کوردە غەریبەکانی تورکمەنستان
نووسینی: مەیسەم جەعفەری
وەرگێڕان:
شاهین کەریمیشاهین کەریمی
سنووری نێوان ئێران و تورکمەنستان پێی ئەڵێن باجگیران. یەکەمین خاڵ لە پاش ئەو سنورە، ناوی هودانە. ڕەنگ پێوەندی بە هۆزی هۆدانلووەوە بێت، چونکە مەودای نێوان باجگیران و هۆدانلو 5 کلیومەترە. لە هۆدانیشەوە تا عیشقاوای پایتەخت 22 کیلۆمەترە. ڕێگاکە بە ناوچەیەکی کوێستاناوای و بەناو کێوەکانی کۆپەداغدا تێدەپەڕێت. ئەم کێوانە درێژەی زنجیرە کێوەکانی گیلن و هەرچی دەڕوات ناوچەکە وشکترە و داری کەمتر ئەبینترێت.
شاری عیشقاوا خەریکی تێپەڕاندنی گۆڕانکارییەکی سەیرە. مۆدێرنە زۆر بە خێرایی گۆڕانکاری بەسەر دروسکراوەکان و باڵەخانەکاندا دێنێت. شەقامی سەرەکی عیشقاوا ناوی کورئۆغڵیە. کوردەکان بەزۆری نیشتەجێی عیشقاوان، لە گەڕەکێک بەناوی کووپاڵکا دەژین. لەم گەڕەکە، زیاتر کوردەکانی بوانلوو و نامانلوو ئەژین. پیڕێژنە کوردەکانکان، بە هەمان جل و دەرپێی کوردییەوە لە کۆڵانەکاندا ئەبینترێن.
میلانوو، کیکانلویینا، مانلوو، ملوانلوو، سیل، سپوور، چورمە، جەلالی و هتد، هۆزە کوردەکانی ترن. لە شاری نێسا وە تاکوو سەرسنووری شیروان، 50 کلیومەترە. باقر یەکێک لەو گوندانەیە کە سەد لە سەدی کوردی کرمانجن. گوندەکە لە 25 کیلۆمەتری عیشقاوا هەڵکەوتووە و نووساوە بە گیلەوە. خەڵکی ئەم گوندە کوردن بەڵام زیاتر بە ڕووسی و تورکەمانی ئەدوێن. دانیشتوانی ئەم گوندە لە جەلالیەکانن و سەرۆک عێیوەز خانی جەلالی، سەرۆکی ئەمانە.
گوندە کرمانجیەکانی تر ئەمانەن: سێلولی، بەکراوە، نێسا، فیرووزە، یانباش، بایرام عەلی، چارچوو، نەبیداغ. ژومارەی کوردەکانی تورکەمەنستان ئەگاتە سەد هەزار کەس و لە بەڵگەی پێناس یان کاغەزی لەدایکبوونیاندا، وەک کورد تۆمار کراون. بەداخەوە زمان و کولتوری دەوڵەمەندی کرمانجی لە تورکەمەنستان بەرەو لەناوچوون ئەچێت و نەوەی نوێ ئاوێتەی زمانی فەرمی واتە تورمەکەمەنی و ڕووسی بوون و زانیاری کەمیان لەسەر باوباپیران خۆیان هەیە. پاش ڕووخانی سۆڤیەت، کوردەکانی تورکمەنستان بۆ سەردان و بینینی خزم و کەسیان دێن بۆ ئێران و خۆشەویستی و ڕێزێکی زۆر لە خزمانیان لە ئێران ئەبینن. هەروەها ئێ
ڕانیەڕانیەکانیش بۆ سەردانی خزم و کەسیان ئەچن بۆ تورکەمەنستان و پاش حەفتا ساڵ دیداریان نوێ کردەوە.
[1]