ئەندامانی تیمی پارتیزان #ئامەد#ی هەبەدەهە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ڕۆژی 31-01-2022 لە کاتژمێر 20:00دا لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی دوژمن لەسەر ڕێگەی ئێلح و حەسکیف، چالاکی چەکداریان ئەنجامداوە. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، چالاکیەکەمان پەیامێکە بۆ هێزەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک. ئەندامانی هەبەدەهە هەموو کاتێک بەدوای ئەواندا دەگەڕێن. ئۆتۆمبێڵ و بارەگاکانیان پارێزراو نین. تێکۆشانی گەریلا لە هەموو گۆڕەپانێکی شەڕی شۆڕشگێری بۆ شارەکان دەگوازینەوە.
ئێوە وەک هێزە داگیرەکەران لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ لە بەرانبەر ئیرادەی گەریلا تێکشکان. سەرکەوتن ئەمڕۆ و سبەینێ هی ئێمەیە. وەک ئەندامانی هەبەدەهە ئێمە جموجووڵی سەفەربەری شۆڕشگێری کە دەنگی بەرخۆدانی گەریلا لە شارە گەورەکانین، فراوان دەکەین. تێکۆشانمان بۆ لەناوبردنی فاشیزم و بەدەستهێنانی ئازادی، بە هەڵگرتنی چەکی نەمران فراوان دەبێت، سەرکەوتنمان نزیکە!
چالاکیەکەمان لەسەر ناوی هەڤاڵ پارتیزان ئامەد ئەنجامدراوە کە لە ڕۆژئاوا لە پاراستنی #حەسەکە# لەدژی چەتەکانی #داعش# تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو و هەروەها چالاکیەکەمان بۆ شەرمەزارکردنی ساڵیادی پیلانگێڕی 15ی شوبات لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدراوە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,304 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!