پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان



گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
درووستکەری RSS
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
رێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی رێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی رووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
درووستکەری RSS
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
رێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی رێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی رووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2022
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
رێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
چالاکییەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
پێڵاوەکانم و نێرەموکانی فیفا
ناونیشانی پەڕتووک: پێڵاوەکانم و نێرەموکانی فیفا
ناوی نووسەر: سەڵاح جەلال
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: جارانی سلێمانی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
پێڵاوەکانم و نێرەموکانی فیفا
گوڵاوێک بۆ ژیان
ناونیشانی پەڕتووک: گوڵاوێک بۆ ژیان
ناوی نووسەر: ئیبراهیم نانەکەلی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
گوڵاوێک بۆ ژیان
ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان 01
ناونیشانی بابەت: ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان بەشی یەکەم
ناوی نووسەر: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ئەدەبیاتی منداڵان لقێکە لە ئەدەبی کوردی و ئەویش هەروەکو لقەکانی تری ئەدەب چەند ژانرێک دەگرێتەوە وەکو شیعر و چیر
ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان 01
عەبدولقادر محیەدین ئەربیلی
شێخ عەبدولقادر محیەدین ئەربیلی.
ئامادەکردنی: د.هێمن عومەر خۆشناو [1]
عەبدولقادر محیەدین ئەربیلی
ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا
ناونیشانی پەڕتووک: ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا.
ناوی نووسەر: عەلی موزەفەری
دەزگای پەخش: لە زەنجیرە بڵاوکراوەکانی دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
(گۆڤاری تیشک) [1
ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا
کۆمەڵێک گەنجی فەیلی لە زیندانی نوگرە سەلمان کە هەموویان ئەنفالکراون
شوێن: نوگرە سەلمان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدی 20
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەزانراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو [1]
کۆمەڵێک گەنجی فەیلی لە زیندانی نوگرە سەلمان کە هەموویان ئەنفالکراون
یەکەم پارێزگاری سلێمانی لە سەردەمی پاشایەتیدا
یەکەم پارێزگاری سلێمانی لە سەردەمی پاشایەتیدا
سارا محەمەد عەلی

ئەحمەد بەگی کوڕی تۆفیق بەگی تابوور ئاغاسی کوڕی محەمەدی ساڵح بەگی سلێمان پاشای قەواسە لە بنەماڵەی خەندانە، خەندان باپیرە گەورەیانە لە
یەکەم پارێزگاری سلێمانی لە سەردەمی پاشایەتیدا
کۆبوونەوەی هاوکارانی کوردیپێدیا لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی 24-11-2022
شوێن: سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 24-11-2022
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە هاوڕێ باخەوان - ڕۆژگار کەرکووکی - زریان سەرچناری - ڕاپەر عوسمان عوزێری - بەناز جۆڵا - ڕێبوار جەمال سەگرمە
کۆبوونەوەی هاوکارانی کوردیپێدیا لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی 24-11-2022
پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک
پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک
نووسینی: مەحمود چاوش

کاتێک منداڵ دایک یان باوکی لێ نامۆ دەبێت، گرژترین و ئاڵۆزترین گرێ (کۆمپلێکس)ی لە ژیاندا بۆ پێکدێت. ئەم دیاردەیە بە سیندرۆم (لێسەرهەڵدانی ن
پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک
باژبڵاخ
دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
باژبڵاخ
ئەخزەراوا
دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
ئەخزەراوا
ئەحمەواوای سەرا
دێیەکە لە ناوچەی ناوەندی شارستانی سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
ئەحمەواوای سەرا
مەلا عەبدولکەریم سائێب - زاری
ناو: عەبدولکەریم
نازناو: زاری
ناوی باوک: سائێب
ساڵی لەدایکبوون: 1905
ساڵی کۆچی دوایی: 1982
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
ژیاننامە
مەلا عەبدولکەریمی سائێب لە ساڵی 1905 لە گوندی ئاڵکەڵوو لە ناوچەی فەیزو
مەلا عەبدولکەریم سائێب - زاری
حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان
حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان
نووسینی: ئاریان ئومێد عارف

ئەو شاعیرەی لە چەرخی عوسمانیدا باوەڕی بە شۆڕشی چەکداری هەبوو!

سەدەی نۆزدە سەرەتایەکی گرنگ بوو بۆ هەستانەوەی بزاوتی نەتەوەیی
حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان
دیوی شاعیرانەی شێخ مەحموودی نەمر
دیوی شاعیرانەی شێخ مەحموودی نەمر
نووسینی: فەرهەنگ قەرەنی

شێخ مەحمودی حەفید کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی شێخ مەحموودی بچکۆڵەی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخی کوڕی شێخی مارفی نۆدێی بەرزنجی یە، لە ساڵی 1886 لە شاری سل
دیوی شاعیرانەی شێخ مەحموودی نەمر
ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا
ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا
نووسینی: موحسین عیسا

گەلی کورد یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خاوەن دیرۆکێکی دێرینە لەو ناوچەیەدا. بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان کورد لە
ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا
چۆن کیچ نەبین
چۆن کیچ نەبین
نووسینی: ڕامیار مەحموود

لە بارەی جوانییەوە

کاتێک ئەمەوێت لە بارەی جوانییەوە بدوێم ئەمەوێت وەک ئەنتی تیۆرییەک دەست پێبکەم. ئەگەر ئەو دەربڕینە فوکۆییە درووست بێت؛ واتا لێرەدا بایەخی
چۆن کیچ نەبین
عەبدولڕەحمان ناجم: دادوەر، شاعیر، نووسەر و یەکەم بیبلۆگرافیانووسی کتێبخانەکانی عوسمانی
عەبدولڕەحمان ناجم: دادوەر، شاعیر، نووسەر و یەکەم بیبلۆگرافیانووسی کتێبخانەکانی عوسمانی.
هێمن عومەر خۆشناو
گۆڤاری خاڵ، ژمارە 28، 01.05.2020
[1]
عەبدولڕەحمان ناجم: دادوەر، شاعیر، نووسەر و یەکەم بیبلۆگرافیانووسی کتێبخانەکانی عوسمانی
عەبدولڕەحمان ناجم
ناو: عەبدولڕەحمان
نازناو: عەبدولڕەحمان ناجم
ناوی باوک: محەمەد بەگ
ڕۆژی لەدایکبوون: 9-5-1833
ڕۆژی کۆچی دوایی: 23-6-1895
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: ئەلعەزیز

ژیاننامە
زانایەکی
عەبدولڕەحمان ناجم
مەحەببەت و جوانی میراتی سۆفییانەی عیشقی ئاسمانی
مەحەببەت و جوانی میراتی سۆفییانەی عیشقی ئاسمانی.
هێمن عومەر خۆشناو
گۆڤاری خاڵ، ژمارە 3
16.04.2018
[1]
مەحەببەت و جوانی میراتی سۆفییانەی عیشقی ئاسمانی
دۆزینەوەی پەرستگەیەکی ئورارتییەکان لە نزیک قەڵای وان
ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەی پەرستگەیەکی ئورارتییەکان لە نزیک قەڵای وان
ئامادەکردنی: سارا سەردار
لە میانی ئەو هەڵکۆڵینانەی کە لە ناوچەی قەڵای کۆرزوتی ئەنجام دراون، پاشماوەکانی پەرستگەیەک، لەگەڵ هەندێک
دۆزینەوەی پەرستگەیەکی ئورارتییەکان لە نزیک قەڵای وان
زمانی کوردی لە ناو کەلەپووری ئیسلامییدا
زمانی کوردی لە ناو کەلەپووری ئیسلامییدا.
هێمن عومەر خۆشناو
گۆڤاری خاڵ، ژمارە 3، 02.02.2016. [1]
زمانی کوردی لە ناو کەلەپووری ئیسلامییدا
مایکرۆسۆفت ۆرد 2010
ناونیشانی پەڕتووک: مایکرۆسۆفت ۆرد 2010
ناوی نووسەر: هێمن مەلا کەریم بەرزنجی
ساڵی چاپ: 2012
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
مایکرۆسۆفت ۆرد 2010
تەکنەلۆجیای بە خەیاڵی کردن
ناونیشانی پەڕتووک: تەکنەلۆجیای بە خەیاڵی کردن
ناوی نووسەر: هاوکار محەمەد
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
تەکنەلۆجیای بە خەیاڵی کردن
ئایینی زەردەشتی و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا 9
ناونیشانی بابەت: ئایینی زەردەشتی و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا (9)
ئامادەکردنی: سارا سەردار

شوێنەوارە بەجێماوەکان لە ئایینی زەردەشتیدا
شوێنەوارەکانی بەجێماوەی ئایینی زەردەشتی، دابەش بەسەر دوو دەس
ئایینی زەردەشتی و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا 9
ئامار
بابەت 409,584
وێنە 83,311
پەڕتووک PDF 15,641
فایلی پەیوەندیدار 66,678
ڤیدیۆ 394
میوانی ئامادە 2
ئەمڕۆ 1,876
ڕاپرسی
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
کەسایەتییەکان
سەڵاحەدین دەمیرتاش
شوێنەکان
سەرێ کانی - سەرێکانی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شەهیدان
ئارمین سەیادی
وێنە و پێناس
کۆبوونەوەی هاوکارانی کوردیپ...
کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
Kurdîy Nawerast - Latînî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
نووسینی: نەزەند بەگیخانینەزەند بەگیخانی
ماوەی هەفتەیەکە ژیانم بە تەواوی وەرگەڕاوە: هەموو شتێک وەستاوە و وا هەست دەکەم ئەوەی دەگوزەرێ ئەفسانەیە و لە حیکایەتە کۆنەکاندا بیستوومە، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووم رۆژێک لە رۆژان بەسەرمان بێت.
ئەگەر ئەم دۆخە لە شێوەی داستانێکی زانستی لە فیلمێکی هۆلیوود پیشان درابا، هەرگیز نەدەچووم بۆ بینینی، ئەگەر کوڕەکەشم زۆر سووربوایە لەگەڵی بچم ئەوە بە دڵنیاییەوە لەوێ خۆم گرمۆڵە دەکرد و چاوم لەبەرامبەر هەندێ لە دیمەنەکان دەنووقاند و ترسێکی زۆر دایدەگرتم.
ترس و نادڵنیایی ئەو هەستە گەورەیەن کە ئەمڕۆ ناخی هەموومانی تەنیوە: لە لایەک ترس لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخران و دەرنەچوون لە ماڵ، لەلایەکی دیکەش ترس لە سرووشتی ئاژەڵیانەی مرۆڤ و نادڵنیایی لە بەرامبەر داهاتوو، لە رووداوە لەناکاوەکان. ئەمڕۆ هەموو مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی هەست بەو ترس و نادڵنیاییە دەکەن و هەر یەکەشمان بە جۆرێک ئەزموونی ئەو قۆناخە ناهەموارە دەکەین.
ڤایرۆسی کۆرۆنا داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە:
من ماوەی دوو مانگ و نیو بوو وەک هەڵگری خەڵاتی ڤینست رایت و پرۆفیسۆری میوان لە زانکۆی سیانسپۆی پاریس دەست بەکاربووم. ئەو ئێوارەی سەرۆک ماکرۆن رایگەیاند کە دەبێ پێوەری خێرا وەربگرن و دام و دەزگاکان دابخەن، سامێکی گەورە بەسەر پاریسدا زاڵ بوو.
گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن کە رۆژانە مۆنجەیان دەهات لە خەڵک و گەشتیار، وردە وردە چۆڵ دەبوون. ئەو ئێوارەیە لەگەڵ مسیۆ فرێدریک تیسۆ، کۆنسوڵی پێشووی فەرەنسا لە کوردستان، بە تەلەفۆن قسەمان کرد. باسی هەستکردن بە حاڵەتی جەنگمان کرد. من کە زۆر جەنگم بینیوە، پێموت ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک داعشێکی نادیارە و لە هەموو شوێنێکە.
باسی ئەوەم کرد کە دۆخەکە سام و ترسی هاوینی 2014 دەهێنێتەوە یاد کاتێ داعش لە مەخموور نزیک ببووەوە و مەترسی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکرا. ئەوکات من لە هەولێر بووم و بینیم چۆن خەڵک شپرزە و تێکچوو بوون و هەندێکیان لە ترسی هێرشی داعش دەستیان بە کۆچ کرد، شاریان بەجێهێشت.
لە پاریسیش هەمان هەست زاڵ بوو، بەڵام خەڵک نەیاندەویست باوەڕ بهێنن و هەندێک گەنجی لاسار شەو تا درەنگان لەسەر جاددەکان بوون و بە دەنگی بەرز قسەیان دەکرد و گۆرانیان دەوت. لە پلاس سانت میشێل پیاوێک جیهازێکی گەورەی دانابوو و بە بڵندگۆ میوزیکێکی خێرای سەمائامێزی پەخش دەکرد تا خەڵک لە ترس بڕەوێنێتەوە و بیانهێنێتە سەما. پەنجەرەی ئەپارتمانەکەم دەیڕوانییە سەر جاددە و من ئەو شەوە تا بەیانی لەبەر نیگەرانی و دەنگەدەنگ نەمتوانی بخەوم.
ئەپارتمانەکەم لە باڵەخانەی زانستی مرۆڤ بەناوی فۆنداسیۆنی سووژێر بوو، کە کەوتووەتە گەڕەگی لاتینی پاریس. سیانس پۆ ئۆفیسێکی بۆ تەرخان کردبووم لە یەکێ لە ناوچە دڵڕفێنەکانی پاریس لە سانت جێرمەن، شەقامی جاکۆب کە بە پێ حەوت دەقیقە لە ئەپارتمانەکەم دوور بوو. زانکۆی سیانسپۆ هەموو کاروبارەکانی رێکخستبوو بەجۆرێک کە گونجاوترین کەش بڕەخسێنی بۆ پێشوازیم و بۆ ئەوەی لە ماوەی مانەوەم بە تەواوی سەرقاڵی کاروبار و کۆنفرانس و کۆرسەکانم بن.
جگە لە یۆگا و مێدیتەیشنی بەیانیان، ژیانی رۆژانەم بریتی بوو لە کار: کۆبوونەوە و کۆڕ و کۆنفرانس و سیمینار و ئامادەکردن و وتنەوەی کۆرسەکان. وتنەوەی کۆرسیش واتە چەندەها کاژێر خوێندنەوە و راڤەکاری و نووسین. ئەمانە هەموو وزە و کاتێکی زۆریان لێ دەبردم، بەڵام سەرەڕای سترێس، چێژم لێ وەردەگرت و ببوونە مایەی رێکخستنی رۆژەکانم، رێکخستنی کات لە پاریس.
سیستەمی سەرمایەداری مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ
دەوامی رۆژانە کات رێکدەخات و ستروکتوری بۆ دادەنێت. لە دەرەوەی دەوامیش لە پاریس، هەمیشە شتێک مەشغولت دەکات. جگە لەمە، لە رۆژە ئاساییەکان گەڕەکی لاتینی و سانت جێرمەن مۆنجەیان دەهات لە خەڵک؛ بەرهەیوان و تارمەی قاوەخانە و رێستۆرانەکانی پڕدەبوون بە جۆرێک کە یەک کورسی بەتاڵ دەستنەدەکەوت بۆ پشوودانێک. ویکێندەکان، ئەگەر بە بێ حیجزکردنی مێز رووت بکردایەتە رێستۆرانێک، ئەوە بەدڵنیاییەوە شوێنت دەستنەدەکەوت و بە 'پاردۆن ئۆنا پلو دوپلاس' وەدەردەنرای.
دەبوایە بۆ هەموو شتێک، هەموو دەرچوون و دانیشتن و دیدارێک پێشوەخت کات رێک بخەیت، مەوعید دابنێی، تەنانەت لەگەڵ هاوکارەکانیشم کە لە هەمان باڵەخانە و نهۆم کارمان دەکرد، دەیان ئیمەیلمان دەگۆڕییەوە تا مەوعیدێکمان رێکدەخست بۆ کۆبوونەوەیەکی کورت و خواردنەوەی قاوەیەک. هەموومان ببویینە ئامێری کار و لە مەکینەیەکی گەورەدا خولمان دەخوارد، مەکینەی سیستەمی سەرمایەداری کە مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێ و لەناو ئاووهەوایەکی پیسبوودا ژیانمان دەگوزەرێنێ.
ئێوارانیش مرۆڤەکان هەموو ماندوو بوون، حەسانەوەش ئاسان نەبوو چونکە مێشکمان باربوو بوو بە شتە لاوەکییەکان و ئەستەم بوو بە هێمنی بگەڕێینەوە لای جەوهەر، لای رۆح، لای خود و ساتێکی ئارام لەگەڵ خۆمان و خۆشەویستەکانمان بەسەر ببەین.
ئەوە جگە لەوەی وەکو کوردێکی تاراوگە، من هەمیشە هەست دەکەم دابەش بووم لە نێوان دوو جیهان و خەمی دوو جیهان دەخۆم. پەیوەندییەکانم لەگەڵ قوتابییەکانم و کۆرس و گفتۆکان خۆشترین کاتم بوون، چونکە لەگەڵ مرۆڤدا راستەوخۆ لە پەیوەندیدا بووم و ئاڵوگۆڕێکی جوان هەبوو.
ئەو شەوە لە یەکەم گوتاریدا سەرۆک ماکرۆن وشەی جەنگی بەکارنەهێنا، بەڵام هەمووان هەستمان بە حالەتی جەنگ دەکرد. لە دووەمین گوتاریدا، ماکرۆن پێنج جار وشەی جەنگی دووبارە کردەوە و باسی ئەو 'دووژمنە نادیارەی' کرد کە دەشێ هەموومان لەناوبەرێ. بۆ بەیانی، دەبوایە لە ماڵی دکتۆر ئێڤا ڤەی لەگەڵ مامۆستایەکی سیانسپۆ کۆبینەوە بۆ ژەمی ئێوارە کە ماوەی مانگێک بوو دوای دەیان تەلەفۆن و ئیمەیل رێکمان خستبوو. بێگومان بڕیارماندا دانیشتنەکە دوا بخەین.
دوای ئەوە یەک بە یەک هەموو کۆڕ و کۆنفرانسەکانم ئیلغاکران، داوای لێبوردنم لە ئەکادیمیای برۆتەین کرد کە شەش مانگ پێش ئێستا ئێوارەیەکی شیعرییان بۆ سازکردبووم، بۆم نووسین کە 'ئەوەی روودەدات لە ئێمە بەهێزترە و ناچارمان دەکات بە ئیلغاکردنی ئێوارەکە'، ئەوانیش وەڵامیان دامەوە: 'راست دەکەیت، ئەوەی روودەدات ئەمڕۆ لە ئێمە بەهێزترە و دەرەقەتی نایەین'.
لەو ئێوارەیەوە خەڵک جیدیتر مەسەلەکەیان وەرگرت و هەندێکیان کەوتنە کۆچ بۆ جهێشتنی پاریس. منیش پاریسم بەجێهێشت و گەڕامەوە ماڵ کە لە لادێیەکی بچکۆڵەیە و لە سرووشت نزیکە. بەشی ناوخۆی کوڕەکەشم داخرا و ئەویش بڕیاری دا بێتەوە ماڵ.
بەسەربردنی کات لەناو چوارچێوەی ماڵدا
ئەوە چەند رۆژێکە من و کوڕەکەم پێکەوە لە ماڵەوەین. هەوڵ دەدەم ساتەکانم بە هێمنی و جوانی پڕ بکەمەوە و چێژ لە کات و لە پێکەوەیی وەربگرم. هەندێ لە رۆتینی رۆژانەم وەکو یۆگا و مێدیتەیشن و پیاسە بەناو دارستان دەست پێکردووتەوە و رۆژانە لەگەڵ کوڕەکەم هاوکاری یەکدی دەکەین بۆ راپەڕاندی کاری ناوماڵ، ماوەی کاژێرێک بە پێ لە چۆلایی دەڕۆین. کاتێ کەسێک دەبینین، لە دوورەوە بە زەردەخەنەوە رۆژباش لە یەکدی دەکەین، وەکو ئەوەی مرۆڤایەتیمان تۆخ بکەینەوە.
دوێنێ بۆ یەکەم جار لەگەڵ دراوسێیەکم قسەم کرد کە ماوەی هەشت مانگە لەوەتای ئەو خانووەم بە کرێ گرتووە، رۆژێک سڵاوی نەکردووە. بەڵام لەم دۆخەدا بە زەردەخەنەوە لەکاتێکدا هەردوولامان هۆشیارین کە دەبێ لە یەکدی نزیک نەبینەوە، لە پشت تامانی باخچەکەمانەوە سڵاومان لە یەکدی کرد و هەندێ رستەشمان دەربارەی ئەو دۆخە ناهەموارە گۆڕییەوە. ئەمەش لەوانەیە جۆرێک بێت لە دڵنیایی و رەواندنەوەی ترس بۆ ئەو کە هەموو ژیانیی برتییە لە تەنهایی.
لەگەڵ کوڕەکەم لە یەک کاتدا پێکەوەین و لە هەمان کاتیش رێز لە فەزا و تەنهایی یەکدیی دەگرین. پێکەوە خواردن ئامادە دەکەین، گوێ لە میوزیک دەگرین، زۆرجار نەوزاد پیانۆ لێدەدات و منیش لە سەر کورسییەکەمەوە گوێی لێ دەگرم و کە تەواویش بوو چەپڵەی بۆ لێدەدەم، ئەویش بە پێکەنینەوە سوپاسم دەکات.
ئێوارانیش پێکەوە سەیری فیلمێک دەکەین کە زۆربەی جار کۆمیدی و رەخنەئامێزە. لەکاتی پیاسەکردنیش هەمیشە گفتوگۆ دەکەین، گفتوگۆی جددی و فەلسەفی. دوێنی باسی مافیا و سیستەمی سەرمایەداریمان دەکرد. بەڕای نەوزادی کوڕم دەزگا زەبەللاحەکانی وەکو بانکی جیهانی و یەکێتیی ئەوروپی لە مافیا ترسناکترن، چونکە بوونیان پابەندە بە دەوڵەمەندکردنی چینێک و هەژاریی چینێکی دیکە بەوپەڕی بێباکییەوە. ترسام کاتێ وتی مافیا لەوانە ئینسانیترە چونکە لە خەڵک نزیکە و لە کاتی پێویستدا هاوکاریان دەکات، منیش وتم ئەگەر گوێڕایەلیان بیت. لە درێژەی قسەکانیدا نەوزاد وتی: چالاکییەکانی ئەو دەزگا زەبەللاحانە بەناوی بەرگری لە مافی مرۆڤ بەتاڵە لە مانا، چونکە لە بنەڕەتدا مافی مرۆڤ بەشێک نییە لە ئامانجیان: ئامانجیان بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووری و پەیوەندیی هێز و دەسەڵاتی خۆیان.
ئەو گفتوگۆیە زۆر درێژ بوو و بە پرسیارێک کۆتاییهات: ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی سەرمایەداری و گەڕانەوە بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان؟ بێگومان جیهانی دوای کۆرۆنا جیاواز دەبێ لە جیهانی دوێنێمان، بەڵام من زۆر گەشبین نیم و شتێک لە سرووشتی دڕندانەی مرۆڤ وام لێدەکات بە رەهایی دڵنیا نەبم.
نیگەرانییەکانی ژنێکی مەغریبی:
کە پاریسم بەجێهێشت دڵم لەلای لەیلا بوو، ئەو ژنە مەغریبییەی کە لە فۆنداسیۆنی سووژێر کاری پاککردنەوەی دەکرد. لە یەکەم رۆژی نیشتەجێبوونم لەوێ، کاتێ بە گەرمی سڵاوم لێی کرد، لەیلا زانی کە من خەڵکی دەڤەرێکی دیکەم و رۆژئاوایی نیم. ئەمە وایکرد دڵی خۆی بکاتەوە و باسی ماندووبوونی خۆی و ئازارەکانی بۆ کردم. باسی ئەوەی کرد کە سەرەڕای کاری هەشت سەعاتی لە دەرەوە، لە ماڵەوەش ئەرکی مێرد و دوو کوڕەکەی بەجێدەهێنێت و کەس هاوکاری ناکات.
وتی تەنانەت، کوڕەکەی سەگێکی هەیە و ئەرکی ئەو سەگەشی کەوتووەتە سەرشان. ئینجا باسی ئەوەی کرد کە مێردەکەی شەوانە داوای سێکسی لێدەکات و ئەویش ئەوەندە ماندووە ناتوانێ رازی بکات، ئەمەش بەرەوڕووی تووندوتیژی دەکاتەوە. کە رۆیشتم، پێی وتم، خۆزگە دەمایەوە و زیاتر قسەمان دەکرد و لێتەوە فێردەبووین. منیش وتم ئێمە هەموومان لە یەکدی فێردەبین، تاکە شتێک کە دەمەوێ پێت بڵێم ئەوەیە کە هەرگیز خۆت بە کەم مەزانە و متمانەت بەخۆت هەبێت. بە چاوێکی پڕئاوەوە سەیری کردم و هەستم بە بێدەسەڵاتی کرد.
ئێستا کە ئەم کۆرۆنانامە دەنووسم، دەمەوێ لە رەهەندی جێندەرییەوە لێی بڕوانم. لێرەدا بیرم لەلای لەیلا و هەموو ئەو ژنانەیە کە خۆیان بێدەسەڵات دەبینن. ئەو ژنانەی لەم بارودۆخە سەختەدا لەناو چوارچێوەی ماڵ، لە ئەپارتمانێکی بچووک لەگەڵ پیاوانێک ژیان دەگوزەرێنن کە نەک هەر هاوکاریان ناکەن، بەڵکو توندوتیژیشن لەگەلیان، بۆ بەتاڵکردنەوەی غەریزە و تێکردنی ئارەزوو سێکسییەکانیان ژنەکانیان هەراسان دەکەن، بگرە لاقەیاشیان دەکەن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێندەر
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە لە کاتی پەتا و کارەساتە سرووشتییەکان، ژنان زیاتر لە پیاوان بەرەوڕووی نەخۆشی و سەرەنجامە نەرێنییەکان دەبنەوە. ئەمانە رەگیان دەگەڕێتەوە بۆ نایەکسانی و نادادوەری کۆمەڵایەتی.
رۆژنامەی مێدیکالی بەریتانی لانسێت، هەفتەی رابردوو وتارێکی دەربارەی جێندەر و ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و باسی ئەوە دەکات کە چۆن نایەکسانی و نادادوەریی کۆمەڵایەتیی دەبنە مایەی کاردانەوەی خراپ لەسەر ژیان و تەندروستیی ژنان، چۆن ژنان و کچان لە دۆخی پەتادا باجی گەورەی سیستەمی سەرمایەداری دەدەن. لەم بارودۆخەدا، نەک تەنها ژنان بەشدارییان پێناکرێ لە دەستە و بۆردەکانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی پەتا (لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا)، بەڵکو دام و دەزگاکان کەمتر گرنگی بە ژنان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەدەن. ئەمەش زیاتر ژنان لە چارەسەر و بەدەنگەوەهاتن بێبەری دەکات و زیاتر دەیانخاتە ناو حاڵەتی بێدەسەڵاتی و متمانە بەخۆنەبوون و باری ناتەندروستییەوە.
ئەمڕۆ هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهان بەرەوڕووی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە. هەموومان لە بارودۆخێکی ناهەمواردا دەژین کە پێشتر پێی رانەهاتبووین. ئەم دۆخە لەوانەیە بمانگەڕێنێتەوە لای شتە جەوهەرییەکان، لەوانەشە سرووشتی مرۆڤ رووت بکاتەوە و لایەنە ئاژەڵییەکە زیاتر دامانپڵۆسێنێ. لێرە و لەوێ باس لە گیانی هاوکاری و پشتگیری و بەدەنگەوەهاتنی لانەوازان دەکرێ. ئەمە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە و پێویستە هانمان بدات هەموو فۆکەسمان بخەینە سەر سێ لایەن: تەندروستی، پەروەردە، ئاسایش و خۆشیی پێکەوەبوون.
تەندروستی ئێستادا گەورەترین سەرمایەیە، جیهان ئێستا بەئاگا هاتووەتەوە کە بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی سەردەم، سوپا و مووشەک و هێزی ئەتۆمی بەهانایەوە نایەت؛ ئەوەی پێویستە بکرێت بریتییە لە تەرخانکردنی بودجە بۆ هۆشیاریی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی و دام و دەزگاکان کە گەورەترین سوپان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە دۆخێکی وەک ئێستادا.
دووەم لایەن کە پێویستە فۆکەسی بخرێتەسەر، پەروەردەکردنی منداڵەکانمانە لەکاتێکدا لە مەکتەب نین بۆ ئەوەی لە خوێندن و فێربوون دانەبڕێن و لە هەمان کاتیش هیوا و دڵنیاییان پێبەخشین. رەهەندی جێندەریی کۆرۆناش پێویستی بە پەروەردە و هۆشیارکردنەوەی کوڕەکان و برا و مێرد و باوکەکانمان هەیە کە لەو ماوەیەدا هەموو کاتیان لەناو ماڵ بەسەردەبن تا رێز لە کچ و دایک و خوشک و هاوژینەکانیان بگرن، هاوکارییان بکەن بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی ناوماڵ کە ئەرکی ژنی چەندجار زیاد کردووە.
دابەشکردنی ئەرک و کارەکانیی ناوماڵ یەکێکە لەو ئاکارە جوانانەی کە نەک ئەرک و ماندووبوونی ئەندامانی مێ لەناو خێزان کەم دەکاتەوە، بەڵکو بۆ کوڕ و پیاوەکانیش دەبێتە مایەی رێکخستن و بەسەربردنێکی بەسوودی کات، ئومێدێک دروست دەکات، دوورمان دەخاتەوە لە مشەخۆری، چونکە مشەخۆری و بەتاڵی و کارنەکردن مرۆڤ نائومێد و تووڕە دەکەن و لەوانەشە ببنە مایەی توندوتیژی لەناو خێزان. ئەمەش ئاسایشی ناو ماڵ و خێزان دەشێوێنێ لەکاتێکدا ئەمڕۆ ناوماڵ شوێن و دەزگای هەرە سەرەکییە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەم بابەتە 1,324 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
رۆژی دەرچوون: 04-03-2020
پەڕتووک - کوورتەباس: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 21-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 21-04-2020 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,324 جار بینراوە

رۆژەڤ
سەڵاحەدین دەمیرتاش
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆک و کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پەڕڵەمانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکەی 7ی حوزەیرانی 2015 و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2014، لە 10ی نیسانی 1973 لە شارۆچکەی پالوی سەر بە پارێزگای ئەلعەزیز لە خێزانێکی زازا لەدایک بووە.
لە 23یەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی ئامەد و لە 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی جۆلەمێرگ وەک پەڕڵەمانتار هەڵبژێردرا.
دەمیرتاش لە ساڵی 2002دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو کچی هەیە بەناوەکانی دەلال و دلدا
سەڵاحەدین دەمیرتاش
سەرێ کانی - سەرێکانی
شارێکە دەکەوێتە نزیک سنووری باکوورری کوردستان لەگەل ڕۆژاوای کوردستان، ناوچەیەکی دەشتایی بە پیتە درێژەی دەشتەکانی شەنگارە لە باشووری کوردستان و نسێبین و حەڕڕان لە باکووری کوردستان، هەر وەکو درێژەی دەشتەکانی سەرووە –قامیشلۆ و دێریک- بەسەر چاوەکانی خابووردا دەڕوانێ، ڕۆڵی گرنگی لە زۆربەی سەردەم و چاخە مێژووییەکاندا هەبووە، ئەم ناوچەیە چەندین شوێنەواری مێژوویی بەناوبانگی تیادایە، هەروەکو سەرچاوەی ئاوی ناوداربە شیرینی و گەرم و کانزایی و تیژرەو بەناویدا تێدەپەڕآ و ئاوی ژێر زەوی زۆری هەیە. زەوییەکەی بە
سەرێ کانی - سەرێکانی
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران

ژیاننامە
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، وە دایکی ژیناش ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە، وە بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بە سەختی بریندار بووە و ب
ژینا ئەمینی
ئارمین سەیادی
ناو: ئارمین
نازناو: سەیادی
ڕۆژی شەهیدبوون: 12-10-2022
شوێنی شەهیدبوون: کرماشان
ژیاننامە
ئارمین سەیادی، تەمەن 18 ساڵ لە خۆپێشاندانەکانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئازادی و بۆ ژیان لە 12-10-2022 بەدەستی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران و ئێرانی داگیرکەر لە کرماشان شەهیدکرا. [1]
ئارمین سەیادی
کۆبوونەوەی هاوکارانی کوردیپێدیا لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی 24-11-2022
شوێن: سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 24-11-2022
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە هاوڕێ باخەوان - ڕۆژگار کەرکووکی - زریان سەرچناری - ڕاپەر عوسمان عوزێری - بەناز جۆڵا - ڕێبوار جەمال سەگرمە
بڕوانە فایلی پەیوەندیدار [1]
کۆبوونەوەی هاوکارانی کوردیپێدیا لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی 24-11-2022
بابەتی نوێ
پێڵاوەکانم و نێرەموکانی فیفا
ناونیشانی پەڕتووک: پێڵاوەکانم و نێرەموکانی فیفا
ناوی نووسەر: سەڵاح جەلال
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: جارانی سلێمانی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
پێڵاوەکانم و نێرەموکانی فیفا
گوڵاوێک بۆ ژیان
ناونیشانی پەڕتووک: گوڵاوێک بۆ ژیان
ناوی نووسەر: ئیبراهیم نانەکەلی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
گوڵاوێک بۆ ژیان
ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان 01
ناونیشانی بابەت: ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان بەشی یەکەم
ناوی نووسەر: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ئەدەبیاتی منداڵان لقێکە لە ئەدەبی کوردی و ئەویش هەروەکو لقەکانی تری ئەدەب چەند ژانرێک دەگرێتەوە وەکو شیعر و چیر
ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان 01
عەبدولقادر محیەدین ئەربیلی
شێخ عەبدولقادر محیەدین ئەربیلی.
ئامادەکردنی: د.هێمن عومەر خۆشناو [1]
عەبدولقادر محیەدین ئەربیلی
ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا
ناونیشانی پەڕتووک: ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا.
ناوی نووسەر: عەلی موزەفەری
دەزگای پەخش: لە زەنجیرە بڵاوکراوەکانی دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
(گۆڤاری تیشک) [1
ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا
کۆمەڵێک گەنجی فەیلی لە زیندانی نوگرە سەلمان کە هەموویان ئەنفالکراون
شوێن: نوگرە سەلمان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدی 20
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەزانراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو [1]
کۆمەڵێک گەنجی فەیلی لە زیندانی نوگرە سەلمان کە هەموویان ئەنفالکراون
یەکەم پارێزگاری سلێمانی لە سەردەمی پاشایەتیدا
یەکەم پارێزگاری سلێمانی لە سەردەمی پاشایەتیدا
سارا محەمەد عەلی

ئەحمەد بەگی کوڕی تۆفیق بەگی تابوور ئاغاسی کوڕی محەمەدی ساڵح بەگی سلێمان پاشای قەواسە لە بنەماڵەی خەندانە، خەندان باپیرە گەورەیانە لە
یەکەم پارێزگاری سلێمانی لە سەردەمی پاشایەتیدا
کۆبوونەوەی هاوکارانی کوردیپێدیا لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی 24-11-2022
شوێن: سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 24-11-2022
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە هاوڕێ باخەوان - ڕۆژگار کەرکووکی - زریان سەرچناری - ڕاپەر عوسمان عوزێری - بەناز جۆڵا - ڕێبوار جەمال سەگرمە
کۆبوونەوەی هاوکارانی کوردیپێدیا لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی 24-11-2022
پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک
پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک
نووسینی: مەحمود چاوش

کاتێک منداڵ دایک یان باوکی لێ نامۆ دەبێت، گرژترین و ئاڵۆزترین گرێ (کۆمپلێکس)ی لە ژیاندا بۆ پێکدێت. ئەم دیاردەیە بە سیندرۆم (لێسەرهەڵدانی ن
پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک
باژبڵاخ
دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
باژبڵاخ
ئەخزەراوا
دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
ئەخزەراوا
ئەحمەواوای سەرا
دێیەکە لە ناوچەی ناوەندی شارستانی سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
ئەحمەواوای سەرا
مەلا عەبدولکەریم سائێب - زاری
ناو: عەبدولکەریم
نازناو: زاری
ناوی باوک: سائێب
ساڵی لەدایکبوون: 1905
ساڵی کۆچی دوایی: 1982
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
ژیاننامە
مەلا عەبدولکەریمی سائێب لە ساڵی 1905 لە گوندی ئاڵکەڵوو لە ناوچەی فەیزو
مەلا عەبدولکەریم سائێب - زاری
حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان
حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان
نووسینی: ئاریان ئومێد عارف

ئەو شاعیرەی لە چەرخی عوسمانیدا باوەڕی بە شۆڕشی چەکداری هەبوو!

سەدەی نۆزدە سەرەتایەکی گرنگ بوو بۆ هەستانەوەی بزاوتی نەتەوەیی
حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان
دیوی شاعیرانەی شێخ مەحموودی نەمر
دیوی شاعیرانەی شێخ مەحموودی نەمر
نووسینی: فەرهەنگ قەرەنی

شێخ مەحمودی حەفید کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی شێخ مەحموودی بچکۆڵەی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخی کوڕی شێخی مارفی نۆدێی بەرزنجی یە، لە ساڵی 1886 لە شاری سل
دیوی شاعیرانەی شێخ مەحموودی نەمر
ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا
ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا
نووسینی: موحسین عیسا

گەلی کورد یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خاوەن دیرۆکێکی دێرینە لەو ناوچەیەدا. بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان کورد لە
ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا
چۆن کیچ نەبین
چۆن کیچ نەبین
نووسینی: ڕامیار مەحموود

لە بارەی جوانییەوە

کاتێک ئەمەوێت لە بارەی جوانییەوە بدوێم ئەمەوێت وەک ئەنتی تیۆرییەک دەست پێبکەم. ئەگەر ئەو دەربڕینە فوکۆییە درووست بێت؛ واتا لێرەدا بایەخی
چۆن کیچ نەبین
عەبدولڕەحمان ناجم: دادوەر، شاعیر، نووسەر و یەکەم بیبلۆگرافیانووسی کتێبخانەکانی عوسمانی
عەبدولڕەحمان ناجم: دادوەر، شاعیر، نووسەر و یەکەم بیبلۆگرافیانووسی کتێبخانەکانی عوسمانی.
هێمن عومەر خۆشناو
گۆڤاری خاڵ، ژمارە 28، 01.05.2020
[1]
عەبدولڕەحمان ناجم: دادوەر، شاعیر، نووسەر و یەکەم بیبلۆگرافیانووسی کتێبخانەکانی عوسمانی
عەبدولڕەحمان ناجم
ناو: عەبدولڕەحمان
نازناو: عەبدولڕەحمان ناجم
ناوی باوک: محەمەد بەگ
ڕۆژی لەدایکبوون: 9-5-1833
ڕۆژی کۆچی دوایی: 23-6-1895
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: ئەلعەزیز

ژیاننامە
زانایەکی
عەبدولڕەحمان ناجم
مەحەببەت و جوانی میراتی سۆفییانەی عیشقی ئاسمانی
مەحەببەت و جوانی میراتی سۆفییانەی عیشقی ئاسمانی.
هێمن عومەر خۆشناو
گۆڤاری خاڵ، ژمارە 3
16.04.2018
[1]
مەحەببەت و جوانی میراتی سۆفییانەی عیشقی ئاسمانی
دۆزینەوەی پەرستگەیەکی ئورارتییەکان لە نزیک قەڵای وان
ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەی پەرستگەیەکی ئورارتییەکان لە نزیک قەڵای وان
ئامادەکردنی: سارا سەردار
لە میانی ئەو هەڵکۆڵینانەی کە لە ناوچەی قەڵای کۆرزوتی ئەنجام دراون، پاشماوەکانی پەرستگەیەک، لەگەڵ هەندێک
دۆزینەوەی پەرستگەیەکی ئورارتییەکان لە نزیک قەڵای وان
زمانی کوردی لە ناو کەلەپووری ئیسلامییدا
زمانی کوردی لە ناو کەلەپووری ئیسلامییدا.
هێمن عومەر خۆشناو
گۆڤاری خاڵ، ژمارە 3، 02.02.2016. [1]
زمانی کوردی لە ناو کەلەپووری ئیسلامییدا
مایکرۆسۆفت ۆرد 2010
ناونیشانی پەڕتووک: مایکرۆسۆفت ۆرد 2010
ناوی نووسەر: هێمن مەلا کەریم بەرزنجی
ساڵی چاپ: 2012
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
مایکرۆسۆفت ۆرد 2010
تەکنەلۆجیای بە خەیاڵی کردن
ناونیشانی پەڕتووک: تەکنەلۆجیای بە خەیاڵی کردن
ناوی نووسەر: هاوکار محەمەد
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
تەکنەلۆجیای بە خەیاڵی کردن
ئایینی زەردەشتی و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا 9
ناونیشانی بابەت: ئایینی زەردەشتی و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا (9)
ئامادەکردنی: سارا سەردار

شوێنەوارە بەجێماوەکان لە ئایینی زەردەشتیدا
شوێنەوارەکانی بەجێماوەی ئایینی زەردەشتی، دابەش بەسەر دوو دەس
ئایینی زەردەشتی و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا 9
ئامار
بابەت 409,584
وێنە 83,311
پەڕتووک PDF 15,641
فایلی پەیوەندیدار 66,678
ڤیدیۆ 394
میوانی ئامادە 2
ئەمڕۆ 1,876
ڕاپرسی
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.11
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4.343 چرکە!