بەڵێن عەبدوڵا پیرۆزبایی لە کۆسرەت رەسوڵ دەکا
برای بەرێز کاک
کۆسرەت رەسوڵ عەلیکۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی هەڵبژادنی جەنابتان، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لەمەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان دەخوازم لەئەرکی نوێتان لە پێناو پتەوکردنی ریزەکانی یەکێتی و یەکڕیزی کوردستانی و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی خۆی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکاتەوە و دەخوازین چوارەمینکۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاندەر بێ بۆ بەهێزکردنی رۆڵی یەکێتی لە گۆڕەپانی سیاسی و دەستەبەرکردنی یەکڕیزیسیاسی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان.
لە گەڵ رێزمدا
بەڵێن عەبدولڵابەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
27-12-201927-12-2019
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!