🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 گوندەکانی باشوری کوردستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێڕاقدا - 1957، بەرگی دووەم
ناونیشانی پەرتووک: گوندەکانی باشوری کوردستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێڕاقدا - 1957، بەرگی دووەم - چاپی دووەم
نووسەر: دکتۆر عەبدوڵڵا غەفوور
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس
چاپی یەکەم : 2005.
ژمارە
📕 گوندەکانی باشوری کوردستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێڕاقدا - 1957، بەرگی دووەم
📕 مام جەلال کام ئایندە و کام دیموکراسی مافی خەونیش بە گەلێک رەوا نابینێت؟
ناونیشانی پەرتووک: مام جەلال کام ئایندە و کام دیموکراسی مافی خەونیش بە گەلێک رەوا نابینێت؟
وەرگێرانی لە عەرەبیەوە: خالید مەجید فەرەج
📕 مام جەلال کام ئایندە و کام دیموکراسی مافی خەونیش بە گەلێک رەوا نابینێت؟
📷 سالی 1976 گوندی گەورەدێ شارباژێڕ هونەرمەند زاهیر سدیق
سالی 1976 گوندی گەورەدێ، شارباژێڕ...
هونەرمەند زاهیر سدیق لە واڵی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: چیرۆکی وێنەکە گەڕانەوەی دەستەیەک پێشمەرگەیە لە یەکەم چالاکی شەری دەستەو یەخەی ناو شاری سلێمانی کاتێک بریندار د
📷 سالی 1976 گوندی گەورەدێ شارباژێڕ هونەرمەند زاهیر سدیق
📕 شار جەنگی جیاوازییەکان
ناونیشانی پەرتووک: شار جەنگی جیاوازییەکان
نووسەر: سمکۆ محەمەد
📕 شار جەنگی جیاوازییەکان
📕 ئاژاوەی با
ناونیشانی پەرتووک: ئاژاوەی با
نووسەر: سمکۆ محەمەد
📕 ئاژاوەی با
📕 مارکس لەنێوان میتۆد و جیاوازی
ناونیشانی پەرتووک: مارکس لەنێوان میتۆد و جیاوازی
نووسەر: سمکۆ محەمەد
📕 مارکس لەنێوان میتۆد و جیاوازی
📕 مەبە دیلی هەڵچوونەکانت
ناونیشانی پەرتووک: مەبە دیلی هەڵچوونەکانت
نووسەر: م. سەعد بەرزنجی
📕 مەبە دیلی هەڵچوونەکانت
📖 ناشتن و قەیرانی ناشتنی لاشەی مردووەکان
(ناشتن و قەیرانی ناشتنی لاشەی مردووەکان.)

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی دانیشتوانی زەوی ڕوو لە هەڵکشانە، مرۆڤەکان زۆر دەبن و پێویستیان بە ڕووبەری زیاترە بۆ نیشتەجێبوون. کە ژمارەی لەدایکبوون زیاد دەبێت، ژم
📖 ناشتن و قەیرانی ناشتنی لاشەی مردووەکان
📖 شەڕەقۆچی بەگزادە ئەوروپییەکان
شەڕەقۆچی بەگزادە ئەوروپییەکان
لە کۆتاییدا دەڤەری سلێمانی کەوتە ژێر دەستی دوەمین نەوەی دوو بنەماڵە: مام جەلال و نەوشیروان مستەفا. ئەم نەوە گەنجە نەک هەر لە ریشە کلتوری و کۆمەڵاتیەکەی کۆمەڵگەی کوردی بێ
📖 شەڕەقۆچی بەگزادە ئەوروپییەکان
📕 سەرۆک هۆزو جوتیار لە عێراق 1917 - 1958
ناونیشانی پەرتووک: سەرۆک هۆزو جوتیار لە عێراق 1917 - 1958
نووسەر: حەننا بەتاتۆ
وەرگێڕان: سدیق ساڵح
📕 سەرۆک هۆزو جوتیار لە عێراق 1917 - 1958
📕 دیالۆگەکان
ناونیشانی پەرتووک: دیالۆگەکان
نووسەر: ژیل دۆلوون کلێر پارنێ
وەرگێڕان: فازڵ مەحمود
📕 دیالۆگەکان
📕 پیاوێکی ڕەشپۆش
نووسەر: ستیفن کینگ
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: ئالان محەمەد[1]
📕 پیاوێکی ڕەشپۆش
📕 بزانە دەربارەی قورئان
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: محەمەد پشتیوان[1]
2021
📕 بزانە دەربارەی قورئان
📕 بۆنسای
ناونیشانی پەرتووک: بۆنسای
نووسەر: ئەلێخاندرۆ زامبرا
وەرگێڕان: ئارام رەشید

لە هەوڵ و بیرۆکەی نوێی ئارام ڕەشید، ڕۆمانی بۆنسای، ئەلێخاندرۆ زامبرای وەرگێڕاوەتەسەر زمانی کوردی و بەرلەوەی بەچاپی بگەیەن
📕 بۆنسای
📕 دیاریێ بۆ یاران
دیوانی شیعری کاک ئەحمەدی موفتی زادە
📕 دیاریێ بۆ یاران
📷 وێنەیەکی مێژوویی کاتی گەڕاندنەوەی مستەفا بارزانی لە یەکێتی سۆڤیەت 1958
وێنەیەکی مێژوویی کاتی گەڕاندنەوەی مستەفا بارزانی لە یەکێتی سۆڤیەت سەردانی سلێمانی دەکات و لەماڵی (ماڵی شێخ لەتیفی حەفید) دادەبەزێت و خەڵکی دێن بۆ بەخێرهاتنەوەی.
شوێن: ماڵی خۆمان-سلێمانی
بەروار: 30ی
📷 وێنەیەکی مێژوویی کاتی گەڕاندنەوەی مستەفا بارزانی لە یەکێتی سۆڤیەت 1958
📖 سەرما و سینەما
سەرماوسینەما 🎬

خۆشەویستان ئەمڕۆ دونیاساردبوو سەرماکە یادگارێکی کۆنی ساڵانی زوی هێناوە یادم جەژن بو باران وسەرما لەجەژنانیش یان بن لەیلوکان یان هاتوچۆی نێوان سێ سینەماکەی حمرا وسیروان و صلاح الدين
📖 سەرما و سینەما
👫 سەلیم سەیدۆک
سەلیم سەیدۆک 1910- 1970

سەلیمی کوری عەبدوللا جۆلەمێرگییە، لەساڵی 1910 لە قەلای هەولێر هاتووتە دونیا، لە ساڵی 1927 لەبەردەستی مەلا ئەفەندی هەولێری ئیجازەی مەڵایەتی وەرگرتووە، ئەو کەڵە مێردە، سێ زمان
👫 سەلیم سەیدۆک
📖 شەڕی قەرات و تەیراوە
شەڕی قەرات و تەیراوە
نووسینی : شێرزاد شێخانی

سارانی زوو کە دەیانبردینە عەسکەری یەکەم شت ئەوە بو هەر لەگەر گەشتنمان لۆ ناو معەسکەر سەرمانیان (سفر) دەکرد..

ئەوجا هەر لەگەر سفر کردنەکە یەکسەر ئاسە
📖 شەڕی قەرات و تەیراوە
📖 ساڵانێ بوو؟؟!!
لەهەر ماڵێ موچە خۆرێک یا دەست ڕەنگینێک هەشت نۆ سەرخێزانی بەخێو دەکرد.

ساڵانێ بو لەسەر هەر لایەکی قەڵاتێ وەستابای خاوەنی زۆربەی خانوەکانی خوار قەڵاتێت دەناسیەوە و بەهێمای دەستەکانت دەتتوانی بڵێی ئە
📖 ساڵانێ بوو؟؟!!
📕 شەربەتی ترس
ئارام کاکەی فەلاح

ئەم ڕۆمانە چیرۆکی ئەو برین و ئازارانە دەگێڕێتەوە کە ژنان و کچانی کورد بە درێژایی مێژوو لەناو ڕۆحیاندا هەڵیان گرتووە و هیچ کەسێ گوێی لێ نییە و نایبینێت، لە ڕێی ئەم چیرۆکی ئەم ڕۆمان
📕 شەربەتی ترس
📕 کتێبێک دەربارەی HTML وەک دەستپێک بۆ جیهانی وێب بە زمانی شیرینی کوردی
یاسا عێزەدین[1]
2021
📕 کتێبێک دەربارەی HTML وەک دەستپێک بۆ جیهانی وێب بە زمانی شیرینی کوردی
📕 خۆشەویستی دایک و باوک لە دروشمەوە بۆ راستی
عادل حەیدەری
بەکوردی کردنی: میلاد نەجیم پیرانی[1]
2021
📕 خۆشەویستی دایک و باوک لە دروشمەوە بۆ راستی
📕 هونەری سەرناوک و خوارناوک
هوشیار جەمال[1]
2021
📕 هونەری سەرناوک و خوارناوک
📕 گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان (پێناس و فۆرم و شێواز، لێکەوتە و چارەسەر)
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس[1]
2021
📕 گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان (پێناس و فۆرم و شێواز، لێکەوتە و چارەسەر)
👫 کەسایەتییەکان
رەفیق حیلمی
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح باڵابەرز (سەڵاح فەرەج)
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد زەردی
✌️ شەهیدان
قەدریە ؟
👫 کەسایەتییەکان
سومەیە وەیسی
📝 بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان
سیاسەتی گۆشەگیری و رێگریکردن لە رێبەر ئاپۆ وەکو هەڕەشەیەکی سیاسییە لە لایەن دەسەڵاتداریی فاشیزمی ئاکەپەوە، بەکار دەهێنرێت. حکومەتی فاشی و ئەردۆغانی سەرۆکەکەی، کە بە شێوەیەکی پراماتیک دەجوڵێتەوە، بە پرۆپاگەندەو خەریککردن و هەڵخەڵەتاندن دەیەوێت گەلی کورد و رای گشتیی دیمۆکراتیک بێدەنگ بکەن بەرامبەر بە کردەوە قێزەوەنەکانی. لە بارودۆخێکدا یاسا بە تاکەکەسی کراوەو بە قسەی دیکتاتورێکەوە بەستراوەتەوە، لە دژی رێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی، سیاسەتی بەدیلگرتن پەیرەو دەکرێت. رێبەر ئاپۆش بەهۆی ئەوەی باش لە کەسایەتی دەوڵەت تێدەگات، بڕوا بە سیاسەتەکانی ناکات کە جارجار نەرم و جارجاریش توند دەبن.
رێبەر ئاپۆ کە لە 15ی شوبات بە پلانگێرییەکی نێودەوڵەتی، بردیان بۆ دورگەی ئیمرالی زیاتر لە 20 ساڵە لە ژێر گۆشەگیری و هەڕەشەیەکی قوڕسدایە. لەگەڵ ئەم راستییەش، بەهەر هۆکارێک بێت، سزایەکی تایبەتی بەسەردا سەپێنراوە کە ئامانج لێی تۆڵەسەندنەوەیە. دیدار لە گەڵ کەسوکار و پارێزەرانی قەدەغە کراوە، ناهێڵن نامەکان بەدەستی بگەن و پەیامەکانی بنێرێت. پەرتوک و پێنووسیان لێ قەدەغە کرد، سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا بەسەردا سەپێنرا. راستییەکەی بە پێی کات، رووبەرووکردنی بارودۆخی مەرگیان کردەوە. گۆشەگیرکردنی فکر و هەست، بەتەنیا هێشتنەوەی مرۆڤێکە، بەستنی زمانی مرۆڤێکە، رێگریکردنی نزیکبوونەوەی مرۆڤە و لە رووی دەروونیشەوە تەنگەتاوکردنیەتی. رێبەر ئاپۆ تێگەیشت لەم هەموو سیاسەت و کردەوانە و شیرۆڤەی کردووە. لە دژی ئەمەش ئاشکرای کردووە کە ئەو خۆی لە ناو تەنیایی سروشتدا قوڵدەکاتەوە و ئیرادە و زیهنییەتی خۆی بە عەشقی ئازادی بەهێز دەکات و بە قوڵبوونەوە، بەرهەم دەهێنێت. بۆیە رایگەیاند کە لە کەسایەتی ئەودا بارودۆخی ناو گۆتووخانەی ئیمرالی، لە دەروە چەسپێنراوە. لە راستیدا لە دەرەوە تاوانبار کراوە و لەدەرەوە گۆڕاوە بۆ کامپێک بۆ دیلکردنی.
بەم هۆیەوە لە دژی هەموو هێرش و کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتیی دەوڵەت، بە خۆزیادکردن و بەرهەمهێنان و قوڵبوونەوە، بووە وڵام. بە ئیرادە و زیهنییەتی ئازاد، شکۆی مرۆڤایەتی پاراست. هەمان شتیشی بۆ کۆمەڵگا و گەلی کورد و ژنان پێشنیار کرد کە لە دەرەوە خۆیان ئازاد ببینن. ئەوانەی ئاگایان لە خۆیانە دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە دژی بارودۆخە مەترسیدارەکان دەتوانن بەردەوامی بدەن بە هەبوونی خۆیان. بەڵام بە میلیۆنان کەس کە ئاگایان لە بەدیلگرتنی خۆیان نییە، دەسڕێنەوە. رێبەرایەتی لەبەردەم ئەم راستییە زیاتر قوڵ بووەوە. بۆیەش وتی، لە جیاتی ئەوەی من نەجات بدەن، خۆتان نەجات بدەن. لە جیاتی ئەوەی من ئازاد بکەن، خۆتان ئازاد بکەن.
رێبەر ئاپۆ هەمیشە شان بە شانی ژنان و کۆمەڵگا بیری کردەوەو بەم شێوەیە وڵامی هەموو بارودۆخێکی قوڕسی دایەوە. داواشی لە ژنان و کۆمەڵگا و گەل کرد کە ئەگەر بیر لە خۆیان دەکەنەوە ئەوا خۆیان خۆش دەوێت و هەست بە خۆیان دەکەن و ئەو کاتە هەمان شت دەکەن. تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، شکۆی مرۆڤایەتی بە فکر و روح و هەستی ئازاد دەتوانێت ببێت بە وڵامدەرەوەی هەموو بارودۆخێکی ئەشکەنجەدان. بۆیە دەڵێت، ئەو بارودۆخەی مرۆڤی تێدا دەژیت، پێویستە نەبنە رێگر بۆی. رێبەر ئاپۆ دەلێت، قوڵبوونەوەی راستەقینە پێویستە بۆ گۆڕینی بارودۆخەکە نەبێت، بەڵکو پێویستە بۆ رێکخستنی ژیان و بەرفراوانکردنی ئازادیی گەل بێت. بۆیە لە دژی زورداری و بارودۆخی ئەو ئەشکەنجەیەی ئەوی تێدایە، هیچ کات باسی نەکرد و هەڵوێستەیەکی نەکرد. کاتێک پرسیاری بارودۆخی تەندروستیشی کرا، وتی، 'ئەگەر بارودۆخ باش بێت، منیش باشم'. یادگاری و هەموو هەنگاوەکانی خۆی لەسەر ئازادی و ژیانێکی راستەقینە بونیاد نا. وتی جگە لەمە هیچ شتێک گرنگ نییە.
ئێمە دەزانین کە رێبەر ئاپۆ لەناو بارودۆخێکی سیستماتیکی ئەشکەنجەدایە. بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی ئەو لە مەترسییەکی گەورەدایە. دەوڵەت لە بەرامبەرمان نە ویژدان و نە ئەخڵاق و نە یاسا ناناسێت. ئەمە ئەو دەوڵەتەیە کە بۆ ئەوەی چەند دەنگێک زیاتر بەدەست بهێنێت، وتی، 'لە ئێستا بەدواوە لە ئیمرالی دیداریی پارێزەران ئەنجام دەدرێت و بارودۆخ باشتر دەبێت' و دواتر خۆی لە قەرەی نەدا. دەوڵەتێکە کە ماسکی دووروویی خستووەتە سەر دەمووچاوی و وەکو ئەوە وایە کە هەمیشە راستییەکان بە هەڵە و هەڵەکانیش بە راست پیشان دەدات و رووی خۆی دەگۆڕێت. دەوڵەتێکی وەهایە کە کاتێک قسە لەدەمی دەردەچێت یەکسەر قسەکەی قوتدەداتەوە. بۆیە ئەم دەوڵەتە کە بەهۆی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگیی لەیلا گوڤەن لە لایەن ژنان و گەلی کوردەوە بەڕێوە چوو، ناچار بوو دەرگاکانی ئیمراڵی بکاتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا دیسان دەرگاکانی ئیمرالی سەرە لە نوێ داخستنەوە. ئەم دەوڵەتە کە دەڵێت 'دەگاکە هی منە، کەی ویستم دەیکەمەوە و کەی ویستیشم دایدەخەم'، وەکو هەڕەشەکەرێکی گەورەیە کە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەنگاو دەنێت. بۆیە سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا لەسەر رێبەرەکەمان و گیراوانی سیاسی دەسەپێنێت.
پارێزەرانی رێبەرەکەمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایان کردبوو کە ئەوان بە ریکەوت زانیویانە کە سزای نوێی دیسیپلینیان بەسەردا سەپێنراوە. بە پێی فەرهەنگ دیسیپلین بە واتای ئەوە دێت کە بڕیارەکە جێبەجێ بکات و ئەمەش پێوانەکانی ژێر بڕیارەکاندان. ئایا رێبەرەکەمان و گیراوە سیاسییەکان کە لە ئیمرالی دیل کراون، بە پێی کام پێوانە و بڕیارەکانتان نەجوڵانەوە کە سزا بدرێن. ئەوانە رێبەر و ملیتانی دۆزێکی سیاسین. بە راستیدا بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر پێوانەکانتان وەستانەوە، بوون بە شۆڕشگێر و تێکۆشینیان کرد. بۆیە ئەم یارییەی 'سزای دیسیپلین' پێویستە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاشکرا بکرێت. بۆ نمونە، بەم سزای دیسیپلینە، خواردن و ئاوتان لەسەریان بڕی، مافی تەداویکردنتان لێوەرگرتەوە، یان سزای بیرنەکردنەوەو نەنووستنتان بەسەریان سەپاند؟. رێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی لەو ناوچەیە، نە دەتوانن کەسوکاریان و نە پارێزەرەکانیان ببینن. نە دەتوانن نامە بنێرن و نە دەتوانن نامە وەربگرن. بە بڕوای ئێمە پێویستە رای گشتیی دیمۆکراتیک ئەم شێوازی سزای دیسیپلینە، ئاشکرا بکات. بە بڕوای ئێمە پێویستە ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورۆپا لەم روویەوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
رای گشتی کە لە ئەنجامی چالاکیی گەلی کورد و ژنان دا، کەوتە جموجوڵەوە بۆچی دواتر ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ نەکرد. گەل و ژنانی کورد لە ناو هەموو بارودۆخێکدا دەتوانن گیانیان بەخت بکەن بۆ رێبەرەکەیان. با کەس گومان لەمە نەکات. ئەگەر لە گرتووخانەکانی تورکیا کە لە ئێستا دە بوونەتە شوێنی ئەشکەنجەکردن، گیراوان ناتوانن ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن و لە دژی بنپێکردنی مافی مرۆڤ ناتوانن بجوڵێنەوە، پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە کۆمەڵگا فێری ژیانی ژێردەستی و تاوانبارکردن بووە. کۆمەڵگایەک کە گوازراوەتەوە بۆ ئەوەی بەدەستی دەوڵەت دەجوڵێتەوە، کۆمەڵگایەکی وەهایە کە لە لایەن فاشیزمەوە ژێردەست و سەلیم کراوە. بۆیە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی خۆیان و بەدەستخستنی ئازادی، پێویستە لە ئیمرالییەوە دەست پێ بکەین و شەپۆلی هێرش و سیاسەتیی گۆشەگیری تێک بشکێنین. بۆ ویژدان و شکۆی مرۆڤایەتی ئێمە مافی 'داد بۆ هەموو کەسێک، ژیانی ئازاد بۆ هەموو کەسێک' دەپارێزین.
پیویستە ژنانی کورد و دۆست و ویژدانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک ئەم بارودۆخە قبوڵ نەکەن و بەکەونە جۆڵەو بڵێن، ئازادیی رێبەر ئاپۆ، ئازادیی ئێمەیە، ژیانی رێبەر ئاپۆ هۆکاری هەبوونی ئێمەیە. ئێمە بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین لەبەردەم ئەم بارودۆخە بە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوەو چالاکیی بەپلان ورێکخراوەیی ئەنجام بدەن.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-12-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-12-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 22 2019 5:23PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 22 2019 8:00PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 22 2019 9:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,159 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 383,627
  
وێنە 63,961
  
پەڕتووک PDF 12,220
  
فایلی پەیوەندیدار 51,873
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,290

📚 پەڕتووکخانە
  📖 گوندەکانی باشوری کوردس...
  📖 شار جەنگی جیاوازییەکان
  📖 ئاژاوەی با
  📖 مارکس لەنێوان میتۆد و ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 03-08-2021
  🗓️ 02-08-2021
  🗓️ 01-08-2021
  🗓️ 31-07-2021
  🗓️ 30-07-2021
  🗓️ 29-07-2021
  🗓️ 28-07-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
رەفیق حیلمی
سەڵاح باڵابەرز (سەڵاح فەرەج)
سەڵاح فەرەج ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەزازەکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و تا ئامادەیی بەشی ئەدەبی خوێندەوە و ساڵی 1974 پرۆسەی هاوسەرگیری پێک هێناوە و باوکی دوو کوڕ و دوو کچە، پێدەچی لەبەر درێژی بەژن و باڵا و قامەتی نازناوی باڵابەرزیان بە باڵا بڕیبێ، باڵابەرز پتر لە نیو سەدە بێ پسانەوە خزمەتی هونەری کوردی کردووە وەک شانۆ و دراما و فیلمی جۆرا و جۆر کە دیارترینیان ژاڵە و نامەکانی ئەشرەف و لە گوڵ کاڵتر و ڕەیحانە و چەندین بەرهەمی دیکە.
سەڵاح فەرەج لە رۆژی 17-07-2013 کۆچی دوایی کرد.
سەڵاح باڵابەرز (سەڵاح فەرەج)
فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
فەرهاد زەردی
قەدریە ؟
یەکێک لە قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆی نێوان ینک و پدک لە قەڵادزێ، کە لە ڕۆژی 06-08-1994 ڕوودیداوە.
قەدریە ؟
سومەیە وەیسی
ژنێکی 20 ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی گرد میرانی سەر بە شاری دێولانی سەربە پارێزگای سنەیە و خێزاندار. منداڵێکی 15 مانگەی هەیە. ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 04-08-2017 کوژراوە، لەلایەن هاوژین و بنەماڵەی هاوژینەکەیەوە.[1][2]
سومەیە وەیسی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)