🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
👫 کەسایەتییەکان
شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتییەکان
سەعید ناکام
👫 کەسایەتییەکان
بێلان کەمال
👫 کەسایەتییەکان
غوڵام ڕەزا موحەمەد
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📝 رووداوەکەی نەخۆشخانەی رزگاری و ناڕەزایەتییەکان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

رووداوەکەی نەخۆشخانەی رزگاری و ناڕەزایەتییەکان
دوای ئەوەی لە رۆژی 30-07-2020، لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە چەند توشبوویەکی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و کەسوکارەکانیشیان ئەویان راگەیاند: ئیدارەی نەخۆشخانەکە بەدەمیانەوە نەهاتوون، هەر ئه و رۆژە د.لاوەند میران بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری هەولێری تایبەت بەکۆرۆنا، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی زۆری تووشبوانی کۆرۆناو ئەوانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە، رۆژانە کێشەی ئۆکسجینمان هەیه و بەهۆی دواکەوتنی ئۆکسجینەوە بۆ ماوەی دوو سەعات کێشەکە دروستبووەودووپاتیشیکردەوە هیچ توشبوویەک بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینەوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو رۆژانە نەخۆش لەنەخۆشخانەکە دەمرن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری وتیشی: لەسلێمانیسلێمانییەوە ئۆکسجینی شلمان بۆ دێت، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ دوو سەعات دواکەوتووە، چەندین نەخۆش گیانیان لەدەستداوە، ئاشکراشیکرد: ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان لەهەولێر نییە ئەوەش کەبۆمان دێت هی سلێمانیە.
ئیدارەی نەخۆشخانەکەش ئەوەی راگەیاند: بەهۆی توڕەیی کەسوکاری نەخۆشەکان و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی نەخۆشخانەکە داوای هاتنی هێزی زێرەڤانیان کردوه و هاتوون و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردوەتەوە.
هەمان رۆژ مەڵبەندی 3ی هەولێر ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ گەیاندنی 200 بوتڵی ئۆکسجین بەشێوەی بوتڵ یان بەشێوەی ئۆکسجینی شل بۆ نەخۆشخانەی رزگاری و تەندروستی هەولێر.
بە رۆژێک دوای رووداوەکە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاردرا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی 5 کەسی تایبەت بە نەخۆشخانەی رزگاری بەمەبەستی گەیشتن بەڕاستیەکان و ئامادەکردنی راپۆرتێکی تایبەت.
بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا چەندین نەخۆش کەسوکاری نەخۆشەکان ناچاربوون لە دەرەوە بە بڕێک پارەی زۆر ئۆکسجین بۆ نەخۆشەکانیان بکڕن، هاوکات مەترسی لەسەر ژیانی ئه و نەخۆشانە زۆرە کە له و نەخۆشانەیە چارەسەر وەردەگرن، بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و بەجۆرێک لە جۆرەکان پشتگوێخستنی خزمەتگوزارییەکان، ئهمەش لەکاتێکدایە نەخۆشخانەی تری ئەهلی پڕخزمەتگوزاری کراوەتەوه و بەرپرسان و کەسانی دەسەڵاتداو دەوڵەمەند له و نەخۆشخانە تایبەتانە چارەسەردەکرێن، بەڵام خەڵکی ئاسایی و هەژار لە نەخۆشخانەی حکومی بە دەست خراپی و نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە دەناڵێنن، بە تایبەت تووشبووانی کۆرۆنا کە بەوتەی د.لاوەند میران بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری هەولێری تایبەت بەکۆرۆنا بەشێکی زۆری نەخۆشەکانی ئه و نەخۆشخانەیە باری تەندروستییان ناجێگیره و ئەگەری زۆرە کە لە 90% ی ئه و نەخۆشانە گیان لەدەست بدەن.
هەرلەبارەی کەمی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە حکومییەکان و نەمانی ئۆکسجین کەمبوونی پێداویستییە پزیشکییەکان، د. خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی مەترسییەکان لەسەر هەرێم و ناوچەکە وەزارەتی تەندورستی وەک ئەرکی خۆی دەستی کردووە بە پلانەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکه و کۆنتڕۆڵکردنی، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە، کەرتی تەندروستی گشتی بە تەنها واتە نەخۆشخانە حکومییەکان ناتوانن ژمارەیەکی زۆر نەخۆش بگرنە خۆیان بۆ چارەسەرکردن، بۆیە هەرلەسەرەتاوە داوامان کرد نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەتیش هاوکارمان بن، بەڵام هیچ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی ئه و ئەرکەی لەگەڵ نەگرتینە ئەستۆ هەموو قورساییەکە کەوتە سەر نەخۆشخانە حکومییەکان.
راشیگەیاند: وەک کەرتی تەندروستی کە کەرتێکی گشتی و خزمەتگوزارییە، ناتوانین و بۆمان نییە هیچ هاووڵاتییەک ناچاربکەین بۆ چارەسەرکردنی پەنابەرێتە بەر نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت، پێویستە لەسەر حکومەت هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ هاووڵاتییانی خۆی دابین بکات و ئەوە مافێکی هاووڵاتییە.
د. خاڵس قادر وتیشی: راستە نەخۆشخانەیەک لە شاری هەولێر کراوەتەوە کە تایبەته و نەخۆشی کۆرۆنای تێیدا چارەسەردەکرێت، بەڵام بۆ حکومەت و هیچ کەس و لایەنێک نییە نەخۆش ناچاربکات بچێتە نەخۆشخانەی ئەهلی خۆی چارەسەربکات، کەرتی تەندروستی کەرتێکی خزمەتگوزاری گشتییه و دەبێت بۆ هەموو هاووڵاتییەک بێت بێ جیاوازی و حکومەت لەسەریەتی هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی بۆ هاوڵاتییانی دابین بکات، خۆی ئەوە مافی هەموو هاووڵاتییەکه و ئەرکێکیشە لەسەر حکومەت کە دەبێت بە باشی جێبەجێی بکات و پشتگوێی نەخات.
هەرسەربارەت بە رووداوی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: بەهۆی بوونی قەرەباڵغی و فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی رزگاری ئه و رووداوە روویدا، هەموومان دەزانین فشارێکی زۆر لەسەر پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییە بەتایبەت لە ئێستادا بۆیە پێویستە حکومەت بەوریاییەوە مامەڵ بکات هەموو هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی سەرجەم پێداویستییە مرۆیی و لۆجستییەکان بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکات بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناودایه و زۆرترین فشار کەوتووەتە سەر کەرتی تەندروستی.
هەرله و بارەیەوە د. کامەران رەسوڵ قادر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی لە هەولێر رایگەیاند: رووداوی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانە حکومییەکان و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی زۆر به و هۆیەوە، ئەمە دەرئەنجامی بێ پلانی حکومەت و وەزارەتی تەندروستییە، کە بۆچی لەکاتێکی ئاوادا و به و شێوەیە لە نەخۆشخانەی حکومی ئۆکسجین نەمێنێ، ئێمە لە بواری تەندروستیدا کاردەکەین و ئه و پێداویستییانەی نەخۆشخانەکان دەزانین چۆنه و نرخیشیان چۆنە لە کوێ بەردەست دەبێت، وتیشی: ئاسانترین شت کە زۆر هەزانه و ئاسان دەستەبەردەبێت، ئۆکسجینە کە بڕە پارەیەکی کەمی پێویستە، حکومەت دەتوانێت ئه و پێویستییە بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکات چۆن دەتوانێت شتی گرانترو گەورەتر بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکات.
د. کامەران ئاماژەی بەوەشدا، کەرتی تەندروستی یەکێکە لە کەرتە هەرە گرنگەکان لە وڵاتداو پەیوەستە بە پاراستنی گیانی سەرجەم هاوڵاتییانەوە، بۆیە دەبێت حکومەت پلان و خەرجی و بودجەی تایبەتی باش و سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات، بەڵام ئەوەی لەهەرێم دەبینرێت بەرای من کارەساتە، دەبوایە لەم ساتەدا کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناودایە، زیاد لە دابینکردنی پێداویستییەکان هەوڵی دابینکردنی هاندانی هەبێت بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کە پێشمەرگە ئاسا شەڕی کۆرۆنا دەکەن و رووبەڕووی ئه و ڤایرۆسە کوشندەیە دەبنەوە.
د. کامەران رەسوڵ ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بە بەرپرسی یەکەمن له و کارەسات و رووداوانە، بۆیە دەبێت پلانی تۆکمه و باشیان هەبێت، هەوڵی شاردنەوەی راستییەکان نەدەن بە تایبەت لە شاری هەولێر، بەڵکو هەوڵی ئەوە بدەن کەموکورتییەکانیان ئاشکرابکەن تابتوانرێت چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
وتیشی: کردنەوەی نەخۆشخانە بە ناوی ترەوە وەک کەرتی تایبەت و هەرشتێکی تر بۆ چارەسەری کۆرۆنا هەبوونیان شتێکی باشە، بەڵام نە ک لەسەرحسابی نەخۆشخانە حکومییەکان بێت، وتیشی: بردنی ئه و نەخۆشانەی کە نزیکی بەرپرسانن بۆ ئه و نەخۆشخانە تایبەتانە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان، بۆ خۆی کارەساتێکی ترە، چونکە وێڕای دروستکردنی جیاوازی چینایەتی و خۆجیاکردنەوە، گومانی تێدا نییە پشتگوێخستنی نەخۆشخانە حکومییەکانی لێدەکەوێتەوە کە ئەوەش بۆ خۆی یەکێکی ترە لە کارەساتەکان.
وتیشی: شاردنەوەی کەموکورتییەکان هەڵەیەکی زۆر گەورەیە و هەمیشە شاردنەوەی ئەم راستییانە بەمشێوەیە، رۆژێک دێت دەتەقێتەوه و کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئه و نەخۆشخانە تایبەتەی کە لە هەولێر کراوەتەوه و کەسوکارو بەرپرسانی تێدا چارەسەردەکرێ کە تووشی کۆرۆنابوون، ئێمە تائێستا ئاگاداری ئه و بابەتە نین، ئێمە بەدواداچوونی وردی بۆ دەکەین و بەهیچ شێوەیەک بێ دەنگ نابین لەبەرامبەر هەر گەندەڵی و نادادییەک کە بەرامبەر هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە بکرێت، بەوەی نەخۆشخانەیەک تایبەت بکەیتەوە بۆ بەرپرسان و خەڵکی ئاسایی ئەم وڵاتەش لەبەر نەبونی ئۆکسجین لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا وا بە ئاسانی گیان لەدەست بدات.[1]
#️ هەشتاگ
#سلێمانی |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 01-08-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-08-2020
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-08-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Aug 2 2020 10:52PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2020 9:47PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2020 9:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 209 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپل
شەریف پاشای خەندان
سەعید ناکام
ساڵی 1917 لەگوندی دەوەشاری سەر بە شاری مەهاباد رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی کوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی رابەرانی کۆمار بووە. پاش رووخانی کۆمار بەیەکجاری کۆچ دەکات بۆ باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی هاوسەرگیری دەکات و ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمێنێتەوە. پاشان دووردەخرێتەوە بۆ باشووری ئێڕاق. خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانی گرنگە.
ساڵانی دوواییی تەمەنی لە شارۆچکەی شەقڵاوە بەسەر بردووە. رۆژی 02-02-2011 کۆچی دوایی دەکات.
سەعید ناکام
سەعید ناکام
بێلان کەمال
قوربانیی توندوتیژیی کۆمەڵایەتییە. رۆژی 21-01-2018 تەرمەکەی لە دەرەوەی شاری کۆیە دۆزرایەوە.
بێلان کەمال
غوڵام ڕەزا موحەمەد
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 2018 لە کرماشان دەستگیرکرا و رۆژی 21-01-2018 لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
غوڵام ڕەزا موحەمەد
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574