شرین خەیرۆ ساڵح، لە تەمەنی 24 ساڵیدا لە گوندی سۆڵاخ-ی سەر بە شارۆچکەی شەنگال، لە ڕۆژی یەکەمی هێرشی چەکدارانی #داعش# لەگەڵ خێزانەکەی ڕفێندران.
=KTML_Bold=شرین چیرۆکی ڕفاندنی:=KTML_End=
ئێمە شەش خوشک و پێنج برا بووین، چوار کوڕی مامم لەگەڵ باپیرم و خێزانی ماڵی خاڵم، هەموومان پێکەوە دەستگیرکراین ئه و کاتەی لە سۆڵاخ بووین پێش ئەوەی بمانبەنە تەلەعفەر. تەرمی کەسێکم بە سەربڕاوی بینی بەڵام نەمزانی کێیە.
دوای دەستگیرکردنمان ڕۆژی یەکەم بردیانینە قەزای تەلەعفەر، یەکەم شەو لەناو ئۆتۆمبێلدا بووین و ڕۆژی دواتر بردیانینە قوتابخانەیەک. دوای چەند ڕۆژێک خوشکەکەم لەگەڵ چەند کچێکی تر، بردیاننە شاری موسڵ بۆ چەکدارەکانیان لەوێ.
نزیکەی مانگێک لە قەزای تەلەعفەر ماین و دواتر بردیانینە گرتووخانەی بادۆش، مانگێکیش لەوێ ماین، ڕۆژێک بینیم فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی ئه و ناوچانەیان کرد کە چەکدارانی داعش وەک بارەگا بۆ خۆیان دروستیانکردبوو، لەبەر ترسی بۆردوومان بردیانینە موسڵ.
کە گەیشتینە شاری موسڵ من و خوشکێکم و کچەخاڵێکم لە خێزانەکانمان جیاکراینەوە کە تا ئه و کاتە پێکەوەبووین. ئێمەیان بردە ماڵێک، بە سەدان کچی ترم لەوێ بینی. دوو ڕۆژێک لەوێ ماینەوە و بردینیان بۆ ماڵێکی تر، تا ڕۆژی دواتر ئەمیرەکانیان هاتن و بەسەر چەکدارەکانیاندا دابەشکراین.
بینیم خوشکەکانم، خالیدە و نەوال، کە زیاتر لە دوو بۆ سێ مانگ دەبوو نەوال-م نەمبینیبوو، لەگەڵ چەند کچێکی تر بردنیان بۆ سوریا. لەگەڵ دە کچی تر له و ماڵەدا ماینەوە و چەکداری داعش هاتن بردیانینە سەربازگەی ئەبو دیار، نزیکەی مانگێک لەوێ ماینەوە و بەردەوام دەرگایان لە سەر ئێمە دادەخست و بە ئێمەیان دەوت (رۆژێک دێت هەمووتان دەکوژین).
=KTML_Bold=رۆژێک ژمارەیەک چەکداری داعش هاتنە ئه و ژوورەی کە ئێمەی لێ بووین=KTML_End=، چەکیان بە ڕووماندا درێژکرد و وتیان (هەمووتان دانیشن و سەرتان بەرزبکەنەوه). یەک بەیەک هاتن و سەیری ئێمەیان دەکرد، هەر کچێک بەدڵی ئەوان بوایە بۆ خویان دەبرد، من و کچێک ماینەوە کە ئەویش خەڵکی گوندی تەل بەنات بوو، بەڵام ئێوارەی هەمان ڕۆژ چەکدارێک بە دووهەزار دۆلار منی بۆ خۆی برد. سەرەتا نەمدەزانی به و گوژمەیە (ئەبوشەجاع موسڵی) کە تەمەنی 22 ساڵ بوو، منی کڕیەوە. ئەبوشەجاع لە سەربازگەکەوە بردمیە ماڵی خوشکەکەی، باوک و دایکی ئه و چەکدارە ڕازیی نەبوون بمباتەوە ماڵی خۆی، دوای دوو ڕۆژ باوکی ڕازی بوو، هاتە لامان و منی بردە ماڵی خۆی، کوڕەکەیان ژنی نەهێنابوو، بۆ ماوەی دووساڵ و چوارمانگ لەگەڵ ئه و چەکدارە مامەوە. لە ماوەی ئه و دووساڵ و چوارمانگە، چەند جارێک بەمنی وت (بڕۆ) منیش پێم وت (ئەگەر نەمگەیەنیتە دەستی خاڵم ناڕۆم). بەردەوام دەستدرێژیی دەکردە سەرم و حەزم نەکرد منداڵم له و چەکدارە ببێت، حەبی ڕێگریی لەمنداڵبوونم دەخوارد. هەندێک جار بەمنی دەوت(ئەگەر هەوڵبدەی هەڵبێێت دەتبەمە سوریا دەتفرۆشم). منیش پێمدەوت (وا ناکەم).
=KTML_Bold=پێش ڕزگاربوونم=KTML_End= بە تەلەفۆنی ئه و چەکدارەی داعش، لەگەڵ خاڵم قسەم دەکرد، کەسوکارەکانم بە چەکدارەکەیان وت (ئه و کچەمان پێ بفرۆشه، ئێمە چەند پارەت دەوێت دەتدەینێ). ئەویش دەیوت (هی خۆمە و نایفرۆشم).
دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵ، بارودۆخی شارەکە تێکچوو. باوکی چەکدارەکە وتی(ژمارەی کەسوکارەکانت بێنە خۆم قسەیان لەگەڵدا دەکەم) باوکی وتی (بۆچی پێشتر به منت نەوتووە لەگەڵ کەسۆکارەکانم قسە دەکەم) منیش پێموت(لەترسی دەوڵەتی ئیسلامی، کە هەرکەسێک ئامێری پەیوەندیی بەکاربێنێت دەیکوژن، لەبەرئەوە نەموێرا بە تۆ بڵێم).
باوکی ئه و چەکدارە پەیوەندیی بە قاچاخچیەکەوە کرد لە شاری موسڵ، بەمنی وت(تۆ بە دووهەزار دۆلار لە سەربازگەی ئەبودیار بە کوڕەکەم فرۆشراویت، منیش دەتدەمە کەسێکی تر بەو گوژمەیە). قاچاخچیەکەیش، لە گەڕەکی جامیعە، بە دووهەزار دۆلار منی کڕی و گەیاندمیە لای دوو کەسی تر و ئەوانیش گەیاندمیانە لای کەسێک به ناوی سالم.
کاتژمێر سێی شه و بە ئۆتۆمبێل هاتینە بەرتەڵە، ئه و کاتە ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدا بوو، تا ڕۆژی دواتر لەلای پێشمەگە بووم، نەیانزانی من ئێزدی-م. قاچاخچیەکە پێیوتبووم نەڵێم ئێزدیم تا پەیوەندیم پێوەدەکات. لە #26-12-2016# تیمێک لە نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی لە شاری #دهۆک# هاتن و منیان گەیاندە دهۆک.
ئێستا سێ خوشک و چوار برا و دایک و باوکم و منداڵانی مامم لە دەستی چەکدارانی داعشدان و ڕزگارنەکراون، لە چەند مانگی ڕابوردوودا هەندێک کچی ڕزگارکراوم بینی وتیان(خوشکەکانی تۆمان بینیوە بەڵام هیچیان دەربارە نازانین).[1]