دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 249,971)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 58,081)
English (# 3,302)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,063)
هەورامی (# 62,093)
لەکی (# 38)
عربي (# 12,192)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
فارسی (# 2,614)
Türkçe (# 2,286)
עברית (# 13)
Deutsch (# 647)
Ελληνική (# 13)
Française (# 291)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Nederlands (# 127)
日本人 (# 18)
Fins (# 11)
中国的 (# 11)
Norsk (# 14)
Pусский (# 807)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🏠 | 📧 | دەربارە! | پەڕتووکخانە | 📅 | English Menu
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سوارە گومناوەکان
ناونیشانی پەڕتووک: سوارە گومناوەکان
ناوی نووسەر:ئەلیزابێت لەیەرد
ناوی وەرگێڕ: چرۆ وەهبی
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چالی یەکەم [1]
📕 سوارە گومناوەکان
📕 ئایین و شیکردنەوەی دەروونی
ناونیشانی پەڕتووک: ئایین و شیکردنەوەی دەروونی
ناوی نووسەر: ئەریک فرۆم
ناوی وەرگێڕ: ئاوات محەمەد
ساڵی چاپ: 2004
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم [1]
📕 ئایین و شیکردنەوەی دەروونی
👫 ئەیوب عەبدوڵڵا
ناو: ئەیوب
ناوی باوک: عەبدوڵڵا غەریب
شوێنی لەدایکبوون: کەرکوک
ژیاننامە
ئەیوب عەبدوڵا شێوەکارێکی کەرکووکییە، هەندێک لەکارەکانی گوزارشت لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان دەکات سروشت و جوانی سیمای ڕوخسارەکان
👫 ئەیوب عەبدوڵڵا
👫 ئاریان مەحموود
ناو: ئاریان
ناوی باوک: مەحموود
شوێنی لەدایکبوون: چەمچەماڵ
ژیاننامە
ئاریان مەحمود ئەو گەنجەی چەمچەماڵ کە فڕۆکەیەکی دروست کرد لەبەر پشتیوانی نەکردنی حکومەت نەیتوانی فڕۆکەکەی بفڕێنێت. ئێستا ساڵی 2022
👫 ئاریان مەحموود
☂️ یانەی وەرزشی ئاسۆ
یانەیەکی وەرزشییە، ساڵی 1994 دامەزراوە، خاوەنی چەند نازناو و یاریزانی بەناوبانگە و بەشداری خولەکانی کوردستان دەکات. [1]
☂️ یانەی وەرزشی ئاسۆ
👫 پەیام مەحمود
ناو: پەیام
ناوی باوک: مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
خانمە ڕاگەیاندکارێکی شاری سلێمانی باشووری کوردستانە، لە تیڤی و ڕادیۆ و ڕۆژنامەکاندا کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی کردووە.
ماوەی چەن
👫 پەیام مەحمود
👫 ڕەفیق سەعید 1
ناو: ڕەفیق
ناوی باوک: سەعید
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
پیشە: وەرزشەوان
جۆری وەرزش:تۆپی پێ
ژیاننامە
ڕاهێنەری یانەی وەرزشی سۆرانە، ڕاهێنەرێکی ئاستبەرزە، توانیویەتی لەگەڵ یانەکەیدا ئاستێکی بەرز پێشکە
👫 ڕەفیق سەعید 1
👫 نەریمان خدر
ناو: نەریمان
ناوی باوک: خدر
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
پیشە: وەرزشەوان
شوێنی یاری: گۆڵپارێز
ژیاننامە
گوڵپارێزی یانەی وەرزشی هەندرێنە، گۆلپارێزێکی بەتوانا و ئاستبەرزە. [1]
👫 نەریمان خدر
📖 ئاشی مام خدر لە کۆیە نزیکەی سەدەیەکە کار دەکات
ئاشی مام خدر بە یەکێک لە شوێنەوارە هەرە گرینگ و کۆن و جوانەکانی شاری کۆیە هەژمار دەکرێت، ئەم ئاشە نزیکەی سەدەیەکە لە کارکردن بەردەوامە.
ئاشی مام خدر لە 13-02- 1928 لە شاری کۆیە دامەزراوه و تاکو ئەمڕۆ
📖 ئاشی مام خدر لە کۆیە نزیکەی سەدەیەکە کار دەکات
👫 هاوکار ڕەزا
ناو: هاوکار
ناوی باوک: ڕەزا
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
پیشە: وەرزشەوان
شوێنی یاری: گۆلپارێز
ژیاننامە
گۆڵپارێزی یانەی وەرزشی بابانە، یەکێک لە گۆڵپارێزە دیار و ئاستبەرزەکانی باشووری کوردستان. [1]
👫 هاوکار ڕەزا
👫 جەبار گەریاوەیی
ناو: جەبار
نازناو: گەریاوەیی
رۆژی کۆچی دوایی: 30-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
مامۆستا و وەرزشەوانێکی چالاکی شاخەوانی بووە، لە ڕێکەوتی 30-09-2022 لە قەڵا سن
👫 جەبار گەریاوەیی
☂️ ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر
ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر، ناوەندێکی ڕۆژنامەوانیی ڕۆشنگەرییە، کار بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵێکی مەدەنی و دیموکرات و سیکیۆلار دەکات.
لە گرنگترین بەرهەمەکانی دەزگای چاودێر:
-رۆژنامەی چاودێر کە ڕۆژنامەیەکی سیا
☂️ ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر
📕 نەمریی و بیرەوەری
ناونیشانی پەڕتووک: نەمریی و بیرەوەری
ناوی نووسەر: موحسین عەلی ئەکبەر
شوێنی چاپ: سلێمانی
بڵاوکار: تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم

پەڕتووکی بیرەوەرییەکانی مامۆستا
📕 نەمریی و بیرەوەری
📕 رێزمانی کوردی؛ وشەسازی و ڕستەسازی
ناونیشانی پەرتووک: ڕێزمانی کوردی؛ وشەسازی و ڕستەسازی
نووسەر: پ. ی. د. عەبدولواحید موشیر دزەیی
شوینی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2014
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
📕 رێزمانی کوردی؛ وشەسازی و ڕستەسازی
📕 برایەتی گەلان و تانەی براکان
ناونیشانی پەڕتووک: برایەتی گەلان و تانەی براکان (ئاپۆتیزم و تانەکانی ناسيۆناليزمی سەرەتايی)
پێشکەش به ژینا ئەمینی کە پرچی بوو به چۆپی بۆ سترانی (ژن. ژیان. ئازادی)
ناوی نووسەر: ژیرۆ زاگرۆس
ساڵی چاپ:
📕 برایەتی گەلان و تانەی براکان
👫 باقی عەبدولخالق
ناو: باقی
ناوی باوک: عەبدولخالق
ساڵی لەدایکبوون: 1964
شوێنی لەدایکبوون: کەرکوک
شوێنی کۆچی دوایی: چەمچەماڵ
ڕۆژی کۆچی دوایی: 09-09-1996
ژیاننامە
باقی عەبدولخالق ئەو شاعیرو چیرۆکنووسەی کە لە ساڵی1
👫 باقی عەبدولخالق
👫 سەعید بارانی
ناو: سەعید
ناوی باوک: بارانی
شوێنی لەدایکبوون: بەردەڕەش
ژیاننامە
لەقەزای بەردەڕەش سەعید بارانی وەک لێکۆڵەرێک 31 ساڵە تەمەنی خۆی بەخشیووە بۆ کۆکردنەوەی پارچە کەلەپوورییەکان و تا ئێستا، توانیوویەتی
👫 سەعید بارانی
📖 کوشتنی ژینا ئەمینی یەکێکە لەتاوانە بێ ئەژمارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران
کوشتنی ژینا ئەمینی یەکێکە لەتاوانە بێ ئەژمارەکانی کۆماری ئیسلامی
نوام چۆمسکی
نوام چۆمسکی زمانناس و فەیلەسوفی ناوداری ئەمریکی سەبارەت بەسەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندەران لەئێران، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵا
📖 کوشتنی ژینا ئەمینی یەکێکە لەتاوانە بێ ئەژمارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران
👫 قادری سەیاحی
ناو: عەبدولقادر
نازناو: قادری سەیاحی
ناوی باوک: سەید محێدین سەیاحی
ساڵی لەدایکبوون: 1943
شوێنی لەدایکبوون: شاری مەهاباد
شوێنی کۆچی دوایی: مەهاباد
ساڵی کۆچی دوایی: 17-04-2022
ژیاننامە
عەبدولقاد
👫 قادری سەیاحی
👫 شکۆیێ حەسەن
ناو: شکۆی
ناوی باوک: حەسەن
رۆژی لەدایکبوون: 17-06-1928
شوێنی لەدایکبوون: گوندی جاموشڤانای بچووکی هەرێمێ ئەبخارانی ئەرمەنستان
ساڵی کۆچی دوایی: 1976

ژیاننامە
شکۆیێ حەسەن ڕۆژی 17ی حوزەیرانی ساڵی
👫 شکۆیێ حەسەن
💚 محەمەد حسەین حەیبەکر
ناو: محەمەد
ناوی باوک: حسەین حەیبەکر
ساڵی لەدایکبوون: 1918
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بازێ ی شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالک
💚 محەمەد حسەین حەیبەکر
💚 سەبری محمەد حسەین
ناو: سەبری
ناوی باوک: محەمەد حسەین
ساڵی لەدایکبوون: 1968
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بازێ ی شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکرد
💚 سەبری محمەد حسەین
💚 نەجمەدین محەمەد غەزالی حسەین
ناو: نەجمەدین
ناوی باوک: محەمەد غەزالی حسەین
ساڵی لەدایکبوون: 1972
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بازێ ی شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی
💚 نەجمەدین محەمەد غەزالی حسەین
💚 دیوالی محەمەد غەزالی حسەین
ناو: دیوالی
ناوی باوک: محەمەد غەزالی حسەین
ساڵی لەدایکبوون: 1971
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بازێ ی شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئ
💚 دیوالی محەمەد غەزالی حسەین
💚 ڕەمەزان محەمەد غەزالی حسەین
ناو: ڕەمەزان
ناوی باوک: محەمەد غەزالی حسەین
ساڵی لەدایکبوون: 1968
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بازێ ی شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی
💚 ڕەمەزان محەمەد غەزالی حسەین
وەک پشتگیرییەک بۆ خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات و بۆردوومانەکانی داگیرکەری فارس بۆسەر هاوزمانە ڕۆژهەڵاتییەکانمان، کوردیپێدیا دەبێتە ڕۆژهەڵات-پێدیا!
✌️ شەهیدان
ژینا ئەمینی
📖 کورتەباس
22 موشەک ئاڕاستەی بارەگاکان...
✌️ شەهیدان
میلاد پورساحێب
✌️ شەهیدان
هاجەر زەرگە
✌️ شەهیدان
رەیحانە کەنعانی
👩 ژن و سیاسەت | پۆل: دۆزی ژن | 🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ژن و سیاسەت
👩 دۆزی ژن

خەڵاتی شێواندنی وێنای ژنە کاندیدێک بۆ سەرۆکی وڵات
سەرەڕای ئەوەی لە شاری قاهیرە خۆرهەتاو بوو، بەڵام هەورێکی رەش خانووە کۆنکرێتییەکانی داپۆشیبوو، ئەگەرچی سەوزایی نەماوە و پاڵەپەستۆی تەلار و دیوارە کۆنکرێتییەکانە، ئەگەرچی سەر زبڵ و کەلاوەکان پڕبووە لە ژاوەژاوی مناڵانی سەرشەقام، و سەگ و پشیلە بەرەڵاکان. بەڵام بەیانیان چاوەکانم بەمژدەی ڕۆژێکی نوێوە هەڵدەهێنم، گەشبینم بە سروشت، یاخود گەشبینم بەو کرۆمۆسۆمانەی کە لە داپیرە جوتیارەکەم، و دایکێکی یاخی و باوکێکی ئەزهەری کە دژ بە ئەزهەریەکان شۆڕشیکرد، بۆم ماوەتەوە. بۆ یاخیبوون پێویستە لایەنی کەم گەشبینی و هیوا بە گۆڕانکاری هەبێت، ئەگەر هیوا نەبێت ئەوا گەشبینی وەک جۆرێک لە نەفامی یان ساویلکەیی مناڵی یاخود شێتیی لێدێت. کاتێک لە زینداندا بووم هاوڕێکانم نازناوی کچە ساویلکەیان لێنابووم، دەسپێکی هەموو ڕۆژێکێ نوێ زەردەخەنەم دەکرد و پێم دەوتن: (سادات) دەمرێت و ئێمەش لە پشت دیوارەکانەوە دەچینە ناو ژیانەوە! پێیان وتم تۆ منداڵێکی ساویلکەی، هەروەها دەیانوت تۆ کەسێکی نیمچەشێتی یان ناواقیعییت، دەیانووت: ڕۆماننوسێکی خەیاڵبڵاوە، و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە.
بەڕێزان ئایا سیاسەت چییە؟!
ئایا سیاسەت دەستیدەستی و پروپاگەندەی حزبی و هەڵبژاردنە بۆ گەیشتن بە کورسیی سەرۆک؟ یاخود کورسییەک لە پەرلەمان یان هەر پلەیەکی نزم یان بەرزی نێو دەسەڵات؟
بە من دەڵێن: تۆ عاشقی پرسیار کردنیت، پێم دەڵێن تۆ حەزت بە مشتومڕی سەرنج ڕاکێشانەیە، وەک ئەوەی پڕسیارکردن یان مشتومڕ و ووروژاندنی پرسەکان، پەیوەندییەکی سیکسی بێت لە دەرەوەی هاوسەرگیریی شەرعی، ئایا چ نەنگییەک لە ووروژاندنی دیالێکتیک و مشتومڕدا هەیە؟!
ئایا گۆڕانکاری لە دیالەکتیک و پرسیارکردنەوە دروستنابێت؟ ئایا شۆڕشی کۆیلەکان لە جیهاندا بە پرسیارێک دەستیپێنەکرد؟ شۆڕشی کۆیلەکان لەو ژنەوە دەستیپێکرد کە بەیانییەک لە شاری لەندەن، لە ژووری نووستنەکەیدا چای دەخواردەوە (لەندەن) پایتەختی ئیمپراتۆڕییەتی بەریتانی بوو، کە خۆری لێ ئاوانەدەبوو، ئیمپراتۆڕییەت لەسەر عارەق و خوێنی کۆیلەکانی کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئاسیا و ئەوانی تر بونیادنرابوو، ژنەکە قوتووە شەکرەکەی کردەوە بۆ ئەوەی کەوچکێک شەکر بکاتە ناو کوپە چاکەیەوە، لەسەر قوتووەکە نوسرابوو ئەم چایە لە ئەفریقای ڕەش چێنراوە، کاتێک شەکرەکەی لە ناو چاکەدا تێکەڵ دەکرد ئەو پرسیارەی بە خەیاڵد هات: ئایا کۆیلە ڕەشەکان چەند لە عارەق و خوێنی خۆیان دەدەن بۆ چاندنی قامیشی شەکر؟! تامی چایەکە لە دەمیدا تێکەڵ بە عارەق و خوێن بوو، بۆیە یەکسەر قوتووە شەکرەکەی فڕێدایە سەتڵە خۆڵکەوە.
ئیتر بزووتنەوەیەکی میللی بۆ بایکۆتکردنی شەکر لە لەندەن سەریهەڵدا. ئەو بزوتنەوەی سەرپەرشتیی هەموو بزووتنەوەکانی تری جیهانی کرد بۆ نەهێشتنی کویلایەتی!
پیاوان لەگەڵ ژناندا بەشداریی ئەم بایکۆتکردنە ئابوورییەی شەکریان کرد، بەڵام ژنان بڕبڕەی پشتی ئەم بزووتنەوەیە بوون، چونکە بابەتی خواردن (لەنێویاندا شەکر) لەو کاتەدا و تائێستاش تایبەتە بە ئافرەت، چونکە ئافرەت دەڕوات بۆ بازاڕ و شەکر دەکڕێت، هەرئەویش دەتوانێت نەیکڕێت، یاخود ئەو خواردنەی (بە عارەق و خوێنی کۆیەلەکان ژەهراویی بووە) بیگۆڕێت بە خواردنێکی تر کە بێتاوانتر و بێگەردتر بێت.
خوێندنەوەی مێژوو ئاماژە بەوە دەکات کە شۆڕشەکانی ڕزگاریی میللی لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا، سەرتا بە کەسێکی یاخیبوو یان کەمینەیەک دەستیپێکردووە، و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ زۆرینە، وەکچۆن بڵیسەیەکی بچوک دەبێتە ئاگر، بەهێزتر لە ئاگری ئەو ئیمپراتۆرییەتەی کە حاکمی ئاسن و ئاگرە.
ئەمە ئەو مێژووەیە کە لە قوتابخانەکانمادا نایخوێنیین، چونکە مێژووی شۆڕشەکانی ڕزگاریی میللی، مەترسیدار یان قەدەغەکراون، و لەبەرئەوەی ڕۆژنامەکانی ئیمپراتۆرییەتی دەسەڵاتدار لە ناوخۆ و لە دەرەوەش هەمیشە وێنەی تاکی یاخیبوو دەشێوێنن، ئیتر ژن بێت یان پیاو، بەڵام ژن دووئەوەندەی پیاو وێنەکەی دەشێوێنرێت، هەرچەندە پیاو (بەپێی دابونەریت) یەکسانە بە دوو ژن. هەربۆیە یاخیبوون بە پرسیارێک دەست پێدەکات، کە نزیکترین (کوپێک چای لە لەندەن) و دوورترین (کویلەکانی باشوری ئەفریقا) پێکەوە دەبەستێتەوە.
خوێنەرانی بەرێز ئێستا ڕێگام پێبدەن کە چەند نموونەیەکتان لە ژیانی گشتی و تایبەتی خۆمتان بۆ باسبکەم، لەبەرئەوەی من زیاتر دەربارەی ژیانی خۆم دەزانم وەک لە ژیانی کەسانی تر، و لەبەرئەوەی هەتا قسە لە سەر خۆم نەکەم مافی ئەوەم نییە قسە لە سەر خەڵکی تر بکەم، لای ئێمە پەندیک هەیە کە دەڵێت: لە خۆتەوە دەست پێبکە.
ئەوکاتەی بڕیارمدا خۆم بۆ سەرۆک کۆماری میسر کاندید بکەم (دیسەمبەری ساڵی 2004)، ڕۆژنامە حکومی و ناحکومیەکان کە خۆیان بە بێلایەن ناساندبوو، و خەڵکی پێی دەگوتن ڕۆژنامەی زەرد کەوتنە پێشبڕکێ بۆ شێواندن ولەکەدارکردنی کەسایەتیی من، کە پێشتر بەرامبەر هیچ کەس نەکرابوو، وەک ئەوەی هەر ڕۆژنامەیەک کەسایەتیی من زیاتر لەکەدار بکات ئەوا خەڵاتی نێودەوڵەتی یان خەڵاتی سەرکەوتنی پێدەبەخشرێت، یان ڕەنگە کەمکردنەوەی بەهای من ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای ئەو سەرۆکەی کە دەیانەوێت بەڕێژەی 9,99٪‏ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەم شێوەیەش لەکەدارکردنی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ سەرۆککۆماری میسر کاندید کردبوو درێژەی خایاند.
بۆ نموونە لە 13-01-2005دا ڕۆژنامەی مەیدان کە لە قاهیرە دەرچێت، بە مانشێتێکی گەورەو لە لاپەڕە یەکەمدا و خەتێکی پانی ڕەش نووسرابوو:
ڕۆژنامەی پێشینەی کاندیدەکان بۆ سەرۆک کۆماری...
وێنەکەی من کە لەژێر مانشێتەکەدا دانرابوو، لە وێنەی ئەو گومانلێکراوانە دەچوو کە فەرمانی گرتنیان هەبوو، ئەو قسانەشی دەربارەی من نوسرابوو لە وێنەکەم گوماناویتر بوو، وشەگەلێک نوسرابوو کە خۆکاندیدکردنمی بە خەڵەفانی سیاسی یان گێلی یان شێتی یان گەمژەیی و سەرکێشی لەقەڵەمدابوو، گوایە ئارەزووی ناوبانگ و خۆدەرخستن دەکەم، و هیچ مەرج و تایبەتمەندییەکی سەرۆکی وڵاتم تێدا نییە.
بەرێزان ئایا ئەو مەرج و پێداویستییانە چییە کە پێویستە لە سەرۆک کۆماردا هەبێت؟
کاتێک ئەم پرسیارە دەکەم وەڵامەکەی نازانن، بۆنموونە بیر لەو مەرجانە دەکەنەوە کە لە ئەنور ساداتدا هەبوون، دواتر سەردادەخەن و بێدەنگ دەبن، دواتر سەر بەرزدەکەنەوە ودەڵێن: هیچ نەبێت ئەو نێر بوو و مێ نەبوو! دواتر بیریان دەکەوێتەوە کە من ڕۆمانم نووسیووە و تیادا پاڕێزگاریم لە مافی ژنان کردووە، و باسم لە مەترسی و زیانەکانی خەتەنەکردنی مێینە و نێرینە کردووە، هەروەها بابەتی دەبڵ مۆراڵیی یاسای فرەژنی و چەندین پرسی کۆمەڵایەتییم ووروژاندووە.
ڕۆژنامە زەرد و سورەکان هێرشیان کردە سەر کەسایەتیم، مانشێتەکانم لە لاپەرەی یەکەمدا دەخوێندەوە نوسرابوون:
ئەو ژنەی بانگەشەی ئازادیی سێکسیی دەکات، و باسی فرەژنی دەکات، و بەها و نەریت هەڵدەوەشێنێتەوە، و پیرۆزییەکانی پاکیزەیی و شەرف ڕەتدەکاتەوە، ئەو کەسەی دژ بە خەتەنەکردنی مێینە و نێرینەیە، ئینجا ڕەهەندە ئیسلامییەکە بۆ پرۆسەی شێواندنەکەم زیاد دەکەن و دەڵێن: ئەو [ژنەی] ڕەخنە لە فێرکاریەکانی ئیسلام و ماچکردنی بەردە ڕەشەکە دەگرێت!
بەڕاستی ڕۆژنامە زەردەکە ناوەکەی پڕ بە پێستییەتی، هێڵنجی پێدەدەیت، مێژووی هەر کاندیدیک بۆ سەرۆک دەگۆڕێت بە ڕۆژنامەی پێشینە، وەک ئەوەی کاندیدەکە بوبێتە تاوانبارێک کە پێشینەی هەیە، تەنها لەبەرئەوەی دێتە هەڵبژاردنەوە و دەبێتە ڕکابەری سەروک کۆمار.
هەرجی سیفەتی ئەرێنی هەیە (لە ژیانی کاندیدەکاندا) دەگۆڕێت بۆ سیفەتی نەرێنی، هەرچی هەڵوێستە نیشتیمانییە جوانەکان هەیە دەگۆڕێت بۆ پێشینەی خراپ و ئەتککردنی نەریت و ئاین و ڕەوشت.
بەڕێزان ئایا ئەمەیە دیموکراسی؟! هەوڵمدا لە هەمان ئەم ڕوژنامانەدا وەڵام بدەمەوە، بەڵام بێچارە بووم، ڕێگەیان بە بڵاوکردنەوەی نەدەدا، و ئەگەر بڵاویشیان بکردایەتەوە ئەوا دەستکاری قسەکانییان دەکردم بۆ ئەوەی مەبەستم ڕوون و ئاشکرا نەبێت، قایلکەر نەبێت، بەشێوەیەک قسەکانی خۆیان بسەلمێنێت.
ئا ئەمەیە تیرۆری ڕۆژنامەوانی، کە زۆر لە تیرۆرکردن بە چەک و تەقەمەنی مەترسیدارترە، کە لە وڵاتەکەماندا حکومەتەکان و نوخبەی سوودمەند دژ بە هەموو ئەو کەسانە بەکاریدەهێنن کە عەرشیان دەلەرزێنێت، ئەوە تیرۆری حکومییە، یاخود تیرۆری دەوڵەت، ئیتر وڵاتێکی عەرەبی بێت یان ڕۆژئاوایی، ئەمریکی بێت یان بەریتانی، ئیسرائیلی بێت یان هیتر.
لە ڕۆژنامەیەکی تردا و بە مانشیێتێکی گەورە نوسرابوو: ئیسرائیل نەوال سەعداوییان بۆ سەرۆک کۆماری میسر کاندید کردووە!
ئەمەش هەوڵێک بوو بۆ ئەوەی باوەڕ بە خەڵکی بهێنن کە ئیسرائیل لەگەڵ مندایە، ڕۆژنامەکە ئەوە دەزانێت کە زۆرینەی خەڵکی تەنها مانشێت دەخوێننەوە، چونکە بابەتەکانی ژێر مانشێتەکە جەخت لە پێچەوانەکەی دەکاتەوە، و هەڵویستە مێژوویەکانم دەسەلمێنێت کە چۆن دژی حکومەتی ئیسرائیل وسیاسەتی ئەمریکا لە وڵاتماندا، وەستاومەتەوە، هەموو ئەم شتانە زانراوە، هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵیی لێبکات.
بەڵام ڕۆژنامەوانیی زەرد ملی ڕاستییەکان دەشکێنێت، و هەوڵدەدەن لەڕێگەی شێواندنەوە لە دەسەڵاتدارەکان نزیک ببنەوە، کێ دەزانێت؟ لەوانەیە ئەم ڕۆژنامەیە یان ئەوانی تر بەم نزیکانە خەڵاتی دەوڵەت وەرگرن!
من بیردەکەمەوە، کەواتە شیاونیم بۆ سەرۆکایەتیی وڵات
هەواڵی کاندیدکردنم بۆ سەرۆکی دەوڵەتی میسڕ، لە دیسەمبەری 2004دا مشتومڕێکی زۆری لەنێو ناوەندە میلییەکان و ودامودزگا باڵادەستە سیاسی و ئاینییەکاندا دروستکرد، تەنانەت دکتۆر محەمەد سەید تەنتاوی (شێخی ئەزهەر) فەتوای ئەوەیدا کە دەشێت ژنێک ببێت بە سەرۆک کۆمار، ئەوە بوو زانایانی ئەزهەر بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پشتگیریان کرد و بەشەکەی تری دژی وەستانەوە، لەوانە شێخ ئبراهیمی فەیومی (ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی توێژینەوەی ئیسلامی) پشتگیریی فەتواکەی تەنتاویی کرد، و دووپاتیکردەووە کە ئیسلام لە کارکردندا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژن و پیاودا ناکات، بەڵام هەڵبژاردنی کارەکە بۆ سەلیقە و سروشتی هەر یەکەیان جێدەهێڵێت.
وشەی (سروشتی هەر یەکەیان) دەرگای زۆر بۆ پرسیارکردن دەکاتەوە: سروشتی مرۆیی چییە؟ ئایا شتێکی جێگیرە و لە دروستبوونی کۆیلایەتییەوە و بە سەدان ساڵ ناگۆڕێت؟ ئایا سروشتی پیاو لە سروشتی ژن جیاوازترە؟ ئایا جیاوازییەکان لە توانای ئەقڵی یان ماسولکەیی یان بایلۆجی یان دەروونیدایە؟
ئایا سروشتی ژنێکی ئەمریکی و ئەوروپی لە سروشتی ژنێکی میسری و عەرەبی جیاوازترە؟! کەواتە بۆچی مارگرێت تاچەر چەندەها ساڵ بەدەستێکی ئاسنین حوکمی بەریتانیای کرد؟ دەمبینی چۆن سەربەرزانە و بەپۆزەوە دەڕۆیشت، و حاکمە عەرەبەکان وسەرۆک و پاشا و کاربەدەستانی وڵاتانی تر (ئەوانەی پێیان دەڵین جیهانی سێهەم) دەوریان دابوو، لەدوایەوە بەسەرکزی و پشتی چەماوەوە دەرۆیشتن، یاخود بە لوت شکاوییەوە تەسلیمی بڕیارە ئیمپریالیستییە ئینگلیزییەکەی دەبوون.
بۆچی دوور بڕۆین، ئەوەتا خانمی ئەمریکی کۆندالیزا ڕایس لە تاچەر زیاتر دەکات، یان ئەوەی مادلین ئولبرایت و جولدا مائیر دەیکات، و ئەوەی خاتوو هیلاری کلینتون دەیکات، کە تەنها هاوسەری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بوو، و سەرۆکی وڵاتیش نەبوو؟
هەروەها لە وڵاتە ئیسلامییە درواسێ و دوورەدەستەکانیشدا، ژن حوکمی چەندین دەوڵەتی کردووە، وەک وڵاتی ئەندونیسیا و پاکستان و فلیپین و بەنگلادش و سریلانکا و وڵاتی تریش؟
لە وڵاتە عەرەبییەکانماندا هاوسەری سەرۆکەکان یان پاشا و میرەکان دەسەڵاتێکی زۆریان هەیە، کە زۆرجار یەکسانە بە دەسەڵاتی سەرۆک یان پاشا و میرەکان، لە نموونەی حوکمکردنی خانمی یەکەم لە سەردەمی ساداتدا، یان وەکچۆن لە ئەمڕۆدا خانمی یەکەم چەندین دەسەڵاتی لە میسردا هەیە، ئەوەتا ڕۆژانە لە ڕۆژنامەکاندا دەیبینین چۆن سەرکردایەتیی وەزیرەکان دەکات، و بە دەسەڵاتێکی زیاتر لە سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکان دەکات.
ڕۆژانە ئەمانە دەبینین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە پیاوانی ئایینی، لەنێویاندا دکتۆر عەلی جومعە، موفتیی خانەخوێی میسری (موفتیی کۆماری)، و دکتۆر یوسف قەرزاوی، لەوانەن کە بەرهەڵستکاریی فەتواکەی شێخی ئەزهەر دەکەن، بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەنەوە کە ژنێک پۆستی سەرۆک وڵات بگرێتە دەست، بەڕێزان ئەمە بۆچی؟ دەڵێن: بەهۆی سرووشتی فسیۆڵۆجی و ئەو گرفتانەی کە لە کاتی سووڕی مانگانەدا دەیبینێت! سووڕی مانگانە؟!
ئەی خوایە! ئایا سووڕی مانگانە ڕێگربوو لە بەردەم مارگرێت تاچەردا، کە کاروباری سەرۆکایەتیەکەی بکات؟ ئایا سووڕی مانگانە ڕێگرە لە بەردەم ژنەجووتیارێکدا کە لە خۆرهەڵهاتنەوە تا خۆرئاوابوون شانبەشانی پیاو لە ناو کێڵگەدا کاری قورس دەکات؟
ئایا سووڕی مانگانە ڕێگرە لەبەردەم ئە ژنە وەرزشەوانانەی، کە بەشداریی لە یارییە ئۆڵومپیاتەکاندا دەکەن و لەگەڵ پیاواندا کێبڕکێ دەکەن؟
کێ ووتی سووڕی مانگانە نەخۆشییە و ژن لە کارکردن دەخات؟ تەنانەت سکپری و مناڵبوونیش ئەو ژنانە لە کارکردن دوورناخاتەوە کە لە ناو کارگە و گێڵگە و نوسینگە و باڵویزخانە عەرەبی و بیانییەکاندا کاردەکەن!
بێگومان سووڕی مانگانە وشەیەکی شازە، یان پێکەنیناوییە، کاتێک لەسەر زاری هەندێک لەو پیاوانەوە دێت، چونکە بەتایبەتی زۆرینەی ئەو ژنانەی کە لە کایەی سیاسەت یان هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنەکانی تردا کاردەکەن، پەنجا ساڵیان تێپەڕاندووە؛ ئیتر هەر سووڕی مانگانەشیان نییە.
لە هەمووی پێکەنیناویتر ئەوەیە کە شێخ عبدواللە مجاوەر (ئەمینداری لیژنەی فەتوای ئەزهەر) وتی: من لەگەڵ ئەوەدام ژن سەرۆکایەتیی وڵات بگرێتەدەست؛ چونکە شەریعەتی ئیسلام ڕێگر نییە، بەڵام بەمەرجێک تێکەڵ بە پیاو نەبێت!
ئەی خوایە! چۆن ژنێک ببێتە سەرۆکی وڵات تێکەڵاویی پیاو نەبێت؟! ئایا بەتەنها مامەڵە لەگەڵ ژناندا بکات؟ ئایا ئەو وەک سەرۆکی وڵات نابێت لەگەڵ سەرۆک وەزیران یان بەرپرسانی تر دابنیشێت و گفتووگۆی کاروباری دەوڵەت بکات؟
بەڕاستی شتێکی زۆر کۆمیدیە، ئەم جۆرە قسانە لەم پیاوە ئاینییانە ببیستین کە لە دامودەزگا ئاینییەکاندا پلەوپایەی بەرزیان هەیە، لەبری ئەوەی لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕای گشتی ئاراستە بکەن.
هەموو ئەمانە هیچ نین جگەلە چەند نموونەیەکی کەم، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەڕێگەی ڕۆژنامەکانی میسرەوە تێبینیم کردن، لەوکاتەوەی ژنێک بەناوی (نەوال سەعداوی) خۆی بۆ سەرۆکی وڵات کاندیدکردووە.
تەنانەت ئەو ژنانەی لە میسريش دەسەڵاتی ئاینییان هەیە، ئەقڵیان داپۆشیووە (کە لە داپۆشینی قژ مەترسیدارترە)، کەوتنە پاڵپشتیی ئەو پیاو ئاینییانەی کە دژی شێخی ئەزهەر بوون، هێرشی ئەو ژنانە بۆ سەر کەسایەتیم زۆر لە هێرشی پیاوەکان توندتر بوو، یەکێک لەو ژنانە (دکتۆرە ئامینە نەصیر)، وتی: دژی کاندیدکردنی نەوال سەعداویم بۆ سەرۆک کۆمار؛ چونکە ئەو زۆر لە بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ڕەتدەکاتەوە، و هیچ تایبەتمەندییەکی بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە تێدا نییە!
ئەم ژنە نەک تەنها خۆی دەخاتە شوێنی سەرۆکی دەوڵەت، بەڵکو خۆی خستۆتە شوێنی خوا، ماف بە خۆی دەدات لە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان تەکفیری کەسێکی تر بکات! وەکئەوەی حەقیقەت و ماف هەر بەتەنها لای ئەوبێت.
بەڕای من هەموو ئەمانە خاڵی ئەرێنیی ئەو دیالێکتیکین، کە کاندیدکردنی ژنێک بۆ سەرۆکی وڵات هێنایە ئاراوە. بەڵکو ئامانجی سەرەکییم لە خۆکاندیدکردنم بۆ هەڵبژاردنەکانی بەهاری 2005، وەک ئەوەی لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکەدا وتم: ئامانج لە چوونمە نێو ئەم جەنگەی هەڵبژاردنەوە بۆ ئەوە نییە پۆستی سەرۆکی وڵات وەرگرم، بەڵکو بۆ پاڵپشتییکردنی بزوتنەوەی میللی و دیالەکتیکی سیاسی و هزرییه، کە زەمینە خۆش دەکات بۆ بەدەستهێنانی چاکسازیی دیموکراتی و گەشەسەندنی فیکریی ڕاستەقینە لە وڵاتانی عەرەبیدا.
ئەوەی کە زۆر جێگای پێکەنین بوو، یەکێک لە بەرهەڵستکارەکانی ئەم بزووتنەوەیە وتی: بۆچی نووسەر و بیرمەندێک دێتە نێو ململانێی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەوە؟ ئایا سەرۆکی هەر وڵاتێک پێویستی بە فیکر و ئایدیا هەیە؟ یان پێویستی بە هێزی سەربازییە؟
ئەمەش بەرەو ئەو پرسیارەمان دەبات: بنەما و مەرجەکانی جۆرج بۆشی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چییە؟ ئایا هیچ فیکر و ئایدیایەکی هەیە؟ کەواتە ئێستا دەتوانم بڵێم: من بیردەکەمەوە، کەواتە شیاونیم بۆ سەرۆکایەتیی وڵات![1]
نووسینی: نەوال سەعداوی
وەرگێڕانی: ڕۆزا حمەساڵح

🗄 سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - جوان عومەر ئەحمەد

🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-01-2005
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری پرسی ژن: بەشداریکردن لە سیاسەت
👩 جۆری پرسی ژن: پێشکەوتنی ژنان
👩 جۆری پرسی ژن: پەروەردەی جێندەری
🗺 وڵات - هەرێم: میسر

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (👩 جوان عومەر ئەحمەد 📧)ەوە لە: 09-02-2020 تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (👩 بەڕێوەبەری سیستم 📧)ەوە لە: 09-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (👩 جوان عومەر ئەحمەد 📧)ەوە لە: 10-02-2020 باشترکراوە ✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,950 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 398,935
  
وێنە 79,227
  
پەڕتووک PDF 15,314
  
فایلی پەیوەندیدار 63,962
  
ڤیدیۆ 383
  
سەرچاوەکان 21,840
  
تایبەتمەندییەکانی بابەت 1,331,845
  
بابەتە پەیوەستکراوەکان 647,322

📚 پەڕتووکخانە
   برایەتی گەلان و تانەی ...
   خوێندنی کوردی قۆناغی ب...
   کچی مەرگ
   فرە کلتووری
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
   30-09-2022
   29-09-2022
   28-09-2022
   27-09-2022
   26-09-2022
   25-09-2022
   24-09-2022


👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران

ژیاننامە
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، وە دایکی ژیناش ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە، وە بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بە سەختی بریندار بووە و ب
ژینا ئەمینی
22 موشەک ئاڕاستەی بارەگاکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کراوە لە کۆیە 4 شەهید و 18 بریندار هەیە
بارەگاکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، ئەمڕۆ لە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێکەوتی 28-09-2022 لە کاتژمێر: 10: 30ی بەیانی، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆردومان و موشەک باران کران، کە بە هۆیەوە نا ئارامی لێ کەوتەوە و بارودۆخی شاری کۆیە شلەژا و فەرمانگەکانی شاری کۆیە کەوتنە ئامادەباشی بەتایبەت بەرگری شارستانی و نەخۆشخانەی گشتی شەهید دکتۆر خالید و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، لەلایەکیتریشەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە، دەوامی دوای نیوەڕۆی ڕاگرت و زانکۆی کۆیەش دەوامی خۆی ڕاگرت.[1]
22 موشەک ئاڕاستەی بارەگاکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کراوە لە کۆیە 4 شەهید و 18 بریندار هەیە
میلاد پورساحێب
ناو: میلاد
نازناو: پیرساحێب
رۆژی شەهیدبوون: 28-09-2022
شوێنی شەهیدبوون: کۆیە
ژیاننامە
میلاد پیرساحێب، یەکێکە لە شەهیدانی بۆردومانەکەی ڕۆژی 28-09-2022ی داگیرکەری ئێران بۆ سەر بارەگای حیزبی دیموکرات لە کۆیە.[1]
میلاد پورساحێب
هاجەر زەرگە
ناو: هاجەر
نازناو: کەریمی
رۆژی شەهیدبوون: 28-09-2022
شوێنی شەهیدبوون: کۆیە
ژیاننامە
هاجەر کەریمی یەکێکە لە شەهیدانی بۆردومانەکەی ڕۆژی 28-09-2022ی داگیرکەری ئێران بۆ سەر بارەگای حیزبی دیموکرات لە کۆیە. [1]
هاجەر زەرگە
رەیحانە کەنعانی
ناو: ڕەیحانە
نازناو: کەنعانی
رۆژی شەهیدبوون: 28-09-2022
شوێنی شەهیدبوون: کۆیە
ژیاننامە
رەیحانە کەنعانی، پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر بارەگای (حدکا) لە سنووری کۆیە، دووگیان بوو دوای بریندار بوونی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و خۆی گیان لەدەست ئەدا و منداڵەکەی ڕزگار ئەکرێ و بەزیندوویی ئەمێنێتەوە ناوی ئەنێن وانیار ڕەحمانی بەڵام لەدوای مانەوەی نزیکەی 24 کاتژمێر بەزیندوویی وانیار گیان لەدەست. [1]
رەیحانە کەنعانی


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.063 چرکە!
009647508574727 | 009647503268282 | 009647509744770
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)