پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتووک PDF 18,891
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم
=KTML_Bold=رۆژەکانی هەفتەی دووەم=KTML_End=
لە لادێکەم ژیان زۆر بە هێمنی دەگوزەرێ. درەختەکانی باخچە بچکۆڵەکەم خەریکە چرۆ دەکەن. ئێستا دراوسێکەم بە مەکینەیەکی دەنگ گەورە فریزی باخچەکەی دەبڕێتەوە و هەست بە ئاسوودەیی دەکات کە بە ئەندازەی باخچەیەک ئازادە.
بۆ چوونەدەرەوە، ئێستا لە فەرەنسا دەبێ مۆڵەتت هەبێ. ئەو مۆڵەتە دۆکیومێنتێکە لە وێبسایتی سەرەکیی حکومەت دانراوە و دەبێ هەمووان داونلۆدی بکەن و پڕی بکەنەوە و هۆکاری دەرچوونیش دەستنیشان بکەن. بەبێ ئەو مۆڵەتە چوونەدەرەوە سزای لەسەرە؛ لە سەرەتادا سزاکە تەنها پارە بوو، بەڵام ئێستا حکومەت قورستری کردووە و لەکاتی سەرپێچیدا دەستگیردەکرێیت و دەخرێیتە زیندانەوە. هەرکەس لە ماڵی خۆی، خۆی دەستبەسەر کردووە و ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن کەمن.
لە لادێکەم سوپەرمارکیتێکی بچووک ڕۆژانە کراوەیە و بە ڕوخسەت و دوای پیشاندانی مۆڵەتی دەرچوون بۆمان هەیە بچینە ژوورەوە. ئەو ڕۆژە من و نەوزاد پێکەوە دەرچووین، بەڵام ڕێگایان نەدا هەردووکمان بچینە ناو سوپەرمارکێتەکە، وتیان لە هەر خێزانێک یەک کەس بۆی هەیە بچێتە ژوورەوە بۆ ئەوەی قەڵەباڵغی دروست نەبێت. ڕاڕەوی چوونە ژوورەوەشیان لە هی هاتنەدەرەوە جیاکردووەتەوە تا مەسافەی نێوان خەڵک بەگوێرەی پێویست، واتە مەتر و نیوێک دووربێت. لەمڕۆوە، هەندێ لە شوێنەکانی پیاسەکردنیشیان قەدەغە کردووە.
=KTML_Bold=تۆتالیتاریزمی چاودێری و مەترسییەکانی ئاییندە=KTML_End=
بێ گومان ئەم پێوەرە نوێیانە لە پێناوی بەرژەوەندیی تەندروستی و سەلامەتیی هاوڵاتییانە. بەڵام سیستەمی دەوڵەت بۆ چاودێریکردن و زاڵبوون بەهێزتر دەکات. یەک لەو وتارانەی لەم ماوەیە خوێندمەوە وتاری یوڤال نەوا هەراری بەناوی 'جیهان دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا' بوو لە فاینەنشیەل تایمز. لەم وتارەدا نووسەر باس لە مەترسییەکانی سیستەمی چاودێریی دەوڵەتان و حکومەتان دەکات لەسەر مرۆڤ، لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە.
دیارە ئەو چاودێرییە زۆر دەمێکە هەیە و ڕۆمانە بەناوبانگەکەی جۆرج ئۆروێل جوان گوزارشتی لێدەکات. بەڵام بەهۆی تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە بەهێزتر و ترسناکتر بووە. لە سەردەمی ئێستادا، لە کاتی دانانی پەنجە بەسەر مۆبایلەکانمان، کاتێ کلیلی لینکێک دەکەین، خاوەن کۆمپانیاکان داتاکان تۆمار دەکەن و دەزانن چی دەخوێنینەوە، سەیری چ فیلمێک دەکەین، چ مەیلێکی سیاسیمان هەیە و دەنگ بۆ کێ دەدەین، چ خواردنێک دەخۆین، هتد. بەو ئاراستەیەش لە شاشەکانەوە کەلوپەل و ئایدیۆلۆژیای سەرمایەداری عەرز دەکەن و پێمان دەفرۆشن.
سەرەڕای هەموو ئەمانە، ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی ئەوەی هەیە کە ئەم سیستەمە نوێیە تەنها جووڵە و کارەکانت چاودێری نەکات، بەڵکو هەست و سۆزیشمان بخوێنێتەوە، چۆن بیردەکەینەوە؟ لە کاتی گوێگرتن لە وتارێکی سیاسی هەست بە چی دەکەین؟ کە گوێ لە وتاری سەرۆکێک دەگرین چی بە خەیاڵماندا دێت؟ لە چین، بۆ نموونە ئەپلیکەیشنێکیان داهێناوە کە لە ڕێگایەوە هاوڵاتیان ناچار دەکات پلەی گەرما و پاڵەپەستۆی خوێنیان تۆمار بکەن بە مەبەستی ئەوەی بزانن کێ تووشبووە بە کۆرۆنا، جووڵە و هەڵس و کەوتیان دەپێون. یوڤال هەراری دەڵێ دوور نییە لە دوای کۆرۆنا ئەو سیستەمە گەشە بکات و هەموومان لە چوارچێوەی چاودێریی زلهێز و زلکۆمپانیاکانی وەکو گوگڵدا هەست و سۆز و جووڵە و بیرکردنەوەمان لە قالب بدرێت و چیتر خاوەنی ئەمانەش نەبین.
بە ڕای یوڤال هەراری ئەمە جۆرێکی نوێی تۆتالیتاریزمە، تۆتالیتاریزمی چاودێریرکردن کە مەترسیدارە. مرۆڤ دەتوانێ ئەمە بیبەزێنێ بەبەهێزکردنی بەهای مرۆڤدۆستانە و گیانی هاوکاری لە نێوان خەڵک، لە نێوان هاوڵاتیان. هەروەها نووسەر دەڵێ ئەمە مەترسییەکی دیکەشی لێ دەکرێ کە بریتییە لە بەهێزبوونی زیاتری ناسیۆنالیزم و گۆشەگیریی ناسیۆنالستانە کە لە ئێستادا پیادە دەکرێت، چونکە دەوڵەتان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم هاوکاریی زانستی و پسپۆڕی دەکەن. تەنانەت ئەمریکا دەرگای لەسەر وڵاتانی ئەوروپیش داخست و دەیەوێ بە پارە کۆمپانیایەکی زانستیی پزیشکی ئەڵمانی بکڕێ نەک بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لەم دۆخە ناهەموارە، بەڵکو بۆ بەرزراگرتنی ئایدیۆلۆژیای ترەمپ و دروشمە ڕەگەزپەرستییەکەی کە بریتییە لە 'ئەمریکای مەزن'.
=KTML_Bold=پەروەردەی ڤیرتوال و قووڵبوونەوەی نایەکسانی=KTML_End=
دوای هەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی کەرەنتینە، فەڕەنسا خەریکە قۆناغی ئیمێرجنسی تێپدەپەڕێنێ و پلان و پرۆگرامی کورتخایەن و میدیەم و درێژخایەن دادەنێ بۆ ئیدارەکردنی دۆخەکە. فۆکەسی سەرەکیش لە سەر دوو بوارە: پەروەردە و کولتور. لە ئێستادا، دەسەڵات و زانکۆ و مامۆستا و میدیاکار و دایک و باوکان هەموو بیر لە پلان و پرۆگرامی ئەلتەرنەتیڤ دەکەنەوە بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن و فێربوون و مومارەسەی کولتوور.
ئەمڕۆ گوێم لە گفتوگۆیەک بوو لەگەڵ وەزیری پەروەردە باسی ئەوەی کرد کە لە ماوەی یەک هەفتەدا هەموو وزەی خۆیان تەرخان کرد بۆ ئەوەی سیستەمێکی ئۆنلاین بخەنە سەرپێ تا لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە قوتابیان بتوانن لە خوێندن بەردەوام بن. ئەم پرۆگرامە ئەمڕۆ کاری پێدەکرێ.
پرۆگرامەکە ئەگەرچی تا ڕاددەیەک سەرکەوتووە، بەڵام بەبێ کەموکوڕی نییە و مەترسی قووڵبوونەوەی نایەکسانی لێ دەکرێ. نەوزاد ی کوڕم هەر زوو بە دەستپێشخەریی مامۆستای ماتماتیک لە ڕۆژی دووشەممەوە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە دەستی کردۆتەوە بە خوێندن. سەعات هەشت لە خەو هەڵدەستێ، گوڕ و وزەی جارانی نییە کە یەکسەر حەمامێکی دەکرد و خۆی دەگۆڕی و خۆی ئامادە دەکرد بۆ دەرچوون. ئێستا هەندێ جار خۆشی ناگۆڕێ و فراڤینێکی خێرا دەخوا و بە بێجامەوە دەچێتە بەردەم کۆمپیوتەرەکەی و لەگەڵ مامۆستا و قوتابییەکان یەکدەگرێتەوە. هەرزوو وزەی پێکەوەیی و گروپ وریای دەکاتەوە و بەجۆش و خرۆشەوە دەکەوێتە کارکردن. مامۆستاکەی زۆر بەتەنگ ئەوەوەیە کە هەموو قوتابییەکان ئامادەی کۆرسە ئۆنلاینەکەی بن و کەس غایب نەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا، هەموو قوتابیەکان ناتوانن ئامادە بن.
ئەگەرچی لەم دۆخە نالەبارەی کۆرۆنا، ئەمە باشترین ئەلتەرنەتیڤە، بەڵام پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە هەموو قوتابیان ناتوانن بەشدار بن و نایەکسانی و هەژاری تێیدا بە زەقی ڕەنگ دەداتەوە. لێرەدا، منداڵی چینی هەژار و ئاوارە و پەنابەران زەرەرمەندن؛ ئەوان ناتوانن بێنە سەر خەت، لەبەر ئەوەی ئینتەرنێت یا کۆمپیوتەری خۆیان نییە لە ماڵەوە. بەشێکی زۆری ئەو خێزانانە لە زەواحییەکانی پاریس و شارە گەورەکان لە ئەپارتمانی بچووکدا دەژین، ئەگەر کۆمپیوتەریشیان هەبێ، ئەوە ئەندامە زۆرەکانی خێزان بۆ کاری دیکە بەرکاری دێنن. ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان فەرامۆشیان دەکەن، ناتوانن خۆیان بسەلمێنن و کۆمپیوتەر بۆ خۆیان و بۆ پەروەردە و خوێندن بەکار بێنن. قوڵبوونەوەی نایەکسانی و دابڕانی چینی هەژار و پەراوێزخراوان یەکێکە لە سەرەنجامە خراپەکانی ئەو قەیرانەی کۆرۆنا و هەموو لێرە، لە فەرەنسا، باسی دەکەن.
ئەم پرۆگرامە نوێیە و هەرسکردنی هەروا ئاسان نییە. جگە لەمە قوتابیانی هەرزەکار و منداڵ پێویستیان بە مۆتیڤی زۆرتر هەیە بۆ ئەوەی بەیانیان لەخەو هەڵسن، بەشداری بکەن، کاتیان ڕێکبخەن و ڕۆژەکانیان جوان بکەن. نەوزادی کوڕم ئەمشە و زوو چوو بۆ نووستن و وتی سبەینێ دەبێ سەعات 8 لەسەر خەت بم. کە شەوشادی کرد، وتی کە زۆر خۆی لەو پرۆگرامەدا نادۆزێتەوە، بەڵام بەردەوام دەبێ. هەروەها وتی، ئەگەر نەتوانێ بە باشی بچێتە پێشەوە، لەوانەیە کۆنکور دوا بخات. منیش پێموت کە دۆخەکە نوێیە و لەگەڵ کات لەوانەیە زیاتر پێی ڕابێن و بتوانن بچنە پێشەوە.
لەم دۆخەدا، لە فەرەنسا ڕۆژانە قسە لەسەر ڕۆلی ڕێکخراو و کۆمەڵە خۆبەخشەکان و هونەرمەند و ڕۆشنبیران دەکرێ بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەهاتنی لانەواز و هەژاران، بەهاناهاتنی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابڕاون و لە ماڵێکی 20 مەتریدا ڕۆژەکانیان بەسەر دەبەن. ئەمە مەترسی ئەوەی لێ دەکرێ ببێتە مایەی گرژی و توندوتیژی لە نێوان ئەندامانی خێزان و توندوتیژیی جێندەریش کە لە بەشی ڕابردوو باسم کرد.
=KTML_Bold=رۆلی کولتوور لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە:=KTML_End=
ماوەی هەفتەیەکە فەڕەنسییەکان فۆکەسی زۆریان خستۆتە سەر کولتور و ڕۆلی کولتور بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە. ئەوان باس لەوە دەکەن کە کولتور دەتوانێ هاوکار بێت بۆ ئەوەی لە ڕووی ڕۆحی و سایکۆلۆژییەوە لە داخران و کەرەنتینە دەرچین و هەست بە ئومێد و جۆرێل لە خۆشی بکەین. مەبەست لە کولتور لەم چوارچێوەیەدا میوزیک و هونەر و شیعر و شانۆ و کێتب خوێندنەوە، سینەما و ئۆپێرا و مۆزەخانە و گالێرییە.
فەڕەنسەکان لە ڕووی مێژووییەوە هەمیشە شەیدای کولتور بوون و ئەمڕۆش لەم دۆخە ناهەموار و سەختەدا کولتور بەکاردەهێنن بۆ خۆبەدەستەوەنەدان، بۆ بەردەوامی و بەختەوەری و دۆزینەوەی هیوا بە دوارۆژ. ڕادیۆی فرانس کولتور ئەمشەو باسی ئەندرێ مالرۆ ی کرد، کە دەڵێ: 'کولتور لە داخستن دەرمان دەهێنێ' و دەرگامان بۆ دەکاتەوە بەسەر ژیان و جیهاندا.
لەم گۆشەنیگایەوە، کەنالەکانی میدیا، سینەما و ئۆپێرا و مۆزەخانە و شانۆ و گالێرییەکان، خانەکانی شیعر و هونەر لە ڕێگای هاشتاگ و ئۆنلاینەوە بەرنامەکانیان بە خۆڕایی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن. کەنالەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن سی دیی کە تۆماری کتێب و ڕۆمانە بە خۆرایی دەخەنە سەر پلاتفۆرمەکانیان و هانی هاوڵاتیان دەدەن بەکاریان بهێنن بۆ دوورکەوتنەوە لە گۆشەگیری و خۆخواردنەوە. میوزیکژەنەکان بە هەمان شێوە کار و شاکارەکانیان لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بەخشیوە و لە ڕێگای سۆشیەل میدیاوە میوزیک دەژنن بۆ فانەکانیان و بۆ کارمەند و کرێکارانی بواری تەندروستی. ڕونۆ کاپوسۆن کە کۆنسێرتەکانی لە کاتی ئاساییدا زۆر گران بوون، ئەمڕۆ لە ژوورەکەی خۆیەوە ڕاستەوخۆ کەمانجە دەژەنێ وەک پشتگیریی بۆ کارمەندانی تەندروستی پەخشی دەکات. کتێبخانەکان وەک سوپەرمارکێت و نانەواخانەکان دانەخراون و خەڵک ئێستا زۆر زیاتر لە پێشوو کتێب دەکڕن و دەخوێننەوە.
نهێنی نییە کە فەڕەنسییەکان زۆر جوان ئەزموونی ژیان دەکەن. ئەوان لەو باوەڕە دان کە لە دەرەوەی گوتار و باس و خواسی سیاسی، مرۆڤ پێویستی بە هونەر هەیە، پێویستی بە شیعر هەیە، پێویستی بە گوتاری سۆسیۆلۆژی و فەلسەفی هەیە کە وەک دەنگی ئەلتەرنەتیڤ دەتوانن بمانهێننەوە لای شتە جەوهەرییەکان و لای ڕۆح و ئاراممان بکەنەوە. کە ئەمە دەنووسم، بیر لە خۆمان دەکەمەوە، لە کوردستان کە هەموو شتێک بەسیاسەت کراوە، لە دەرەوەی سیاسەت، مرۆڤی کورد بە زەحمەت خۆی لە شتی دیکەدا دەدۆزێتەوە.
=KTML_Bold=سیانسپۆ و تێلەکۆنفرانس=KTML_End=
لە سیانسپۆ هەرزوو لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی زووم-ەوە، کۆرسەکان هەموو گواسترانەوە سەر خەت. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە مامۆستا و قوتابیان بە ڤیرتوال یەک دەگرنەوە و وانەکان دەوترێنەوە. من لە قوتابییەکانم دانەبڕاوم، لە سەرەتای قەیرانەکەوە بە ئیمەیل لەگەڵیان لەسەر خەت بووم، لەگەڵ هەردوو قۆناغی ماستەر و لیسانس. سەرچاوەی تایبەت بە کۆرسەکانیان بۆ دەنێرم و لە نووسینی پەیپەرەکانیان هاوکارییان دەکەم. قوتابییەکانم تەنها فەڕەنسی نین، بەڵکو کلاسەکانم ئینتەناشنالن و پێکهاتوون لە خەڵکی ئەمریکای لاتینی و ئۆسترالیا و نیوزیلەند و چین و ئیرلەندا و ئەمریکا، دانمارک، هتد.. زمانی ئینگلیزی هەموومان کۆدەکاتەوە. لەگەڵ داخستنی دام و دەزگاکان لە فەڕەنسا، قوتابییە بیانییەکان هەموو سەفەریان کرد. هەندێکیان لەبەر جیاوازیی کات لە نێوان فەڕەنسا و وڵاتەکەیان ناتوانن بێنە سەرخەت، بەڵام کۆرسەکان تۆمار دەکرێن و بۆیان دەنێردرێت.
من کە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت باش نیم، دوو ڕۆژ پێش ئێستا وەک زۆربەی مامۆستایانی دیکە، بە ڤیدیۆکۆنفرانس کۆرسێکم وەرگرت بۆ بەکارهێنانی سیستەمەکە و بەردەوامبوون لە وتنەوەی وانەکانم. قوتابییەکانیش بە هەمان شێوە فێرکراون چۆن سیستەمەکە بەکاربهێنن. ئەمانە هەمووی لە ماوەیەکی زۆرکەم ئەنجام دران کە مایەی سەرسوڕمان و بایەخ پێدانی فەڕەنسایە بە پەروەردە و خوێندن.
=KTML_Bold=ئێتیکی کۆلۆنیالی و پۆست-کۆلۆنیالی=KTML_End=
ئەو کۆرسانەی من لە سیانسپۆ دەیانڵێمەوە تایبەتن بە مێتۆدۆلۆژیی جێندەری، واتە تیۆر و مێتود و پرەنسیپە ئێتیکییەکانی پرۆسەی کار و توێژینەوە، بەتایبەتی دەربارەی توندوتیژیی جێندەری لەناو خەڵکی ئاوارە و کامپی پەنابەران و ئەو ناوچانەی کێشە و جەنگیان لێیە.
لە دوا کۆرسم پێش داخستنی زانکۆ، باسی تیۆر و پرەنسیپی ئێتیکیم بۆ کردن. باسی ئێتیکی کاری زانستی و ئەکادیمی سەردەمی کۆلۆنیالیزمم بۆ کردن کە بە ئێتیکی ئەوروپی- ڕۆژائوایی ناسراوە. لە ڕابردوو، لە ڕێگای دامەزراوە و یاسا و ڕێسای تایبەت بە ڕۆژئاواوە توێژەران (کە زۆربەی هەرە زۆریان پیاو و پیاوی سپی پێست بوون) لە پەیوەندییەکی قوچەکی دابوون لەگەڵ ئەوانەی توێژینەوەیان لەسەر دەکردن و زۆرجاریش بە کەمتر لەخۆیان سەیریان کردوون. واتە لە پەیوەندیی هێز و دەسەڵاتەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون. ئەوان لەو باوەڕە دابوون کە توێژەری ڕۆژئاوا و نێر و سپی پێست زانا و هەڵگری ئێتیکی مۆرالین و تەنها ئەوان دەتوانن 'ئەوانیتر' بخوێننەوە، کێشەکانیان دەستنیشان بکەن و چارەسەر بدۆزنەوە و زانین بەرهەم بهێنن. لەم گۆشەنیگایەوە، ڕۆژئاوا بە داکۆکیکاری سەرەکیی مافی مرۆڤ دەزانن و بەشێوایەکی ناڕاستەوخۆ دەلێن دەبێ کولتورەکانی دیکە خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن.
لەبەرامبەر ئەو ئێتیکەدا، باسی ئێتیکی پۆست کۆلۆنیالیزم بۆ کردن کە بە ئیندیجینەس ناسراوە. باسی ئەوەم کرد کە هیچ کولتورێک باڵاتر نییە لەسەر ئەویتر و بەردەوامیش لە جووڵە و گۆڕان دان و کار لە یەکتری دەکەن و تێکەڵ دەبن و یەکتری دەبڕن. فێمینیستە ئەکادیمییەکان (کە پیاوانیش دەگرێتەوە، وەک میشێل فوکۆ) برەویان بەو پرەنسیپ ئێتیکە دا، دەسەڵاتزاڵیی پیاو و کۆلۆنیالیستیان خستە ژێر پرسیارەوە. ئەلتەرنەتیڤی ئەوان بریتی بوو لەوەی کە هەموو مرۆڤێک ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێ دەتوانێ ببێتە زانا و بەرهەمهێنەری زانین و زانست. لەم گۆشەنیگایەوە، ئەوان دەڵێن واقیع حەقیقەتێکی ڕەها نییە کە نەتوانین بیگۆڕین، ژن و مرۆڤی ڕەشپێست لە ئەزەلەوە کەمتر نین لە پیاو و لە مرۆڤی سپیی ڕۆژئاوایی، ئەمە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە وا بنیاتی ناون. سەرەڕای جیاوازیی نێوان فێمینستان و ڕەوتە زۆرەکانی فێمینیزم، ئەوانە هەموویان لەسەر پرەنسیپ و ئامانجێک ڕێک بوون: ئێمە کار و داهێنان و توێژینەوە دەکەین بۆ بەرهەمهێنانی زانین و زانستێک کە ژیانی واقیعی بگۆڕین، بەرەوباشتری ببەین، نەک وەک ئەبستراکت بۆ دەسەڵاتزاڵیی و پایەبەرزی بەکاری بێنین و بیسەپێنین بەسەر کەسانی لانەواز و هەژار و کۆلۆنیالیزەکراو. لێرەوە شتێک لە جیهانی ئەکادیمی گۆڕا و تا ئێستاش بەردەوامە.
من کە پێشتر کۆرسەکەم ئامادە کردبوو، هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە لە کۆنتێکستی ڤایرۆسی کۆرۆنادا پێشکەشی دەکەم. قوتابییەکانم زۆر بە قووڵی گوێیان گرتبوو و بە وردی پرسیاریان دەکرد: لەژێر ڕۆشنایی ئەو تیۆرە ئێتیکیەدا، دەیانویست واقیعی ئەمڕۆ شی بکەنەوە. باسی ڤایرۆسی کۆرۆنامان کرد کە چۆن بە سیاسی کراوە، کە چۆن فەڕەنسا لە پێناوی هاوسەنگی ئابووری و سیاسی (بەتایبەتی لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی) نایەوێ دام و دەزگاکان (تا ئەوکات) دابخات.
=KTML_Bold=جەژنی نەورۆز لەبەر ڕۆشنایی مۆمێک:=KTML_End=
لە ڕۆژی نەورۆز، لەگەڵ نەوزاد خواردنێکی کوردیمان لێنا، سەرمێزمان ڕازاندەوە و جەند مۆمێکمان داگیرساند. بەدەم گوێگرتن لە نەورۆزی حەسەن زیرەک و نەسیمەکەی مەزهەری خالقی پێکەوە ئاهەنگی نەورۆزمان گێڕا. دیارییەکم بۆ نەوزاد کڕیبوو لە پاریس پێشکەشم کرد و زۆر دڵی پێخۆش بوو: دیارییەکە بەرگی یەکەمی کتێبی 'مێژووی کوردستان لە سەرەتاوە تا ساڵی 1918' کە نووسەری بەلجیکی لوک پاوێلز بە فەڕەنسی نووسیویەتی وئەمساڵ بڵاوبۆتەوە.
جەژنی نەورۆز هەمیشە من تووشی خرۆشان دەکات، پڕ دەبم لە هەستێکی وروژێنەر کە نە خۆشییە و نە حوزن، نە پێکەنینە و نە گریان. هەستێکی ناسک لەناوەوە شەپۆڵ دەدا، نەک بە ئاراستەی شکان، بەڵکو بە ئاراستەی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، بۆ منداڵی و یادەوەریی خێزان و براکانم کە هەرسێکیان بەهۆی خەبات لە دژی ڕژێمی بەعس بوونە قوربانی و دووانیان لە زیندان گولەباران کران. ئاهەنگ گێڕانی نەورۆز لە سەردەمی کۆرۆنا و لە تاراوگە هەڵگری پەیام و مانایەکی گەورەتر بوو بۆ من.
کاتێ لە ڕێگای سۆشیەل میدیاوە سەیری ئاکاری کورد و چۆنییەتی یادکردنەوەی نەورۆزم کرد، زیاتر خرۆشام. سەرەڕای ئەو دۆخە ناهەموارە، کورد نەورۆزی لەبیرنەچوو، بەڵکو بە شێوازێکی جیا، لە ناو ماڵ و سەر بالکۆن و ناوباخچە و ئەپارتمانەکانەوە یادی ئەو جەژنە دێرینەی کردەوە کە سیمبۆلی ناسنامە و خۆڕاگری و بەرخودانە بۆ نەتەوەی کورد.
کاتێ لە تویتەر بینیم چۆن هەمووان لە پەنجەرەوە لە تەواوی نهومی باڵەخانەکان بە چەپڵە و وتنەوەی 'کەس نەڵی کورد مردووە، کورد زیندووە' بە دەنگە ناسکەکەی دەشنێ موراد هاوار دەکەن، کاتێ لە دیاربەکر ئاگری نەورۆز لە سەر سواندەکان دەکەنەوە، لە ڕۆژئاوا چرا هەڵدەکەن و لە سنە بە دەف و دەهۆڵ و زۆڕناو لە کۆڵانە چۆڵەکان ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن، خرۆشام و چاوم پڕبوو لە ئاو. دەزانم ئەم یادە لەسەردەمی کۆرۆنا سیمبۆلی ئومێد و خۆڕاگری و بەرخودانە، بەڵام ترسم هەیە لەوەی کە لەم سەردەمە ڕووکەشەدا ڕوواڵەت شتێکمان لێ بشارێتەوە، شتێکی جەوهەری کە کڕۆکی بوون و خۆشبەختیمانە. ئالێرە خەیاڵم چوو بۆ دێرە شیعرێکی گۆران کە لە شێوەی پرسیار دەڵێ:
'بە ڕواڵەت چەن پڕشنگ دار و شیک بوو
=KTML_Bold=پێچەوانەی ئەوە دڵی تاریک بوو؟=KTML_End=
ئەو تاریکییە لێرە وەک هێمای حوزن و ئازار لێک دەمەوە، نەک دڵ ڕەشی. دەترسم لە پشتەوەی ئەو ئاهەنگ گێڕانە ئازار و مەینەتییەکی گەورە بشارینەوە. بۆ من گرنگە لەم سەردەمی ڕوواڵەتخوازی و جیهانە ڕووکەشییەی سۆشیەل میدیا، ناخمان لەبیر نەکەین و چۆن گرنگی بە ڕوواڵەت دەدەین، ئاواش بە هانای ڕۆح و شتە جەوهەرییەکانەوە بێین.
ئەمڕۆ لە ڕادیۆی فرانس بلو مامۆستایەکی 'کی گۆنگ' باسی گرنگیی هاوسەنگیی نێوان جەستە و ناخ، جووڵە و وەستان، مێدیتەیشن و هەناسەدانی قووڵی دەکرد لە پێناوی تەندروستیی بەدەنی و دەروونی و ڕۆحی. پێشنیازی ئەوەی کرد کە بۆ ئازادکردنی وزەی ناخ و هاوسەنگی، هەموو بەیانیان گوێ لە پارچە میوزیکێک بگرین کە لەسەر ڕیتمەکەی ناخ بێتە جووڵە و بەناوماندا سەرکەوێ لە کاتێکدا بە قووڵی هەناسە دەدەین. ئەم وێناکردنە بردمییەوە لای درەختەکانی باخچە بچکۆڵەکەم کە لە دوای سەرمای زستان و لە وەرزی نەورۆزدا چرۆ دەکەن. بیرم لەو وزەیە کردەوە کە لە خاکدایە و بەناخی درەختەکان سەردەکەوێ و گیانیان وەبەردێنێتەو، چرۆی درەخت لەناخەوە سەردەکا، تەنها ئەو ڕوواڵەتە کە ئێمە دەیبینین.
دوێنێ دکتۆر کەندال نەزان، سەرۆکی ئەنستیوتی کوردیی پاریس تەلەفۆنی بۆ کردم بۆ پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز. باسی لەیلا زانا مان کرد کە تەنها لەبەر ئەوەی بە کوردی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد، ماوەی دە ساڵ خستیانە زیندانەوە. وتی ئەوەی ئێمەش جۆرێکە لە زیندانی، بەڵام دەستبەسەر نین. لەیلا بە ئیرادە و هێزێکی گەورەترەوە دە ساڵ زیندانی گوزەراند. ئەمڕۆ سەلاحەددین دەمیرتاش لە هەمان دۆخدایە. ئەمە بەشێکە لە ژیانی ئێمەی کورد، ڕاهاتووین بە زیندانی و جەنگ و دەستبەسەری. لەوانەیە هەر ئەمەش وا بکات جوانتر ئەزموونی ئەم قۆناغە بکەین و هاوسەنگی ڕابگرین.
هەر یەک لە ئێمە بە جۆرێک هاوسەنگی دەدۆزینەوە، بەرهەڵستی دەکەین و بەرەنگاری کۆرۆنا و نایەکسانی و چەوسانەوە دەبینەوە. دەشێ کردەیەک وەک ئەزموونی بەرهەڵستکاری و خۆڕاگری لە دۆخێکی وەک ئێستادا بە فریامان بکەوێ و نەهێڵێ بکەوین.
=KTML_Bold=رەنگکردنی ڕۆژەکان بە پێکەنین:=KTML_End=
ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر مرۆڤایەتی و جیهاندا هاتووە سوریالییە. بەڵام هەموومان بەشێوازی جۆراوجۆر ئەزموونی دەکەین. دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە کوردستان 24 وە پەیوەندییان پێوە کردم و داوایان لێکردم بەشداری بکەم لە کەمپینی 'من لە ماڵ دەمێنمەوە' لە پێناوی خۆپاراستن و پاراستنی خۆشەویستان و هاونیشتمانیان. داوام لە نەوزاد کرد ڤیدیۆکە بگرێ. ئەو ڕۆژە خۆشترین ڕۆژی ئەو قۆناغەمان بوو.
لە کاتی گرتنی ڤیدیۆکە، هەردووکمان زۆر پێکەنین، لە ناوەڕاستی ڤیدیۆکە دەماندایە قاقای پێکەنین و نەماندەتوانی بەردەوام بین. دوو دەقیقە قسەکردن، زیاتر لە نیوسەعاتی برد تا تۆمارمان کرد. ئەو کورتە تۆمارە ڤیدیۆیانەی کە لە تەلەفۆنەکەی نەوزاد ماونەتەوە نیوەی جیدی و نیوەی پێکەنین، ئێستا کە سەیریان دەکەین بە هەمان شێوە دەمانخەنە پێکەنین.
دەشێ ژیان ساتێکی ئاوا بێت، پێکەنینێکی بەکوڵ بێ لەگەڵ کەسێکی خۆشەویست، گفتوگۆیەکی جوان بێ لەگەڵ خۆشەویستان، پیاسەیەک بێ بەدەم قسەکردن و ئارەزووی دیالۆگ و گۆڕینەوەی بیروڕا. دوێنێ شەو پارچە شیعرێکی شەکسپیرم خوێندەوە لە کتێبی 'هەر ڕۆژە و شیعرێک' کە نیکۆلاس ئەلبێری کۆی کردۆتەوە و لە توێی بەرگێکی جوان لە لایەن سینکلێر ستیڤنسن-ەوە بە ئینگلیزی چاپ کراوە. ئەو دێرە شیعرە لە شانۆی 'زریان، بەشی 4، دیمەنی 1' وەرگیراوە و دەڵێ: ''ئێمە لە گەردیلەی خەون دروست بووین، ژیانی بچووکیشمان بۆرژانێکە و کۆتایی دێ''.
ژیان زۆر ناسکە، 'هێڵێکی زۆر تەنکیش' لە مەرگی جیا دەکاتەوە. ئەمڕۆ لێرەین و سبەی لەودیوی ژیان، واتە لە دیوی مەرگ دەبین. لە کاتی کارەساتدا یا ئەوەتا خۆمان دەخۆینەوەو بێ هیوا دەبین، یا بەئاگا دێینەوە و هەوڵ دەدەین قۆناغی کارەساتەکە تێپەڕێنین و بەهایەکی مرۆڤدۆستانە بەرجەستە بکەین. بەهایەک کە مەرجی مرۆڤبوونمان بێت، نەک بەرژەوەندی ئابووری لەسەرەوەی تەندروستی و ئاسایشی گشتیدا دابنێ. تەندروستی و ئاسایش لەمرۆدا لە ئازادیش گرنگترن: ئەوەتا هەموومان لە چوارچێوەی ناوماڵ خۆمان دەسبەسەر کردووە لە پێناوی تەندروستی و ئاسایشی خۆمان و کۆمەڵگەدا. ئەو بەهایە و ئەو هەوڵە تاک تاکانەی ئەمڕۆ لەو دۆخە نالەبارەی کۆرۆنادا دەدەین بۆ جوانکردنی ڕۆژەکانمان، بۆ گێڕانیی ئاهەنگی نەرۆز سەرەڕای کەرەنتینە، پێمان دەڵێ کە مرۆڤ چەند بەستەزمانە و چەندیش ژیانی خۆش دەوێ. بەشێک لەو خۆڕاگرییە و گوڕ و وزەیەی لەم ماوەیەدا من هەستی پێدەکەم بۆ بەهێزکردن و بەرجەستەکردنی ئەو بەها مرۆڤایەتییەیە.
ئەم بابەتە 2,380 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-03-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-04-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,380 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتووک PDF 18,891
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!