کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک -CÎK) لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەدا: خوشک و برا ئیماندارەکانمان، بەگوێرەی باوەڕمان پێیوستە هاوکاری کەسانی لێقەوماو بکەین. بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە وڵاتەکەمان ڕوویدا و بەو هۆیەوە لە خارپێت و مەلاتێ چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین خانووش ڕووخان. هەزاران کەس پێویستی بە هاوکاریی هەیە.
ماڵەکانیان ڕووخاوە، کەلوپەلەکانیان لەژێر داروپەردووی ماڵەکانیان ماوەتەوە، خەڵکێکی زۆر بریندار بوون و شەهید بوون. بۆیە پێویستە ئێمە هاوکاری خوشک و براکانمان بکەین. لەو بارەیەوەش خودا فەرمانی پێکردووین. بەناوی کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک -CÎK) لەسەرمانە ئەو ئەرەکەی سەرشانمان جێبەجێ بکەین. هەم دۆست و هەڤاڵانمان، هەم کۆمەڵگەکەمان بەدڵ و گیان بەشداری ئەو کەمپینەی هاوکاریکردن ببن و دەستی هاوکارییان بۆ کەسانی لێقەوماو درێژ بکەن.
ئەو هاوکارییەی کۆ دەکرێتەوە، بە سەرپەرشتی بەشی دارایی ناوەندەکەمان بەسەر لێقەوماوان دابەش دەکرێت.
پێویستە هیچ مزگەوت و ئەرکدارەکانمان سەربەخۆ هاوکاری نەنێرن. هەموو هاوکارییەکان لە ڕێگەی ناوەندەکەمانەوە دەگەنە لێقەوماوان.
بۆ خوا با هاوکاری کەسوکارەکانمان بکەین!
لەبەر خوا هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بکەن و خاوەنداریان لێ بکەین!
هاوکارییەکە لە مزگەوتەکان و نوێنەراتییەکانمان بەپێدانی پسوولە کۆدەکرێنەوە.[1]
SPARKASSE DORTMUND
IBAN: DE85440501990131023383”
#26-01-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,571 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!