ئانیسا جەعفەری مێهر دەستگیر کرا
ڕۆژی سێشەممە 17-12-2019 لە شاری شاباد لە پارێزگای
کرماشانکرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزێکی دەمامکدار هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئانیسا جەعفەری مێهر و دەستگیریان کرد.
بەپێی وتەی کەسوکارەکەی، ئەو هێزە دەمامکدارە لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئانیسا جەعفەری مێهر، دەستیان گرتووە بەسەر کەلوپەلی تایبەتی، مۆبایل، لابتۆپ و کتێبەکانی-دا.
باسیان لەوەشکرد، کە هێزە دەمامکدارەکە ژمارەیان نزیکەی 20 کەس بووە بە چەندین ئۆتۆمبێلەوە، چوونەتە سەر ماڵەکەیان و حوکمی دادگایان پێبووە، کە گوایە ئانیسا دژی ئاسایشی نەتەوەیی کاری کردووە.
کەسوکار و خانەوادەی ئانیسا، نازانن کە کچەکەیان لەلایەن ئەو هێزەوە بۆ کوێ براوە و لە ئێستادا لە کوێ ڕادەگیرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر چوار کەس لە چالاکوانانی شاری شاباد، بە ناوەکانی ئاکۆ جەلیلیان- نووسەر و لێکۆڵینەر، سوهراب مورادی و داریوش موردای- چالاکوانی فەرهەنگی و ئەحمەد بەساتی- شاعیر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
[1]