ناوەندی ڕاگەیاندنی
قەسەدەقەسەدە لە بارەی ئاماری هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی 3 ڕۆژی ڕابڕدووە، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هێرش و جموجوڵە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سەرتاسەری ناوچە کە بەردەوام بووە. فرۆکەی کەشفی سوپای داگیرکەر، لە سەرتاسەری سنوور و ناوچەکە دەسووڕێنەوەو لە چەندین شوێنیش ناوچە مەدەنییەکانیان کراونەتە ئامانج.
ئەبو ڕاسان
گروپە چەتەکان بە ئۆبوس و هاوەن هێرشی گوندی تل وەردییان کرد.
تل تەمر
گروپە چەتەکان لە گوندەکانی عامرییە و عربعین و ئینگ ئەلهەوا هێرشی سەنگەری
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی-یان کردووە. لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا شەڕڤانان وڵامی هێرشەکانیان داوەتەوەو لە ئەنجامدا 2 چەتەی داگیرکەر کوژراون.
عین عیسا
گروپە چەتەکان بە ئۆبوس و هاوەن بە قوڕسی هێرشی گوندەکانی قزعەلی و سەوامە و خفیە و دبس و خربەت فارسیان کردووە. هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵێکی زۆریان دا نزیک ببنەوە لە چەند ناوچەیەک بە مەبەستی داگیرکردن، بەڵام شەڕڤانانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا لە دژی هێرشەکان وەستانەوە.
بە گشتی لە ئەنجامی کۆی هێرشەکاندا 2 لە هەڤاڵنمان شەهید بوون و 3 هەڤاڵی دیکەشمان بەریندار بوو.
[1]