لە #17-12-1975# لە گەڕەکی #سەرچنار#ی شاری #سلێمانی# چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.
لە بنەچەدا #قەرەداغ#ییە،
قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرچنار خوێندووە.
دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانییە.
ماوەی شەش ساڵ لە تاراوگە ژیاوە.
ئێستا (2023) نیشتەجێی کوردستانە، هاوسەردارە و باوکی دوو منداڵە بە ناوەکانی محەمەد و ئەلیاس.
بڕوانامەی دبلۆمی لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا هەیە،
چەندین بابەت و لێکۆڵینەوەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.
هەروەها شارەزاییی هەیە لە زمانی ئینگلیزی و فارسیشدا.
لە #25-05-2018#ەوە ئەندامی ڕێکخراوی کوردیپێدیایە. [1]