لە ساڵی 1939 ڕاگەیاندنی کوردی قۆناغێکی تری بڕیوە، لەڕێگەی ڕاگەیاندنی بیستراوەوە ڕادیۆی بەغداد بەشێکی بەناوی (بەشی کوردی) کردۆتەوە.
بەشی کوردی ڕادیۆی بەغدا سەرەتای بە (10-15) خولەک پەخشی بەرنامەکانی دەستپێکرد، دواتر تاوەکو ساڵی (1973)، بەرنامەکانی ڕادیۆکە فراوانکراو ڕۆژانە نزیکەی (16) کاتژمێر بەکوری پەخشی دەکرد. (کامیل کاکەئەمین) بەڕێوەبەر و بێژەری ڕادیۆکە بوە و لەیەکەم وتەیدا لەئیزگەکەوە ڕایگەیاندوە، ئێرە بەغدایە هەریەک لە (
ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەد،
محەمەد ئەمین زەکی بەگمحەمەد ئەمین زەکی بەگ،
تۆفیق وەهبیتۆفیق وەهبی، عەبدولقادر قەزاز،
کەریم زانستیکەریم زانستی، عەبدولحەمید ئەتروشی و جەمال بابان) و خوێندکارانی زانکۆی بەغدا و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی ئەوکاتە هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری بەڕێوەبەری ڕادیۆکە بون.