هاوشارییانی خۆشەویستی شاری #بۆکان#!
هەر وەکوو ئاگادارن، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی وڵات و بەتایبەت شارەکەمانی گرتووە و بەداخەوه ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بەرز دەبێتەوە، هەرچەند ڤایرۆسەکە هەتا ئێستا چارەسەریی بۆ نەبیندراوەتەوە، بەڵام بە خۆپاراستن دەتوانین خۆمان لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە بپارێزین.
بۆیە نابێ لە ماڵ بچینە دەرێ، مەودای نێوانمان لە میتر و نیوێک کەمتر نەبێت، بۆ کڕینی پێداویستیی گرینگی نێوماڵ تەنیا یەک کەس بڕوا و دابینی بکات، هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان کە دەبێتە هۆی پاراستنی گیان و پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ڕەچاو بکەین.
لە بەرەبەرەی نەورۆز و ئەم بۆنە نەتەوەییەشدا ناچارین لە ماڵەکانمان بمێنینەوە بۆ ئەوەی هەلی زیاتر بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەڕەخسێت. کەواتە پێویستە زۆر ئاگادار بین و ئەوەی لە تواناماندایە بۆ پاراستنی خۆمان و هاوڵاتییان درێغی نەکەین.
هەر بەو پێیە تکا لەو خاوەن ماڵ و دووکانانە دەکەین کە کاتی چۆڵکردنی ماڵ و دووکانەکانیان هاتووە، بۆ بەرگریکردن لە تەشەنەی کۆرۆنا مۆڵەت بە کرێنشینەکانیان بدەن تا بتوانین پێکەوە بە باشی بەرەنگاری ئەو کۆستە گەورەیە ببینەوە.
هەراسان نەبین و پابەند بین بە ڕێنوێنییە پزیشکییەکان و ڕەچاوکردنی یاساکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ هیوادار بین بە داهاتوویەکی گەش و دوور لە قەیران و کارەسات؛ بێگومان بە یەکدەنگی و هاوکاریی یەکتر بەسەر ئەم بەڵایەشدا زاڵ دەبین.
بەسپاسەوە
کۆی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بۆکان
#15-03-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,097 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!