بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: هونەرنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,749) پەڕتووک||
✌️ ڕێبوار مەحمود
لە 01-07-1963 لە سلێمانی لە دایکبووە لە رێکەوتی 29-03-1991 لە چیمەن شەهید بووە
✌️ ڕێبوار مەحمود
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڕێبوار مەحمود
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ناسیح تۆماری
قارەمانێکی وون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی وونی رێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو(ناسح مەجید فەقێ ئۆمەر)ە، ناسراو بە(مەلا ناسیح تۆماری)ساڵی(1942)لە گوندی(تۆمار)ی ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکوک لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتۆتە ژیانەوە.
لەمناڵیەوە لەگوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لەتەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی مام جەلال، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول درێژە بەخەبات دەدات.
س
👫 مەلا ناسیح تۆماری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ناسیح تۆماری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا کوڕی هونەرمەندی کورد مەکی عەبدوڵڵا بوو بەڕووداوێ ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا.
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 --- 29/3/2013

تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە 29/3/2013ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ریز و تەقدیری خەڵکی بوو. له و خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و رێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە موسکۆ و بولگاریا ف
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,610 | وێنە 58,054 | پەڕتووک PDF 10,749 | فایلی پەیوەندیدار 40,071 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,985 |
📊 جووتیارانی کورد روو لە چاندنی گوێزی ئیسرائیلی دەکەن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
جووتیارانی کورد روو لە چاندنی گوێزی ئیسرائیلی دەکەن
📊 ئامار و راپرسی

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە تاکە بەڕێوەبەرایەتییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە رووپێوییەکی بۆ ژمارەی دارگوێزەکانی کردووە. بەپێی ئاماری ئەوان 85 هەزار دارگوێزی بەردار لە سنووری ئەو پارێزگایە هەن.
ستار محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، گوتی: لە رووپێوییەکە کە زیاتر لە مانگێکی خایاند، دار بە داری ناوچەکەمان ژمارد، دەرکەوت لە هەڵەبجە زیاتر لە 85 هەزار دار گوێزی بەردار هەن کە تەمەنی هەندێکیان نزیکەی 300 ساڵە.
هەر بەپێی رووپێوییەکە، 90%ی دارگوێزەکانی هەڵەبجە لە ناوچەی هەورامانن، دار گوێزەکانیش خۆماڵین و چەند جۆریشیان هەیە، داری وا هەیە تەمەنی زۆرە و 15 تاوەکو 20 هەزار گوێز دەگرێت، هی واش هەیە هەزار گوێز ناگرێ.
سەبارەت بە گوێزی ئیسرائیلی کە جۆرێکی بەرهەمدارە و خواستی زۆری لەسەرە، ستار محەممەد گوتی: هەرچەندە ئەم جۆرە گوێزە لە هەڵەبجە کەمە، بەڵام زۆر گونجاوە بۆ کەشوهەوای ئێمە، لەوانەشە لە هەندێ کەشی ناوچەکە چاندنی ئەو جۆرە لەبارتر بێت لە هی خۆماڵی، چونکە دەتوانرێت لەژێر داری گەورە بچێنرێت و گەرما کاری تێنەکات.
ئاوێسەر ئیسماعیل، خاوەنی پێشەنگایەکی فرۆشتنی گوێز لە شارۆچکەی تەوێڵە لە ناوچەی هەورامان، ساڵانە جگە لە بەرهەمی باخەکەی خۆی کە 22 دارگوێزی تێدایە، 5 تۆن بەرهەمی جووتیارانی ناوچەکەش دەکڕێتەوە، ئەو دەڵێت: بەشێوەیەکی گشتی بەرهەمی ساڵانەی گوێز لە ناوچەی هەورامان لەنێوان 60 تاوەکو 100 تۆندایە، ساڵی واش هەیە دەگاتە 150 تۆن. ئەمساڵیش بەرهەمی گوێز زۆر باش بوو، بۆیە مەزەندە دەکەم تێکڕای بەرهەمی ناوچەکە گەیشتبێتە 130 تاوەکو 150 تۆن گوێز.
ئەگەرچی گوێزی خۆماڵی تامەکەی خۆشترە، بەڵام ئاوێسەر دەڵێت لەبەر هەرزانیی نرخەکەی، خەڵک گوێزی هاوردە دەکڕن. ئاوێسەر 1000 دانە گوێز لە جووتیاران بە 55 تاوەکو 60 هەزار دینار دەکڕێتەوە و بە 5- 10 هەزار دینار قازانج دەیفرۆشێتەوە.
بەگوتەی ئەم جووتیارە، ماوەی 5 ساڵە جۆرە نەخۆشییەکی گوێز لە هەورامان بڵاوبووەتەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر گوێزی ناوچەکە وشک بوون، ئاوێسەر گوتی: تاوەکو ئێستا هۆکاری نەخۆشییەکە نەزانراوە. ئەم نەخۆشییە زیاتر لە باخەکانی تەوێڵە بڵاوە. بەم هۆیەوە جووتیار هەیە 10 دار گوێزی لە باخەکەی بڕیوەتەوە.
ماوەی چەند ساڵێکە جۆرێک گوێز بەناوی گوێزی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان پەیدا بووە، ئەم جۆرە گوێزە لە چەندین ناوچە تاقیکراوەتەوە و زۆر گونجاوە لەگەڵ کەشوهەوای کوردستان و دەتوانرێت لە ناوچە فێنکەکان کە پلەی گەرمایان لە هاویندا ناگاتە 40 پلەی سەدی، بچێنرێت و بەباشی گەشە دەکات و زوو بەرهەم دەدات و بەرهەمیشی لە گوێزی خۆماڵی زیاترە.
تاوکو چەند ساڵێک لەمەوبەر تەنیا یەک باخی تایبەت بەگوێزی ئیسرائیلی هەبوو، ئەویش لە شارەدێی پیرانی سەر بە شارۆچکەی مێرگەسوورە کە رووبەرەکەی 20 دۆنمە و 700 دارگوێزی تێدایە.
عەبدوڵڵا مەجید کە خاوەنی باخەکەیە گوتی دوای ئەوەی بینیم دارێکی بەرهەمدارە و گونجاوە لەگەڵ کەشوهەوای کوردستان، پەرەم پێدا. گوێزەکە لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا دوو گوێز دەدات، لە ساڵی دووەمدا 7 گوێز دەدات. ساڵی سێیەم 25- 30 گوێز دەگرێت. تا بچێتە نێو تەمەن بەرهەمی زیاتر دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی ساڵانە 30%ی بەرەکەی زیاد دەکات، لە تەمەنی 20 ساڵیدا دەگاتە لوتکەی بەرهەم و نزیکەی 30 کیلۆ گوێز دەدات.
عەبدوڵڵا مەجید، پێیوایە دەکرێت لەڕێگەی چاندنی ئەم گوێزە، بەرهەمی گوێز تا ئاستی پڕکردنەوەی پێداویستی نێوخۆ بەرز بکرێتەوە و دەڵێت: ئەم جۆرە گوێزە زۆر گونجاوە لەگەڵ کەشوهەوا و خاکی هەرێمی کوردستان، ئەگەر وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی هەبێت، لە رێگەی دروستکردنی باخی نموونەیی و دابەشکرنی نەمامی ئەم جۆرە گوێزە، دەتوانێ بەرهەمی گوێز تا ئاستی پێویستیی ناوخۆ گەشە پێبدات.
حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، بۆچوونی ئەو جووتیارە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت: لەڕێگەی تاقیکردنەوە بۆمان دەرکەتووە ئەو گوێزە زۆر گونجاوە لەگەڵ کەشوهەوای کوردستان، بەرهەمیشی لە گوێزی خۆماڵی زیاترە. ئێمە ساڵانە لە رێگەی نەمامگەکانمان بە نرخی پاڵشت بە جووتیارانی دەفرۆشین.
باخەکەی عەبدوڵڵا بووەتە سەرچاوەی دابینکردنی نەمامی گوێزی ئیسرائیلی بۆ بەشی زۆری نەمامگە حکومی و ئەهیلییەکانی کوردستان. ئەو دەڵێت: بۆ سوودگەیاندن بە جووتیاران و دەستکەوتنی نەمامی ئەم جۆرە گوێزە، ساڵانە 85%ی بەرهەمی باخەکەم کە ئێستا بەرهەمی ساڵانەی نزیکەی 1.5 تاوەکو 2 تۆنە، بە جووتیاران و نەمامگەکان دەفرۆشم.
گوێزی خۆماڵی تا تەمەنی حەوت ساڵی هیچ بەرهەمێک نادات و لە تەمەنی 50 ساڵی ئینجا دەگاتە لوتکەی بەرهەم و نزیکەی 50 تاوەکو 60 کیلۆ دەدات، بۆیە خواست لەسەر نەمامی ئەو گوێزە زۆرە.
ئەیوب حەسەن، خاوەنی نەمامگەی باڵەک کە نەمامگەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە گوێزەی لە گوندی رەشدووری سنووری قەزای چۆمانچۆمان کردووەتەوە، دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و ناوچەی سلێمانیسلێمانی بەتایبەتی خواستی زۆر لەسەر نەمامی ئەم جۆرە گوێزە هەیە. ساڵانە 5 تاوەکو 8 هەزار نەمام بەرهەمدێنین، بەمەرجی بەرگرتن لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا بە جووتیارانی دەفرۆشینەوە.
بازرگانانی هەرێمی کوردستان ساڵانە بەپێی خواستی بازاڕ بە سەتان تۆن گوێز بەشێوەی ساغ یان کاکڵە لە ئەمەریکا، ئۆکراینا، تورکیا، چیلی و چین هاوردە دەکەن.
بەپێی ئامارێک کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکان لە رێگەی خاڵە گومرگییەکان بەدەستی هێناوە، ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار تۆن گوێز بەشێوەی کاکڵە و بەشێوەی ساغ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، دەڵێت: هەرچەندە بەهۆی نەبوونی رووپێوییەکی گشتگیر بۆ داری گوێز خاوەنی ئامارێکی دروست نین، بەڵام مەزەندە دەکەین 450 تاوەکو 500 هەزار داری گوێز لە هەرێمی کوردستان هەبن.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 19-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-12-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ چۆمان (باڵەکایەتی)
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ هەڵەبجە
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم) وه‌زارەتی کشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 19 2019 10:56AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 19 2019 11:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 19 2019 11:10AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 61 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
جووتیارانی کورد روو لە چاندنی گوێزی ئیسرائیلی دەکەن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-12-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,527 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574