برای بەرێز کاک
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی هەڵبژادنی جەنابتان، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لەمەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان دەخوازم لەئەرکی نوێتان لە پێناو پتەوکردنی ڕیزەکانی یەکێتی و یەکڕیزی کوردستانی و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی خۆی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکاتەوە و دەخوازین چوارەمینکۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاندەر بێ بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی یەکێتی لە گۆڕەپانی سیاسی و دەستەبەرکردنی یەکڕیزیسیاسی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان.
لە گەڵ ڕێزمدا
بەڵێن عەبدولڵابەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
27-12-201927-12-2019
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!