پۆلیسی کرماشان دەستگیرکردنی 250 کەس رادەگەیێنێت
عەلی ئەکبەر جاویدان، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای
کرماشانکرماشان چوارشەممە 18-12-2019 رایگەیاند، 250 کەس کە لە خۆپێشاندانەکاندا بەشداربوون یان هانی خەڵکیان داوە ناڕەزایەتی دەرببڕن، دەستبەسەرکراون. دەشڵێت، زۆربەی گیراوەکان، تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 35 ساڵ دایە.
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کرماشان تۆمەتی وەک پەیوەندی لەگەڵ هێزە دژبەرەکان، ئاژاوەنانەوە، تێکدانی ئاسایش و موڵکی گشتی و هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئێرانیان داوەتە پاڵ دەستبەسەرکراوان.
بەگوتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە شارەکانی پارێزگای کرماشان بەتایبەت لە شاری کرماشان و
جوانڕۆجوانڕۆ، بە دەیان کەس دەستبەسەرکراون کە ژمارەیەکیان چالاکڤانی ناسراوی کولتووری و ئەدەبین.
رۆژی 15-11-2019 بەهۆی گرانکردنی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەشێکی بەرچاوی شارە گەورەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، بەپێی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی تاوەکو ئێستا 304 خۆپیشاندەر کوژراون.
[1]