک چووە و لە ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی لای داوە. من لام وایە ئەم شێوازەیان لە شێوازی یەکەم مەترسیدارەترە، چونکە خەریکە بەرەبەرە ئەو شێواندنی زمانە لەڕێگەی میدیا و کۆمەڵگە و ڕەوتی چەواشەی وەرگێڕانەوە ئاسایی دەبێتەوە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە کە دەبێ بە جیدی ئاوڕی لێ بدرێتەوە. دۆخی زمان لە ئاستی پەروەردەدا لە میدیا خراپترە، چونکە شەپۆلی بە بازرگانیکردنی پەروەردە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە کۆمەڵگەدا بنجی داکوتاوە. شەپۆلی بە کولتوورکردنی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و پەراوێزخرانی زمانی کوردی و لەسەرتردانانی زمانەکانی دیکە، زەنگێکی مەترسیدارە و نەوەکان خەریکن لە فەرهەنگ و زمانی خۆیان نامۆ دەبن. لەڕووی ناشارەزایی قوتابیانی کورد لە باشوور بە زمانی خۆیان، مرۆڤ هەندێجار هەست ناکات لە کۆمەڵگەی کوردیدایە. کە ئەمە جێگەی داخە و دەبێ خەمخۆرانی زمان بیرێک لە چارەسەریی بنەڕەتیی بکەنەوە. بۆیە دەڵێم پرسی زمان لە ڕۆژهەڵات لە پێشەوەیە و جێگەی هیوایە، چونکە دوو نەوەی وشیار و نەتەوەیی لەوێ بوونەتە کۆڵەکەی پارێزەری زمان. هەرچەند پیلان و سیاسەتی سڕینەوەی نەتەوەیی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە وەک خۆی هەر ماوە و بەردەوامە. تەنیا شێواز و فۆرمەکەی گۆڕاوە. نوخبە و بژاردەیەک کە لە نووسەر و توێژەر و هونەرمەند و شاعیران پێکهاتوون، هەرچەند بێدەسەڵات و بێ ئیمکانات و بێ میدیا و پشتیوانن، وەلێ پێشمەرگە ئاسا و زانستییانە زمانیان پاراستووە. هەرچەند پرسی زمان و شێوەزارەکان و زاراوەگەرایی و ناوچەگەرایی زمانی کە پیلانێکی دوژمنە، لە ڕۆژهەڵات جێگەی ڕەخنەیە و لەباتی بکرێتە دەرفەت، مخابن لە هەندێ ناوچە بووەتە خەسار و لەمپەر. لە ڕۆژهەڵات گەوهەری و بە قووڵی و وەک ڕۆحی نەتەوە لە پرسی زمان دەڕوانرێت. نەوەی نوێ و خوێندکار و هەتا ڕادەیەک چینی ناوەڕاست خەریکە بە ئاراستەی کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی وشیار هەنگاو دەنێت کە پرسی زمان و ناسنامە لای زۆر گرنگە. کاتێک زمانی دایک و زگماک لەناو بنەماڵە و کۆمەڵگە و ببێتە خەمی تاک، ئەوکاتە مەترسی کەم دەبێتەوە و پیلانەکانی دوژمن دەبنە بڵقی سەرئاو. ئەم پرسە لە ڕۆژهەڵات خەریکە ڕۆ دەچێتە ناخی کۆمەڵگە و بنجی داکوتاوە. کاتێک پرسی پاراستنی زمان و ناسنامە و وێژە لە ئیلام و کرماشان، ببێتە ئامانج، ئیتر مرۆڤی کورد هیوادارە کە چرای ماڵی زمانی کوردی ڕۆشنە و هیچ شەوەزەنگێک پێی ناوێرێ.

3- فۆلکلۆر چ ڕۆڵێکی لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا هەیە؟

فۆلکلۆر و بەگشتی ئەدەبی زارەکی پاژێکی ئێجگار گرنگ و بنەچە و هەوێنی ئەندێشە و ئایدیای هاوبەشی هەر نەتەوەیەکە کە پاراستنی ئەم گەنجینە و سامانە گەلەرییە، دەبێتە کۆڵەکەیەکی گرنگ بۆ هەرمانی نەتەوە. نەتەوەی کوردیش لەمبارەوە، خاوەن پاشخان و خەرمانێکی بەپێز و دەوڵەمەندە و هەرکام لە لق و بەشە جیاکانی ئەدەبی زارەکیی کورد بۆ خۆیان تژین لە ئەندێشە و تێڕوانینی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئۆلیی نەتەوەکەمان. من لەو باوەڕەدام یەک لەو بوارانەی کە کورد دەبێ زۆر بە جیدی و بنەڕەتی و بە پلان و باببەتیانە ئاوڕی لێ بداتەوە و توێژینەوەی هەمەلایەنی لەسەر بکات، فۆلکلۆرە، چونکە سەرلەبەری مێژووی کۆن و هاوچەرخی ڕامیاریمان یان لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان، یان لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسانەوە نووسراوە، داگیرکەران ئامانجدار و پیلانگێڕانە بۆ تواندنەوەمان شێواندوویانە و بەلاڕێیاندا بردووە، یان دەستیان بەسەردا گرتووە و بەناوی خۆیانەوە تۆماریان کردووە. لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژهەڵاتناسە مێژوونووسەکانیش لەپێناو بەرژەوەندیی وڵاتی خۆیان، یان هەندێجاریش لەپێناو پاراستنی پێوەندیی سیاسی و بەرژەوەندیی ئابووریی وڵاتی خۆیان دەستکاریی مێژوومانیان کردووە. هەرچەند مینۆرسکی و چەند توێژەرێکی دیکەی ئەورووپی کە لە فۆلکلۆری کوردیان کۆڵیوەتەوە، بە ئەمانەتەوە کاریان کردووە. کەواتە تاقە بوار و پاژێکی کورد کە دوژمنی داگیرکەر دەستکاریی نەکردووە و وەک خۆی ماوەتە و لەڕاستیدا ئاوێنەی باڵانوێنی گەوهەری نەتەوەیە، هەمان فۆلکلۆر و ئەدەبی زارەکییە، چونکە خەون و خەیاڵ و سەرلەبەری جیهانبینیی مرۆڤی کوردی تێدایە. بۆیە گەر بێت و لە سۆنگەی ئەم گەنجینە سەربەمۆرەوە و لە ناخ و کاکڵەی ئەم پاشخانە هەرمان و زیندووەی فۆلکلۆرەوە بۆ پرۆسەی نەتەوەسازی بڕوانین، بێگومان بنیاتی قۆناغێکی گرنگ دادەنێین. وەلێ ئەم ئامانجە نایەتە بەرهەم، ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی و مێتۆدیک و هەمەلایەن توێژینەوەی کۆمەڵناسانە، دەروونناسانە و فەرهەنگی لە لقە جۆربەجۆرەکانی فۆلکلۆر نەکەین. تەنیا پاراستن و ڕزگارکردنیان لە فەوتان بەس نییە، بەڵکوو بە شەنوکەو و شرۆڤەکردنیان دەبینە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو گەنجە سەربەمۆرە. ئەگەر بە چاوێکی ئەمڕۆیی و لە دووتوێی دەقی هاوچەرخ (ڕۆمان، چیرۆک و سینەما و شانۆ و شیوەکاری و...)دا ئاوڕ لە فۆلکلۆر بدەینەوە و دیسان دایان بڕێژینەوە، ئەوکات دەتوانین بێژین، هەنگاوێکی ئەرێنی و باشمان بۆ پێناسەی گەوهەری خۆمان بەدەستی هەڵگرتووە. لە زۆرێک لە وڵاتان، فۆلکلۆر و ئەدەبی گەلەری وەک لقێک لە خوێندنگە و زانکۆکان دەخوێندرێ. هەرکام لە بەیتە ئەڤینداری، حیماسی، مێژوویی و تراژیکەکانی کورد سەرچاوەی چەندین سووژەی سینەمایی و شانۆیین کە سینەماکارانی کورد دەتوانین بە ئەندێشەی ئەمڕۆییەوە کاریان لەسەر بکەن و ئەگەر دڵسۆزی ڕاستەقینە هەبێت، دەتوانن ببنە هەوێنی فیلمەکانی هالیوود. یان لە ڕەهەندی مۆسیقییەوە کارکردن لەسەر بەیتەکان و داڕشتنەوەیان لە چوارچێوەی ئۆپێرا، دەبنە مۆڵکی هاوچەرخ بۆ نەتەوەکەمان. هەرکام لە لقەکانی فۆلکلۆر، یان بەیت و باو و مۆسیقای ڕەسەن، هەڵگری دەیان سووژەی توێژەوەی زانستین لە بواری جیاجیادا، هەرچەند لەمبارانەوە کار کراوە، بەڵام لە ئاستی پێویستدا نین و بە ئەرشیڤکردن و ڕێکخستن و پۆلێنکردنیان ئەرکی دەوڵەت و دامەزراوەی فەرهەنگی و نیشتمانییە.

4- ئەدەبیات لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا چ ڕۆڵێک دەگێڕێت؟

بێگومان هەیەتی، من لەو باوەڕەدام مرۆڤایەتی، بێ ئەدەب و خەیاڵ و داهێنان و بەتایبەتی گیڕانەوە، داماڵراوە لە مانا. زۆر نەتەوە و وڵات لەسەر گۆی ئەم زەوییە هەن، کە وەک وڵات و ڕۆڵگێڕان لە پانتایی جیهانی سیاست و ئابووریدا هیچ پێگە و سەنگێکیان نییە، وەلێ بەهۆی ئەدەب و زمانەوە لە لووتکەدان. کەواتە ئەمە خۆی یەک لەو نیشانانەیە کە ئەدەب لە پرۆسە و ڕەوتی نەتەوەسازیدا دەوری گرنگ دەگیڕێت. کورد وەک نەتەوەی بێ دەوڵەت و کیان، ئەگەر بەڕاستی زمان و ئەدەب و فۆلکلۆر و پاشاخانی دەوڵەمەند و هەراوی ئەدەبی زارەکی نەبایە، ئێستا شوێنەواری لێ نەمابوو. وەلێ ئێمەی کورد سەربازی بێ کیانی، خاوەن ئەدەبیاتێکی دەوڵەمەندی کلاسیکین، بەتایبەت شێعر. چەندین نەتەوەی خاوەن دەوڵەت لەم جیهانە هەن یەک لەسەر سێی کورد شاعیر و شێعری کلاسیکی بەپێزیان نییە. بەڵام لە ئەنجامدا ئەوەی برەو بە ئەدەب دەدات و دەبێتە هۆی ناساندنی هەمان دەوڵەت و کیانی سیاسییە کە مخابن کورد لێی بێبەشە. نووسەر، توێژەر و ڕۆماننووسانی کورد نابێ دابنیشین و چاوەڕێی کاتی دروستبوونی ئەو کیانە سیاسییە بکەن، چونکە دەستەبەربوونی ئەو خەونە لەمێژینە، تەنیا پێوەندیی بە ویستی خۆمانەوە نییە. نووسەری کورد دەبێ لەڕێگەی وەرگێڕانی ئەم ئەدەبەی خۆیەوە بۆ سەر زمانە جیهانییەکان، هەوڵی ئەوە بدات بگاتە ئاستی ئەدەبی جیهان و بناغە و بنیاتی ئەدەبیاتی کوردی لە ڕیزی ئەدەبی ئاڵمانی، فەڕەنسی، ئەمریکی و ڕووسی دابنێت. لام وایە دەکرێ لە دەروازەی ڕۆمانەوە بگەینە ئەم خەونە، هەرچەند تەمەن و ژمارەی ئەدەبی گێڕانەوەمان کەمە، بەڵام ئەوەی هەیە پتەوە و قورس و قایمە و لە سۆنگەی ناسنامەی نەتەوەییشدا دەخولێتەوە. کورد هەتا ئێستا هەر زمان و ئەدەب و پێشمەرگە و شاخ پاراستوویانە. هەرچەند لە هەیبەتی پێشمەرگە و شاخ کەم نەبۆتەوە، بەڵام دەرفەتەکان ڕەویونەتەوە، ئەگەر بە نووسین و داهێنانی قورس و قایم لە بواری ڕۆمان و سینەما، بەرپرسیارانە و داهێنەرانە هەنگاو هەڵبگرێت، هاوکات دەست بە هەیبەتی شاخی زمانەوە بگرێت، هەم پاراستنی وەک نەتەوە مسۆگەرە و هەمیش دەتوانێ خۆ بخزێنێتە ناو دنیای ئەدەبی جیهانییەوە و جێپێی خۆی قایم بکات بۆ داهاتوو.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 573 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەرهەنگ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 23-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 25-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 573 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,813
وێنە 106,203
پەرتوک PDF 19,178
فایلێن پەیوەندیدار 96,679
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!