جێژنی ڕەمەزان بکەین بە جێژنی تەبایی و ساڕیژی زامەکانی کۆمەڵگا
سەرەتا جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەموو مسولمانانی جیهان و بە تایبەت گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی نیشتمان و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین.
سەرەتا جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەموو مسولمانانی جیهان و بە تایبەت گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی نیشتمان و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین و هیوادارین کە ئەم جێژنە ببێ بە، بەستێنی ئاشتەوایی و وەدیهاتنی هێمنی و ئارامی. بێ گومان ڕۆلی سەرەکی ئایین و دین لەناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا زیندوو هێشتنەوە و پەرەپێدانی نرخ و پێوانەکانی کۆمەڵگایە کە وەک بەردی بنچینەی کۆمەڵایەتیبوون دەناسرێن. هەڵبەت ئەو بەهایانە، سامانی مەعنەوی هەر کۆمەڵگایەکن و هەبوونی ئەو کۆمەڵگایە لەسەر پێ ڕادەگرن، ئایینی ئیسلام هەر لە سەرەتای دەرکەوتنێوە بە جەخت کردن لەسەر ئەو پێوانانە و بەرزکردنەوە و گشتگیر کردنیان گەشەی سەندووە.
هەرچەند ئەمڕۆکە دەسەڵاتدارەکان هەوڵیانداوە کە دین بکەن بە ئامێری ڕەواییپێدان بە هەبوون و سەرەڕۆییەکانیان و بوونەتە هۆکاری ناتەبایی و شەڕانگێزی لەناو بەشەکانی کۆمەڵگا، ناکرێ ئەو مەیدانه بۆ دەسەڵات چۆڵ بکرێت. تا بە ناوی ئایینەوە هەموو جۆرە گەندەڵی و قێزەونی خۆیان بشارنەوە. جێژن لە فەرهەنگی کۆمەڵایەتیماندا بەردەوام هێمای لێبوردوویی و تەبایی بووە. لەو دۆخە هەستیارەی ئێستای کوردستاندا کە بە هەموو جۆرێک هێرشمان لە سەرە بۆ تێکدانی تەبایی ناوماڵی کورد. لەسەر هەموو باوەڕمەندان و بە تایبەت مامۆستایانی ئایینی ئەرکە کە بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە سازدان و ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد دا خاوەن هەڵوێست بن و پلانی داگیرکەران پووچەڵ بکەنەوە.
هەڵبەت جێژنی ڕەمەزان، جێژنی سەرکەوتنی مرۆڤی باوەڕمەندە بەسەر نەفسی خۆیدا و ئاوڕدانەوە لە کردار و ئاکارەکانی خۆیەتی لە تەک دەورووبەری. بەتایبەت لە هەلومەرجی ئێستادا کە ناکارامەیی سیاسەتەکانی دەوڵەت و حاکمییەت و هەبوونی پەتای کۆرۆنا بووەتە هۆکاری پەڕتەوازیی و هەژاری خەڵک پێویست دەکات کە جێژنی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ کەمکردنەوە و ساڕێژکردنی ئەو ئێش و ئازارانەی کۆمەڵگا. لەسەر هەر باوەڕمەندێکە کە هاوکاری خوشک و برایانەی خۆی بە بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئایین و ئایینزایی پێشکەشی نیازمەندان بکات و بەو جۆرە بەیەکەوە لەسەر سفرەی جیژن دانیشن و سفرەی هیچ بنەماڵەیەک بەتاڵ نەمێنێ.
لە کۆتاییدا جارێکیتر جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەموو باوەڕمەندانی ئایینی ئیسلام و هەموو گەلەکەمان و بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان هەروەها کارمەندانی بەشی تەندروستی کە بێ وچان لە خزمەتی کۆمەڵگادان پیرۆز دەکەین.[1]
#23-05-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,338 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!