محەمەد ئەوراز، سالی 1969 (بەرامبەر بە 1348ی هەتاوی) لە شاری
نەغەدەنەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە وەرزشی شاخەوانی کرد. دوای بوون بە ئەندامی دەستەی شاخەوانی نەتەوەیی ئێران پێی داناوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چیا هەرە بەرزەکانی جیهان و لە ناویاندا چیای ئێڤەرست، بەرزترین کێوی جیهان.
محەممەد هەوراز سالی 1382ی هەتاوی، کاتێک لەگەل شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل هونەرپەژوو دەچوو هەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەهێلەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان، لە ڕێکەوتی
06-09-200306-09-2003 گیانی لەدەست دا. تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەغەدە و لە مەراسمێکی بەشکۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.
[1]