🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیە
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
وتراویشە (نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب) واتە هەر کارە و بۆ وەستا و شارەزا و کەسی لێزان و کارامەی خۆی، مەڕوماڵاتداری بۆ خاوەنەکەی لەبارترە وەک ئەوەی دەستی دووەم شوانکا
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
چلەی هاوینێ تاو وتینی گەرما تاو دەسێنێ و مەڕ کۆڕ دەبەستن سەر دەنێن بەپاشەڵی یەکترییەوە وەکو سێبەر بۆ یەکتری و ناتوانن ڕێ بکەن و بچنە لەوڕگا وپاوانان، بۆیە شوانک
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
چلەی زستانێ سەرماوسۆڵەیە و دونیا دەیبەستێت و کاریلە ناتوانێت لەساردوسڕەی هەڵبکات مەگەر بەرخ بەرگەی ئه و سەرمایە بگرێ و گۆلکیش لەمانگی ڕەشەمانگ بزێ، مانگ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
زمانی وەکو بزنمشک وایه
بزن مژ، گیاندارێکی خشۆکە هاوشێوەی قومقمۆک و مارمیلۆک(مارمێلکە) و شەوگەرد، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بەتایبەت لەناوچەی ڕەوەزەشاخ و تەمتەمە شاخدا دەژیێت، یەکێکە له و گیاندار
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵای هەولێر

گەڕەکەکانی قەڵات بەکۆنترین گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەژمێردرێت..
قەڵای هەولێر لەسەر بەرزاییەکی فرەوانە، لە سەردەمی عوسمانیەکان و سەرەتای حوکمی پادشایی عیراق دە
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
سەردەمی شکۆمەندی کورد
ساڵی 590 پ.ز کەیخسرەو پادشای گەورەی ماد دوای ئەوەی کۆتایی بە ئیمپڕاتۆریەتی هەزاران ساڵەی ئاشوری هێنا، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیای ئەمڕۆ و سنوری یۆنان بەڕێ کەوت، کۆمەڵێک لە
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)...

هەرلەشێستەکان دەبی زووتریش بێ، لەبەرامبەر(کۆگای بتهۆڤنی) تەنیشت و نزیک(ستۆدیۆ تاڤگەی) بەرامبەر چایەخانەی قەردارانی فیلکەی کۆتری سەلام.

📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
1. مستەفا رازادە
2. عەبدول سەعید
3. نوری
4. جەبار
5. دڵشاد
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دە
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
👫 ئالان محەمەد حەسەن
ئالان محەمەد حەسەن نیشتەجێی شارۆچکەی حاجیاوایە سەر بە پارێزگای سلێمانی. لەدایک بووی بەرواری 18-03-2001 زاینییە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی ئینگلیزی زانکۆی راپەڕینە سە
👫 ئالان محەمەد حەسەن
📕 لە رێگای ئازادیدا
ناونیشانی پەرتووک: لەڕێگای ئازادیدا
ژیاننامەی 201 شەهیدی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان 1976 - 1991
نووسەر: ئیسماعیل تەنیا
2021
📕 لە رێگای ئازادیدا
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر(ئەربیل)

دروستکردنی لانک یەکێکە لەو پیشانەی کە رۆژ بەرۆژ بەرەو کەمبوونەوە و لەناوچون دەچێت، ئەو پیشەیەی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی بەردەوامە کە باوک و باپیرانمان
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
دەزانن یەکەم نەخشە کە لە جیاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟
.
یەکەمین و کۆنترین نەخشە لەسەرتاسەری جیهان لەکوردستان دۆزراوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2300) ساڵ پ. ز، واتە (4300) ساڵ بەر لەئێست
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
گەڕانەوەی شێخ مەحمود دوای دەستبەسەری لە هیندستان ساڵی 1922
وێستگەی شەمەندەفەری بەغدا
گەورەپیاوانی کورد، بەپیر شێخ مەحمودەوە چوون.
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
وێنەیەکی دەگمەنی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لەعێراق (کینهام کۆرۆنوالیس و ئەحمەد تۆفیق بگ) متصرفی سلێمانی و کاپتن هۆڵت ڕێکەوتی 1926-10-09 لەنزیک شارۆچکەی خورماڵ[1]

وێنەکە لەڕاستەوە :
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📖 شەڕە گەڕەک
شەڕە گەڕەک...

قەمبورەکەی قەڵاتێ لە ساڵی1969و دواتر لە حەفتاکان چیتر نەمبینیوە. زۆر جاران لەگەڵ هاوڕێ منداڵیەکانم کە لە مەکتەبی خەباتی سەرەتایی شێخی چۆڵی بووین کە دەگەڕاینەوە قەڵاتێ. کۆمەڵێک شەقاوە
📖 شەڕە گەڕەک
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
چەندین وێنەی بەڵگەی مێژوویی هەن سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
(پێچەوعەبا) یان (چارشەوعەبا)، یان هەر ناوێکی دیکەی هەبێ ژنان و ئافرەتانی لەهەولێرێ بەکاریان هێنابی لۆ چوونە دەر و بازاڕ و مێوانداری و
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر، بازاڕێکی بە ڕسق و تێکەڵاو بوو، هەرچیەکت بویستبا بەدەستت دەکەت، ئێستا بوویتە پارکی نافورە..
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
📷 ئەم وێنەيە لە ساڵانی شەستەکان لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب گیراوە
ئەم وێنەيە ئەگەرێتەوه بۆ ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکان...
لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب
ئەوانەی له وێنەکە دەردەکەون:
کاک محەمەد سالح زەنگەنە کەدانيشتووی عەقاری بوو ساڵانێکی زۆريش له کۆمپانيای نەوتی کەرک
📷 ئەم وێنەيە لە ساڵانی شەستەکان لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب گیراوە
📕 ژینی چۆلەکە
هۆنراوە بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەی
سلێمانی 2004[1]
📕 ژینی چۆلەکە
📕 بووکە بچکۆلانە
شیعر بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2002 [1]
📕 بووکە بچکۆلانە
📕 ڕاستگۆیی
هۆنراوەی منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2003 [1]
📕 ڕاستگۆیی
☂️ پارت و رێکخراوەکان
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
✌️ شەهیدان
سولەیمانی موعینی
📕 پەڕتووکخانە
مێژووی مێتافیزیک
👫 کەسایەتییەکان
حەمە مەلا
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردست...
📖 ئاڵای کوردستان ناسنامەی نەتەوەیەکە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئاڵای کوردستان ناسنامەی نەتەوەیەکە
ئاڵا نیشانە وناسنامەی نەتەوە و هەبوونی گەلانە، ئەمڕۆ هەموو گەل نەتەوەیەکی خاوەن وڵاتی سەربەخۆ و بێ وڵات خاوەن ئاڵای تایبەت بەخۆیانن، رێکخراوی نەتەوە یەککگرتووەکان و پارت و رێکخراوە سیاسیەکانی جیهان و دام و دەزگا فەرهەنگی و ئابوورییەکان و شارەوانییەکان و زانستگاکان و کۆمپانیا بازرگانییەکان و کۆمپانیا تەکنەلۆژیاکان و یانە وەرزشییەکان و فیستیڤاڵ و بۆنە و یادەکانیش خاوەن ئاڵا و نیشانەیەکی تایبەتی خۆیانن.
ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێک لەگەڵ ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێکیتر جیاوازە، بەهەمان شێوە ئاڵای رێکخراوە و دام و دەزگانیش لەگەڵ یەکتری جیاوازن، هەریەکەیان خاوەن رەنگ و شێوە و واتای جیاواز و تایبەت بەخۆیەتی.
واتا و هێمای هەندێک لە رەنگە سەرەکییەکانی ئاڵاکان لە لایەن پسپۆرانی ئاڵاناسی Vexillology بەمجۆرە لێکدراونەتەوە:
رەنگی سوور: شۆڕش، خوێن رژان لە جەنگ، ئازایی، هێز، یەکسانی.
رەنگی زەرد: رووناکی، درەوشانەوە، وریایی، ئاگر.
رەنگی سپی: ئاشتی، ئارامی، ئاگربەست.
رەنگی سەوز: سەوزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتی.
رەنگی شین: ئاو، ئاوەدانی، دەریا، ئاسمان، ئازادی.
رەنگی نارنجی: ئازایی، خۆبەختکردن، قوربانیدان.
رەنگی رەش: پرسە، مەرگ، نەمری.
تەمەنی دروستبوونی ئاڵا
تەمەنی دروستبوون و هاتنە کایەی ئاڵا دە گەڕێتەوە بۆ 4000 (چوار هەزار) ساڵ لە مەوبەر، بۆ یەکەمجار ئاڵا لەلایەن ئمپراتۆریەتەکانی سەر خاکی ئێران و میزۆپۆتامیا (کوردستانی ئەمڕۆ) هەڵدراوە، سەرەتا سومەرییەکان و ئاسورییەکان و میدیاکان، هەروەها هاخەمەنیشیەکان و ساسانییەکان و میسرییەکۆنەکان. دواتریش شارنشینە یۆنانییەکان و قەیسەرەکانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هەڵداوە.
بەگوێرەی زانستی ئاڵاناسی یەکەم ئامانجی دروستکردنی ئاڵا بۆ بانگەوازی و رێنماییکردن بووە، یاخود ئاڵاکان تەنیا وەک هێمایەک بوون، زۆربەشیان پەیامێک بوون بۆ تاکە کەس یاخود بۆ دەستە و کۆمەڵە کەسێک.
کاتێک ئیپمراتۆریەتە کۆنەکانی جیهان لە کاتی شەڕ و سەرکەوتنەکانیاندا، بەر لە هەموو شتێک ئاڵای دوژمنەکانیان داگرتووە و ئاڵاکانی خۆیانیان لە جێگەیدا بەرزکردۆتەوە، به و واتایە یەکێکیتر لە هێما سەرەتاکانی ئاڵا بۆ نیشاندانی سەرکەوتن هەڵدراوە.
جگە لەوەش ئاڵای هەر ئیمپراتۆریەت و هۆزێک جیابووە، ئاڵای هەر یەکەیان نیشانە و واتایەکی تایبەت بەخۆی تێدابووە و رەنگێکی جیاوازبووە.
هەر لە کۆنەوە و تا ئەمڕۆش ئاڵاکانی جیهان زۆرترینیان لە نیشانەکانی ناو سروشت و دەوروبەر پێکهاتوون وەک هەبوونی: (ئەستێرە، مانگ، خۆر، ئاو، دار، چیا، گوڵ، باڵندە، گیانەوەر....). جۆر و پێوانەی ئاڵاکانی کۆن وەک ئێستا نەبوونە، بەڵکو لە شێوەی ناڕێک، نیمچە بازنەیی، سێ گۆشەیی.... کە لە تەختە دارێکی درێژ یاخود لە مادەی کانزایی یانیش لە پێستی ئاژەل دروستکردەکران، رەنگەکانی ئاڵاش لە گەڵا و لە خوێنی ئاژەڵ و لە رەژووی ئاگر دروستدەکران.
هەندێک ئاڵاش تەنیا لە پەڕی باڵندە دروستدەکران، یاخود تەنیا باڵندە و ئاژەلی وشککراو... لە جیاتی ئاڵا دەکران بە نیشانە و هێماکانیان و بە تەختە دارێکی درێژ و بەرز هەڵدەواسران، یاخود بە هەمان شێوە پەیکەر یانیش تەختەدارێکی هەڵکەندراو لە نەخش وەک ئاڵا بەرزدەکرانەوە. لەگەڵ بەره و پێشەوەچوونی هەنگاوەکانی ژیان شێوەکانی ئاڵاش گۆڕدران، کە ئەمڕۆ ئاڵا لەسەر پارچە قووماش و لەسەر کاغەز و کارتۆن چاپ دەکرێن.
کۆنترین ئاڵا
کۆنترین ئاڵای نیشتمانی ئاڵای دانیمارکە کە لە ساڵی 1219 دروستکراوە. ئاڵای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1776 دروستکراوە و بەردەوام گۆڕانکاری تێداکراوە و ساڵ بە دوای ساڵ ژمارەی ئەستێرەکانی ناو ئاڵاکە زیادیکردووە تا لە ساڵی 1959 لە گۆڕان وەستاوە و لەوساوە تا ئێستا لە 50 ئەستێرە و 13 هێلی سوور و سپی پێکهاتووە.
چیرۆکی هاتنە کایەی ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێکیش خاوەن مێژوویەکی درێژ و دوورە، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە لەسەر هەڵوەستە بکەین ئاڵای ئەمڕۆی کوردستان و مێژووی ئاڵاکانی ناو گەلی کوردە.
ئاڵای دەوڵەتی زەند
کەریم خانی زەند (1705-1779)ی دامەزرێنەری دەوڵەتی زەند کە خۆی و بنەماڵەکایەن لە ماوەی (1750-1794) فەرمانڕەوایی ئێرانیان کرد، خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان بوون کە لە شێوەیەکی سێگۆشەیی پێکهاتبوو لە سەر زەمینێکی سپی هەتاولە پشت شێرێکەوە دەبینرا و لەسەر هەرسێ لای ئاڵاکەشدا هێلێکی باریکی سەوز هەبووە.
ئاڵای میرنشینەکانی کوردستان
میرنشینەکانی کوردستان هەریەکەیان لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەربەخۆ یاخود نیمچە سەربەخۆبوون. کورد لە ماوەی سەدەی دەیەمی زایینی تاکو کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم خاوەنی ژمارەیەکی زۆر میرنشین بووە وەک میرنشنی (شەدادی، مەروانی، بابان، ئەردەلان، بێدلیس، سۆرانسۆران، هەکاریهەکاری، بادینان، لوڕی گەورە، لوڕی بچووک، حەسەنکێف، بۆتان....هتد، کە هەندێک لە میرنشینەکان تەمەنیان کەمتر لە سەدەیەک بووە و ئەوانیتریش تەمەنیان لە نێوان یەک سەدە تاکو حەوت سەدە بووە.
بەشێک لە میرنشینە کوردییەکان لە سەدەی هەژدە و نۆزدە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەربەخۆ بوون وەک بەرزکردنەوەی ئاڵا، لێدانی سکەی پارە، دروستکردنی خوێندنگا و مزگەوت، دروستکردنی کەلوپەلی سەربازری وەک تۆپ و چەک، هەوڵدان بۆ فراوانکردنی سنووری میرنشینەکەیان.
میرنشینی بۆتان و میرنشینی سۆران دووان لە میرنشینە بەهێز و ناسراوەکانی مێژووی کوردستانن کە شوێنەگەی دیرۆکی و جوگرافیان کەوتۆتە ناو ئینسکلۆپیدیا و ئەتلەسە کۆنەکانی جیهانەوە.
میرنشینی سۆران بوو کە پایتەختەکەی رەواندوز بوو، لەسەردەمی پاشای گەورەخاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی بووە کە لە دوو رەنگی رەش و سپی پێکهاتبوو، رەنگی رەش لە بەشی سەرەوەی و رەنگی سپی لە خوارەوەی ئاڵاکەی هەڵکەوتبوو.
ئاڵای راپەڕینی قۆچگیری 1921
دوای ئەوەی کوردەکانی قۆچگیری لە هەرێمی دێرسیمی باکووری کوردستان ئامادەنەبوون بچنە ژێر رکێفی تورکەکان و داخوازییەکانی مستەفا کەمالەوە، رووبەرووی هێزەکانی تورک بوونەوه و و ئاڵای سەربەخۆیی خۆیان هەڵدا.
ئه و ئاڵایەش لە ژێر کاریگەری ئاڵاکەی ساڵی 1919ی (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی) دروست کرابوو.
ئاڵای حکومەتی کوردستانی خواروو 1922
‎لەپاش ئەوەی کە ئینگلیزەکان ناچابوون سەر بۆ ویستی گەلی کورد دانەوێنن، شێخ مەحمودی حەفید (1882-1956)یان لە هیندستان گەڕاندەوە بۆ کوردستان. شێخ مەحمود لە رۆژی 30-09-1922 گەیشتەوە شاری سلێمانیسلێمانی و هەر زوو تەنگی بە هێزەکانی ئینگلیز هەڵچنی و ناچاریکردن، کە شاری سلێمانی بەجێبهێلن. ئەوەبوو لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1922 شێخ مەحمود ئاڵای کوردستانی هەڵکرد و (حکومەتی خوارووی کوردستان)ی راگەیاند و هەردوو رۆژنامەی (بانگی کوردستان) و (رۆژی کوردستان)یش لەلایەن حکومەتی خوراووی کوردستان بڵاوکرانەوە. ئه و ئاڵایەی کە لەلایەن حکومەتی خوارووی کوردستان بە رێبەرایەتی شێخ مەحموود هەڵدرا پێکهاتبوو لە زەمینێکی سەوز و مانگێکی سپی لەسەر رەنگی سوور لە ناوەڕاستی ئاڵاکەدا.
ئاڵای راپەڕینەکەی ئاگری1929-1930
‎لە سەردەمی راپەڕینەکەی چیای ئاگری بەرێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا، رۆشنبیرە کوردەکانیش ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان داڕشت، کە رەنگی سەوز لەسەرەوە و و رەنگی سوور لە خواروە و رەنگی سپی لە ناوەڕاستدا و لەسەر رەنگە سپیەکەش وێنەی چیای ئاگری لەسەر خۆرێکی زەرد کێشرابوو. ئەم ئاڵایەش تایبەتبووە بە راپەڕینەکە، جگە لە ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کە هەر لەوسەردەمەدا هەڵدرابوو.
کۆماری کوردستان ئاڵای کۆماری کوردستان لە مەهابادمەهاباد 1946
‎لە سەردەمی دووەم شەڕی جیهانی و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەی کوردی لە ئێران و پاشانیش راگەیاندن و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە رۆژی22-01-1946 کە شاری مەهاباد پایتەختەکەی بوو، ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵدرا، کە هەمان ئه و ئاڵایە بوو لە ساڵی 1919 لەلایەن رێکخراوی (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان) دروستکرابوو هەرچەندە هەندێک کەس پێیان وایە ئه و ئاڵایەی ئێستا کوردستان هەمان کۆماری کوردستان') ئاڵای کۆماری کوردستانی 1946ە. هەرچەندە تا ئێستاش سەبارەت بە ئاڵاکەی ساڵی 1946 گفتوگۆ هەیە.
لەڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە نەغەدەنەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەهید محەمەد قودسی ئەم وتارەی پێشکەشی ئامادەبووان کردووە لەپیرۆزی ئاڵای کوردستان دەدوێ و تیشک دەخاتە سەر رەنگە جوانەکانی ئاڵای کوردستان، داوا دەکات بەخوێنمان بیپارێزین.
ئاڵای کوردستان
‎وتاری شەهید محەمەد قودسی...
‎گەورەکانم ! ئەی گەلی بەشەرەف ! خۆشەویستان و ڕاوەستاوان !
‎ئەی کرێکارو فەلاح و سەپان و پاڵەی کوردی بەنرخ !
‎رۆژەها بەسەر شۆڕشی میللی پیرۆزی کورد هەڵات و تیری دوژمن کەلله و سینگی بەچکە شێرانی کوردی پێکا و خاکی کوردستان لاشەی جەوانانی گرتە باوەش، چیاو دۆڵ و دەشتەکانی کوردستان پڕە لەگۆڕستانی دلێران و نەبەزانی کورد کەلەپێناوی ڕێگای ئازادیدا، لەپێناوی هەڵکردنی ئاڵای موقەدەسی کوردا گیانی پاکیان لەلاشەیان جیا بۆوە.
ئەی برای کورد.....شۆڕشەکانی دیاربەکر، دەرسیمدەرسیم، سلێمانی، ئامێدیئامێدی، بارزان هەموو نیشانەی ئه و جەوانمەردییەیە کەبۆ ئازادی کراوە ئەمڕۆ کورد بەچنگی ئاسنینی خۆی ئه و ئاڵا پیرۆزە هەڵدەکا، بەڵێ ئه و ئاڵایە هەڵدەکات کەلەسەرەتای مێژووە وە کورد خۆی بۆ بەخت دەکات.
برایان.....پیرۆزبایی خۆم پێشکەشی هەموو کوردێک و هەموو میللەتێکی ئازادیخواز دەکەم.
‎ئەی برای کورد..... ئەزانی ئاڵای خۆشەویست چ ئامۆژگاریەکت دەکا ؟
‎ئەڵێ بۆ کۆبوونەوەیەکی بێ جیاوازی گەوره و بچوک، ئاغا و کرێکار، قوتابی و شوان و فەلاح و ژن و پیاو، منداڵو کچ...هەموو پێکەوە بەیەک دڵ بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشین هەوڵ دەدەن.....دیسان دەڵێ :
‎ڕەنگی سوورم......نیشانەی جەنگاوەری و نەبەزی گەلی کوردە.
‎ڕەنگی سپیم......دەڵێ میللەتی کوردی نەجیب گیانێکی پاک و ڕاستی هەیە.
‎ڕەنگی سەوزم.... هاوار دەکا خاکی کوردستان پڕە لەدەغڵ و دان و کانگای زێڕو زیوە.
‎ئەی کورد هەموو بەگیانێکی خاوێنەوە و بیروەرییەکی پاک ڕاستەوە هەموو پێکەوە کەڵک لەکوردستان وەرگرن.
‎دیسان دەڵێ :
‎ئەی فەللاح...ئەی کرێکار و پاڵەی کورد دڵت لەخۆ دانەمێنێ لەسەر نیشانەی پاکی و ڕاستی نیشانەی تەقەڵا و هەوڵی دەستی تۆ ئه و دوو گۆڵە گەنم و جۆیە هەمیشە بەپێش چاوتەوە پێت ئەڵێن هەوڵ بدە ئیش بکە و وڵاتت بڵند بکەرەوە.
‎ئەی کورد......دیسان ئاڵاکەت ئەڵێ و ئەمرت پێدەکات سەرکەوتنت و گەورەییت لە خوێندنایە، ژن و پیاو و کوڕو کچ بەجارێ بخوێنن چونکێ خوێندن هەموو میوەیەکی خۆش و زیندەگانی پێوەیە، کردگاریش تیشکی رۆژی خۆی بەسەر هەموو سیفاتی جوانی ئینسانیدا بڵاوئەکاتەوە و جوانتری ئەکا.
‎ئەی کورد ئێمەش بەرامبەر بە ئامۆژگارییەکانی ئەڵێین :
‎ئەی ئاڵا پەیمانت دەدەینێ هەموو پێکەوە بەیەک دڵ بەتەنێکی ئاسنینەوە هەوڵ بدەین ببیینە سپەرد، ڕاست بین ئیش بکەین، بخوێنین.
‎ئەی کورد ئاڵا رەمزمانە لەدوای هەڵکردنی نرخی هێنانە خوارەوەی قوربانیکردنی هەموو میللەتی کوردە.
‎ئیتر بژی کوردو کورستان.
ئاڵای ئەمڕۆی کوردستان
سەرەتای دروستبوونی ئاڵای کوردستان
سەرەتای دروستبوونی ئه و ئاڵایەی کە ئەمڕۆ وەک ئاڵای کوردستان و نەتەوەی کورد دەناسرێت دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، کاتێک کۆمەڵ و رێکخراوە کوردییەکان لە ئەستەنبوڵ خەریکی دامەزراندنی کۆمەڵ و دەرکردنی گۆڤار و رۆژنامەی کوردی بوون، لە هەمان کاتیشدا لە هەوڵی دروستکردنی ئاڵایەکی نەتەوەیی بوون بۆ کوردستان.
ساڵی 1919 (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان) کە لە ئەستەنبوڵ لەلایەن ژمارەیەک رووناکبیر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی ئه و سەردەمەی کورد دامەزرا، لەگەڵ دامەزراندنی خۆی ئاڵای نەتەوەیی کوردستانی دروستکرد و داوای سەربەخۆیی کوردستانی دەکرد.
ئه و کەسانەی بەشداریان لە دامەزراندنی رێکخراوەکە و ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کرد بریتیبوون لە: ئەمین عالی بەدرخان (جزیرە بۆتان)، دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت (عەرەبگیر)، ئەکرەم جەمیل پاشا (ئامەدئامەد)، مەولانا زادە رەفعەت بەگ (سلێمانی)، نەجمەدین حوسێن (کەرکوککەرکوک)، کەمال فەوزی (بێدلیس)، شوکری بابان (سلێمانی)، مەمدوح سەلیم (وان)، حیکمەت بابان (سلێما فوئاد بابان (سلێمانی)، دکتۆر شوکری محەمەد و فەرید بەگ.
ئه و ئاڵایەی کە ئەمڕۆ بۆمان ماوەتەوە هەمان ئه و ئاڵایەیە کە ئه و رێکخراوە نزیکەی 90 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری لەسەر دابوو، بە گوێرەی ئه و ئاڵایە رەنگی سوور لەسەرەوە و رەنگی سەوز لە خوارەوە و رەنگی سپی لە ناوەڕاستدا و لەسەر زەمینە سپیەکەش خۆرێکی زەرد دەدرەوشایەوە. بەگوێرەی نووسراوێکی نوورەدین زازا، ئه و بەچاوی خۆی بینویەتی کە هەمان ئه و ئاڵایە لەسەردەمی راپەڕینەکەی ساڵی 1925ی باکووری کوردستان لە جێگای ئاڵای تورکیادا بەرزکراوەتەوە. لە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی رێکخراوی (خۆیبوون)یش هەمان ئاڵا لە ساڵی 1927 دووبارە وەک ئاڵای کوردستان بڕیاری لەسەردراوەتەوە. بۆ یەکەمجاریش ئەم ئاڵایە لە ساڵی 1928 لە شاری فیلادەلفیا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بەرگی کتێبێکی میر سوورەیا بەدرخان بەناوی (The Case of Kurdistan Against Turkey، By authority of Hoyboon، Philadelphila، 1928) بەزمانی ئینگلیزی چاپکراوە کە لە ژێر ئاڵاکەشدا نووسراوە (Flag of Kurdistan). ئەم ئاڵایە لەسەردەمی راپەڕینەکەی چیای ئاگریش هەڵدراوە، جگە لە هەبوونی ئاڵایەکی تایبەتی بە راپەڕینەکە.
(کۆمەڵەی ژێکاف)یش لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1942 بەدوا هەمان ئاڵای لە بۆنە و یادەکاندا لە شاری مەهاباد بەرزکردۆتەوە. ئەگەرچی ئه و ئاڵایە لەسەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بوونی هەبووە، بەڵام کۆمارە یەک ساڵیەکە خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی بووە کە زۆر نزیک بووە لە هەمان ئه و ئاڵایە. دکتۆر کامەران بەدرخانیش هەمان ئاڵای ساڵی 1919ی وەک ئاڵای کوردستان نیشانی وڵاتانی ئەوروپای داوە.
لە ساڵەکانی 1960یشدا (کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا) لە چەند بۆنە و یادێکدا هەمان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردۆتەوە و رەوەندی کوردی هەموو بەشەکانی کوردستانیش لە ساڵانی 1970 بەدوا ناو بەناو لە بۆنە و یادەکاندا هەمان ئه و ئاڵایەیان وەک ئاڵای کوردستان بەرزکردۆتەوە لەساڵی 2009 دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی 17 ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و له و رۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە.
هۆکاری دانانی ئەم رۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە 17-12-1947 ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەهاباد هەڵکرا.
ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکهاتوە، لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە کەوەک ئاماژەیەک بۆ خوێنی شەهیدان دانراوە، ئەوەی ناوەند رەنگی سپییە کە ئاماژە بەئاشتی و ئارامییە، و لاکێشەی خوارەوە رەنگی سەوزە کە هێمای سەوزی کوردستان و وەرزی بەهارە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی.
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە 21 پەڕ (تیشک)ی یەکسان و هاوشێوەی هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان راستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن.
خۆرەکە دەبێ رێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت، خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ(تیشک) تێدەپەڕێت ئەم 21پەڕەش ئاماژەیە بۆ 21 ی 3ی هەموو ساڵێک کەسەرەتای ساڵی کوردییە.
ئەمادەکردنی: کاوان ئەحمەد حمە ساڵح هەڵەبجەهەڵەبجەی


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 17-12-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-12-2019
2.👁️22-01-1946
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-12-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ئامێدی
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دێرسیم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سۆران
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ نەغەدە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەکاری
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم: 🌄 کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 17 2019 11:18PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 18 2019 12:16AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 18 2019 12:23AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,131 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.162 KB Dec 17 2019 11:29PMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
ساڵی 1961 دامەزراوە و ساڵی 2007 هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانیی ئەو یەکێتیە یەکیان گرتەوە.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
سولەیمانی موعینی
رۆژی هەینی 07-02-1933 (28/11/1311 هەتاوی) لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری مەهاباد لە دایکبووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سولەیمان بۆ خویندن دەنێردرێتە شاری تەورێز. دوای جوانەمەرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە خوێندن دەکاتەوە. کاتێک کە باوکی بۆ تاران دوور دەخرێتەوە، سولەیمانیش دەچێتە تاران و لە وێ دەخوێنێ. دەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ مەهاباد، ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە و لە فێرگەی محەمەدرەزاشا پەهلەوی، دەست بە خوێندن دەکاتەوە.

سولەیمان هەر لە تەمەنی لاوی و لە سەردەمی خوێن
سولەیمانی موعینی
مێژووی مێتافیزیک
راجر هەنکاک
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: فاتح سەعیدی
2013
مێژووی مێتافیزیک
حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی مەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و پێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و
حەمە مەلا
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە وەردەگریتەوە.. خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)