Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📖 بۆچی رکم لە ئەردۆگان نییە! | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بۆچی رکم لە ئەردۆگان نییە!
هاورێ باخەوانهاورێ باخەوان
نەک هەر رکم لێی نییە، بەڵکو زۆرجاریش لەبەرخۆمەوە دەڵێم ئافەرین جمهور باشکەندە! هەر پایەداربیت...
رەجەب، تورکێکی ئیخوانییە، سەرۆکی پارتی رەگەزپەرستی تورک ئاک پارتییە، لە دوای مستەفا کەمالەوە بە سەرسەختترین دوژمنی کورد دادەنرێت. لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتیی ئەمدا تورکیا و باکووری کوردستان تاریکترین سەردەمەکانی بەڕێکردووە. بەهۆی ئەم رەجەبەوە سەدان هەزار خەڵکی کورد لە باکوور، رۆژاوا و باشووری کوردستان کوژراو، بریندار و ئاوارەبوون.
رەجەب لەنێو ناوەندە جیهانییەکاندا بە سووکترین و بێ-مۆڕاڵترین سەرکردەکانی دونیا ناودەبرێت.. لێ من هەر خۆشم دەوێت!
ئیخوانییەکان، دەیان ساڵە کار بۆ زیندووکردنەوەی شکۆی لەناوچووی عوسمانییەکان دەکەن.. نەجمەدین ئەربەکان و عەبدوڵڵا گوڵ پێشتر کارئاسانیی زۆریان بۆ ئەردۆگان کرد تاوەکو ئەمیان بە ئاشکرا باسوخواسی شکۆی لەناوچووی عوسمانییەکان و زیندووکردنەوەی دەستەڵاتیان بهێنەوە یادی تورک و رای گشتیی جیهانی.. گۆڕینی ناوی پارتی ئیخوانییەکان لە تورکیا هەر تاکتیکێک بووە و هیچی تر.. تا لە کۆتاییدا بەناوی ئەکەپەوە گیرساوەتەوە.. ئەگینا نە پارتی رەفا و ئەوانی تر و نە پارتی ئاک لە ستراتیژی بیری تۆرانی و زیندووکردنەوەی سەڵتەنەتی عوسمانی بە موو جیاوازییان نەبووە و نییە!
ئەردۆگان، بەو کۆنسێپتەوە تورکی سەرخۆش و گەشکە کردووە.. بەهۆیەوە ئەو دیموکراتی و مافی مرۆڤ و هەموو ئەو درۆیانەی تر کە لە تورکیادا بانگەشەی بۆ دەکرا، روویان ئاشکرا بوو.. هەر بەهۆی ئەم کۆنسێپتەشەوە بوو کە ئابووریی تورکیا لەوپەڕی بەهێزییەوە داڕما و رۆژانەش نرخی لیرە لە خوارییە.. برسێتی و گرانییەکی سەیر رووی لەو وڵاتە کردووە کە بەراییی هەمان ئەو بارودۆخەی دوا رۆژانی ئیمپراتۆری عوسمانییە!
گۆڕانکاریی ریشەیی، هەڵچوون و داچوونی ئابووری، رووخانی دەوڵەت و هەڵگیرسانی جەنگ بە هۆکارێک و دووان و سیان بەدی نایەت! کۆمەڵێک هۆکار و لە کۆتاییشدا شا-هۆکارێکی گرنگ هەموو ئەو هۆکارانە دەکاتە داینەمۆی گۆڕانکاریی ریشەیی.. پێشکەوتن یان داڕمانی ئابووری.. رووخانی دەوڵەت یا دابەشبوونی یان هەڵگیرسانی جەنگ..
تورک لە سەروبەری کۆتاییی دەستەڵاتی عوسمانییەکان، بەهۆی زۆر هۆکارەوە کە زۆر باسکراون، نزیکەی مەڵۆ بۆ خەرمانێکی ئیمپراتۆرەکەی نەمایەوە.. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستەڵاتی تورکەکانی خزاندە ئەو ناوچەیەی کە ئێستا پێی دەڵێن تورکیا و دیارە پێشتریش خاکی گریک، ئەرمەنی، کورد، لاز و ئەوانی تربوون و بە زۆری زۆرداری داگیرکرابوون..
ئەردۆگان و هاوبیرانی، دەمێکە خەریکی کۆکردنەوەی هۆکارەکانی گۆڕانکاری یان جەنگن.. گرنگترینیان بە بەردبارانکردن و رێپێگرتنی هێزەکانی ئەمریکا بوو تاوەکو لەڕێی موسڵەوە نەیەنە خاکی ئێراقەوە.. ئەوە سەرەتای گەشکەی تورک بوو بە هێزی خۆی لە ناوچەکەدا کە رێ لە گەورەترین هێزی جیهان بگرێت بە خاکەکەیدا تێپەڕێت!.. تورک بە بەردبارانکردنی هێزکانی ئەمریکاشەوە نەوەستان، بەڵکو لە پەڕڵەمانی تورکیا بە فەڕمی رێگریان لە هێزەکانی ئەمریکا کرد تاوەکو خاکی تورکیا، باکووری کوردستان بەکارنەهێنێت بۆ لێدانی ئێڕاق!
پاشتریش لە زۆر بۆنە و کۆنفلیکتی تری نێوان تورکیا و ئەمریکا هەڕەشەی داخستن یان دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی سەربازیی ئنچەرلیکی ئامەد کردووە..
ساڵانێکی زۆرە تورک، بە راست و بە چەپ، لاقی ئەم و ئەو دەگرێت لە ناوچەکەدا.. لێدانی کورد هەردەم لە گیرفاندا بووە و ساڵانێکە هەر بە کوردی باکوورەوە ناوەستێت.. رۆژاوای وێرانکرد.. باشووری وێرانکرد.. تەنانەت گەریلاکانی پژاکیش دەکوژێ و چنگیشی گەییشتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان.. گەر بێهێزیی ئێران هاوشێوەی ئێڕاق و سووریا بووایە، ئەوا دەمێک بوو هێرشی سەربازیشی کردبووەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان.
پێشتریش بەدڵنیاییەوە لەدەستدانی کاراباخ و ناوچە کوردنشینەکانی نێوان ئەرمەنستان و ئازربایجان هەر بەهۆی سیاسەت و پاڵپشتی تورک بووە.. هەڕەشە بەردەوامەکانیان بۆ ئەرمەنستان، یۆنان و قوبروس و وڵاتانی بەڵکانیش یەکێکە لە کارە بەردەوامەکانی تورک لەم چەند ساڵەی دوواییدا.
زۆرجار پرسیارێک دەکرێت کە زۆر گرنگە! تورک بۆ وادەکات! بۆچی لە ناوچەکەدا جگە لە ئازربایجان یەک دۆستی نییە! لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جگە لە بەرژەوەندیی ئابووری و سەربازی تەنها لەگەڵ قەتەر و پاکستاندا نێوانی باشە! تەنانەت زۆرینەی ئەندامانی پەیمانی ناتۆش دژی تورکن!
وەڵامی ئەم پرسیارە ئەو هۆکارگەلەن کە تورک بەم دەیان ساڵەی دوایی کۆیی کردوونەتەوە بۆ گۆڕانکاری، جەنگ یان دابەشبوونی تورکیا. ئەو هۆکارانەی کە تورک خۆی لە هەموو کەس باشتر دەزانێت چین و چییان داوە بەدەست ئەرمەنستان، گریک، وڵاتانی بەڵکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوەکو هەڵوێستێکی هاوبەش لە پاشەڕۆژدا لە دژی بنوێنن.. بەراییی ئەو هەڵوێستە لەو بانگهێشتەی ساڵی 2019ی ئەمریکا بوو بۆ ئەردۆگانی خۆشەویستی من، لەوێ ئەردۆگان رسواکرا، لێی تووڕەبوون، گوێیان بادا و زۆری تر کە هێشتا ئێمە نایزانین!
لە لایەکی تریشەوە، رووسیا بە هەمان شێوەی ئەمریکییەکان لە تورکیا پڕە، هەموومان ئەو سووکایەتییەی پوتینی سەرۆکی رووسیامان بە ئەردۆگان بینی کە چەندین خولەک بە مەبەستەوە و بۆ سوکایەتیپێکردنی ئەردۆگان بەبەرچاوی کامێراکانەوە، لەژێر تابلۆی گەورەترین دوژمنی تورک و عوسمانی، لە چاوەڕوانیی ئەودا بوو.!
هەر کات تورکیا یان ئەردۆگان لە رووداوێکدا کەرێتییەک دەنوێنن، من شاگەشکەدەبم دەڵێم ئافەرین جمهور باشکەندە.. ئەوە هۆکارێکی تریشت دایە دەستەوە..
تەنانەت کە کۆشکی جانکایای تەواوکرد و بەسەر پلیکانەکاندا بە نێوان جەنگاوەرەکانی قەرە قۆینلۆ و ئاق قۆینلۆ و سەلجوقیدا سەرکەوت.. من پیرۆزباییم لێیکرد.. ئەو کۆشکەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری.. ئەو کۆشکە سەلماندی کە ئەوان بە دڵنیاییەوە خەریکی نوێکردنەوەی ئیمپراتۆری عوسمانی و داگیرکاریی نوێن! هەر لەو کۆشکەشدا بوو بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا نەخشەی پەیمانی میللی هەڵواسرا، کە رۆژاوای کوردستان و باشووری کوردستانی بە موسڵ و کەرکوکیشەوە لەسەرە!
ماوەیەکە ئەردۆگان بە وڵاتانی چواردەوری خۆیەوە نەوەستاوە پەلیشی کێشاوە بۆ وڵاتانی دەریای ناوەڕاست! لە لیبیا دەستێوەردانی سەربازی و لەلایەکەوە خەریکی پشکنینی گاز و نەوتە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کە یۆنان و وڵاتانی ئەوروپای هارکردووە.. ئەمیش دەبێتە هۆکارێکی تر و وردە وردە ئارامیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات! کۆنتڕۆڵ لەدەستدانی زلهێزێکی ئەوروپیی وەک فەڕەنسا بەئاشکرا دیارە و ناکۆکییەکانیان زۆر لەوە قوڵترە کە ئێمە لە میدیاکاندا دەیبینین!
ئێمە پەلەمانە، زۆریش پەلەمانە! لەوەشدا ناهەقمان نییە، چونکە هیچ نەتەوەیەک وەک ئێمە بەدەست تورکەوە خوێن و فرمێسکی نەڕشتووە! تەنانەت ئەوەی ئێمە لەوەی ئەرمەنییەکانیش خراترە! ئەوان چ نەبێت بوونە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان و ئێستا بە هەموو پێوەرێک لە ئێمە بەختەوەرترن.. بەڵام کارەساتی ئێمە بەدەست تورکەوە هەر بەردەوامە.. لەم کاتەدا کە ئەم دێڕانە دەنووسم، لەوانەیە فڕۆکەکانی تورک جەرگی دایکێکی کورد یان زۆرتر بسووتێنن!
گەشبینم، تا ئەردۆگانمان هەبێت هۆکارەکانی گۆڕانکاری زۆرتر دەبن و ئەمجاریش تورک یەک لەسەر دەی خاکەکەی دەمێنێتەوە! دەستەڵاتیشی وەک ئەوەی دوای رووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی کەمدەبێتەوە..
ئەوەیە نهێنیی خۆشەویستیی من بۆ ئەردۆگان.. پایەداربێت جمهور باشکەندە.. هەر تەمەندرێژ بیت بۆ ئافراندنی هۆکاری زۆرتری هەڵوەشاندەوەی تورکیا!
#️ هەشتاگ
#هاورێ باخەوان |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-08-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-08-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 18 2020 7:18PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Aug 18 2020 9:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Aug 19 2020 10:21AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 454 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Aug 18 2020 7:24PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574